کێشەکانی کۆمەڵگا
  بەرامبەرەکەم لێم دەپرسێت پێش من کێت خۆشویستوە چۆن وەڵام بدەمەوە؟
سيما ڕێبوار
کاتێک بەرامبەرەکەم لێم دەپرسێت پێش من کێت خۆشویستوە چۆن وەڵام بدەمەوە؟

 نوسینی :سیما ڕێبوار

لەژیانی هەمووماندا کەسێک هەیە کە بیرکردنەوە و خەیاڵەکانی داگیرکردوین،هەندێکمان پەیوەندی خۆشەویستمان لەگەڵ دروست کردون،خۆشمان ویستن بێ ئەوەی بیرلە ڕابردووی بکەینەوە .بەڵام،دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک لێی دەپرسین
ئایا پێش من کەس لەژیانتدا هەبوە؟ ئایا پێش من کەست خۆشویستوە؟
لەکاتێکدا وەڵامی ئەم پرسیارە )نەخێر( بێ باوەڕێ پێناکەین و) بە ڵێ ( یش بێت ئیدی ,متمانە و خۆشەویستی ئە کەوێتە گومانەوە
وەڵامی نەخێر :ئە گە پێت وابێت وەڵامێکە بەرامبەرەکەت دڵخۆش دەکات زۆرهەڵەی،چونکە بیردەکاتەوە ناکرێت ئە و تەمەنەت تێپەڕاندبێ و کەست خۆشنەویستبێ وابیردەکاتەوە تۆ ڕاستیەکانی لێ دە شاریتەوە و ڕەنگە پێی وابێت لە وتن و باسکردنی ڕابردووت ترس ،هەیە، بەم وەڵامە ناتوانیت خۆشەویستەکەت ئاسودە بکەیت
وەڵامی بەڵێ :- وابیرمە کەرەوە پێویست بکات تۆڕاستیەکانی بۆباس بکەیت ،کاتێک دەڵیت بەڵێ،پێتوایە بیرلەڕاستگۆیت دەکاتەوەو دڵخۆش دەبێت؟ پێتوایە متمانەی بە دەست دەهینیت ؟،نەخێروە تەنیا بەوەڵامی بەڵێ ڕزگارت نابێت،چەندین پرسیاری تردروست دەبێت وناچاردەبیت وەڵامیان بدەیتەوە، کاتێک وەڵامی نامەی نادەیتەوە، کاتێک تەلە فونت بۆدەکات و سەرقالیت..هتد لە خەیالیدا وادێتە پێش چاوی لەگەڵ کەسێکی دی بیت ،ئیدی هەموو ڕەفتارەکانت بە گومانەوە بیری لێدەکاتەوەو غیرەکانی هێندە زۆردەبن دەچنە قاڵبی .دڵپیسیەوە
ئیستا پێویستە بپرسین ئایا وەڵامە گونجاوەکە چییە؟کاتێک پرسیارم لێدەکات پێش من ،خۆشەویستیت کردوە؟پێش من کێت خۆشویستوە؟ چی وەڵام بدەمەوە
پێش هەمووشتێک ئەوە بزانە تۆخاوەنی کەسایەتی خۆتیت تەمەنێک ژیاویت نهێنی و تایبە تمەندی خۆتت هەیە هیچ کەس مافی ئەوەی نییە بیزانیت،تۆخۆت هەرگیز گرنگی بە ڕابردووی بەرامبەرەکەت مەدە،کێی خۆشویستوە،چ گرنگیەکی هەیە؟وەڵامی ئە وپرسیارە .پەیوندیەکەتان ئە خاتە مەترسیەوە،بۆیە هەرگیز پرسیاری ڕابردووی مەکە
کاتێک ئەو پرسیارەی لێکردیت، پێی بڵێ
وەڵامی ئەو پرسیارە چی لەژیانماندا ئە گۆڕێت؟نەخێر بێ یان بەڵێ هیچ کامێکمان ئە و " مافەمان نیە لێپرسینەوەی ڕابردووی یەکتر بکەین لەکاتێکدا ئێمە لە ڕابردووی "یەکتردانەبوین
ڕێگە بە هیچ کەسێک مەدە بیرلەڕابدووت بکاتەوەو پرسیارت لێبکات،چونکە لە ڕابردووتدا ئەوکەسە بوونی نەبوە،هەروەهالە خودی خۆتەوە دەست پێبکە ئەو پرسیارانەی بۆڕابردووی بەرامبەرەکەت لەمێکشتدایە فرێی بدە،تا شێرپەنجەی گومان پەرەی نەسەندوە بنبڕی بکە،ئە گەرنا هیچ شتێک پەیوەندیەکەتان ڕزگارناکات، وازلەڕابردوو بهێنن، مافی ئەوەمان نیە لێکۆڵینەوە لە ڕابردووی بەرامبەرەکەمان بکەین،چونکە تەنیا ئازارت ،بۆدەمێنێتەوە
کاتێک لە م گفتۆگۆیانە سەکەوتووبویت وبەرامبەرەکەت لێت تێگەیشت،کەسێکی ڕۆشنبیرە وئەکرێ بەختەوەربیت لەگەلیدا،بەڵام کاتێک لێت تێنەگەیشت و پێداگری کرد ئەوا خۆت بڕیاربە کە چی دەکەیت...
" هەرگیز ئەمە لەیادمەکە ناچارنیت ڕابردووت بۆهیچ کەسێک شیبکەیتەوە " Sima Ribwar © 23/7/2019
به‌روار: 30/07/2019
بینین: 3001