سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
پارتی هه‌ر یه‌ك قسه ده‌كات !!
شوان هەورامی
پارتی مه‌ركه‌زیی ترین حیزبه له گشتاندنهكانیدا و هه‌موویان یه‌ك قسه ده‌كه‌ن ، هه‌زار به‌ڵگه‌نه‌ویست و هاوكێشه‌ی بیركاریانهیان بۆ بهێنیته‌وه و بابه‌ته‌كانیان بۆ بسه‌لمێنیت ، دواجار هه‌ر دێنه‌وه سه‌ر قه‌وانه‌كه‌ی خۆیان كه له سه‌ره‌وه ته‌ڵقین كراون ، زۆر جار له حاڵه‌تی ئیحراجیدا وتوویانه فڵانه هه‌ڵوێست خۆڕسكه و په‌یوه‌ندیی به بڕیاری سه‌روه نیه ، به‌ڵام ئه‌م یه‌ك دوو رۆژه به‌یاننامه‌كانی سه‌رۆكی پارتیی و مه‌كته‌بی سیاسیی گومانی نه‌هێشته‌وه كه ئه‌وان نه‌ك سه‌رۆك به‌ڵكو بهردوداری باره‌گاكانیشیان به پیرۆزتر له خوێنی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌زانن . ئه‌م هێزه بۆ هه‌ر سته‌مێكی خۆی پاساو ده‌هێنێته‌وه و هه‌میشه‌ش خۆی به قوربانیی پیلانی هێزه‌كانی تر هه‌ژمار ده‌كات ، فه‌رموون :
• دوو جار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و بوونی جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو له بادیناندا باره‌گاكانی یه‌كگرتوویان سووتاند ، كه‌چی له جیاتی داننان به هه‌ڵه‌دا په‌نایان بۆ سوڵحی عه‌شایه‌ریی و پاساوی بێ مانا برد ، كه گوایه ئه‌وانه‌ی به‌و كاره هه‌ڵساون خه‌ڵكی تووڕه‌ی خۆڕسكن و په‌یوه‌ندییان به پارتیه‌وه نیه ، له كاتێكدا خه‌ڵك له‌سه‌ر نیازی پێش كار و خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌گرن و فه‌للاقه‌ی ده‌كه‌ن ، ئایا هه‌زاران كه‌س به‌بێ مۆڵه‌ت ده‌توانن باره‌گا بسوتێنن و سه‌ری سه‌ره‌وه ئاگاداری نه‌بێت ؟!
• گوتیان به‌غدا پاره‌ی نیه بۆیه مووچه دواكه‌وتووه ، دوای رێكه‌وتنامه هه‌ر بۆ خۆیان گوتیان ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ نه‌وت بفرۆشین سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی به‌ده‌ست ده‌هێنین و ده‌توانین بودجه‌ی پێویستی هه‌رێم دابین بكه‌ین ، ئه‌وه چواره‌مین مانگه وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان خۆی نه‌وت ده‌فرۆشێت ، كه‌چی هه‌موو كادیرانی پارتی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ده‌ڵێن داوای مووچه له وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان بكه‌ن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی دۆلارێكی پاره‌ی نه‌وت خرابێته حسابی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه !!
• خه‌ڵك بێزار بووه له گفتوگۆكان و قه‌یرانی ئابووریی قوڕگی گرتووه و بێزار بووه ، به خۆڕسك هاتووه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وت له‌لای پارتیه خه‌ڵك ئه‌وان به به‌رپرسی برسێتی خۆی ده‌زانێت ، كه‌چی ده‌ڵێن ئه‌وانه ئاژاوه‌چین و به پیلانێكی ده‌ره‌كیی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن .
• هه‌موان ده‌زانین كه به پێی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رێم خاوه‌نی 43 قه‌یرانی گه‌وره‌یه ، كه‌چی كادیرانی پارتی هه‌ر سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یران و خۆپیشاندانه‌ی كوردستان دهرهكیهو كوردستان شامی شه‌ریفه !
• هه‌موو چین و توێژه‌كان داوای مافی ره‌وای خۆیان ده‌كه‌ن ، پارتی‌یش ناتوانێت بڵێت وا نیه ، به‌ڵام كاتێ جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن ، یه‌كسه‌ر داعش ده‌كه‌نه پاساوی ئه‌و نادادگهریانه و ده‌ڵێن ناكرێ له كاتێكدا ئێمه له شه‌ڕداین خه‌ڵك داوای ئه‌و مافانه بكات .
• ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی به ئێستا گه‌یاند هه‌ر هه‌مان یه‌ك گێڕییهی پارتیه كه هه‌یه‌تی ، به تایبه‌تی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، كه ده‌ڵێن یا سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵكه‌وه یا ریفراندۆم ، چه‌ندین جار رێگه چاره‌ی تریان پێشكه‌ش كراوه ، ئه‌وان هه‌ر سوورن له‌سه‌ر هه‌مان قسه‌ی یه‌كه‌مجار ، كه سیاسه‌ت و پراگماتیی بوون پێچه‌وانه‌ی ئه‌ون كه پارتیی و كادیرانیی ده‌یڵێن .
• كاتێ حیزبه‌كانی تر سته‌میان لێ ده‌كرێت ، پارتی ده‌ڵێت ده‌بێ ئارامیی كوردستان بپارێزین - به تایبه‌تیی كاتی سوتاندنی باره‌گای حیزبه‌كانی تر – به‌ڵام كاتێ به‌رد ده‌گیرێته به‌رد و بلۆك و ئاسنی باره‌گاكانی خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وه خه‌تی سووره و ئێمه حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارین و قبوڵی ئه‌وه له كه‌س ناكه‌ین ، ئه‌مڕۆ چه‌ندین جار له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ئه‌م قسه‌یان دووباره كرده‌وه !!
ده‌بوو ته‌مه‌نی پارتیی و به‌رپرسیارێتی مێژوویی ته‌جرووبه‌ی عه‌قڵانیی و گه‌وره‌ی له‌لای ئه‌و هێزه كۆكردایهتهوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت ته‌نگه‌نه‌فه‌سیی و كه‌م تهجرووبهیی و هه‌رزه‌كارانه مامه‌ڵه كردنی ئه‌م هێزه نیشان ده‌دات ، كه مه‌خابن خه‌ریكه دابه‌شبوونی هه‌رێم بۆ جارێكی تر ده‌بێته‌وه به داكه‌وته ، چونكه ده‌بێ بزانین دابه‌شبوونی پێشووی هه‌رێم داهاتی گومرگ بزوێنه‌ری یه‌كه‌م بوو ئینجا كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات ، وا دوای ئه‌وه‌ی بودجه‌ی به‌غدا بڕا ، پارتی هه‌روه‌كو جاری پێشوو كه خۆی به خاوه‌نی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌زانی ، ئێستاش خۆی به خاوه‌نی ئه‌و نه‌وته فرۆشراوه ده‌زانێت و كردوویه‌تیه كارتی گوشار له‌سه‌ر خه‌ڵك و حیزبه‌كانی تر ، بۆیه دۆخه ههرێمایهتیهكهش هانده‌رێكی تره بۆ دابه‌شبوونه‌كه .
بهروار:
11/10/2015
بینین:
1289
زیاتر ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی...
ئه‌مه‌یه ئاستی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ !!...
ترسناكتر له داعش...
كاریگه‌ریی ( HDP ) له كوێدا ده‌بێت ؟!...
ئه‌مجاره‌ش عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵه‌داچوو !!...
بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ئه‌مه‌ریكا به دۆست ده‌زانن !!...
ئه‌وه‌ی له " سه‌دام " تان قبوڵ نه‌ده‌كرد !!...
باخچه‌لی پاداشتی كوردانی باكوور ده‌داته‌وه !!...
حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس...
كوردانی خۆرئاوا له دووڕیاندا ...
جارێكی تریش مه‌لا به‌ختیار !!...
یاری ( PKK ) له نێوان عاتیفه‌ی خه‌ڵك و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا...
پڕۆژه‌ی مه‌رگ و ژیان !!...
بۆچیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان كاریگه‌ریی نیه ؟!...
1
2
3
په‌ڕه‌ی
له 3
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش