سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
زانایانی به‌ڕێز ( خوێ ) بونتان له‌ده‌ست مه‌ده‌ن
عبدالرحمن عثمان عبدالعزيز
لاپه‌ڕه پڕسه‌روه‌ریه‌كانی زانایانی كوردستان له‌مێژوی كوردوكوردستاندا تۆمارونه‌خشێنراوه كه‌هه‌رئه‌وه به‌سه ئاماژه‌ی پێبكه‌ین به‌وه‌ی ئه‌م توێژه پاكه هه‌میشه كه‌سی یه‌كه‌می شۆڕشه‌كانی كوردبوون یان موفتی وپاڵپشتی به‌هێز وله‌شۆڕشی یه‌كپارچه‌یی كوردستانی باشوریشدا یه‌كێتی زانایان كه‌س نكولی له ڕۆڵیان ناكات , له‌ئێستاشدا ئه‌وه‌ته ڕۆڵیان به‌رزوبه‌نرخ وبه‌رچاوه به تایبه‌تی له پارێزگاری له كوردستان , بۆزانایانی كوردستانیش ئه‌و شایه‌تیه به‌سه كه كه‌سانی ده‌ره‌وی زانایانیش بۆئه‌وه‌ی مه‌قبوڵ وڕێزلێگیراوبن په‌نایان بردوه‌ته به‌ربه‌كارهێنانی ناوی مه‌لا وه‌ك نازناوی خۆیان كه هه‌ندێكیان تاوانه ئه‌وناوه‌یان بدرێته پاڵیان .
ئه‌وه‌ی له‌وچه‌ند ڕۆژه ڕویدا له‌بێ ئه‌ده‌بی به‌رانبه‌ربه خودی په‌روه‌ردگاروپه‌یامه‌كانی وپێغه‌مبه‌ران وئایینه‌كان ومێژوی پڕسه‌روه‌ری بانگه‌وازی ئیسلامی جێگای خۆی بو وێستگه‌یه‌ك بێت بۆ داچڵه‌كان وبه‌خۆدا هاتنه‌وه ویه‌كخستنی ڕیزوبۆچون وخیتابه‌كان , چونكه بێ ئه‌ده‌بیه‌كه هه‌مو سنورێكی به‌زاند , هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌راحه‌ته باشتره‌وگونجاوتره بۆته‌عامول كه هه‌مو ئه‌وانه‌ی له ژێرناوونازناوئیعتباراتی جیاجیا دا خۆیان حه‌شارداوه باشتره ده‌مامه‌ك وتوقیه‌كانیان بپێچنه‌وه وڕوی واقیعی خۆیان بۆجه‌ماوه‌رده‌ربخه‌ن تاهه‌م ئاسانتربێت بۆمامه‌ڵه وه‌هه‌م كه‌سیان پێ نه‌خه‌ڵه‌تێت به‌تایبه‌تی له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگ داندا .
ئه‌وه‌ی هه‌مومان چاوه‌ڕێمان ده‌كرد هه‌ڵوێسته‌كان له‌وئاسته‌دابن كه ئه‌و ڕق وتوڕییه‌ی هه‌موان به‌كارببرێت بۆیه‌كڕیزی كوردستان وزانایان به‌تایبه‌تی بچن به‌ده‌م داخوازی جه‌ماوه‌ری دڵشكاوی كوردستان كه بێ ڕێزی كراوه به پیرۆزترین وخۆسه‌ویسترین شت له‌لایان وئه‌وانیش بۆخۆیان هه‌ڵویستی تری مه‌ده‌نیانه‌ویاساییانه‌یان هه‌بێت تاكو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵه‌وبێ ئه‌ده‌بییان كردوه بۆخۆیان بێنه دیدارتان وله‌وێوه له خزمه‌ت په‌روه‌ردگارته‌وبه بكه‌ن یان له باره‌گاو شوێنی تایبه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێزدا داوای لێبوردن بكه‌ن له‌جه‌ماوه‌ری كوردستان .
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌یان زانا به‌ڕێزه‌كان له هێڵه ئه‌زمونداره‌كه‌ی خۆیان لایان دا‌و دڵی زاناوشێخه‌كانی پێشینی ئوممه‌تیان ته‌وسانده‌وه وكه‌وتنه ئه‌و (زه‌لله)یه‌ی كه له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی بێ ئه‌ده‌بیان كردوه بێنه باره‌گای یه‌كێتی زانایان یان هه‌رمزگه‌وت وحوجره‌وته‌كیه‌وخانه‌قایه‌كی كوردستان وله‌وێوه داوای لێبوردن بكه‌ن كه‌چی به‌داخه‌وه ئێوه‌ی به‌ڕێز له‌ویاسا وڕیسایانه لاتان دا وئیتر دانیشتنه‌كه هه‌رچی تێدا گوترابێت ئه‌و(زه‌لله) یه ناسڕێته‌وه‌وده‌بو عیزه‌ت وشكۆی ئیسلام وموسڵمانان به‌رچاو بگیردرایه نه‌ك هیچ ئیعتباراتێكی تر , سه‌یرێكی ئاخوند وبه‌رپرسانی ئێرانی بكرێت له‌م بواره‌دا زۆر گرنگه چۆن هه‌ر ئافره‌تێكی بیانی له‌هه‌رپۆستێكدا بێت ده‌بێت پێی نایه حه‌ریمی ئه‌وان سه‌رپۆشێك بدات به‌سه‌ریدا ئه‌وه‌یه قه‌دروڕێزی خۆزانین كه شكۆمه‌ندی زیاتر ده‌دات به‌هێزوده‌سه‌ڵاتیان .
هیوادارم زانایانی به‌ڕێز ئه‌م نسكۆیه دوباره‌نه‌كه‌نه‌وه‌وبه هه‌ڵوێستێكی خۆیان ئاسایی قه‌ره‌بوی بكه‌نه‌وه وهه‌موئه‌وانه‌ش ئاوێته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان ویه‌كڕێزی جه‌ماوه‌ری دڵبرینداربكه‌ن .
به‌روار:
02/04/2015
بینین:
1542
زیاتر ...
دیبه‌یتی ئایینده مێژوی كوردوفتوحات ...
كورد له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیادا ...
ئاڵۆزی وجه‌نگی دیموكرات وپه‌كه‌كه...
كورد یان ئه‌رمه‌ن ؟ دزوخاوهن ماڵ ...
نه‌ورۆز جه‌ژنی كام نه‌ته‌وه‌یه ؟...
هه‌ڵه‌بجه ساڵیادێكی جیاواز...
كورد له دوڕێیانی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دا ...
له‌جه‌نگی داعشدا كێ قه‌ره‌بوی موسڵمانان ده‌كاته‌وه ؟...
چه‌ند یاداوهریهك بۆ به‌ڕێزان بانگخوازانی كوردستان ...
مه‌رجه‌عیه‌تی كوردستان...
پرۆگرامی وانه‌ی عه‌ره‌بی گرفتی زۆره ...
هه‌رێمی كوردستان وكانتۆنهكان...
عێراق جمهوریه‌تی ئه‌حزاب ومهرجهعیات ...
ناوچه شادبوهكان ...
ناوچه شادبوهكان ...
ئاماده‌كاری بۆ به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه...
1
2
په‌ڕه‌ی
له 2
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش