نوسه‌ران
  ئاڵۆزی وجه‌نگی دیموكرات وپه‌كه‌كه‌
عبدالرحمن عثمان عبدالعزيز

ڕیشه‌ی ده‌ره‌كی وچاره‌سه‌ری ناوخۆیی 
ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا ڕویدا له‌شه‌روئاژاوه‌ی نیوماڵی كوردی هه‌موانی ئازاردا , چونكه‌ نه‌ك ئه‌و لاپه‌ڕه‌ ڕه‌شه‌ پێچراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌م توێژه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌قامی كوردی ته‌حه‌مولی هه‌ڵدانه‌وه‌شی نیه‌ وئه‌ویش له‌م ڕۆژگاره‌دا كه‌ هه‌رئاڵۆزییه‌كی نێوخۆیی كاریگه‌ری مه‌ترسی هێنه‌ری هه‌یه‌ بۆناوبانگی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردی , هه‌رچه‌نده‌ هێشتنه‌وه‌ی ژیڵه‌مۆبه‌كراوه‌یی له‌به‌رده‌م ئاگرخۆش كه‌ری ده‌ره‌كی هه‌رده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ها ئه‌نجامێكی لێ بكرێت له‌كاتێكدا وه‌ها ئاژاوه‌یه‌ك چه‌ندین نیشانه‌یانه‌یان بۆده‌پێكێت به‌تێكدانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه‌ .
په‌یامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێگای خۆیه‌تی وئه‌م ڕوداوه‌ش له‌سنوری باشوردا ڕوی داوه‌ بۆیه‌ لێره‌دا باشترین چاره‌سه‌ر وه‌ها ده‌بینرێت كه‌ هه‌ردولایه‌نی ناكۆك به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و ناكۆكیه‌وبنه‌بڕكردنی وماوه‌نه‌دان بۆدوباره‌بونه‌وه‌ی ده‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجام بده‌ن , له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ سنوری كوردستانی باشوردا ڕوی داوه‌و ئه‌م به‌شه‌ی كوردستانیش دام وده‌زگای ده‌وڵه‌تی تێدایه‌ كه‌ حوكمداری ئه‌م به‌شه‌ ده‌كه‌ن وده‌روه‌وناوه‌وه‌ش وه‌ك ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ودانی پیاداده‌نێن , جا ئه‌گه‌ر هه‌ردولایه‌نی به‌ڕێزیش له‌م دام وده‌زگا داوه‌ریانه‌دا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌رنه‌كه‌ن چۆن چاوه‌ڕوانی داهاتوو دام وده‌زگای خۆیی ودانپیانانی خه‌ڵكی بكه‌ن ؟ .
به‌روار: 26/05/2015
بینین: 1203
   زیاتر ...