بانگەواز
  ئیسلام و عەقڵ: بەشی یەکەم
صلاح الدین احمد

عەقڵ ووشەیەکی عەرەبیە لە ڕووی زمانەوانیەوە بە چەند مانایێک دێت:
١. (الحبس)، واتە: بەندکردن و سجن کردن و حەبس کردن، بەندکردنی مرۆڤ لە کردار و گوفتار و ھەڵسوکەوتی خراپ، کەواتە ئەوە عەقڵە کە مرۆڤ بەند دەکات لەوەی کارێک یان گوفتارێکی خراپ بکات.

٢. دژی نەزانی و جەھلە، بۆیە لە زمانی عەرەبی کە دەڵێی: عقل، یعقل، واتە: زانی لەدوای ئەوەی کە نەزان بوو بەو شتە.

٣.واتە: بەستنەوە، بۆیە لە زمانی عەرەبی کە دەڵێی: عقل ، یعقل ، واتە: بەستیەوە، یان (عقال البعیر) ئەو شتەیە کە وشتری پێ دەبەسترێتەوە، کەواتە بەو پێیە عەقڵ ئەو ئامرازەیە کە زانیاری و زانست و ڕاستی شتەکان دەبەستێتەوە، وەک جرجانی دەفەرموێ: (العقل: ما يعقل حقائق الاشياء)، واتە: عەقڵ ڕاستیەکان دەبەستێتەوە، ھەروەک چۆن( عقال) وشتر دەبەستێتەوە.

گرینگی دانی ئیسلام بە عەقڵ:

یەکەمیان: قورئان
١. قورئان زۆر زۆر گرینگی داوە بە عەقڵ، بەشێوەیەک عەقڵ وەک ناو (اسم) نەھاتووە لە قورئاندا، بەڵکو ئەوەی ھاتووە بەشێوازی کردەیی و عەمەلیەی عەقڵ ھاتووە، وەک (عقلوه – يعقلون – نعقل – يعقلها – تعقلون ).
موشتەقاتی عەقڵ (٤٩) جار ھاتووە لە قورئاندا.

چەند ئایەتێک دەربارەی عەقڵ و ھاندان بۆ خستنەکاری:

*{أتأمرون الناس بالبر وتنسون أنفسكم وأنتم تتلون الكتاب أفلا تعقلون} (البقرة:٤٤).

*{كذلك يحي الله الموتى ويريكم آياته لعلكم تعقلون} (البقرة:۷۳)

*{أفلم يسيروا في الأرض فتكون لهم قلوب يعقلون بها} (الحج:٤٦)

* {أتأمرون الناس بالبر وتنسون أنفسكم وأنتم تتلون الكتاب أفلا تعقلون} (البقرة:٤٤)

* {إن شر الدواب عند الله الصم البكم الذين لا يعقلون} (الأنفال:۲۲)

* {الصم البكم الذين لا يعقلون}

* (إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لآيَاتٍ لِّأُوْلِي الألْبَابِ) (آل عمران ۱۹۰).

* (إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ النَّاسَ وَمَا أَنزَلَ اللّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِن مَّاء فَأَحْيَا بِهِ الأرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ وَالسَّحَابِ الْمُسَخِّرِ بَيْنَ السَّمَاء وَالأَرْضِ لآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ) (البقرة۱٦٤)؛

*{وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِّنْهُ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ }( ۱۳ )

هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه‌، بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه فه‌راهه‌می هێناوه‌، هه‌موویشی تێکڕا به‌خششن له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه‌، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌خشش و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆرهه‌ن بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه و تێفکرن.

*{وَهُوَ الَّذِي أَنشَأَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ فَمُسْتَقَرٌّ وَمُسْتَوْدَعٌ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَفْقَهُونَ} ( ۹۸).

هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی به‌دیهێناوه له تاکه که‌سێک، سه‌رده‌مێک (به‌شێکتانی له پشتی باوکتاندا) نیشته‌جێ کردبوو (که گوێزرانه‌وه بۆ ناو سکی دایکتان) ئه‌و شوێنه ئێوه‌ی گرته خۆ (تا تیایدا نه‌ش و نما بکه‌ن، یاخود بۆ ماوه‌یه‌ک ئێوه‌ی له‌سه‌ر ڕووکاری زه‌وی دانا، دوایی له توێیدا شاردنیه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت) به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر دروستکردنی ئێوه و دروستکاری خۆمان هێناوه‌ته‌وه‌) بۆ که‌سانێک که تێفکرن و وردبین بن..

کەواتە قورئان پڕیەتی لە مەدح و ستایسشی عەقڵ و ھاندان بۆ بەکار ھێنانی و......، زەمکردنی ئەوانەی عەقڵ ناخەنەکار و بیرناکانەوە و تێناگەن.

ماویەتی....
به‌روار: 20/12/2019
بینین: 2935