چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣
ماکوان کەریم

باس کردنی ڕوقیەی شەرعی و مەرجەکانی

لەگەڵ کاکە باز گەڕاینەوە لە شەڕ کردن لەڕێگا ووتم ئەوە کەی تۆ ئەوەندە دەسەپاچە بوویت؟
کاکە باز: دەسە پاچە نەبووم تا بەیانی لێی بامایە هیچم نەدەوت ئافرەت بوو.
ماکوان: لەبەر ئەوەی ئافرەت بوو؟
کاکە باز : هەر خۆشە ئافرەت لێت بدات!
ماکوان: ئەی قوڕ بەوسەرتە! وامزانی گۆڕاوی هەر دەڵێی جارانی کە دەچووین بۆ بەردەم مەکتەبی کچان، بیرتە لە کچ ئەپاڕایتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ ببەستیت "بە پێکەنینەوە"، یادگاریەکی خۆشت بیر بخەمەوە کاکە باز بەڵام وەعد بە توڕە نەبیت.

کاکە باز: وەڵڵا کاکە سور هەرگیز لە تۆ توڕە نابم، بەڵام توخوا توڕەم مەکە.
ماکوان: "لێی دوورکەوتمەوە" بیرتە ماکسی دایکت بە تەنافەکەی خۆتانەوە لێکردەوە بردت بۆ کچەکەی قوتابخانەی هاواری کچان؟
هەروام ووت شێت بوو.
کاکە باز: ئەی بیرتە لەبەردەم مەکتەبی کچان هاوارت دەکرد عەمبەربەرید عەرەبانەکەت بە سوڕ وەرگرتبوو؟ باپیرت هات لەبەرچاوی کچەکان سەری کردی بە عەمبەر بەریدەکە داو دوای کەچاڵیان کردی پێمان دەوتیت خەسە کەچەڵ؟ بەڵام بەتوڕەوەیەوە قسەی دەکرد.

ماکوان: باشە بەخوا هەر بۆ خۆشی بوو توڕە مەبە، قسەی خۆش دەکەین یادگاری دەگێڕینەوە.
کاکە باز: یادگاریت بیرنەکەوتەوە ماکسیەکەی دایکم نەبێت، بەوە تێكدەچم باسی ئەوە مەکە. ئەی بۆ باسی ئەو هەموو یادگاریە خۆشەی تر ناکەیت شەوانی توی مەلیك و گۆرانی ووتن قسەی خۆش و شەڕە بەردی گەڕەك ناکەیت، لایبە باسی ئەوە مەکە.
ماکوان: بڕۆ ئەو پارەیەی لە خالیدە خوێڕیم برد بیدەین بە دەسڕی تەوالێت بۆ مزگەوت.
بەیەکەوە چووین بۆ مزگەوتێکی تورکەکان لە نزیك بازاڕدا بوو ٨٠٠ ئیورۆم لە خالید مەغریبی بردبوو دامە مزگەوت. .پێشم ووتن ئە وپارە حەڵاڵ نیە و پارەی خالیدە نابێت بۆ مزگەوت بەکار بێت، مەگەر بۆ چاکردنی زێراب و بۆری و کەرەستەی پاكوخاوێنی تەوالێتەکان ..هتد.
کاکە باز: ئەوە زۆر موهیم بوو بەلامەوە کاکە سور نابێت پارەی حەرام بە کاربێت بۆ شتی چاک و پاك؟
ماکوان: خۆی لە ڕاستیدا پارەکە هەر خزمەتە بۆ مزگەوتەکە، بەڵام ناکرێت لە ناو مزگەوتەکەدا بەکار بێت وەكو فەرش و کەرەستەکانی تری ناو مزگەوت، چونکە حەرامە و دەبێت بە ئاشکرا بڵێیت کە حەرامە بەتایبەت لەم وڵاتانە. ئەوپارە زیادەیەی کە دێتە سەر حسابەکانمان دەڵێین بیدەن بە هۆکاری چاکردن و کارێك کە بە پیسی یەوە بڕوات مەرجەکەی ئەوەیە کەبزانرێت حەرامە، وەکو خێر کردن حساب ناکرێت بەڵکو نەجات بوونتە لە حەرامەکە، بەڵام ناکرێت ڕقت لەکەسیك بێت و بڕۆی زەرەر لەو بیەت و پارەکەی بخەیتە مزگەوت. ئەمەی کردمان لەگەڵ خالید وەکو عوقبەیەك بوو دەنا ئێمە ئیلاقەمان نیە بەسەریەوە ئەوە کاری ئێمە نیە.
کاکە باز: ئەی ئەوەی ئەوکارە دەکات لە شەرعی ئیسلامدا جێگای دەبێتەوە؟
ماکوان: نا؛ جێگای نیە لە شەرعی ئیسلامدا دەبێت بانگ بکرێت و تەوبەی پێبکرێت و دوای تەوبەکەشی بکوژرێت. کۆمەڵێك دەڵێن لە قەبرسانی موسڵمانان نانێژرێت، کۆمەڵێکی تر دەڵێن دەنێژرێت لەبەر ئەوەی تەوبەی کردوە.
کاکە باز: بەڕاستی ترسناکە!
ماکوان: بەڵێ؛ بەدڵنیایەوە ترسناکە! بڕۆ بابچین نانێك بخۆین تەلەفون بکەین بۆ فریاد بێت بۆ لامان.
کاکە باز تەلەفونی کرد بۆ فریادو بە قەرەوەیسیانە قسەی لەگەڵ دەکرد، خەڵکی ناوچەی بازگربوو قەرەویسی بوو فریادیش تێنەدەگەیشت.
لەگەڵ فریادو کاکە باز نانمان خواردو لە کاتی نانخواردندا بووین فریاد پرسیاری کرد: ئێ ماکوان کاکە ئێمەش فێری ڕوقیە شەرعی بکە شتێکی نەخوازراو ڕووبدات با منیش بیکەم، زۆر نەخۆش هەیە دێتە لامان وەڵاهی سور دەزانم هیچی نیە بەڵام توشی ئەو حاڵەتە دەبن کە تۆ توشی بوویت، تۆ دەزانیت لە زانستدا شتی واباس ناکرێت خۆت دەزانی موجەرەدە زانست؟
ماکوان: ڕاستە زانست موجەرەدە، لەخزمەتام ئەوەندە قورس نیە! بەڵام ڕوقیەی شەرعی چەندە خوێندنەکەی گرنگە ئەوەندە ئەوەی دەیخوێنێت گرنگە!
فریاد: قورسە؟
ماکوان: نا قورس نیە زۆر ئاسانە، بەڵکو سیفاتی مرۆڤی ڕوقیە خوێن زۆر جیاوازە لەگەڵ کەسی ئاسایی. هەرچەندە هەموو کەس دەتوانێت بیخوێنێت، بەڵام ئەو کەسەی دەیخوێنێت کۆمەڵێك سیفات هەیە دەبێت لەخۆیدا هەبێت ئینجا سەرەکەتوو دەبێت.
فریاد: وەکو چییە؟
ماکوان: ئەو کەسەی کە جن دەردەکات یاخود سیحرو جادو بەتاڵ دەکاتەوە دەبێت ئەم خاڵانەی تیا بێت:
- دەست بە دەستنوێژ و جلو بەرگ خاوێن و بۆن خۆش بێت.
- ڕووە و قیبلە بوەستێت ئەگەر زانی قیبلە لەکوێیە.
- دەبێت خۆی لە ئایتەکان و مانای زیکرو فەرمودەکان تێبگات و بەجوانی بیانخوێنێت.
- ئیخلاس و تەمەنای لە خوای گەورە بێت کە کارەکە ئەنجام ئەدات و بزانێت شیفا لای پەروەردگارە.
- دەبێت لەکاتی خوێندی ڕوقیەکاندا بزانێت لە کوێدا فوو دەکەیت بە دەست یاخود فوو دەکەیت بەو کەسەی جنۆکەی تێدایە، بۆ کەسی نزیکی خۆت منداڵ یاخود خێزانت دەتوانیت لە لیکی خۆت کە قورئانی پێدەخوێنیت وکۆدەبێتەوە بدەی لیان و دەست بەدەمی خۆتدا بهێنیت و لێوی ئەوانی پێ تەڕ بکەیت، ئەویش تەنها بۆ کەسە نزیکەکانی خۆت.
- ئەوکەسەی ڕوقیە دەخوێنێت دەتوانێت لەکاتی خوێندیدا دەست بخاتە ئەو جێگایەی کە ئازاری هەیە یاخود پێشە سەری مرۆڤ، ئەگەر نامەحرەم بوو پێوویست ناکات، تەنها مەحرەم.
- بەهیچ شێوەیەك جائیز نیەو حەرامە کە پیاو بەدەست کێش یاخود دەستەسڕ بەبیانوی ئەوەی کە گوایە دەستی بەر پێستی ناکەوێت، بەهیچ شێوەیەك جائیز نیەو نابێت دەستبەرئافرەت بکەوێت.
- چەند جار دووبارەکردنەوەی ئایەت و دوعاو نزاکان لە کاتی چارەسەردا.
- گرنگە نیەت و بۆ چونت بۆ شیفا بێت لە کە ڕوقیە دەخوێنیت، بیر لە پارەو ناوبانگ نەکەیتەوە.
- گرنگە ئەو کەسە شارەزابێت و لە بواری دەرکردنی جنۆکە و بەردەوام بێت لەگەڵ نەخۆشەکە تا جنەکە دەردەکات وازی لێنەهێنێت بە هیچ شیوەیەك، هەموو جنییەك کە دەچێتە لاشەوە لە ماوەی ١٠ خولەک تا ٢٠خولەك کۆتای دێت و دەڕوات، ئەگەر زۆر ماندووکەرو درۆزن بیت کاتژمێرێك دەبات، خۆ ئەگەر دەرنەچوو خەتا لە نەخۆشەکەیە تاوانی کردوە یاخود عەقدی لەگەڵ کردوون دەبێت بەتاڵ بکرێتەوە، یاخود لە ڕێگای سیحرەوەیە و جنۆکەکان چەقاوەسو بوو و ناڕۆن، دەبێت دوو کەس بەردەوام ڕوقیە بخوێنن لەسەرەتا بەتاڵ دەکرێتەوە جاری واهەیە هەفتەی پێدەچێت دەبیت کاتی بۆ دیاری بکرێت چەند جار دووبارە بکرێتەوە.
- ئەگەر جنۆکەکە کەوتە قسە و هەوڵی زۆر بدرێت بۆ موسڵمان کردنی و هیدایەت دانی، بەڵکو خوای گەورە هیدات وەربگرێت لەسەر دەستی ئەوکەسەی ڕوقیە دەکات.

- ئەوکەسەی ڕوقیە دەخوێنێت دەبێت بزانیت ئەو کەسە چەند پێویستی بە ڕوقیەیە بە کورتی یاخود ڕوقیەی درێژ، چونکە زۆر جار ئەوەی ڕوقیە دەخوێنێت دەنگی زۆر ناخۆشە و نەخۆشەکە ئیزعاج دەکات، دەبیت زۆر زۆر نەخوێنێت و پشو بدات تا نەخۆشەکە بە باشی چارەسەر ببێت.
- ئەگەر ئافرەت بوو پێوویست ناکات زۆر بە دەنگی بەرز بەسەریدا بخوێنرێت، هەندێك جار پێویست دەکات هەر بە نهێنی بیخوێنێت و هەندیك جاریش بە دەنگی بەرز.

- ئەوکەسەی دەیخوێنێت پێویستە خاوەن وەرع بێت و حەرام خۆر نەبێت.

فریاد: بەخوا ئەمە بە من ناکرێت!
کاکەباز: بۆ فریاد گیان کوڕێکی بەڕێز و خواناسی وەڵڵا تەنها تۆ دەتوانیت، کاکە سوری برام دەمێکەیە مەلایە. تۆ ئەتوانیت ببیت بە مەلاش و دکتۆریش.

فریاد: ئەی ئەتوانیت پارە وەربگرێت بۆ ئەو کارە؟

ماکوان: لە شەرع دا ڕێگری نەکراوە، بەڵام پێویستە ڕچاوی باری دارای خەڵکی بکرێت و ئیستغلال نەکرێت، هەروەكو ووتم پێویستە ئەو کەسەی کە ئەو کارە دەکات خاوەن وەرع بێت و لەخوا ترس بێت، کە درۆی کرد بۆ پارە پەیدا کردن بوو هیچ نیە.
زانایانی ئیسلام دەڵێن هەر کەس ئەوکارە بکاتە پیشە توشی سێ حاڵەت دەبێت:

یەکەم: شرك
دووەم: داوێن پیسی
سێیەم: حەرام خۆری

لەبەر ئەوە زۆر پێوستە ئەو کەسانەی کە ئەو کارە دەکەن زۆر ووریا بن.

کاکە باز: ئەی لە کوردستان خۆ شێخ و شتی زۆر ساختە چی هەیە، بەخوا من یەك دوانێك دەناسم نوێژیش ناکەن.

ماکوان: پێ ناچێت ئەوانە هەر موسڵمان بن، زۆربەیان ساحیرن!

کاکە باز: ئەی ئەوە زانیم حوکمی لە ئیسلامدا کوشتنە، ئەی لە یاسای هیچی لەگەڵ ناکەن لە ئێستادا؟

ماکوان: لە یاسای عێراقی و هەرێمیش سزای لەسەر دادەمەزرێت، بەڵام بەمەرجێك کەسەکە بچێت شکات بکات و سکاڵا تۆمار بکات بەناوی پارە خواردن و هەڵخڵەتاندنی خەڵکی.

فریاد: ئەی ڕوقیە چییە؟ چۆن من جنۆکە دەربکەم ئەگەر بتوانم ئەو مەرجانە لەخۆمدا پیادەبکەم؟

ماکوان: ئاسانە!
فریاد: فێرمکە.
ماکوان: بەسەرچاو، سەرەتا سورەتی فاتیحە بخوێنەو دوای ئایتەلکورسی و دوو ئایەتی کۆتای سورەتی بەقەرە. سێ جار خوێندی سورەتی قولەکان واتا "قل هو اللە احد ، قل اعوذ برب الفلق ، قل اعوذ برب الناس"، بەڵام سی جار سێ جارو فوو بکە بەدەستدا و بیهێنە بەسەر نەخۆشەکەدا، دوای ئەوە هەر ئایەتیێك دەخوێنیت بە ئارەزوی دڵی خۆت و بەڵام هەوڵ بدرێت ئەو سورەت و ئایەتانە بخوێنرێت کە باسی جەهەنمی زۆر تێدایە یاخود باسی قیامەت دەکات، چونکە قورئان هەمووی بەرەکەت و کەلامی خوای پەروەدگارەو موبارەکە.

کاکە باز: جا ئەوە چیە، منیش دەیزانم!

فریاد: تەواو هەر ئەوەندەیە؟

ماکوان: بەڵێ هەر ئەوەندەیە، ئەوەی کە لەفەرموودەی ڕاست و دروستی پێغەمبەری خوا "صلی اللە علیە وسلم" هاتووە زانایان ئەوەندەیان باس کردوە.

فریاد: ئەی ئەم هەمووشێخ و مەلایە چیە ئێستا دورست بووە، هەموو جن دەردێنن؟

ماکوان: لە ڕاستیدا ئەوانە شەریکن لەگەڵ جن و شەیتانەکان دەیانخەنە ناو لاشەی ئەو خەڵکەو تەنها پارە پەیدا کردن و هەندێکیشیان کەرکردنی خەڵكە.

فریاد: ئەی چۆن بزانین کەسێك توشی بووە واتا نیشانەکانی چییە؟

کاکە باز: کولیەی طبی خوێندەوە ئەیەوێت کولیەی جنیش بخوێنێت، کاکە دەبەسە بابڕۆین کۆنکەنێك بکەین تا لەماکوانی نەبەمەوە ناخەوم بەس بۆ ئەوە هاتووم کۆنکەنێك لە ماکوان بەرمەوە.

فریاد: توخوا پەلە مەکە با ئەوەشمان بۆ باس بکات ئیتر دەڕۆین.

ماکوان: نیشانە سەرەتایەکانی بەم شێوەیە.

- هەستکردن بە خەمو خەفت زۆر و سنگ گوشاری و تەسك بوونەوەی سینە لەزۆربەی کاتەکان، هاوڕیێ کردنی خەمباری بەبێ ئەوەی هیچ ڕوویدابێت لە پڕ دەست دەکات بەگریان.

-هیچ ئیشتهایەکی و حەزێکی بۆ خواردن نامێنێت و نان ناخوات، هەر خواردنیکی بدەیتێ دەیخوات تامی خواردنی لا گرنگ نیە، نانی وشك و گۆشت وەکو یەکە لای واتا هەموو تامەکان لەدەست دەدات.

-تەمەڵی و توانای هیچی نامنێت و تەنانەت ئەوەشی کە لەسەری واجبە بیکات ناتوانێت هەر دەخەوێت و پان دەبێتەوە هیچی بۆ ناکرێت.

- قلّة النّوم، وأحيانًا كثرة النوم بشكل غير معتاد، وقد يصحب ذلك أحلاما مزعجة.

خەوی لێناکەوێت کە خەوی لێکەو زۆر دەخەوێت، واتا موعتاد و بەردەوام دەبێت لەسەری. هەمیشە خەوی ناخۆش و ئیزعاج دەبینێت.

- هەمیشە ڕاڕایە سەرئێشەی لەگەڵدایە، هەست بەوە دەکات کە هیچی بۆ ناکرێت و کەسێكی لاواز دەردەکەوێت و حەزی بە مردنە.

ئەمانە سەرەتای نیشانەکانیەتی...

فریاد: دەی نەخۆشی نەفسیش هەروایە.

ماکوان: نەخۆشی نەفسیش هەر لە شەیتانەوەیە بەدڵنیایەوە هەر هەمان شتە، بەڵام هەندێك حاڵەت هەیە فەرق دەکات.
فریاد: وەکو چی؟

ماکوان: تۆ پزیشکی و دەزانیت، زۆر ئافرەتمان هەیە هەمان حاڵەتی توش دەبێت، بەڵکو خراپتریش دەڵێت تارمای دەبینم یاخود شت دێتە بەرچاوی، یان مێردو باوکو کەسوکارەکەی لەبەرچاو ڕەش دەبێت وە یاخود ڕاڕایەکەی ئەوەندە خراپ دەبێت توشی نەخۆشی تری دەکات. ئەمانە هیچی پەیوەندی نیە بە نەخۆشی نەفسی و بە جنۆکەو شەیتان، بەڵکو کەمی ڤیتامین دی و ڤیتامین سی و ئاسن و تێكچونی هۆرمۆنەکانیەتی.

فریاد: ڕاستە وایە!

ماکوان: پیاوانیش هەمان حاڵەتیان توش دەبێت، بە کەمی ڤیتامین دی و ڤیتامین سی.
زۆربەی خەڵکی کوردستان فێر نین لەبەر خۆردا بوەستن ڕاستەوخۆ خۆر لە پێستیان نادات، بەتایبەت ئافرەتان بۆ ئەوەی ڕەش نەبنەوە هەر ناچنە بەر خۆر!
لەکاتێکدا چارەسەری زۆربەی نەخۆشیەکانیانە!

فریاد: زۆر ڕاستە، ئەو ماوەیە لە ئیمارات بووم لە شاری دوبەی زۆربەی خەڵکی ئەو وڵاتە نوقسانی ڤیتامین Dیان هەیە، چونکە ناچنە بەرخۆر!

کاکە باز: هەڵسن بابڕۆین نوێژەکانمان دەکەین و دەچین یاری دەکەین لەماڵەوە.

چوین بۆ مزگەوت و نوێژی عیشامان کردو گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە کۆنکەنی هێناو دەستمان کرد بە کۆنکەن من و کاکە بازو فریادیش دەینوسی و تەماشای دەکردین و منیش زۆر حەزم پێینەبوو بۆ ئەوە توڕەیکەم وەرەقەم زۆر لێ دەبرد و بە کوردی خۆمان گزیم لێدەکرد. کە دەیگرتم دەیوت کاکە موسڵمانی نابێت، منیش دەمووت یاری دەکەین خۆ نوێژ ناکەین ..(هەڵەبەت یاری کردن بووە تەنها بۆ خۆشی بووە نەك لەسەر شت کرابێت وەکو قومار)

لە پڕ زەنگی من لێیدا کەوەڵامم دایەوە ووتی: حوسێنم وا هاتووم ئەدرەسم بۆ بنێرە.

ماکوان: ئیقباڵت لەگەڵە؟

حوسێن: نا ئیقباڵ چووە بۆ ئەفغانستان، منداڵەکەی بردەوە خۆی دەگەڕێتەوە لەم ڕۆژانەدا.

ئەدرەسکەم بۆ ناردو هات بۆلامان و کەمێك دانیشت.

حوسێن: ڕافی هەمووی چارەکێك دوورە لێرەوە بڕۆ بچین بۆ لای.

ماکوان: ئاڵتونەکانی لایە؟

حوسێن: نا شتێکی تر ڕویداوە بابچینە لای ئەو پێت دەڵێم.

ماکوان: ئەمە لێرەن هەموو برای منن، بێخەم قسە بکە و هیچ کێشەمان نیە.

حوسێن: کاتێك کە ئاڵتونەکانی لێبردوین، بردویەتی بیفرۆشێت بۆ خۆی. کە بردویەتیە بەلجیکا لەوی کۆمەڵێك مافیای تری جولەکە لەمیان سەندوە زۆریان لە ڕافی داوە وە ئێستا لای ئەوانە ئاڵتونەکە.

ماکوان: کەوای ووت زۆر توڕە بووم و ووتم دەستیان خۆش بێت. خۆزگە وەکو سەگ بیان تۆپاندایە، بابڕۆین ئەوەندەی تریشی لێبدەین.
هەر وام ووت...
کاکە باز: ئەوە من ئامادەم!
فریاد: کاکە بیکەن بۆ خاتری خوا شەڕی چی؟

حوسێن: سەیدا با هێمن و ئارام بین لەگەڵیدا دەڵێت ئەگەر ئێوەش هاوکاریم بکەن ئاڵتونەکان ئەدۆزمەوە!

ماکوان: ئەترسم لەگەڵ ئاڵتونەکاندا ئێـمەش بدزن و بمان فرۆشێت سەیدا حوسێن ئەوە جولەکەیە سیقەیان نییە!

حوسێن: تۆ جارێ واز بێنە تا ئەم خوێڕییە فێری ئەوە نبەێت ماڵی ئێمە کورد و کرمانج بخوات.

هەڵساین چووین بۆ ماڵی ڕافی و من و حوسێن و کاکە باز، هەرچی ووتم کاکە باز مەیە هەر ڕازی نەبوو ووتی دێم. هات و چووین تەقەمان دا لە دەرگاکەی بەکڵاوێکی جولەکەوە هات بەرەو ڕوومان و کە منی بینی دەموچاوم دابو بەیەکدا ووتی: حوسێن بە ماکوان بڵێ وەکو دز تەماشام نەکات، بەڵکو هاوڕێی یەکین، ئەزانم توڕەیە.
به‌روار: 04/12/2019
بینین: 8794