سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
جارێكی تریش مه‌لا به‌ختیار !!
شوان هەورامی
هه‌ر جاره‌ی ئه‌م كاراكته‌ره قسه ده‌كات هه‌روه‌كو چۆن ئیسلامیه‌كان چاوه‌ڕوانن سنووری پیرۆزییه‌كانیان ببه‌زێنێت ، هه‌رواش ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه ئیحراج و شه‌رمه‌زاریان بكات ، ئه‌م پیاوه
به‌رپرسه له زۆر شكستی حیزبه‌كه‌ی و له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانییشدا كادیرانی باڵای حیزبه‌كه‌ی تكایان لێ‌كرد كه قسه نه‌كات ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی تۆماركردنی شكستێكی تر .
پاشخانی مه‌لا به‌ختیار ئایدبۆلۆژیی " ماركسیست – لینینیست " ی تووندڕه‌وانه‌یه ، له كاتی شۆڕشی شاخدا به رێبازی سیاسیی و فیكریی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانیش رازیی نه‌بوو بۆیه له‌وان جیابووه‌وه و " ئاڵای شۆڕش " ی دامه‌زراند . كه ئه‌وه مێژوویه‌كه زۆرێك له‌وانه ده‌یزانن كه له‌و كاته‌دا له شۆڕشی شاحدا به‌شدار بوون و دواجار ئه‌و تووندڕه‌وییه به شكست گه‌یشت و ناوبراو گه‌ڕایه‌وه ناو ماڵه گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان .
دوای ئه‌وه‌ی بلۆكی خۆرهه‌ڵاتی سۆسیالیستیی هه‌ره‌سی هێنا ، هه‌موو پارت و بۆچوونه چه‌په‌كان تووشی داڕمانی ئایدبۆلۆژی بوون و ئه‌و بلۆكه سه‌رمایه‌دارییه‌ی شۆڕ‌شیان له دژی به‌رپا كردبوو ، له ژێر درووشمی قبوڵ كردنی دیموكراسیی و مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نیخوازیدا خۆیان ته‌سلیم كرده‌وه ، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی چه‌په‌كانی خۆرهه‌ڵات ئێستا به ریكلام و بانگه‌شه زۆر خۆیان له پارته‌كانی خۆرئاوا به دیموكراسیی تر ده‌زانن ، به‌ڵام له راستیشدا جگه له بۆیاخێكی رواڵه‌ت نه‌یانتوانیووه له‌و پاشخانه دیكتاتۆریی و ئایدیۆلۆژییه خۆیان رزگار بكه‌ن ، هه‌ر بۆیه له‌كاتی چه‌پ بوونیاندا چۆن بیریان كردۆته‌وه ئێستاش به هه‌مان شێوه و شێواز بیر ده‌كه‌نه‌وه ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه چه‌پ بوون له جیهانی ئیسلامی‌دا و ئه‌وه‌ی له ژێر ئه‌و ناونیشانه‌دا بۆیان نه‌چووه سه‌ر ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌ژێر سایه‌ی سه‌رمایه‌داریی خۆرئاواییدا بیكه‌ن ئه‌ویش دژایه‌تیی ئیسلامیه‌كانه . هه‌ر بۆیه ده‌بینین كاتێ " فیلی كلایس " ی سكرتێری ناتۆ له ساڵی 1994 دا لێیان پرسی ئێوه ناتۆتان له دژی په‌یمانی وارشۆ و كۆمۆنیسته‌كان دروستكرد ، دوای نه‌مانی ئه‌وان ئێوه به‌چ هۆكارێك ئه‌م په‌یمانه درێژه پێده‌ده‌ن ؟ له وه‌ڵامدا گوتی : جه‌نگی داهاتووی ئێمه له‌گه‌ڵ ئیسلامیه تووندڕه‌وه‌كاندایه . هه‌ر بۆیه‌ش چه‌په‌كانی دوێنێ و دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهانی ئیسلامیش بوونه پاشكۆی ئه‌م بانگه‌وازه و دووباره له ژێر ئه‌م ئاڵایه‌دا خۆیان بۆ دژایه‌تی سازدایه‌وه ، دیاره وڵاتی ئێمه‌ش له‌م هاوكێشه‌یه به‌ده‌ر نیه و هه‌موان به ئاشكرا ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینن !!
ئه‌و قسانه‌ی مه‌لا به‌ختیار تازه نین ، پێشتریش له نوسینێكدا رایگه‌یاندبوو : هه‌ر ئیسلامیه‌ك له هه‌ر شوێنێكی دونیادا سه‌ركه‌وێت جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه . هه‌ر ئه‌و پاڵنه‌ره‌شه وایكرد كه ناوبراو له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی میسردا بۆ سه‌رخستنی دژه‌كانی ته‌وژمی ئیسلامیی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات و له‌گه‌ڵ حه‌مدین سه‌باحی كۆببێته‌وه ، كه حه‌مدین سه‌باحی یه‌كێك بوو له پشتیوانه سه‌رسه‌حته‌كانی سه‌دام حسه‌ین و سه‌رۆكایه‌تیی شانده‌كانی عه‌ره‌بی ده‌كرد بۆ به‌غدا ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌باحی ركابه‌ری ئیسلامیه‌كان بوو مه‌لا به‌ختیار پشتیوانیی لێده‌كرد ، به‌ڵام له كاتی نه‌خۆشكه‌وتنی " مام جه‌لال " دا ته‌نیا سه‌رۆكێكی عه‌ره‌بیی هه‌واڵی ته‌ندروستی ناوبراوی پرسی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر بوو !!
لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م چه‌ند دێرێكیش له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ناوبراو به‌رانبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه و ئیسلامیه‌كان و تووندوتیژیی بنووسم .
به‌رهه‌مهێنه‌ری تووندوتیژیی :
هه‌موو جارێ ئه‌م كاراكته‌ره ئیسلامیه‌كان به تووندوتیژیی تۆمه‌تبار ده‌كات ، به‌ڵام به‌ڕاستی به‌رهه‌مهێنه‌ر و یارمه‌تیده‌ری ئه‌و تووندڕه‌وییه كێیه ؟ ئاماژه به‌م چه‌ند خاڵه ده‌ده‌م :
1. كاتی خۆی گرووپێكی تووندڕه‌و له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا دروست بوون و خۆیان ناونابوو حه‌ماس ، بزووتنه‌وه ئه‌وانی ده‌ركرد و به ناچاریی چوونه ناوچه‌ی قه‌ندیل ، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك به ئۆتۆمبێلی ره‌سمیی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی به 7 ئۆتۆمبێله‌وه له قه‌ندیله‌وه هێنانیانه‌وه بۆ پشتی باره‌گاكانی حیزبی سۆسیالیست و له‌وێشه‌وه بۆ ناوچه‌ی ره‌نگین و هه‌ورامان . هه‌ر ئه‌مانه له كاتی راگه‌یاندنی جوندولئیسلامدا له تووندڕه‌وترینی ئه‌و گرووپه بوون .
2. گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی لاوانی دیندار و هێشتنه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له زیندانه‌كاندا به‌بێ دادگایی ئازادكردن ، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دان لاوی تووڕه درووست ببێت و تووشی په‌رچه‌كردار ببن ، ئه‌مانه‌ش كه‌ره‌سته‌ن بۆ هه‌ر رێكخراوێكی تووندڕه‌وی دووژمن به ته‌جرووبه‌ی كوردستان . كه ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌ی دروست له‌سه‌ر ئه‌و لاوانه بكرێت ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مانه به‌رهه‌می په‌رچه‌كردارن نه‌ك ئه‌وه‌ی به ئیراده‌ی خۆیان ئه‌و رێگه هه‌ڵه‌یان هه‌ڵبژاردبێت .
3. نه‌بوونی فرسه‌تی كار و هه‌بوونی مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت له دامه‌زراندن و هه‌ر پۆستێكی كارگێڕیی هه‌رێمدا هۆكارێكی تری تووڕه‌یی لاوه‌كانه ، بیستوومه له‌و گه‌نجانه‌دا هه‌یه كه چوونه‌ته ناو داعش تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هیچ ئیلتیزامێكی دینیی نه‌بووه ، به‌ڵام چونكه ئه‌و رێكخراوه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی تووڕه‌یی ئه‌وه ، په‌یوه‌ندیی پێوه كردوون .
4. ئه‌و دوو حیزبه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری حیزبه ئیسلامیه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه ، هاتوون هه‌ر له ره‌گه‌زی خۆیان گرنگیی ته‌واویان داوه به سه‌له‌فیه‌كان و ده‌یان مزگه‌وتی كوردستانیان خستۆته به‌رده‌ستیان و ده‌یان قوتابخانه‌یان كردۆته‌وه و توانا داراییه‌كانی سه‌له‌فیه‌تیش له كوردستان بۆ خۆی جێی پرسیاره ، به‌ڵام ده‌بێ بزانین پرۆگرامی سه‌له‌فیه‌كان ( جیهادیی و ناجیهادییش ) یه‌ك پڕۆگرامه و هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه و دیدیان بۆ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان وه‌كو یه‌كه ، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر ساتێك‌دا سه‌له‌فیی ناجیهادیی رووی بۆ جیهادیی بوون بگۆڕدرێت ، كه دیاره حیزبه عه‌لمانیه‌كانی كوردستان بۆ قۆناغێكی كاتیی و دژایه‌تی حیزبه ئیسلامیه‌كانی كوردستان ، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره تووشی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن و له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا سیحره‌كه به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شكێته‌وه .
ئایا ئه‌و هۆكارانه تووندڕه‌ویی دروست ده‌كه‌ن یا كاری ئیسلامیه‌كان ، كه چه‌ندین ساڵه به‌شێكن له حاڵه‌تی دیموكراسیی هه‌رێمی كوردستان ؟
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه بڵاو كراونه‌ته‌وه چوونی لاوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ ناو داعش سنووری 60 كه‌سی تێنه‌په‌ڕاندووه ، نازانم مه‌لا به‌ختیار ئه‌و ئاماره قه‌به‌یه‌ی له كوێ ده‌ستكه‌وتووه ؟ له‌م كاته‌شدا كه په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵه‌بجه‌ی به پایته‌ختی ئاشتی راگه‌یاندووه ، ئه‌م وتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار دژایه‌تیه‌كی ئاشكرای ئه‌و بڕیاره‌یه و ده‌یه‌وێت به پاشخانی ئایدیۆلۆژیی خۆیه‌وه ئه‌و شاره به پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه پێناسه بكات .
به پێی ئاماری ناوه‌نده خۆرئاواییه‌كان زیاتر له ( 12000 ) چه‌كداری داعش بیانین و ئه‌ندامانی ناتۆ و وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانیان زۆرترین پشكیان له‌و ژماره‌یه‌دا هه‌یه ، ئایا ده‌كرێت بوترێت داعش ناتۆ و هاوپه‌یمانه‌كانی دروستیان كردووه ؟ شاری وا هه‌یه له ئه‌ڵمانیا زیاتر له ( 200 ) چه‌كداریان له‌ناو داعشدا هه‌یه . له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م زه‌قكردنه‌وه‌یه‌ی چوونی لاوان بۆ ناو داعش ، جگه له هه‌وڵی ناشیرین كردنی هه‌ڵه‌بجه هیچی تر نیه . ئه‌ی بۆ باسی ئه‌و هه‌موو لاوه پێشمه‌رگه‌یه‌ی هه‌ڵه‌بجه ناكات كه له به‌ره‌ی جه‌نگدان و تا ئێستاش ده‌یان شه‌هید و برینداریان پێشكه‌شی خاك و خه‌ڵكی كوردستان كردووه ؟!
هه‌روه‌كو پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا له نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی دروست و نادادگه‌ریی له دامه‌زراندن و فرسه‌تی كاردا و به دوور له بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ره‌فتار كردن له‌گه‌ڵ لاوانی دینداردا ، هه‌لومه‌رجێكی له‌باری بۆ تووڕه‌یی و په‌رچه‌كرداری لاوان دروستكردووه ، بوونی ( 1000 ) كیلۆمه‌تریش له سنوور له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیی و تووڕه‌یه‌دا زۆر ئاساییه كه ژماره‌یه‌ك له لاوان په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه بكه‌ن ، كه ئه‌گه‌ر به رێژه وه‌ری بگرین و دووریی و نزیكیی و دادگه‌ریی و فرسه‌تی كار بكه‌ینه پێوه‌ر رێژه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و كوردستاندا ئاسمان و رێسمانه . كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپادا بۆ لاوان ره‌خساوه له كوردستاندا بڕه‌خسێنرێ به پێچه‌وانه‌وه هه‌زارانی ناو داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و حاڵی خۆیان ، نه‌ك به‌و شێوه‌یه تووڕه ببن له نیشتمان و كه‌سوكاریان !!
به‌روار:
12/10/2014
بینین:
1609
زیاتر ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی...
ئه‌مه‌یه ئاستی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ !!...
ترسناكتر له داعش...
كاریگه‌ریی ( HDP ) له كوێدا ده‌بێت ؟!...
ئه‌مجاره‌ش عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵه‌داچوو !!...
پارتی هه‌ر یه‌ك قسه ده‌كات !!...
بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ئه‌مه‌ریكا به دۆست ده‌زانن !!...
ئه‌وه‌ی له " سه‌دام " تان قبوڵ نه‌ده‌كرد !!...
باخچه‌لی پاداشتی كوردانی باكوور ده‌داته‌وه !!...
حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس...
كوردانی خۆرئاوا له دووڕیاندا ...
یاری ( PKK ) له نێوان عاتیفه‌ی خه‌ڵك و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا...
پڕۆژه‌ی مه‌رگ و ژیان !!...
بۆچیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان كاریگه‌ریی نیه ؟!...
1
2
3
په‌ڕه‌ی
له 3
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش