هەمەجۆر
  کێ نەخۆشی سیلی دۆزیەوە
ماکوان کەریم
تا پەنجا ساڵی رابردوودا وڵاتانی جیهان بەگشتی و وڵاتانی دواکەوتوو بەتایبەتی کاریگەری نەخۆشی سیلیان لەسەر مابوو..
وا بەربڵاوە کە گوایە زانایەکی ئەڵمانی بەناوی "رۆبرت کوخ" لە ساڵی(١٨٣٤-١٩١٠) ئەم کەسە توانیویەتی ئەو ڤایرۆسە یاخود ئەو میکرۆبەی دۆزییوەتەوە.. بەدوای چارەسەریدا گەڕاون.. لەساڵی ١٩٠٥ خەڵاتی نۆبڵی پێدراوە..
بەڵام لەڕاستیدا زانای بەناوبانگی ئیسلامی بەناوی عەباس وسیم کوڕی عەبدوڕەحمان دۆزییویەتیەوە لە ساڵی ١٧٦١ز.. ئەو یەکەم کەس بووە کە ئەم میکرۆبەی دۆزیوەتەوە کە ئەو سەردەمە ئەوروپا نەخۆشی سیل هەراسانی کردبوون، بۆیە زۆرێك لە زاناکانی رۆژئاوا دەهاتنە لایو زانیاریان وەردەگرت، پاشان دەستنوسەکانی لەم ساڵانەی دوایدا کراوەتە ئەڵمانیو ئەو رۆبەرت کوخ فەنیە کردویەتی بە ناویی خۆیەوە..
یاخود دەڵێن ئەویش هەر دۆزەرەوەی بووە، بەڵام ئاگایی لە دۆزینەوەکەی عباس وسیم نەبووە..
عەباس وسیم لە ڕەچەڵەکدا خەڵکی تورکیایەو لە بنەماڵەی عوسمانلی بووە

سەرچاوە : مجلة حراء _د. كنعان كوج اوغلو عدد 12
به‌روار: 03/10/2019
بینین: 3607