بانگەواز
  ئیسلام و فەلسەفە :بەشی سێیەم
صلاح الدین احمد

جیاوازی ئیسلام و فەلسەفە

١٠.ئیسلام (وەک ئاین و بنەماکانی، نەک فەرموودەی ھەڵبەستراوو و زەعیف، یان توراس و ڕەئی ئەم زاناو ئەو زانا)، تێک ناگیرێ لەگەڵ عەقڵ و ڕۆح و جەستەو تاک و خێزان و...، بەڵام فەلسەفە زۆر جار تێک دەگیرێ.

١١. ئیسلام پشت دەبەستێ بە عەقڵ و وەحی و ھەست و ئەزمون (تەجربە)، بەڵام فەلسەفە ھەر جارەو پشت بە یەکێکیان دەبەستێ، جاری وا ھەیە بڕوای بە ھیچیان نیە. واتە سەرچاوەکانی زانیاری و مەعریفەت ھەمە جۆرن لە ئیسلامدا.
١٢. ئیسلام ڕوکن و بنەمای ئەساسی بریتیە لە بوونی خوا، بەڵام فەلسەفە مەرج نیە وابێ، دەکرێ شتێک نەبێ بەناوی خواوە، وەک فەلسەفە ئیلحادییەکان.

١٣.بوونی پێغمبەر و پەیامبەر ڕوکن و بنەمای ئەساسیە لە ئیسلامدا، پەیامبەر وەک ھەڵبژێردراوی خواو و گەیەنەری پەیامی خواو ڕونکەرەوە و ڕێنمونیکاری خەڵک بەرەو خوا، بەڵام فەلسەفە مەرج نیە وابێ - مەگەر فەلسەفەیەکی ئاینی بێت - .

١٤. بوونی وەحی ڕوکن و بنەمای سەرەکیە لە ئیسلامدا ، واتە: خوا پەیامی ناردووە بۆ تاک و بۆ.......، بەڵام مەرج نیە فەلسەفە وابێ - مەگەر فەلسەفەیەکی ئاینی بێت -.
١٥. ڕوکن و بنەمای سەرەکی ئیسلام بریتیە لە بوونی ڕۆژی دوایی (قیامەت) ، کە لەو ڕۆژەدا خەڵکی لێپرسنەوە و لێپیچنەوەیان لەگەڵدا دەکرێ ، بەڵام مەرج نیە لە فەلسەفەدا وابێ مەگەر فەلسەفەیەکی ئاینی بێت -.

١٥. ئیسلام تەشریعی تێدایە کە لە دوو بەشی سەرەکی پێک دێت:

یەکەمیان: کەپەیوەندی مرۆڤە بەخواوە، کە خۆی لە پەرستشەكان (العبادات) دا دەبینێتە وەک نوێژ و ڕۆژوو و حەج و زەکات و... ، ئیسلام گرینگیەکی زۆری پێداوەو بەرنامە و سیستمێکی تایبەتی بۆ داناوە هەم لەڕێی قورئان و هەم لەڕێی سوننەت و پاشان هەم لەڕێی زانایان و دانانی زانستێک بەناوی (فیقه) (علم الفقه الإسلامي) کە بە سەدان و هەزاران پەرتوکی لەبارەوە نووسراوە و هیچ شتێکی شاراوە نەماوە قسەی تێدا نەكردبێت، کەواتە ئیسلام ئەو بەشەی مرۆڤیشی پشتگوێ نەخستوە بەڵکو زۆر بە جوانی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خوای گەورەی ڕێک خستووە.

دووەمیان: کە بریتیە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان خۆیان (المعاملات)، ئیسلام زۆر بە جوانی و ڕێک و پێکی بەرنامەی بۆ داناوە بەشێوەیەک کە هیچ شتێکی تێدا نیە کە لەگەڵ مرۆڤ و مرۆڤایەتی و عەقڵ و سروشت و فیترەت و رۆح و ناخی مرۆڤدا نەگونجێت، ئەم بەرنامە و گرینگی پێدانە هەم لە قورئان هەم لە سوننەت و هەم لە زانستی (فقه) بوونی هەیە، بۆ نموونە ئەو یاسانەی ئەوڕۆ باون و كاریان پێ دەكرێت لە جیهاندا هەموویان زۆر جوانتر و باشتر و رێک و پێکترو تێر و تەسەلتر بوونیان هەیە لە ئیسلامدا، بۆنمونە:
1.یاسای باری کەسێتی (قانون الاحوال الشخصیە).
2. یاسای شارستانی (القانون المدني).
3. یاسای دادبینی (قانون المرافعات).
4. یاسای تایبەتی نێودەوڵەتی( القانون الدولي الخاص).
5. یاسای گشتی نێودەڵەتی (القانون الدولي العام).
6. یاسای دەستوری (القانون الدستوري).
7.یاسای دارایی (القانون المالي).
8. یاسای تاوانكاری ( القانون الجنائي).

١٦. ئیسلام ھەندێ بنەمای ئەخلاقی ھەیە کە گشتیە و ناگۆڕێ، بەڵام فەلسەفە وانیە، ئەخلاق بەپێی فەیلەسوف و شوێن و کات و....، دەگۆڕێ، ھەتا زۆر جار وای لێدێ ئەخلاق بوونی نامێنێ وەک لە ئیلحادا، یان دەبێتە شتێکی نیسبی و ڕێژەیی، کە بەپێی کەس و ....، دەگۆڕێ و ئەخلاقی نەگۆڕ و سابت بوونی نامێنێ.

١٧. بەشێکی سەرەکی ئیسلام ڕۆح و بابەتە ڕۆحیەکانە و ھەوڵدانە بۆ ڕزگارکردنی و خاوێن کردنەوەیی و پاراستنی و ....، بەڵام مەرج نیە فەلسەفە وابێ، بەتایبەت ئەگەر فەلسەفەیەکی ماددی و ئلحادی بێت، ڕۆح بوونی ھەر نیە و شتێک بوونی نیە بەناوی ڕۆحەوە و بەتەوای پشتگوێ خراوە.
بۆیە ئیسلام بەرنامەیەکی تێرو تەسەل و جوانی هەیە بۆ ڕێنمونی کردن و ئاراستەکردنی ڕۆح و دڵ و دەروون، وە ناتەواوی و ناڕێکی و کەم و کوڕی و بۆشاییەكانی بۆ پڕدەکاتەوە، بۆیە هیچ شتێک نابینی لە ئیسلامدا کە لەگەڵ ڕۆح و ناخ و دڵ و دەروون و فیترەت و خوڕەوشت و ئاکاری مرۆڤدا نەگونجێ و تێک بگیرێت، بەڵگەش لەسەر ئەمە قورئان و سوننەتە، هەروەها هەبوونی زانستێک بەناوی زاستی پاککردنەوەی ڕۆح و دڵ و دەرون (علم تزکیة النفس) یان زانستی ئەخلاق (علم الاخلاق)، کە ئیش دەکات لەسەر ئەوەی کە مرۆڤ خۆی بڕازینێتەوە بە هەموو خوڕەوشت و ئەخلاق و سیفەتێکی جوان و باش لە ناوەوەو لە دەرەوەی خۆیدا وە خۆی داڕنێت و دوورکەوێتەوە لە هەموو خوڕەوشت و ئەخلاق و سیفەتێکی ناشیرن و خراپ لە ناوەوە و لە دەرەوەی، کەواتە ئیسلام ئەو بەشە سەرەکیەی تری مرۆڤی پشت گوێ نەخست و گرینگیەکی تەواوی پێداوەو ڕێنمایی تەواوی کردووەو بۆشاییەكانی پڕ کردوەتەوە و هیچ شتێکی تێدا نیە کە تێک بگیرێ لەگەڵیدا، بۆیه‌ ئه‌و به‌شه‌ش كه‌ جوان و ڕێك و پێك بوو ڕاسته‌وخۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئەرێنی و جوان و باشی ده‌بێت له‌سه‌ر گوفتار و ڕه‌فتار.
به‌روار: 08/12/2019
بینین: 2362