بانگەواز
  تەوحید چییە؟
ماکوان کەریم

یەکەم: یەکتاپەرستی لە خوایەتی و هەموو جۆرە بەندایەتیەکانیی، هەر لە نوێژو زیکرو حەجو رۆژ و تا خوێندی قورئان وسەربڕین وقوربانی.. هەموو ئەمانە پاداشت و سزای لەسەر دیاری کراوە لە دونیاداو لە قیامەتیشدا، بۆنمونە ئەوی نوێژ نەکات لە یاسای ئیسلامدا سزادەدرێت، یان ئەوەی زەکات نەدات بە هەمانشێوە سزا دەدرێت لە دوونیادا، وەك ئەبوبکر خەلیفەی موسڵمانان- رەزای خوای لێبیت – کردی و لە مێژوودا بە جەنگی هەڵگەڕاوەکان ناسراوە..وەهەروەها.. کەواتە ئەمە بۆیە سزای بۆدانراوە دەبێت سەروەری بپارێزرێت.

دووەم: یەکتاپەرستی لە پەروەردگاریەتی خوای موتەعالدا، هیچ کەس ناتوانێت لابدات لەوەی کە ئەم گەردوونە خوای گەورەو کارساز دروستی کردوە بونیادی ناوە بە جوانترین شێوە، ئەوەی هاوبەش بۆ خوای گەورە دابنێت لە ناو ئاینی ئیسلامدا سزا دەدرێت و هەروەك چۆن حەلاج سزدارا و پێی وابوو خوا دەتوێتەوە لەگەڵ مرۆڤەکاندا، یاخود هەندێك لە سۆفی و شیعەکان پێیان وایە پیاوچاکان شتیان بەدەستە خوای گەورە داویەتە دەست ئەون وەکیلن بۆ خوا - کە پەنا دەگرم بە خوای موتەعال لەو جۆرە گوفتارە شیرکیانە- ، زۆرێکیش لەوان لەسەردەمی یوسف کوڕی تاشفین و ئەبو منصوری موحیدی سزاو حەدی لەسەر دانراوە، چونکە لەسەردەمی سەلەف موسڵمانان زۆر بەکەمی توشی ئەم جۆرە شیرکیاتانە دەبونەوە ، تا ئەوکاتەی تەرجومەی فەلسەفەی یۆنانی و بیروبۆچونەکانی مەجوسی هاتە ناو موسڵمانان لەسەردەمی دوای هارونەرەشید - ڕەحمەتی خوا لە هەموو ئەو پیاو چاکانە بێت-، لەسەردەمی مەئمونەوە دەستی پێکرد، ئەمەش بەدرێژای مێژوو موسڵمانان باسیان لەم چەمکە هەڵانە کردوە بۆراستکردنەوەی تێگەیشتنەکان و پاراستنی شەریعەتی خوای گەورە، چونکە ئەگەر سەروەری توحیدو بیروباوەڕ نەبێت، ئەم ئیسلامە هیچ بەندایەتی و کارێکی تێدا دروست نیە، هەروەك چۆن کە مرۆڤێك موسڵمان دەبێت سەرەتا پێیناڵێیت نوێژ بکە یان رۆژ بگرە یان حەج بکە، بەڵکو دەڵێت: شایەتومان بێنەوە بە توحید دێتە ناو ئیسلام، بەهیچ شێوەك لە ئیسلامدا دروست نیە نیو بەندایەتی بۆخوا دەبێت هەرچی کارە بۆ خوابێت، چونکە لە بەندە وەرناگیرێت ئەگەر هەمووی بەشی خوا نەبێت،کەواتە سەروەری ئەم چەمکەش هەر پارێزراو بووە بە درێژای مێژوو ئیسلامەکە موجەدید لە دوای موجەدید پاراستویەتی.

سێیەم: ناو سیفاتە پیرۆزەکانی خوای موتەعالە، دەبێت سەروەری ناو سیفەتەکانی خوا بپارێزرێت ئەگەر موسڵمان قەناعەت و بیرو بڕوای وایە خوا دەپرستێت و خوا هەیە!...

لەوانەیە هەندێك بە سەرسوڕمانەوە تەماشی ئەم پەرگرافەی من بکات کە نوسیومە، ئاخر ناشێت خوای گەورە سیفاتی حاکم بێت، بڵێن ئاسایە ئێمەش هاوکاری دەبین لەحاکمیەتدا، پەنا بە خوا خوای گەورە - خوا موتەعال هاوکاری ناوێت، یان لە خوای گەورە کەم بکەینەوە بڵێن ئەو نازانێت یاسا بۆ مرۆڤ دابنێت ئێمە خۆمان دایدەنێین، ئەمە کەی پاراستنی سەروەری سیفات و ناوە پیرۆزەکانی خوایە، پێویستە ئە سەروەریەش بپارێزرێت.

بەم سێ توحیدە حاکمیەتی خوای گەورە و شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەیمان(صلی اللە علیە وسلم) بۆ دەستەبەر دەبێت ..

هەرچەندە ئەم پۆلێنکردنە "ئیبن تەیمییە" کردویەتی پێشتر زانیانی بیروباوەڕ نەیانکردوە هەمووی هەر بە توحیدی خوای ناسراوبووە، بەڵام شێخولئیسلام بۆ زوو تێگەیشتن و ئاسانکاری بۆ کۆمەڵە سەرلێشیواوەکان ئاسانی کردوە.
به‌روار: 20/10/2019
بینین: 1946