سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
ناوچه شادبوهكان
عبدالرحمن عثمان عبدالعزيز
وابزانم ئه‌وناوه شیاوترین ناوبێت پێشنیاربكرێت بۆئهوناوچانهی دابڕابون ولهم ڕاپه‌ڕینه چه‌كدارییه‌ی سوننه‌دا ڕزگاركران , ناوێكی كورت ودروست وگونجاو له‌گه‌ڵ ئێستاوڕابوردوی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئهگهربهتهمای ماده‌ی 140 بوینایه ده‌بوایه به‌قه‌د ئه‌وژماره ساڵمان بژماردایه ئه‌وسا ده‌مانزانی كه‌به‌وشێوه‌یه هه‌رگیز ئه‌ومافه‌مان بۆناگهڕێتهوه ومه‌ترسی هه‌بو بۆناوچه‌كانی تریش چونكه له‌زووه‌وه پلانی تائیفی بۆكێشرابو خۆئهگهرئهوپلانهش سه‌ری بگرتایه ئه‌وه له‌هه‌ر كورتهێنانێكی تردا ناوچه‌ی تریشمان له‌ده‌ست ده‌دا .
له‌ڕاپه‌ڕینی 1991دا ئهوههلهمان له‌ده‌ست دا , له‌ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره‌ی سوننه‌دا ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان بۆڕهخساوهێزی پێشمه‌رگه به‌چه‌ك وهێزوبازوسنورهكهیان دیاری كرده‌وه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ماف ده‌سه‌نرێت نه‌وه‌ك پێمان ببه‌خشرێت ,هه‌روه‌ك چۆن نیشانه‌ی دیاری كردنی سنوری كوردستانه به‌ده‌ست وبازوی پێشمه‌رگه وه‌ك دڵنییایهك بۆ دانیشتوانی كوردستان .
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆئه‌م ته‌وه‌ره باس بكرێت وحكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ستپێكی به‌كاربونی كابینه‌ی هه‌شته‌م دا هه‌نگاوی بۆبنێت ڕه‌چاوكردنی چه‌ند مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كیه وبه‌م خاڵانه ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌م به‌وهیوایه‌ی به‌گوڕوتینی كابینه‌ی نوێ وئه‌زمونی چه‌ندساڵه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بتوانین مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه بكه‌ین به‌به‌رچاوگرتنی تاقیكردنه‌وه‌ی تاڵی دابڕانی ئه‌وناوچانه وده‌ستی ده‌ستی ماده‌ی سه‌دوچل .
سهرهتاپێویسته ئهووهزارهتهی بۆئه‌م مه‌به‌سته بونیات نراوه گۆڕانكاری ڕیشه‌یی تێدا بكرێت ههرلهناوهكهیهوه تاكونهخشهوپلانهكانی ئه‌وه‌ش لهبهرئهوگۆڕانكاریانهی كه به‌هۆی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری سوننه‌ی ئه‌وناوچانه هاته كایه كه‌ئیتر شێوازه كۆنه‌كه له‌گه‌ڵیدا ناگونجێت .
ئه‌وناوچه زه‌وت كراوانه كه چه‌ندین ناوی هه‌بو به‌ڵام یه‌ك حاڵه‌تی سه‌خت وخهمناكی بۆدانیشتوانهكهی وهه‌رێمی كوردستان دروست كردبوجگه له‌و باجه سه‌ختانه‌ی كه دهبوههرێمی كوردستان بیبهخشایه لهبهرانبهردهركردنی ئه‌وماده‌یه‌ی كه‌هه‌رگیز جێ به‌جێ نه‌ده‌بو .
شادبونه‌وه‌ی ئهوناوچهدابڕاووزهوت كراوانه به‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رچی سه‌ركه‌وتنێكی مێژوییهودهچێتهپاڵ ده‌ستكه‌وته‌كانی تر به‌ڵام ئهگهربهوریاییهوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت ئه‌وه به‌دڵنییایه‌وه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی به‌لانی كه‌م بۆماوه‌یه‌كی دورجگهلهوئاسهوارهخراپانهی به‌دوی خۆیدا جێی ده‌هێلێت .
دانیشتوانی ئهوناوچهیانه خاوه‌ن هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندین كه‌به‌شێكی زۆریان لهدابڕانیان له‌هه‌رێمی كوردستان بۆیان بڕاوه‌ته‌وه جگه لهوبێبهش بونه‌ی سه‌رده‌می ڕژێمی پێش‌و كهئهودابڕانهشی هات بهدوداوبهوپێیه جۆرێك لهرهِش بینی له‌دڵدا دروست كردبون وهه‌میشه تامه‌زرۆی وه‌ها ڕۆژیك بون كه به كوردستانی دایك شاد ببنه‌وه ئه‌ویش له‌وبارودۆخه سه‌خته‌ی كه ملهوڕی وتاكڕه‌وی لایه‌نێك هێنابویه كایه .
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وفێركردن له‌م ناوچه‌یانه‌دا پێویستی به پرۆگرامێكی تایبه‌ت هه‌یه بۆگواستنه‌وه‌ی پله‌به‌پله وڕاهێنانیان تاكو بتوانن سود له تێكه‌ڵ بونیان له‌بواری په‌روه‌رده‌دا وه‌ربگرن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو تێبینیانه‌ی كه‌هه‌یه له‌پرۆگرامی په‌روه‌رده‌وفێركردن له‌هه‌رێمی كوردستاندا .
به‌هه‌مان شێوه كه‌رتی ئابوریش جیاوازیه‌كی زۆرهه‌یه له‌نێوان ئه‌م ناواچانهوههرێمی كوردستاندا كه‌ئه‌وان به‌دڵنیاییه‌وه زۆربێبهش بون وكوردستانیش نه‌ك ههرخۆشگوزهرانی تێدایه به‌ڵكو زیاده ڕه‌وی وێڵ خه‌رجیه‌كی وه‌های تێدایه كه‌بوه‌ته بازاڕێك بۆهاوردهوبهكارهێنانی گشت به‌رهه‌مه‌كانی جیهانی ولهوشادبونهوهشدا به‌دڵنیاییه‌وه ئهگهربهرنامهیهكی پێشترئامادهكراونهبێت له‌م بواره‌شدا گرفت ڕوده‌دات وژماره‌یه‌كی ئێجگارزۆرموچهخۆرووبهكاربهری بێ به‌رهه‌م زیادده‌كه‌ین .
پاش ئه‌وانه‌ش بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دانیشتوانی ناوچه شادبوهكان ده‌بێت بایه‌خی پێبدرێت به‌تایبه‌تی دانیشتوانی ئهوناوچهیانه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی وبه‌رژه‌وه‌ندی تریان هه‌یه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ترجگه له‌كورد كه‌ئه‌وه‌ش بۆخۆی بارگرانیه‌كی ئه‌منی وكۆمه‌ڵایه‌تیه كه ده‌بێت حسابی خۆی بۆبكرێت .
من گه‌شبینم له‌بونی پلان به‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سنوره‌كانی كوردستانیان به‌هێزی چه‌ك وبازودیاری كردوجهماوهری كوردستانیش ههموپشتگیری پێشمهرگهدهكهن , كه‌واته ده‌بێت پلانیش هه‌بێت بۆوهبهرهێنان وخستنه گه‌ڕی ده‌ستی كار‌و له‌وه‌ش گرنگتر ده‌بێت ململانێی حیزبی له‌وناوچانه‌دا بگۆڕدرێت به‌كێبڕكێی كاروچالاكی وسود وه‌رگرتن له خێروبێری ئه‌وناوچه پڕبهرهكهتانهی كه جاران لهبهرئهوههموزێڕه ڕهشانهیهبو ئهوخهڵكهیان بێ به‌ش ده‌كرد .
