سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
هه‌رێمی كوردستان وكانتۆنهكان
عبدالرحمن عثمان عبدالعزيز
له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی كۆتا شۆڕشی سوریا دا هاونهتهوهییهكانمان له‌خۆرئاوا هه‌لێكی زێڕین ولهباریان بۆ كرایه‌وه كه ده‌یانتوانی به‌چه‌ند پله‌یه‌ك بگه‌نه قۆناخێكی پێشكهوتوترو خاوه‌ن سه‌رزه‌مینی ئازاد كراو‌و ناوشۆرهتێكی باشتری نێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی بن كه‌زامنی هاوبه‌شێتی ڕاسته‌قینه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سوریای پاش سه‌ركه‌وتن بن وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌یانتوانی پێشهكیهكی ته‌ندروست فه‌راهه‌م بهێنن له‌پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌كوردستانی گه‌وره‌دا به‌مه‌رجێك بابهتیانهترمامهڵهیان له‌گه‌ڵ ڕوداووپێشهاتهكان بكردایهوسودیان له‌ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرتایه .
كوردستانی خۆرئاوا كارتی یهكلاكهرهوهوخاڵی به‌رجه‌سته‌ی له‌به‌رده‌ست بو بۆمامه‌ڵه پێكردن ,ئه‌وه‌ته پێشینه‌ی مه‌زڵومیه‌ت ومهحرومیهتی كوردانی خۆرئاوا گه‌شتبویه ئاستێك كه زۆربه‌ی دانیشتوانی كوردی ئه‌و وڵاته بێ ڕه‌گه‌زنامه بون , هه‌ربۆیه له‌كاتی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئه‌مجاره‌ی سوریادا هه‌موو شۆڕشگێڕان پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كوردانی خۆرئاوا له‌گشت پێكهاته‌كانی تر داكۆكیكاری سه‌رسه‌خت بن بۆبڵێسه دارتركردنی شۆڕش وئاراسته كردنی به‌ره‌وسه‌ركه‌وتن و وه‌شاندنی گورزی كوشنده له ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی سوریاوكۆكردنهوهی هاوسۆزی زیاتری جیهانی بۆئهوشۆڕشه بێ كه‌سه , ههموئهوانهش به‌حوكمی هاوسنوری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه خاوه‌ن ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه له به‌هاری 1991 وهوههرئهوئیدارهیهش خاوه‌ن ئه‌زمونێكی زیاترلهحهفتا ساڵ له‌شۆڕش وبه‌رخۆدان وله‌وه‌ش گرنگترسهرۆكایهتی ئهوههرێمهش به‌پێگه‌یه‌كی سه‌نگینه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ره‌ی پشتیوانی شۆڕشی سوریا و دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس , هه‌رله‌به‌رئه‌م ئیعتیباراتانهش بو سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی سوریا بایه‌خی زۆری ده‌دا به كوردوچهند كه‌سایه‌تیه‌كی كورد سه‌رۆكایه‌تی وپۆستی باڵایان پێده‌درا له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش دا وهه‌موان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد .
به‌پێچه‌وانه‌ی ئهوچاوهڕوانیانهوه كوردانی ڕۆژئاوا خزێنرانه گۆشه‌یه‌كی مهترسیدارولایهنێك به‌تاكڕه‌وی په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری به‌عسی سوریادا به‌هێز كرد وله‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیدا كورده‌كانی لههاوسهنگهری شۆڕشی سوریا پهرواوێزخست به جۆرێك تاكو ئێسته‌شی له‌گه‌ڵ بێت دام وده‌زگای هه‌واڵگری وسیخوڕی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی لهقامیشلۆدا بهرقهرارهووهاوكاری وپه‌یوه‌ندی به‌هێز ههیهلهنێوانیاندا , سه‌یرله‌وه‌دایه ئه‌وپه‌یوه‌ندیه گوماناویه نه‌یتوانی لانی كه‌م ببێته چه‌ترێك ودانیشتوانی ئه‌وناوچه‌یه داڵده بدات وئهوهته بهوقهباره زۆره ڕویان له هه‌رێمی كوردستان كرد كه هه‌م بارسهنگینی بو بهسهرههرێم وههم ناوچه‌كه‌ی خۆیشیان چۆڵ كرد .
دیاره به‌شێكی بهرپرسیارێتیهكهش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌رێم خۆئهگهركۆمهڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسه له‌ڕودانی ئهوههموكۆمهڵكوژیوكاولكاریه له‌سوریا ڕوده‌دات به‌وه‌ی پشتگیری شۆڕشی سوریای نه‌كرد ئه‌وا هه‌رێمی كوردستانیش به‌رپرسه له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌واره‌ی گومانلێكراوله خۆرئاوادا, كهدهبوههرلهسهرهتای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی شام به‌پێی ئه‌زمونی پێشمه‌رگایه‌تی وڕاپه‌ڕین وفه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بوایه پێش هه‌موان خۆیان بگه‌یاندایه‌ته خۆرئاواولهڕێنمایی كردن وهاوكاری وچاودێریدا دهستبهكاربونایه و ئه‌زمونی به‌ره‌ی كوردستانیان له‌وێ به‌شێوازێكی سه‌رده‌م بۆفه‌راهه‌م بهێنانایهوهاوكارییان بكردنایه له پاككردنه‌وه‌ی كوردستانی خۆرئاوا له مۆڵگهوسیخوڕهكانی به‌عس وهه‌روه‌ها له‌به‌دیهێنانی ئیداره‌یه‌كی خۆیی له ناوچه ئازدكراوهكاندا وبه‌ستنه‌وه‌ی بایه‌خ پێدانی ئهوئیدارهیهش به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه تاكو به‌و پێگه به‌هێزه‌وه به‌شداری كۆڕودامهزراوهكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان بكردایه , به‌وپێیه به‌ره‌یه‌كی فه‌رمی بۆ به‌رگری لهخۆئاوادروست دهبوكهكۆمهڵگای نێوده‌وڵه‌تیش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد وئیتر هیچ كه‌سێك له باشوره‌وه مه‌جبور نهدهبوپهیوهندی بكات به سه‌نگه‌ره وێڵ وگوماناویهكانهوه .
لایه‌نه‌كانی تركاتێك بۆپشتگیری وسه‌رخستنی عه‌له‌ویه‌كان له‌هه‌مولایه‌كه‌وه خۆیان گه‌یانده سوریاولهگهڵ ئه‌و ههموگومانهی بهپاشهڵیانهوهبوكهچی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی خۆی له‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌یان كهڕوكوێر كردوئهوههمو گله‌یی بۆڵه‌ی ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كانیشیان نه‌بینی ونهبیسی , له‌كاتێكدا ئه‌و جۆره مامهڵهیهئهگهر هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خۆرئاوا ئه‌نجامی بدایه به‌گشت پێوه‌ره‌كان پهسهندوڕهوادهناسراوهیچ كاتێك به‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیش له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌درا .
ئێسته‌ش له‌ئه‌نجامی ئهوكهمتهرخهمی ودابڕانهدا وله‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌مو ده‌ستێوه‌ردانی تێكده‌رانه دا هه‌ر ڕۆژ هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه لاواز ترده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی گشت ئاراسته‌ی پیلانگێڕی بهرهودروست كردنی هه‌رێمێكی تری كوردی تیردههاون , ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردانی خۆرئاوایان خۆش ده‌وێت به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان بوهتهوێستگهیهك و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن , به‌هۆی وزه‌ه‌وه ئابوریه‌كه‌ی دهبوژێنێتهوهووڵاته پیشه‌سازیه‌كانی جیهانیش ڕولهكوردستان ده‌نێنن , گشت پرسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كه‌وته نێوناوان هه‌ربۆیه ئاراسته‌ی ئهوئاژاوهبێ برێكانهیان ڕوكرده كورددستان وپاش سه‌رنه‌گرتنی داگیركردنی كوردستانیش ئه‌مجاره‌یان پیلانه‌كه‌یان به‌شێوازێكی تر دارشتوه كهئاژاوه قوڕمیش كراوه‌كان ڕوبكه‌نه كۆبانی وئهوناوچهدورهدهسته بكه‌نه قۆچی قوربانی كه خۆش به‌ختانه به‌رگری قاره‌مانانه‌ی دانیشتوانی ئه‌وده‌ڤه‌ره واپێده‌چێت ئه‌وبه‌شه‌ی تری پیلانگێڕیه‌كه‌ی شكست پێ هێناوبهپێچهوانهوه هه‌موی ڕژایهگهنجینهی به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌وه .
له‌كۆتاییدا پێویسته هه‌موان به‌وریایی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهات وڕوداوهكاندا بكه‌ن وبۆگشت ئه‌گه‌ره‌كان توێشوی پێویستی خۆی دابین بكرێت به‌تایبه‌تی په‌رله‌مانی به‌ڕێزی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت پرۆژهیاساوبڕیارهكانی له‌م بواره‌دا به‌جۆرێك بێت كه خزمه‌ت به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی ماڵی گه‌وره‌ی كورد بێت هه‌رله ناوهێنانی جه‌نگاوه‌ران وشهڕهوانانی كورد بهناوهبهناوبانگهكهی خۆی كه پێشمه‌رگه‌یه وپه‌رچه‌می ناسراوی كوردستانه‌وه تاكو گشت پرسه چاره‌نوس سازه‌كان ده‌بێت هه‌موی به‌ئاراسته‌ی یه‌ك ماڵی ویه‌ك ڕیزی كورد بێت نه‌ك داڕشتنی هه‌رێمێكی تر كه‌پاشان درێژهپێدهربێت بوماڵ جیایی ئه‌ویش له گه‌ڵ بونی ئه‌وهه‌مو ناحه‌زانه‌ی هه‌مو باجێك ده‌ده‌ن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد نه‌بینن , بۆیه ئهوپرۆژهیهی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ئێستادا باشترین بنه‌مایه بۆیه‌كخستنی گشت هێزوتواناكان وده‌ست پێكردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی كه ڕۆڵی ژوری عه‌مه‌لیات ببینێت لهبهدهمهوهچونی ههرپارچهوههرێمێك كه ههڕهشهوپیلانی له‌سه‌ره به‌یه‌ك ئاراسته‌و یه‌ك ناووپهرچهم وڕێنمایی وبڕیار كه‌ئه‌مانه‌ش هۆكاری پایه‌داری وسهركهوتنن .
بهروار:
17/10/2014
بینین:
1517
زیاتر ...
دیبه‌یتی ئایینده مێژوی كوردوفتوحات ...
كورد له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیادا ...
ئاڵۆزی وجه‌نگی دیموكرات وپه‌كه‌كه...
كورد یان ئه‌رمه‌ن ؟ دزوخاوهن ماڵ ...
زانایانی به‌ڕێز ( خوێ ) بونتان له‌ده‌ست مه‌ده‌ن ...
نه‌ورۆز جه‌ژنی كام نه‌ته‌وه‌یه ؟...
هه‌ڵه‌بجه ساڵیادێكی جیاواز...
كورد له دوڕێیانی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دا ...
له‌جه‌نگی داعشدا كێ قه‌ره‌بوی موسڵمانان ده‌كاته‌وه ؟...
چه‌ند یاداوهریهك بۆ به‌ڕێزان بانگخوازانی كوردستان ...
مه‌رجه‌عیه‌تی كوردستان...
پرۆگرامی وانه‌ی عه‌ره‌بی گرفتی زۆره ...
عێراق جمهوریه‌تی ئه‌حزاب ومهرجهعیات ...
ناوچه شادبوهكان ...
ناوچه شادبوهكان ...
ئاماده‌كاری بۆ به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه...
1
2
په‌ڕه‌ی
له 2
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش