نوسه‌ران
  ئاماده‌كاری بۆ به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌
عبدالرحمن عثمان عبدالعزيز
پاش ئه‌وه‌ی پرسی به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا ڕای زۆرینه‌ی به‌ده‌ست هێنا به‌مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مان , خۆشی وئاهه‌نگ گێڕان ئه‌و ناوچه‌ به‌شخوراوه‌ی گرته‌وه‌ كه‌ جێی خۆیه‌تی ئه‌وجه‌ماوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌ سوپاسی خودا بكه‌ن وته‌عبیرله‌خۆشی وشادی بكه‌نه‌وه‌ وده‌ستخۆشی له‌هه‌ردڵسۆزێك بكه‌ن كه‌له‌وپێناوه‌دا كاری كردوه‌ , به‌ڵام ده‌بو خێرا كه‌سایه‌تی وڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وگشت خه‌مخۆران له‌ بیری ئاماده‌كاری پێویست دا بن بۆجێ به‌جێ كردنی پێشه‌كیه‌كان وئاسانكاری وچاره‌سه‌ركردنی هه‌موكێشه‌وبه‌ربه‌ستێكی چاوه‌ڕوانكراو , بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ من وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك ئه‌م پێشنیاره‌م به‌شیاوزانی كه‌ ئاراسته‌ی كاربه‌ده‌ستان و رێكخراوه‌ به‌ڕێزه‌كانی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ بكه‌م به‌و هیوایه‌ی سودی هه‌بێت له‌ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كاندا .
پێشنیاره‌كه‌ش به‌بێ پێشه‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌سته‌یه‌ك پێك بهێنرێت له‌ نیشته‌جێ بوانی به‌ڕێزی سنوری مه‌زنده‌كراوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی كاتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ زه‌روره‌تێكی هه‌نوكه‌ییه‌ودبێت له‌ ئێستادا وه‌ها ده‌سته‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكرێت پێكهاتوله‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سنیشان بۆكراو له‌ ناوه‌ندی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌وقه‌زاو ناحیانه‌ی بڕیاره‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ پێك بهێنن به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی به‌رپرسانی هه‌رێم وئیداریه‌كانی ئه‌وسنوره‌ وكارئاسانی له‌ پرس وڕاوێژ ده‌رباره‌ی سنوری پارێزگا و پرۆژه‌وپلانی داهاتووڕاده‌ربڕین وبه‌شداری له‌پێشوازی شاندو هه‌رئه‌ركێكی تری پێویست كه‌ به‌ پارێزگابون كۆتایی به‌كاره‌كانیان بێت یان درێژ بكرێته‌وه‌ تاكو كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی پارێزگاكان , ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش له‌ نێوخۆیاندا به‌رپرس و وته‌ بێژی فه‌رمی هه‌ڵبژێرن كه‌ هه‌رله‌ئێستاوه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نمونه‌ی پارێزگایه‌كی نمونه‌یی و دامه‌زراوه‌یی بێت .
به‌روار: 20/01/2014
بینین: 1702
   زیاتر ...