له‌كۆتاییشدا ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه دلێره‌كانی كوردستان ده‌بێت له‌وه وریاتربن كه ناحه‌زان وههلپهرستان به‌په‌نامه‌كی ئاژاوه‌یه‌ك بنێنه‌وه وكوردستان بخه‌نه ئهوگێژاوهی كه گشت پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی تێدا ژێرئاوبكهوێت , چونكه ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی ئێمه نیهوزۆربهی هه‌ره‌زۆری جه‌ماوه‌ری كوردستان دژی ئه‌و شه‌ڕه‌ن , هه‌موان ده‌بێت ئه‌وه‌مان له یاد بێت ئهوڕۆژگارهی پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ناوچه سونییهكان هه‌رێمی كوردستان له چ بارودۆخێكدابوین ؟ ئهوسوپایهی كه له‌سنوری كوردستاندابون چ هه‌ڕه‌شه‌و گوڕهشهیهكیان له كورد ده‌كرد؟ به‌رپرسانی باڵای كوردستان كه ده‌چونه به‌غدا به چ لوت بهرزیهكهوه وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ ده‌كردن ؟ له‌بواری وزهوبوجهوپێشمهرگه دا چ تاوانێكیان ده‌رهه‌ق كوردستان ده‌كرد وهه‌میشه بوجه‌یان به كهمترلهبڕیاردراو بۆده‌ناردین , ئه‌وه‌ی پێیان كرابێت دژایه‌تیان كردین , كه‌واته هه‌رلایه‌نێك بیه‌وێت خۆی تێ هه‌ڵقورتێنێت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه پێی بزانێت یان نا ئه‌وه دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كورد وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌كات , ڕاسته هه‌ندێك گروپی هه‌لپه‌رست له‌وانه‌یه خۆیان خزانبێته شۆڕشی ناوچه سونیه‌كان كه ئه‌وانه به قوڕمیشی ده‌زگای هه‌وڵگری وسیخوڕی دهوروبهرقوڕمیش بكرێن به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه سوپا پڵنگه بهفرینهكهی به‌غدای هێنا بهچوكداوتواندیهوه ڕق وقینی جه‌ماوه‌ری به‌ش خوراوی ناوچه سونییهكان بو بۆیه ئێمه‌ی كورد هه‌رله‌به‌ر خۆشمان بێت ده‌بێت به‌وپه‌ڕی هۆشیاریه‌وه خۆمان له‌وشه‌ڕه دوربگرین .
بهروار:
19/06/2014
بینین:
1726
زیاتر ...
دیبه‌یتی ئایینده مێژوی كوردوفتوحات ...
كورد له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیادا ...
ئاڵۆزی وجه‌نگی دیموكرات وپه‌كه‌كه...
كورد یان ئه‌رمه‌ن ؟ دزوخاوهن ماڵ ...
زانایانی به‌ڕێز ( خوێ ) بونتان له‌ده‌ست مه‌ده‌ن ...
نه‌ورۆز جه‌ژنی كام نه‌ته‌وه‌یه ؟...
هه‌ڵه‌بجه ساڵیادێكی جیاواز...
كورد له دوڕێیانی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دا ...
له‌جه‌نگی داعشدا كێ قه‌ره‌بوی موسڵمانان ده‌كاته‌وه ؟...
چه‌ند یاداوهریهك بۆ به‌ڕێزان بانگخوازانی كوردستان ...
مه‌رجه‌عیه‌تی كوردستان...
پرۆگرامی وانه‌ی عه‌ره‌بی گرفتی زۆره ...
هه‌رێمی كوردستان وكانتۆنهكان...
عێراق جمهوریه‌تی ئه‌حزاب ومهرجهعیات ...
ناوچه شادبوهكان ...
ئاماده‌كاری بۆ به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه...
1
2
په‌ڕه‌ی
له 2
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش