سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
پرۆگرامی وانه‌ی عه‌ره‌بی گرفتی زۆره
عبدالرحمن عثمان عبدالعزيز
له‌كاتی پیاچونهوهوسهعی كردن به منداڵه‌كانم له‌وانه‌ی عه‌ره‌بیدا به‌م پرۆگرامه نوێیه ئاشنا بوم وسه‌ره‌تا دیزاین وچاپ وڕازاوه‌یی كتێبه‌كان سه‌رنجی ڕاكێشام , به‌ڵام كاتێك ده‌ستم كرد به‌خوێندنه‌وه وزیاتر لێی ئاشنابوم بۆم ڕون بویه‌وه كه‌به‌ڕاستی سته‌م له‌قوتابیانی كوردستان ده‌كرێت له فێربونی زمانی عه‌ره‌بیدا بۆیه به پێویستم زانی گشت خاوه‌ن قوتابیانی به‌ڕێز ئه‌وانه‌یان شاره‌زایی باشیان هه‌یه له ڕێزمانی عه‌ره‌بیدا ههرلهبهرخاتری منداڵه‌كانیشیان بێت كاتێك بۆ خوێندنهوهولێكوڵینهوه ته‌رخان بكه‌ن وئهگهروهك من به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌شتبن تاكولهگهڵ مامۆستایانی وانهكهوبهڕێوهبهری قوتابخانه‌كان ئه‌م بابه‌ته شیكاری بۆبكه‌ین تاكوبهههموان یاداشتێكی تێروتهواوئامادهبكهین بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كوردستان ولێژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌م بواره‌دا كه‌په‌یوه‌ندی به وانه‌یه‌كی خوێندنی قوتابیانی كوردستانه‌وه هه‌یه .
لێره‌داو به‌خێرایی چه‌ند تێبینی وخاڵێك دهخهمهڕوكهپهیوهندداره بهڕێزكانیش ته‌واوكه‌ری ئه‌م كاره بن به‌وهیوایه‌ی پسپۆڕه به‌تواناكانی پرۆگرامی په‌روه‌رده هه‌وڵی كارای بۆبده‌ن .
یه‌كه‌م : تێكه‌ڵ كردنی سێ زانستی عه‌ره‌بی له‌یه‌ك كتێب ویه‌ك پرۆگرامی عه‌ره‌بیدا كه‌ناوی لێنراوه وانه‌ی عه‌ره‌بی , ئه‌وسێ زانسته‌ش وه‌ك ڕێزمانی عه‌ره‌بی (نحو ) وه(صرف) هه‌روه‌ها به‌لاغه كه‌ئه‌مانه هه‌ریه‌كه‌و بۆخۆیان زانستێكن وده‌بێت سه‌ره‌تا به (نحو) پاشان (صرف ) ده‌ست پێبكات ئه‌وسا ده‌توانن له ڕه‌وانبێژیدا سود وه‌ربگرن , ئه‌وه‌ی ئێسته قوتابیانی كوردستان ده‌یخوێنن تێكه‌ڵه‌یه‌كه به‌ڕای من فێری هیچیان نابن ولهوبایهخدانهشدا ههرماندوبونی مێشكی یان بۆده‌مێنێته‌وه .
دوه‌م : له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ڕێزمان وزمانی عه‌ره‌بی بنچینهویاساوڕێسایهكی خۆی هه‌یه بۆ فێربون وڕاهێنان كه‌تێیدا هاتوه سه‌ره‌تای فێربون به‌چی ده‌ست پێده‌كات وبه‌چی كۆتایی دێت وئهوهته ده‌بینین ئه‌وهه‌مو پسپۆڕوشارهزاوزانا گه‌ورانه به‌م شێوازه گه‌شتونه‌ته ئهوپله زانستیه كه‌چی ئه‌م شێوازی ئێسته وئه‌م پرۆگرامه عه‌ره‌بیه‌ی لهلوبنانهوه هێنراوه سه‌روبنی دیارنیه‌و قوتابی بنچینه‌یه‌كی زانستی به‌ده‌ست ناهێنێت كه‌پله به‌پله بگاته قۆناخی فێربون .
سێ یه‌م : هه‌ندێ بڕگه‌ی ئاسان زۆرلهسهری ڕۆشتوهوههندێك بابه‌تی پێویستی تری ڕێزمانی ئه‌و بایه‌خه‌ی پێ نه‌دراوه كه‌پێویسته .
چواره‌م : زۆرجار زاراوه‌ی سه‌خت ونامۆدههێنێت كه زۆربه‌ده‌گمه‌ن به‌كارده‌هێنرین له‌كاتێكدا ده‌یانتوانی ئهوزاراوانه به‌كاربهێنن كه ڕۆژانهوههموكات بۆزمانی عه‌ره‌بی پێویستمان پێیانه .
پێنجه‌م : مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌فێربونی زمانی عه‌ره‌بی بۆگه‌لانی ترفێربونی قورئان وفه‌رموده‌یه وئاشنا بونی زیاتر به‌سه‌رچاوه‌ی شاره‌زایی دینداری وله‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆكهڵك وه‌رگرتن له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی یاسایی كه‌چی ئه‌م پرۆگرام وكتێبانه ته‌نها نمونه‌یه‌كیان تێدانیه به‌ئایه‌تێك یان فه‌رموده‌یه‌ك له‌كاتێكدا ده‌كرا چه‌ند نمونه‌یه‌كیان لهوپیرۆزییانه بهێنایه كه‌قوتابیان هانبدات بۆوهدهستهێنانی زانست وكارودڵسۆزی وئاشتی وپێكه‌وه ژیان ولێبورده‌یی وئهوبابهتانهی كۆمه‌ڵگای كوردی پێویستی پێیه‌تی .
شه‌شه‌م : لهنمونههێنانهوهدا به‌رهه‌می ئهوههموزاناوڕهوانبێژهبهتوانانهی عه‌ره‌ب به‌قه‌ستی فه‌رامۆش كراوه مهگهریهك دوانێك به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت , له‌كاتێكدا به‌رهه‌می هۆنراوهونوسینی كه‌سانی تری نامۆونهناسراویان هێناوه وه‌ك(سعدی یوسف ) كه‌كورد به‌مه‌یمون ناوده‌بات وكوردستانیش بهمهیمونستان ! .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆگرامه نامۆوپڕله تێبینیه به‌بێ پێشه‌كی فهرزكراوهبهسهرقوتابخانه ومامۆستایاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی خولی ڕاهێنانیشی بۆئه‌نجام بده‌ن بۆئهومامۆستایانهی به‌شێوازه پێشوه‌كه ڕاهاتون وفێربوون , بۆیه زۆربه‌ی مامۆستایانیش ناتوانن هه‌ماهه‌نگی دروست بكه‌ن له‌نێوان ئه‌م پرۆگرامهنامۆیهوئهوهی له‌سه‌ری فێربوون وڕاهاتون له‌سه‌ری بۆیه قوتابیان ناچار ده‌بن له‌بازاڕدا مه‌لزه‌مه‌ی حه‌ل كردنه‌كه‌ی بكڕن وبه‌بێ ئه‌وه‌ی فێرببن له‌كۆڵی خۆیان بكه‌نه‌وه .
تێبینی وههڵهونادروستی ئه‌وه‌نده زۆرن له‌باس نایه‌ن من ویستم ئه‌م بابه‌ته ببێته به‌ركوڵێك تاكو بایهخدارانی به‌ڕێز بیكه‌نه جێی سه‌رنجیان و به‌هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی یاسایی ودروست هه‌وڵ بده‌ین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به‌ڕێز لێپرسینه‌وه وچاكسازی بۆ بكات .
بهروار:
18/12/2014
بینین:
1773
زیاتر ...
دیبه‌یتی ئایینده مێژوی كوردوفتوحات ...
كورد له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیادا ...
ئاڵۆزی وجه‌نگی دیموكرات وپه‌كه‌كه...
كورد یان ئه‌رمه‌ن ؟ دزوخاوهن ماڵ ...
زانایانی به‌ڕێز ( خوێ ) بونتان له‌ده‌ست مه‌ده‌ن ...
نه‌ورۆز جه‌ژنی كام نه‌ته‌وه‌یه ؟...
هه‌ڵه‌بجه ساڵیادێكی جیاواز...
كورد له دوڕێیانی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دا ...
له‌جه‌نگی داعشدا كێ قه‌ره‌بوی موسڵمانان ده‌كاته‌وه ؟...
چه‌ند یاداوهریهك بۆ به‌ڕێزان بانگخوازانی كوردستان ...
مه‌رجه‌عیه‌تی كوردستان...
هه‌رێمی كوردستان وكانتۆنهكان...
عێراق جمهوریه‌تی ئه‌حزاب ومهرجهعیات ...
ناوچه شادبوهكان ...
ناوچه شادبوهكان ...
ئاماده‌كاری بۆ به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه...
1
2
په‌ڕه‌ی
له 2
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش