سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
كورد له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیادا
عبدالرحمن عثمان عبدالعزيز
لهچهندوێستگهیهكدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بوه‌ته‌جێی بایه‌خ پێدانی نێۆده‌وڵه‌تی وزه‌مین هه‌ژانی نێوخۆیی , ساڵی 1994 لهههلبَژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیادا ململانێ له‌نێوان پارتی ڕه‌فا وگشت لایه‌نه‌كانی تربوكه ئه‌نجامه‌كان بۆلایهنهكان ڕاچڵهكێنهربو له‌به‌رئه‌وه‌ی كاندیده‌كانی حیزبی ڕه‌فا له 400 شاره‌وانیدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا له‌نێویاندا هه‌ردو شاره‌وانی ئه‌سته‌مبوڵ وئه‌نقه‌ره كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان به‌هه‌ل وه‌رگرت تاكو له‌ماوه‌ی كهمترلهیهك ساڵ توانایی ولێهاتوی خۆیان بۆگه‌لانی توركیا نیشان بده‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌ردۆگان كه شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئه‌سته‌مبوڵی كرده نمونه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمون وپلانهكانیان وئهوهبودوابهدوای ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیادا له‌گه‌ڵ ئه‌و ههموبهربهستانهی بۆیان دهسازاندن هه‌ڵكشانێكی تری به‌رچاویان تۆماركرد به‌وه‌ده‌ست هێنانی 158 كورسی له‌په‌رله‌مانی توركیا كه‌ده‌كاته پێنج یه‌كی كورسیه‌كان , هه‌رچه‌نده به‌و ژماره نه‌یانده‌توانی به‌ته‌نیا كابینه پێك بهێنن به‌ڵام حیزبه كانی تری ناچاركرد دانوسانی پێكهێنانی حكومه‌تی له‌گه‌ڵ بكه‌ن , ئه‌گه‌رچی له‌وكاته‌شدا بیریان له‌وه‌كرده‌وه كه‌نه‌هێڵن هاوبه‌شی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت بن ودرێژهبدهن به دانوسانه‌كان بۆئه‌وه‌ی ماوه‌ی یاساییه‌كه ته‌واو ببێت ولایه‌نێكی ترڕا بسپێردرێت , به‌ڵام كونسولی ئه‌مه‌ریكا ( ج ماكی ) كه دیقلۆماتكارێكی لێهاتووچهندین دۆسیه‌ی له‌به‌رده‌ست بو له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه پێویسته به‌حیزبی ڕه‌فا ڕێگابدرێت تاكو به‌هاوبه‌شی حكومه‌ت پێك بهێنن وئهگهربهربهستیان بۆدروست بكه‌ن له‌داهاتودا ده‌توانن به‌ته‌نیا كابینه پێك بهێنن .
لهوبهشداریهدا په‌له‌یان كردوئهگهرههوڵهكانیان لهشارهوانیهكان وپه‌رله‌مان چڕتربكردایهتهوه له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتویاندا هه‌موانیان توشی شۆك دهكردوههرئهوكاته كش مه‌لیكیان به‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی توركیا ده‌كرد كه هه‌مو هه‌وڵ وپلان وچالاكیان له‌پێناوی خۆتێركردن وكۆكردنه‌وه‌ی پاره‌وسامان له‌سه‌رحسابی ئهوجهماوهرهههژارهی قورسی باری ژیان پشتی چهماندبونهوه ولیرهكهیان ههرسهعات نرخهكهیدادهبهزی وه‌ك بڵێی مه‌عده‌نی ئهولیرانهلهتهنهكه بون , له‌گشت بواره‌كانی تریشدا داكشان وشكستهكان وه‌ك ئابوریه‌كه‌ی هه‌رده‌م لهڕۆچون بو .
شاگردوقوتابیانی ئه‌ربه‌كان نه‌ك هه‌رله‌خودی مامۆستاكه‌یان سهركهوتوتربون به‌ڵكو من پێم وایه له سوڵتانه‌كانی عوسمانیش لێهاتوتربون ئه‌وه‌بو پاش سێ ساڵ له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارتی ڕه‌فا توانیان پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له‌وبارودۆخه ناسازهدا بهێننهكایهولهههڵبژاردنهكانی 2002 وه 2006 وه 2011 سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو تۆماربكه‌ن ولایه‌نه عه‌لمانیه ڕه‌گه‌زپه‌رست وچهپڕهوخاوهن سه‌رمایه‌و ناووناتۆرهكان گسك لێ بده‌ن وپاشهڵیان بۆجهماوهردهربخهن .
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیا لهههرجارزیاتربایهخ وگرنگی پێدانی نێوخۆیی ودراوسێ و نێوده‌وڵه‌تی بۆخۆی ڕاكێشاوه , ئه‌مجاره دۆسیه‌كان كه‌ڵه‌كه‌بوون وبیانوهكان جه‌نجاڵیان بهرپاكردوهوبهههمویانهوه یه‌خه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ت وخاوه‌نه‌كه‌یان گرتوه , كه‌شتیه‌كه‌ی دادوگهشهیش بهكهشتیهوانهكهشهوه تاكوئێسته هه‌رچی شه‌پۆل ومه‌ترسیه بڕیویانهوزۆری نه‌ماوه له‌بناری دڵنیایی له‌نگه‌ربگرن ئه‌وه‌ش به‌وه‌ده‌ستهێنانی 365 كورسی په‌رله‌مان تاكو به‌ویستی خۆیان سه‌رله‌نوێ ده‌ستوری وڵات بنوسنه‌وه .
ئه‌وه‌ی بۆئێمه‌ی كورد جێگای بایه‌خ پێدان وسه‌رنج وخهمخواردنه : بون وپێگهوڕۆڵی كورده له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا كه چۆنیه‌تی به‌شداربون وهاوپه‌یمانێتی وئه‌نجامه‌كانی كاریگه‌ری ڕاسته‌خۆی هه‌یه بهسهرئاییندهوسهرنویشتی كوردی باكوروپرۆسهی ئاشتی له‌و وڵاته‌دا .
جه‌ماوه‌ری كورد لهباكوردا هه‌روه‌ك به‌شه‌كانی ترتوشی فره‌جه‌مسه‌ری بوه به‌ڵام له‌م به‌شه‌دا ده‌بو لانی كه‌م ناسینی دۆست ودوژمن له‌یه‌ك خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیدا كۆی بكردنایه‌ته‌وه ولهئێستاوه له‌بیری یه‌كڕیزی ویه‌ك ماڵی وخۆئاماده‌كردن ببونایه بۆخه‌باتی سیاسی وپه‌رله‌مانی ومسۆگهركردنی مافه ده‌ستوریه‌كان وبه‌شداری مه‌ده‌نیانه له‌به‌ڕیوه‌بردنی وڵات‌دا , به‌ڵام جێی داخه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وخواسته ڕاسته‌قینه‌كانی كوردانی باكورههنگاو ده‌نرێت ولێرهولهوێیش ئیدعای سهیروسهمهرهدهكرێت ویڵندگۆی بۆتاودهدرێت كه پارتی دیموكراتی گه‌لان په‌رچه‌می كوردایه‌تی ههڵگرتوهودهبێت هه‌موان بچن به‌هانایانه‌وه تاكو بتوانن له‌ده‌نگه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان كه‌م بكه‌نه‌وه ! به‌خه‌یاڵی خۆیان له‌گه‌ڵ لایهنهڕهگهزپهرستهكان مافه‌كانی كوردستانی باكور ده‌سته‌به‌ربكه‌ن به‌پشت به‌ستن به‌هه‌ندێك ڕاپرسی هه‌ڕه‌مه‌كی كه به‌م شێوه‌یه مه‌زنه‌یان كردوه :
A K P %38.2 / GH P % 30.1 / M H P %17 . 1 / H D P % 10 . 5 وا دیاره به‌م ڕاپرسیه خه‌ڵه‌تاون , خۆئهگهروههاش بێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وده‌نگانه‌ی كه پارتی دادوگه‌شه كه‌م بهێنێت به‌دڵنیاییه‌وه ناچێته سهرژمارهی هه‌ده‌په به‌ڵكو باڵانسی ده‌نگه‌كانی جهههپهومهههپه ی پێ بهرزدهبێتهوهوئهمهش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆساڵانی پێش دادوگه‌شه كه هه‌موان ده‌زانن كورد له چ بارودۆخێكدابوتهنانهت زمانی كوردی پۆشاكی كوردی قاچاخ بو , گه‌لانی توركیا‌و ئێمه‌ش وههمو دونیا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردولامان بینی ئایا نێوانیان قابیلی به‌راوردكردنه ؟ كه‌واته ئه‌وه‌ی بیه‌وێت كوردبگهڕێتهوه بۆئهودۆخهی پێشوئهوه خۆگه‌وجاندنه یان دوژمنایه‌تی خواستی كوردانی باكور .
له‌كۆتاییدا پێویستهدڵسۆزانی كورد له‌گشت لایه‌ك ئه‌وڕاستیه بسه‌لمێنین كه‌پرۆسه‌ی ئاشتی لهباكورههنگاوی باشی بڕیوهونابێت ماوهبدرێت بهناحهزانی كورد بارودۆخه‌كه‌یان لێ بشێوێنن تاكودهگهن به‌مافه‌كانی خۆیان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا وهاوكاری پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بن بۆگۆڕینی ده‌ستور ئهودهستورهی ساڵه‌های ساڵهكوردی پێ سزاده‌درێت وئهوگۆڕینهش ته‌نها به‌وان ده‌كرێت وئهودوپارتهی ترههموههوڵ وتهقالایان بۆمانه‌وه‌ی ده‌ستوره به‌شێوه‌ی جاران وڕابوردوش ئه‌وڕاستیه ده‌سه‌لمێنن وهه‌روه‌ك چۆن باشتر وایه له‌ڕوی واقیعهوهسهیری ئهگهرهنزیك لهحهتمیهكانی ئه‌نجامه‌كان بكه‌ین ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه‌هه‌مو خۆئاماده‌كردنه‌كانی پارتی دادوگه‌شه ومتمانه‌ی گه‌لانی توركیا ئهوهدهگهیهنن كه %51- 48 وه‌ده‌ست بهێنن وهه‌رچۆن حسابیشی ده‌كه‌یت به‌ڕێزان له هه‌ده‌په به‌ده‌نگی عه‌له‌وی وجهماعهتی گوله‌ن وئه‌وانی تریشه‌وه نزیكه‌ی %9.6 بهێنن وجهههپهومهههپهش زۆر كه‌متر له‌وه‌ی ئیدعای ده‌كه‌ن جائهگهرئهو ئه‌نجامه بۆهه‌ندێك كوتوپڕی بێت وتوشی بێ ئومێدی ببن ئه‌وا جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستانی باكورهیواوئاواتی به‌درێژه‌پێدانی پرۆسه‌ی ئاشتی وپێكه‌وه‌ژیانی مهدهنیانهوگۆڕینی ده‌ستوره به‌ره‌و وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان به‌پێی یاسا كه‌پێویسته هه‌موان له‌م بواره‌دا هاوكاروپشتیوان بن نه‌ك له بڕینه‌وه‌ی داری ژێرقاچیان .
بهروار:
05/06/2015
بینین:
1515
زیاتر ...
دیبه‌یتی ئایینده مێژوی كوردوفتوحات ...
ئاڵۆزی وجه‌نگی دیموكرات وپه‌كه‌كه...
كورد یان ئه‌رمه‌ن ؟ دزوخاوهن ماڵ ...
زانایانی به‌ڕێز ( خوێ ) بونتان له‌ده‌ست مه‌ده‌ن ...
نه‌ورۆز جه‌ژنی كام نه‌ته‌وه‌یه ؟...
هه‌ڵه‌بجه ساڵیادێكی جیاواز...
كورد له دوڕێیانی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دا ...
له‌جه‌نگی داعشدا كێ قه‌ره‌بوی موسڵمانان ده‌كاته‌وه ؟...
چه‌ند یاداوهریهك بۆ به‌ڕێزان بانگخوازانی كوردستان ...
مه‌رجه‌عیه‌تی كوردستان...
پرۆگرامی وانه‌ی عه‌ره‌بی گرفتی زۆره ...
هه‌رێمی كوردستان وكانتۆنهكان...
عێراق جمهوریه‌تی ئه‌حزاب ومهرجهعیات ...
ناوچه شادبوهكان ...
ناوچه شادبوهكان ...
ئاماده‌كاری بۆ به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه...
1
2
په‌ڕه‌ی
له 2
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش