سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
عێراق جمهوریه‌تی ئه‌حزاب ومهرجهعیات
عبدالرحمن عثمان عبدالعزيز
توانه‌وه‌ی شێرهبهفرینهكانی حكومه‌تی به‌غا له‌ناوچه سوننه نشینه‌كان ئه‌گه‌رچی چاوه‌ڕوانكراوبو به‌ڵام نه‌ك به‌وخێراییه هه‌ره‌س هێنهی كه دۆخه‌كه‌ی تهواوگۆڕیوهوههندێك گۆڕانكاری هێناوته خانه پێشكه‌وتوه‌كانی جێ به‌جێ كردن وبه‌رپا كردن كه ئه‌گه‌رئه‌م پێشهاته نه‌بوایه زۆریان مابو بگه‌نه ئهوسهرهیهی ئێسته تێیدان , ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بۆهه‌ندێك لایه‌ن وپێكهاته ده‌ستكه‌وت سهركهوتنهوبۆ هه‌ندێكی تریش سنورداركردنی هێزوقهبارهودهسهڵاته وچونهوه پیست وقهباخی خۆیان وكۆتایی هێنان به‌تاك ڕهویهكان وده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی فه‌رمانده .
هه‌رچه‌نده دروست بونی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌سه‌ر پێكهاتنی سیاسی نێوان لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و سێ پێكهاته‌ی عێراق بو به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵێك لهوپێكهاتنه لایه‌نێك ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆخۆی قۆرخ كرد ودوهاوبهشهكهی تری بێبه‌ش كردن به‌بڕوبیانوی نایاسایی تاكووههای لێهات قۆناخی دابه‌ش بونی ته‌واوی پێشبخرێت له‌ئه‌نجامی ئه‌و توندوتیژی وتۆقاندنهی فه‌رمانڕه‌وای عێراق به‌كاری ده‌هێنێت دژبه دوپێهاتهكهی تركهئهوڕاپهڕینه جه‌ماوه‌ریه‌ی لێكهوتهوه وگروپ وچهكدارانی تریش به‌هه‌لیان زانی بۆدزه كردن وده‌ركه‌وتنی خۆیان .
عێراق ههردهبو دابه‌ش بكرایه وزۆریش جێی خۆیه‌تی دابه‌ش ببێت وبۆچی نه‌بێت ؟ ئه‌م سنوره ده‌ستكرده نهدهقێكی پیرۆزه‌و نه زه‌روره‌تێكی سه‌رده‌مه وسهرهتاش ئه‌م كیانه دروست بوه هیچ پرسێك به پێكهاته‌كانی نهكراوهوئارهزومهنداش نهبوهوهیچ كات له سودی دانیشتوان وناوچهكهشدا نه‌بوه‌و ئاسوده‌یی ته‌واوی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه به‌تایبه‌تی پاش گۆڕانی به‌سیسته‌می كۆماری , چونكه ئهوسنورهسهرتابه نیازێكی ناپاكه‌وه كێشراوهوگهورهترین زیان مه‌ندیش تێیدا كورد بوهووهك قومارزیان بهرئهوانی تریش كه‌وتوه , بۆیه ده‌بو ئه‌م كیانه ههرزوتریش دابه‌ش بكرایه تاكوئهوههموشهڕوئاژاوه ڕوی نه‌دایه وئهوههموخوێنه به‌ناهه‌ق نه‌ڕژایه .
عێراقی پاش ڕوخانی به‌عس ده‌وڵه‌تێك بو یه‌كه‌می هێنا بو له جیهاندا لهفرهحیزبی وقه‌واره‌ی سیاسی وڕێكخراودا , له‌گشت ئاین وڕهگهزوڕهنگهكان , هه‌رچه‌نده به‌فه‌رمی سێ پێكهاته بو به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و سێ پێكهاته‌یه چه‌ندین حیزب وخه‌ت وعه‌شیره‌ت ومهحسوبیهتی له‌خۆگرتبو , بابوه‌ستێت ئهوفرهكوێخاییهی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌وه ته‌حه‌كومی تێدا ده‌كرا وزۆرجار وه‌ك موسته‌عمه‌ره‌ی ده‌وڵه‌تێك خۆی ده‌نواند ولهڕاستیشدا هه‌ر وه‌ها بو .
سوننه‌ی عه‌ره‌ب به‌هه‌ڵه مامه‌ڵه‌یان كرد له‌گه‌ڵ بارودۆخی نوێداو دابه‌ش بون به‌سه‌ر به‌شداری سه‌قه‌ت له پرۆسه‌ی سیاسی ودژایه‌تی چه‌كدارانه‌ی ڕژێمی نوێ‌دا ئه‌وه‌ش بو به هۆی دزه كردن وخۆخزانه جه‌نگاوه‌ره وێڵه‌كانی جیهانی له‌ڕیزه‌كانی به‌رهه‌ڵستكارانی سوننه‌دا, له‌كاتێكدا سوننه بۆخۆی مهرجهعیهتێكیان نه‌بو ده‌وڵه ته عه‌ره‌بیه‌كانیش بۆخۆیان بێ ڕۆڵ بون و له پشتیوانی سوننه‌ی عێراقیشدا هیچ تر بون , سه‌رباری ئه‌م هه‌مو نهگبهتیهش به‌شێكی زۆرلههۆزه سوننه‌كان بون به به‌كرێگیراوی ده‌سه‌ڵاتداری ناوه‌ند ,ئه‌م بێ سهروبهریهش وه‌های كرد به‌شداریه‌كه‌یان لاوازوبێ ڕۆڵ بێت دیاره كاریگه‌ری خراپیشی بۆخۆیان ونزیكانیان دروستكردوبیركردنهوهیان وه‌های لێ بێت كه تائه‌م نزیكانه‌ش وایان ده‌زانی مه‌لیك ماوهوههرداوای یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقیان ده‌كرد .
له‌به‌رانبه‌ریشدا په‌یڕه‌وانی شیعه خاوه‌ن مه‌رجه‌عیه‌ت بون , هه‌رچه‌نده مه‌رجه‌عیه‌ته‌كان زیاد له‌یه‌ك دانهوجیاواز بون به‌ڵام هه‌رچۆن ببێت له‌پرسه سه‌رنویشت سازه‌كاندا ده‌بونه یه‌ك هه‌ربۆیه ئه‌م پێكهاته كه به‌پێوه‌ری مه‌زه‌بی كه‌مترن له موسڵمانانی سوننه كه‌چی كراونه‌ته زۆرینهوئیتر به‌و هۆیه‌وه ته‌واوی ده‌سڵات وبڕیارو پاره‌وسامان كه‌وتوه‌ته ژێرده‌ستیان و به‌بێ لێپرسینه‌وه به‌كاریان ده‌هێنن بۆڕیشهداكوتانی خۆیان وپرۆژه جیاجیاكانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به پشت به‌ستن به دو پرینسیب یه‌كه‌میان پشتیوانی زلهێزێكی ناوچه‌كه وه‌ك ئێران له‌م عێراقهنوێیهی كه پێكهاته‌ی شیعه‌ی تێدا كراوه‌ته زۆرینه ودوهمیشیان ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هاتوه‌ته كایه بو دژایه‌تی تیرۆر ! كه‌به‌م پاساوه تواناوشهرعیهتی نێوده‌وڵه‌تی به‌كار ده‌هێنن بۆلێدانی ناحه‌زانیان وبهرههڵستكارانیان , ته‌نیا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ستوریان ئه‌وه‌بوه ئه‌و مهرجهعیهتهیان نهكردوهتهبڕگهیهكی ده‌ستوری له‌به‌ر ئه‌وه هیچ ئیعتیبارێكی ده‌ستوری نیه‌و ڕاوبۆچونه‌كانیان بۆ جگه له‌خۆیان نابنه فه‌رمان وپه‌یڕه‌وییان لێناكرێت وتازه جارێكی تریش ئه‌و ئیجماعهیان بۆ فه‌راهه‌م نایه‌ت كه ئه‌و هه‌ڵه‌ی تێدا چاره‌سه‌ربكه‌ن , جگه‌له‌وه‌ش زۆرجارباڵه جیاجیاكانی شیعه له عێراقدا دژبه‌یه‌كن وگوێیش بۆ یه‌ك ناگرن .
كوردیش كهپێكهاتهیهكی سه‌ره‌كی عێراق نوێ بوله‌گه‌ڵ سوننه‌دا پێكه‌وه به‌پلانێك بچوك كرانه‌وه بهرانبهرشیعه به‌و بیانوه‌ی كه ئێوه هه‌قتان بهسهرسوننهوشیعهوهنیه كه‌واته ههردولادهبنه كه‌مایه‌تی له‌ئاستی شیعه‌دا وئیتركهس نه‌یپرسی ئاخر دابه‌ش كردن چۆن وه‌ها ده‌بێت ؟ به‌وحاڵه‌ش هه‌رێمی كوردستان ومهرجهعیهته سیاسیه‌كه‌ی پاساوێكی ده‌ستوری هه‌یه بۆ بون وچالاكیه‌كانی ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش سنورداركراوه به‌هه‌ندێك بڕگه‌ی ده‌ستوری كه لێكدانه‌وه‌ی جیای بۆده‌كرێت وهه‌تا ده‌هات پێكهاته تاكڕهوهكه به‌ربه‌ستی زیاتری دادهناوههرێمی بچوكتردهكردهوهو هه‌روه‌ك جاری جاران ده‌بوایه هه‌موشت به‌ده‌ست حكومه‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه بێت كه ئه‌وان خاوه‌نی سه‌ره‌كی وزۆرینه‌ی ئهوحكومهتهن وئیتر پۆسته‌كانی ترههموی ته‌شریفاتین هه‌رچه‌نده خاوه‌ن پۆسته‌كانیش كه‌سایه‌تی دیارولێهاتویی به‌رچاویان هه‌بێت .
ئێسته‌ش كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌واره ده‌ستی پێكردوه وبه‌هۆی ڕاپه‌ڕینه‌كانی موسڵ وسه‌لاحه‌دین پێش كاتی مهزهنهكراوی خۆی دێت سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد كارامه‌تر هاته‌وه‌ته گۆڕه‌پان ولێزانانه بهرهومهبهست هه‌نگاوده‌نێت جێگای خۆیه‌تی ته‌واوی دانیشتوانی كوردستان ولایه‌نه سیاسیه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست له‌پشتگیری كردنی سه‌رۆكایه‌تی كوردستاندابن له‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا كه ئه‌وه‌ی دابڕا لێی له‌سه‌روه‌ریه مێژوییه‌كان داده‌بڕێت وئیتر ئه‌و هه‌وڵه بێسودانهش بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی خاكی عێراق ناتوانن ڕێڕه‌وی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی ناوچه‌كه به‌لاڕێدا ببه‌ن به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی سوننه‌ش وه‌ك كورد به‌هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆیان قایل بون وئیتر هه‌وڵدانی مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی شیعه هیچ كاریگه‌ریه‌كی نیه وئه‌و داوایانه‌ی مامۆستا عه‌لی سیستانی هه‌رچالاكیه‌كی ڕاگه‌یاندنه بۆخۆیان , ئه‌م مامۆستایه له كاتی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا كه‌س گوێی له‌ده‌نگی نهبوهوپاش ڕوخانی به‌عسیش زۆریان هه‌وڵدا بیكه‌نه ویلایه‌تی فه‌قیهی عێراق ئهوهبوسهری نه‌گرت وته‌نها فتواشی بۆقهتڵوعامی سوننهبو به‌بیانوی داعش و ئێسته‌ش له‌ڕێگای نوێنه‌ر یان كوڕه‌كه‌ی په‌یام ده‌نێرێت بۆ گه‌لی عێراق ولایه‌نه سیاسیه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیعتیبارێكی ده‌ستوری هه‌بێت وسه‌یر له‌وه‌دایه بۆخۆیشی قسه له‌گه‌ڵ جه‌ماوری عێراقدا ناكات جا ئیتر نازانم هۆی ئه‌وه‌یه خۆی زۆرلهوخهڵكه به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه عه‌ره‌بی باش نازانێت وقسه كردنه‌كه‌ی زاراوه‌ی تێ ده‌كه‌وێت یان له‌به‌ر هه‌ردو هۆكهیه , وبهڕای من باشتر وه‌هایه ئهولێدوان فتوایانه‌ی هه‌ڵگرێت بۆپاش دابه‌ش بون
بهروار:
13/07/2014
بینین:
1586
زیاتر ...
دیبه‌یتی ئایینده مێژوی كوردوفتوحات ...
كورد له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیادا ...
ئاڵۆزی وجه‌نگی دیموكرات وپه‌كه‌كه...
كورد یان ئه‌رمه‌ن ؟ دزوخاوهن ماڵ ...
زانایانی به‌ڕێز ( خوێ ) بونتان له‌ده‌ست مه‌ده‌ن ...
نه‌ورۆز جه‌ژنی كام نه‌ته‌وه‌یه ؟...
هه‌ڵه‌بجه ساڵیادێكی جیاواز...
كورد له دوڕێیانی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دا ...
له‌جه‌نگی داعشدا كێ قه‌ره‌بوی موسڵمانان ده‌كاته‌وه ؟...
چه‌ند یاداوهریهك بۆ به‌ڕێزان بانگخوازانی كوردستان ...
مه‌رجه‌عیه‌تی كوردستان...
پرۆگرامی وانه‌ی عه‌ره‌بی گرفتی زۆره ...
هه‌رێمی كوردستان وكانتۆنهكان...
ناوچه شادبوهكان ...
ناوچه شادبوهكان ...
ئاماده‌كاری بۆ به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه...
1
2
په‌ڕه‌ی
له 2
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش