سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
كورد له دوڕێیانی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دا
عبدالرحمن عثمان عبدالعزيز
له‌جوگرافیای جیهاندا چه‌ند ئاوه‌دانیه‌كی بچوك تۆماركراوه به‌ناوی ده‌وڵه‌ت كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا به‌ده‌وڵه‌ت تۆماركراونوله‌كاتی ڕاده‌بڕیندا وه‌ك ده‌وڵه‌تانی ترحساب بۆده‌نگیان ده‌كرێت وخاوه‌ن سه‌روه‌ری وپه‌رچه‌م وپێناسه‌ی خۆیانن , ئه‌گه‌ربه‌وردی سه‌یری ڕوبه‌ری خاك وژماره‌ی دانیشتوانیان بكه‌یت بۆت ڕون ده‌بێته‌وه كه‌چ سته‌مێك ده‌رهه‌ق كورد ده‌كرێت كه‌ته‌نها شارێكی كوردستان له‌وده‌وڵه‌تانه گه‌وره‌تره جگه‌له‌ئیعتیباراتی تركه‌له‌هه‌موڕویه‌كه‌وه هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌وفراوان ودێرین وده‌وڵه‌مه‌ند تره .
له‌ڕیزبه‌ندی ئاوه‌دانیه بچوكه‌كاندا باسی ڤاتیكان ناكه‌م چونكه ده‌سه‌ڵاتێكی ڕۆحی وئایینی جیاوازه به‌ڵام سه‌یری ده‌وڵه‌تی ناورۆ بكه‌كه‌ژماره‌ی دانیشتوانی ته‌نها ده‌هه‌زاركه‌سه‌وڕوبه‌ره‌كه‌ی 21كیلۆمه‌تره وڵاتی تۆفالۆیش ژماره‌ی دانیشتوانی 10,554 كه‌سه ڕوبه‌ره‌كه‌شی 26 كیلۆمه‌تره , وڵاتی بالاویش به20,956 كه‌سه‌وه له‌پارچه‌زه‌ویه‌ك به‌ڕوبه‌ری 459كیلۆمه‌ته‌رده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رین وڕای سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا ,هه‌روه‌ها سانمارینۆومۆناكۆ ویه‌ك لیست له‌وده‌وڵه‌ته بچوكانه تاده‌گاته ماڵتاوفیجی وله‌م نزیكانه‌شدا ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ركه‌به‌و قه‌باره‌بچوكه‌یه‌وه له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ڕۆڵی هه‌یه‌وله‌چاره‌سه‌ریوده‌ستێوه‌ردانی ئیقلیمیشدا ده‌ستێكی باڵای هه‌یه وئابوریه‌كه‌یشی ئه‌وه‌نده‌به‌هێزه حسابی زلهێزی بۆده‌كرێت .
پرسیاره كه لێره‌دایه‌ئایا ده‌بێت چ هۆكارێك له‌پشت ئه‌وه‌بوبێت كه‌ئه‌وئاوه‌دانیه بچوكانه‌ی كردبێته ده‌وڵه‌ت ؟ دیاره هه‌ریه‌كه‌وبه‌له‌به‌رچاوگرتنی چه‌ندتایبه‌تمه‌ندییه‌ك یان دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك ئه‌وسه‌روه‌ریه‌یان پێ ڕه‌وا بینراوه كه‌لێره‌داگرفتی ئێمه‌نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوه‌ته‌ته‌لیسم وپرسیاری بێ وه‌ڵام ئه‌وه‌یه كه‌گه‌لی كورد به‌م هه‌موتایبه‌تمه‌ندی وشیاوی مواسه‌فاته‌وه بۆچی تا ئێستا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی پێ ڕه‌وا نابینرێت ؟ .
ڕاسته گرفتی گه‌وره‌وبه‌ربه‌ستی سه‌خت ئه‌ودابه‌ش بونه سته‌مكارانه‌بو كه‌له‌ئه‌نجامی په‌یمانی سایكس بیكۆله‌ساڵی 1916 دا ڕوی دا وبه‌وپێیه كوردستان دابه‌ش بو, ئیتر تا ده‌هات ئه‌وده‌وڵه‌تانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بوبو سنوره‌كانیان توندوتۆڵترده‌كرد وئه‌م گه‌له‌دابه‌ش كراوه‌ش زیاتروزۆرترسه‌ركوت ده‌كراوئه‌وهه‌موشۆڕشه خوێناویانه‌ش ئه‌وسنورانه‌ی نه‌پساندو تا ده‌هات كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م گه‌له‌ی زیاتر پشت گوێ ده‌خست چونكه ئه‌وده‌وڵه‌تانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرابو هه‌مویان له‌سه‌رئه‌وه‌كۆكن كه ڕێگر بن له‌سه‌ربه‌خۆیی كورد .
له‌كوردستانی باشورپاش ئه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی كورد هه‌ل ومه‌رجی شه‌ڕی عێراق وئێرانیان به‌كارهێنابۆبه‌هێزكردنی شۆڕش وبته‌وكردنی به‌ره‌كانیان , ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكاته‌ی عێراقیش سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵی به‌وشه‌ڕه‌گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئێران له‌هه‌مان كاتیش‌دا دژایه‌تی كردنی كوردیشی بۆیه‌ك چركه فه‌رامۆش نه‌ده‌كرد وبه‌ڵكو گه‌وره‌ترین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی دژی كورد به‌كارهێنا وه‌ك كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌وچه‌ندناوچه‌یه‌كی تری كوردستان وئه‌نجام دانی هێرشه كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی به‌ناو ئه‌نفال وله‌وه‌ش زیاترله‌گه‌ڵ وه‌ستانی شه‌ڕی عێراق وئێران ئیتربه‌عسیه‌كان ده‌ستیان زیاتركرایه‌وه بۆدژایه‌تی كردنی كوردستان به‌جۆرێك هه‌رچی له‌توانایدابوكردیان وئێرانیش جگه له داڵده‌دانی په‌نابه‌ران له‌ئۆردوگاكاندا هیچ هاوكارییه‌كی شۆڕشگێڕان وهاوسه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نه‌كردبه‌بیانوی پابه‌ندبون به‌ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان خۆیان وعێراق , لێره‌دابوكورد گشت ده‌روده‌روازه‌كانی لێ داخرابوله‌ئاسۆی چاوه‌ڕوانیشدا تروسكایی شك نه‌ده‌برد بێ كه‌س وبێ پشت وپه‌نامایه‌وه تاكو به‌زه‌یی خودایی هاته كایه به‌وه‌ی ڕژێمی له‌خۆباییبوی به‌عس نانی شوانی خوارد وكویه‌تی داگیركرد به‌م كاره‌ش خۆی خسته گیژاوی لاوازبون وپوكانه‌وه وجه‌ماوه‌ری كوردستان ڕاپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ریان په‌رپاكردوله‌خواروی عێراقیشدا جموجوڵی دژ به‌ده‌سه‌ڵات ده‌ستی پێكرد ئه‌گه‌رچی نه‌یانهێشت بگاته ئاستی كوردستان .
هه‌رێمی كوردستان له‌پاش ڕاپه‌ڕین خێرا خۆی بۆهه‌ڵبژاردن ئاماده‌كرد وئه‌وپرۆسه‌یه‌ش هه‌رچه‌نده ئاماده‌كاری پێویستی بۆنه‌كرابو به‌ڵام به‌شداری هه‌موان وڕێژه‌ی به‌رزی ده‌نگده‌ران نیشانه‌ی به‌رزی ئاستی ڕۆشنبیری خه‌ڵكی كوردستان بو كه‌ئه‌گه‌رپێكهاتنه‌كه‌ی پاشتریش دوربینی تێدا به‌كارببرایه ئه‌وا سه‌نگینی باری به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وته ئه‌ستۆی هه‌موان وبوار نه‌ده‌ڕه‌خسابۆئاژاوه‌ی ناوخۆیی كه‌ئه‌وڕوداوه ئه‌سه‌فبارانه‌ی به‌دوی خۆیدا هێنا .
نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی وهاوپه‌یمانان كه‌پارێزه‌ری ناوچه‌ی دژه فڕین بون له‌وێوه ده‌ستی پێكرد كه‌هێشتا تۆزی ئاواره‌یی به‌سه‌رشانی به‌رپرسانی شۆڕشی كورده‌وه‌بو به‌هه‌مان ڕۆحی پێشمه‌رگایه‌تی وزمانی هه‌ماهه‌نگی دراوسێیه‌تی زاڵ بوكه‌جگه‌له‌دراوسێ هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی ترنه‌بوكه‌پرسی داڵده‌دانی په‌نابه‌روبه‌هێزكردنی پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌ڵداباس بكرێت ,كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وهاوپه‌یمانانیش پاش كۆڕه‌وزۆر به شه‌رمه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرد ئه‌ویش به‌ناوی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باكوری عێراقداوته‌نها له‌ڕوه‌مرۆییه‌كه‌یه‌وه كه‌ئه‌وجۆره په‌یوه‌ندیه درێژه‌ی كێشا تاكوگردبونه‌وه‌ی له‌نده‌ن وپاش ئه‌ویش گردبونه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین له 2003 دا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆئه‌نجومه‌نی ئینتیقالی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراقی پاش سه‌دام گرێ درا ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك په‌یوه‌ندی ئه‌منیش له92 وه‌تاكو 2003 به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار دروست بوبو به‌ڵام نه‌گه‌شتبویه ئه‌وئاسته‌ی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كارابكات له‌وهه‌موده‌رفه‌ته‌ی هه‌ڵكه‌وت سه‌ربه‌خۆییه‌كی تێدا بۆكورد دابین بكرێت .
ئاماده‌كارییه‌كان بۆپاش سه‌دام به‌دابه‌ش بونی عێراق بو بۆ جۆرێك دابوش بونی سه‌یركه نه‌ته‌وه‌یی ومه‌زهه‌بی تێدا تێكه‌ڵ كرابو دیاره به‌شی شێر بۆشیعه‌بوچونكه كوردوسوننه كه‌هه‌ردوك به‌مه‌زهه‌ب سوننه‌ن لێك جوداكران وئیتر شیعه له‌وه‌دا دبێته زۆرینه‌وده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی ناوچه‌كه‌شیان له‌پشت بوكه‌ئه‌وسه‌رپه‌رشتی كردنه‌ش هه‌م وه‌ك قه‌ره‌بو هه‌م وه‌ك پێكهاتن وه‌ده‌ستی هێنا ,به‌م پێیه شیعه‌ی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ته‌واووزۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا كه‌ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای دروست بونی نائارامی و‌لێك دابڕان بو كه ئه‌و هه‌موشه‌ڕوئاژاوه‌یه‌ی هات به‌دوادا كه‌به‌پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی به‌خراپترین شێوازی پێكه‌وه‌ژیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت .
سوننه‌ی عێراق هه‌میشه بێ خاوه‌ن وبێ مه‌رجه‌ع بون له‌ئێستایشدا تۆڵه‌ی ئه‌وكاته‌یان لێ ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌دام به‌ناهه‌ق خۆی كردبوه خاوه‌نیان , بۆیه له‌عێراقی نوێ‌دا پۆسته‌كانیان ڕوكه‌شی ده‌سه‌ڵاته وكوردیش به‌هه‌مان شێوه پۆسته‌كانیان ئه‌وه‌نده ڕواڵه‌تیه كه‌ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پۆسته به‌ڕێزه‌كان به‌ساڵ نه‌چنه‌وه‌ده‌وام كاوچالاكی په‌كی ناكه‌ویت وئه‌گه‌رهه‌مو ڕۆژێكیش له‌ده‌وام بن هه‌رگیزناتوانن مافێكی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه ئه‌گه‌ر حاكمی موتڵه‌ق ڕازی نه‌بێت , كه‌واته به‌هه‌ردو پێكهاته‌كه ده‌بێت خزمه‌تی به‌زۆركراوه به‌زۆرینه‌بكه‌ن , بۆیه دوو پێكهاته‌كه‌ی ترناتوانن به‌م شێوه‌یه درێژه به‌م جۆره عێراقه بده‌ن كه جیاوازی له‌گه‌ڵ عێراقی پێشودا ئه‌وه‌یه حیزبی قائید بوه‌ته‌مه‌زهه‌بی قائید !
سه‌ره‌نجام كوردستان له‌به‌رده‌م دوبژارده‌دایه وسێیه‌مه‌كه‌شی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستایه :
ده‌بێت هه‌نگاوی به‌ره‌وسه‌ربه‌خۆیی به‌ئه‌وپه‌ڕی لێبڕانه‌وه درێژه‌پێبدات چونكه ڕه‌نگه به‌م زوانه ئه‌م هه‌له دوپات نه‌بێته‌وه‌وئیتربه‌م لكاندنه‌وه‌یه به‌عێراقه‌وه ڕه‌نگ ده‌گرێت وناتوانێت ئه‌وعاده‌ته‌ی عێراقی بونه‌ی ته‌رك بكات , ده‌شكرێت له‌به‌رهه‌ستیاری هه‌ندێك سه‌ربه‌خۆییه‌كه پله به‌پله بێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هیچ لایه‌نێك له‌م ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه دوا نه‌كه‌وێت .
یان ئه‌گه‌ركورد ئه‌وه‌ی دیسان بۆنه‌لوێت سه‌ربه‌خۆبێت له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌به‌ڕاستی ده‌بێت هاوبه‌شیه‌كه‌ی له‌م عێراقه‌دا هاوبه‌شیه‌كی حه‌قیقی بێت كه گشت ده‌سه‌ڵات وبڕیاروپۆست ومامه‌ڵه‌وهه‌ڵوێست وپه‌یوه‌ندی وبه‌ڕێوه‌بردنه‌كان به‌هاوبه‌شی وپێكهاتن بێت نه‌ك ئه‌و به‌ناو زۆرینه‌ی په‌رله‌مان كه‌به‌وشێوه‌ناڕه‌وابه‌ده‌ست هات .
به‌روار:
28/02/2015
بینین:
1557
زیاتر ...
دیبه‌یتی ئایینده مێژوی كوردوفتوحات ...
كورد له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیادا ...
ئاڵۆزی وجه‌نگی دیموكرات وپه‌كه‌كه...
كورد یان ئه‌رمه‌ن ؟ دزوخاوهن ماڵ ...
زانایانی به‌ڕێز ( خوێ ) بونتان له‌ده‌ست مه‌ده‌ن ...
نه‌ورۆز جه‌ژنی كام نه‌ته‌وه‌یه ؟...
هه‌ڵه‌بجه ساڵیادێكی جیاواز...
له‌جه‌نگی داعشدا كێ قه‌ره‌بوی موسڵمانان ده‌كاته‌وه ؟...
چه‌ند یاداوهریهك بۆ به‌ڕێزان بانگخوازانی كوردستان ...
مه‌رجه‌عیه‌تی كوردستان...
پرۆگرامی وانه‌ی عه‌ره‌بی گرفتی زۆره ...
هه‌رێمی كوردستان وكانتۆنهكان...
عێراق جمهوریه‌تی ئه‌حزاب ومهرجهعیات ...
ناوچه شادبوهكان ...
ناوچه شادبوهكان ...
ئاماده‌كاری بۆ به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه...
1
2
په‌ڕه‌ی
له 2
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش