سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
كوردانی خۆرئاوا له دووڕیاندا
شوان هەورامی
ئه‌وه چه‌ند رۆژێكه به میانگیریی سه‌رۆكی هه‌رێم ، كوردانی خۆرئاوا گفتوگۆیه‌كیان بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كانیان ده‌ست پێكردووه ، هه‌میشه یه‌كڕیزیی كورد له رووی ده‌روونیی و تیۆرییه‌وه له خه‌ونی هه‌ر كوردێكدا زۆر ئاسایی و ئاسانه ، به‌ڵام كاتێ ده‌گاته پراكتیك و جێبه‌جێ كردن ، گرفته‌كان له‌وێدا درووست ده‌بن ، وه‌كو گوتراوه شه‌یتان له چرچ و لۆچی راڤه و جێبه‌جێ كردنه‌كاندا خه‌وتووه !!
هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی سوریاوه كوردانی ئه‌و وڵاته دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا ، به‌ره‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ شۆڕش و به‌ره‌یه‌كیش به بیانووی بێلایه‌ن بوون ، بوونه هاوپه‌یمانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ، ئه‌م دوو به‌ره‌یه وه‌كو كورد ده‌یانتوانی به هه‌بوونی جیاوازییه‌كان پێكه‌وه بژین ، به‌ڵام مه‌خابن هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه سه‌ركوت كردنی شۆڕشگێڕان ده‌ستی پێكرد و به تیرۆری " میشعه‌ل ته‌مۆ " ده‌ستی پێكرد و به سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانی دژ به رژێمی به‌عس كۆتایی پێهات ، شۆڕشگێڕان و حیزبه‌كانیان گۆڕه‌پانیان لێ به‌رته‌سك كرایه‌وه و زۆربه‌ی ئه‌ندامانیان یا تیرۆر كران یا خرانه زیندانه‌وه و یا ده‌ركرانه ده‌ره‌وه‌ی سنووری سوریا بۆ هه‌رێمی كوردستان و توركیا و لوبنان ، تا گۆڕه‌پانه‌كه به ته‌واویی بۆ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی ( PYD ) یه‌كلایی بووه‌وه ، كه ئه‌م پارته باڵی سوریای پارتی كرێكارانی كوردستان ( PKK ) یه . هه‌ر ئه‌م نزیكیی و هاوپه‌یمانێتیه‌ی حیزبی ناوبراو له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دا وایكرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ توركیا و به‌شێكی به‌رچاو له حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا تێك بچێت و به‌رده‌وام یه‌كتر تۆمه‌تبار بكه‌ن به تێكدانی بارودۆخه‌كه . به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعش و فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له عێراق و شام هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردی پارچه‌كانی بۆ به‌رگریی له ده‌سكه‌وته‌كانیان یه‌كخست ، له دوای شه‌ڕی كۆبانێ په‌یه‌ده‌ش ناچار بوو گوێ له داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بگرێت و به‌ره‌و یه‌كڕیزیی هه‌نگاو هه‌ڵگرێت .
به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا یه‌كیان گرتووه ، له ژێر گوشاری ئه‌وانیشدا كورد وه‌كو هه‌میشه له یه‌كتر نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه ، بۆیه ده‌بینین له دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ، ( تۆنی بلنگن ) ی جێگری راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ساڵح موسلیم كۆبوونه‌وه ، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره كه ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌دا كۆده‌بێته‌وه ، هه‌ندێك چاو‌دێر بڕوایان وایه هۆكاره‌كه چه‌ند خاڵێكه :
1. له‌م كاته‌دا كه توركیا نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی هه‌یه و كردوویه‌تیه مه‌رج بۆ به‌شداریی له هاوپه‌یمانێتی دژ به داعش . ئه‌وان ئه‌م نزیك بوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ باڵێكی (PKK ) دا وه‌كو گوشارێك به‌كار ده‌هێنن بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته .
2. له كاتێكدا كه ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ ئاماده نین هیچ هێزێكی زه‌مینی بنێرنه گۆڕه‌پانی جه‌نگ ، بوونی هێزێكی وه‌كو (PYD ) كه خاوه‌نی جه‌نگاوه‌ری به توانان پێویستیه‌كی قۆناغه‌كه‌یه ، به تایبه‌تی له ( 4 ) ی تشرینی دووه‌مدا هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێس له ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆباما و حیزبی دیموكرات زۆر گرنگه ، به تایبه‌تی له راپرسیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكادا ئۆباما و حیزبی دیموكرات ئاستی جه‌ماوه‌رییان له نزمترین كاتیدایه و پرسی داعش یه‌كێكه له دۆسیه هه‌ستیاره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه ، له‌به‌ر ئه‌وه ئۆباما هه‌وڵی جدیی ده‌دات وه‌كو سه‌رۆكێكی به توانا ده‌ركه‌وێت به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێشتر به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریكیه‌كان دابوو كه سه‌رباز نه‌نێرێته‌وه بۆ گۆڕه‌پانی جه‌نگ .
3. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش مه‌رجی ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ " ساڵح موسلیم " دا ئه‌وه بوو كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانی تردا كۆبوونه‌وه بكات و رێك بكه‌وێت ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی زیاتر له‌سه‌ر زه‌وی دژی داعش كۆببێته‌وه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆ هه‌ر رێكه‌وتنێك مه‌ترسیداره ، سروشتی خۆسه‌پێنیی و دیكتاتۆریی (PKK ) و باڵه‌كانیه‌تی ، كه ناتوانن حیزبه‌كانی تر قبوڵ بكه‌ن ، (PKK ) له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا رێگه‌ی به هیچ پارتێكی تری باكوور نه‌دا ته‌نانه‌ت له خه‌باتیشدا به‌شداریی بكه‌ن ، هه‌ر له‌م رۆژانه‌شدا به هه‌مان شێوه و به بیانووی پشتیوانیی له كۆبانێ و ناڕه‌زایی له حكومه‌تی توركیا باره‌گاكان و دوكان و بازاڕ و ئۆتۆمبێلی ئه‌ندامانی " هودا پار " ی سووتاند و ده‌یان كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ی كوشت و بریندار كرد ، له كاتێكدا ئه‌و پارته ئیسلامیه‌ی باكوور یه‌كێكه له ركابه‌رانی ( AKP ) له باكووری كوردستاندا ، به‌ڵام (PKK ) ناتوانێت گه‌وره بوونی ئه‌و پاته قبوڵ بكات . دیاره باڵه‌كانی ئه‌م پارته له به‌شه‌كانی تری كوردستان هه‌مان په‌روه‌رده و میتۆدی كاركردنیان هه‌یه ، بۆیه ئه‌سته‌مه بتوانن پارێزگاریی له رێكهوتنامهكان بكه‌ن .
بۆیه ئه‌سته‌مه ( PYD ) بتوانێت له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ پارته‌كانی خۆرئاوادا بگه‌نه ئه‌نجام ، به‌ڵام بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه وه‌كو تاكتیك له پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ریان به‌كاری ده‌هێنن ، به‌ڵام كاتێ ئه‌وان له درێژخایه‌ندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌روه‌رده و ستراتیژی خۆیان ناتوانن به‌رده‌وام بن و بیانووش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه ئاسانه ، كاتێ ئیراده‌ی پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قبوڵ كردن وه‌كو هێزی جیاواز له ئارادا نه‌بێت .
هه‌ر له‌م قۆناغه‌شدا بنه‌ماكانی رێكه‌وتنامه‌ی كوردانی خۆرئاوا كۆسپی زۆری له‌به‌رده‌مدایه ، به تایبه‌تی له‌م قۆناغه قه‌یراناوییه پڕ له ته‌م و مژه‌دا ، چونكه (PYD ) له‌سه‌ر زه‌ویدا خاوه‌نی هێزی شه‌ڕكه‌ری ئاماده‌یه ، جا بۆ ئه‌وه‌ی سوپای هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری خۆرئاوادا دروست بكات ، لایه‌نی به‌رانبه‌ر هێزی ئاماده‌ی مه‌شق پێكراوی نیه ، بۆیه ئاسان نیه بتوانن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له رووی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه هێزی هاوبه‌ش پێك بهێنن و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روو نه‌دات ، هێزه سیاسیه‌كانی تر له خۆرئاوادا بێ پشتیوان ده‌مێننه‌وه و هاوسه‌نگیی دروست نابێت ، یه‌كێك له كۆسپه ههنووكهییهكانیش ئه‌وه‌یه كه (PYD) له گفتوگۆكاندا داوای پشكی زیاتر ده‌كات به پێیه‌ی كه شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌یه و ئه‌وه دوو ساڵه ئه‌و كانتۆنانه‌ی دروست كردووه و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات ، جگه له‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ردوولا له یه‌كتر به گومانن . هه‌روه‌ها PKK و باڵه‌كانی ناتوانن ده‌ستبه‌رداری رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ببن و ئه‌مه‌ش لوغمێكی ئاماده‌یه بۆ لێكهه‌ڵوه‌شاندنی هه‌ر رێكه‌وتنامه‌یه‌ك !!
بهروار:
22/10/2014
بینین:
1552
زیاتر ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی...
ئه‌مه‌یه ئاستی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ !!...
ترسناكتر له داعش...
كاریگه‌ریی ( HDP ) له كوێدا ده‌بێت ؟!...
ئه‌مجاره‌ش عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵه‌داچوو !!...
پارتی هه‌ر یه‌ك قسه ده‌كات !!...
بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ئه‌مه‌ریكا به دۆست ده‌زانن !!...
ئه‌وه‌ی له " سه‌دام " تان قبوڵ نه‌ده‌كرد !!...
باخچه‌لی پاداشتی كوردانی باكوور ده‌داته‌وه !!...
حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس...
جارێكی تریش مه‌لا به‌ختیار !!...
یاری ( PKK ) له نێوان عاتیفه‌ی خه‌ڵك و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا...
پڕۆژه‌ی مه‌رگ و ژیان !!...
بۆچیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان كاریگه‌ریی نیه ؟!...
1
2
3
په‌ڕه‌ی
له 3
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش