سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس
شوان هەورامی
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی تونس ، په‌ڕگیره عه‌لمانیه‌كان و زۆرێك له نۆكه‌رانی دیكتاتۆریه‌تی عه‌ره‌بیی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئه‌و ئه‌نجامه ده‌ربڕیی ، هه‌ردوولایان ده‌ستیان كرده پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن بڵێن ته‌وژمی ئیسلامیی شكستی خواردووه و له لایه‌كی تریش ئه‌وه به پاشه‌كشه‌ی ئاڵا هه‌ڵگرانی به‌هاری عه‌ره‌بی له قه‌ڵه‌م بده‌ن !!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئاگاداری تونسی دوای به‌هاری عه‌ره‌بی بێت ئه‌و ئه‌نجامه زۆر به ئاسایی وه‌رده‌گرێت ، چونكه :
1. دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی تونس و ده‌ستپێكردنی قۆناغی ئینتیقالیی ، چاوهڕوانیهكان بۆ گۆڕانكاریی ریشه‌یی زۆر بوو ، ئه‌مه سروشتی هه‌موو شۆڕشه‌كانی جیهانه ، كه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانیی زۆری له قۆناغی دوای شۆڕش هه‌یه له هه‌موو بواره سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ، جا له‌و قۆناغه‌شدا هه‌ر پارتێكی سیاسیی شان بداته به‌ر هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی موجازه‌فه‌یه‌كی ترسناك به چاره‌نووسیه‌وه ده‌كات ، چونكه نه یاسا كاتیه‌كانی دوای شۆڕش و نه توانا ئابوورییه‌كان رێگه به دابین كردنی ئه‌و هه‌موو دواكاریی و چاكسازییانه ناده‌ن ، بۆیه پارتی نه‌هزه‌ی تونسیش به شان دانه به‌ر ئه‌و قۆناغه ئینتیقالیه زیانی زۆری به‌ركه‌وت ، له‌وه‌دا كه له وڵاتێكی هه‌ژاری وه‌كو تونس‌دا ناكرێ ئه‌و هه‌موو داواكارییانه ده‌سته‌به‌ر بكرێت ، ئه‌وه جگه له دژایه‌تیه‌كی زۆری عه‌لمانیه په‌ڕگیره‌كانی وڵاته‌كه و سه‌له‌فیه جیهادییه‌كان كه له خۆرئاوای وڵاته‌وه ده‌ستیان دایه كاری سه‌ربازیی و تیرۆری سیاسییه چه‌پ و عه‌لمانیه‌كان ، كه ئه‌مه بۆ ناوبانگی نه‌هزه زیانێكی گه‌وره بوو .
2. هه‌روه‌كو میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن و زۆربه‌ی وڵاتان كه به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیون ، پاشماوه‌كانی رژێمی رابردوو كه له هه‌موو گۆشه و دامه‌زراوه‌یه‌كی وڵات‌دا وه‌كو بۆمبی دانراو روێنراون ، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن حكومه‌ته ئینتیقالیهكان شكست پێ بهێنن ، ئه‌وه بوو له میسردا كوده‌تایان كرده‌وه به‌سه‌ر شۆڕشدا ، له لیبیا ئێستا خه‌لیفه حه‌فته‌ر به كوده‌تای سه‌ربازیی ده‌یه‌وێت شۆڕش سه‌ركوت بكات ، به‌ڵام له تونس‌دا نه‌هزه و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ڵه‌یان كرد له‌وه‌دا كه یاسایه‌كیان بۆ ریشه‌كێش كردنی حیزبی ده‌ستووریی دیموكراتیی ( حیزبه‌كه‌ی زه‌ینولعابدین بن عه‌لی ) ده‌رنه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له كاری سیاسیی دووریان بخه‌نه‌وه ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی قووڵ و پاشماوه‌كانی دیكتاتۆریه‌تی پێشوو ، له‌گه‌ڵ چه‌پیی و عه‌لمانیه په‌ڕگیره‌كاندا هاوپه‌یمانیه‌تێك پێكبهێنن ، كه بێگومان خانه‌خوێكانی بن عه‌لی له سعودیه‌ش به پاره له پشتی ئه‌و ئیئتلافه عه‌لمانیه‌وه راوه‌ستان تا هیچ نه‌بێت به‌شێك له كلكه‌كانی دیكتاتۆریه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه .
3. راگه‌یاندنی نه‌یارانی نه‌هزه له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون كه خه‌ڵك بترسێنن له‌و حیزبه و هه‌رچه‌نده نه‌هزه حیزبێكه ئه‌ندامانی دیندارن به‌ڵام حیزبێكی ئیسلامیی نیه ، به‌ڵام ئه‌وان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به جۆرێك خه‌ڵكیان ده‌ترساند كه سه‌ركه‌وتنی نه‌هزه شه‌ڕ و كوشتاری لێده‌كه‌وێته‌وه ، دابه‌شبوون و جیاوازیی قووڵ له وڵات‌دا درووست ده‌بێت ، راگه‌یاندنێكی به‌هێزیش ئه‌م ترساندن و تۆقاندنه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ده‌گه‌یانده ده‌نگده‌ری وڵات ، به هۆی ئه‌وه‌ی حیزبی نه‌هزه‌ش توانای راگه‌یاندنی سنووردار بوو ، نه‌یتوانی وه‌ڵامی به‌هێزی نه‌یاره‌كانی بداته‌وه ، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا درووست كرد .
4. جیاوازیی نێوان نه‌هزه و بانگه‌وازی تونس زۆر به‌و شێوه‌یه‌ش نیه كه نه‌یارانیان كردوویانه‌ته شایلۆغان ، به تایبه‌تییش زۆر ئاسان نیه كه وڵاتێكی ده‌یان ساڵ ره‌گ داكوتاویی دیكتاتۆریی و عه‌لمانیی وه‌كو تونس ، له یه‌ك دوو ساڵدا ببێته وڵاتێكی دیموكراسیی و خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووریی ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌هزه له پێناوی ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی شكست نه‌خوات ، زۆر به دڵسۆزانه مامه‌ڵه‌ی كرد و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر لیستی سه‌ركه‌وتووی په‌رله‌مانیی بوو ، به‌ڵام له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور و ده‌سه‌ڵاتدا زۆرێك له پارته‌كانی وڵاتی به‌شدار كرد ، دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش پیرۆزبایی له پارتی سه‌ركه‌وتوو كرد ، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بڕوا بوونه به ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مجاره‌ش بێت ، لیستێكی ئه‌وه‌نده به‌هێزه لیستی براوه ناتوانێت به سانایی و به‌بێ ره‌زامه‌ندیی نه‌هزه هه‌نگاو هه‌ڵگرێت .
تونس ته‌نیا ته‌جروبه‌ی دیموكراسیی به‌هاری عه‌ره‌بیه كه له قۆناغی دیكتاتۆریه‌ته‌وه به‌ره‌و دیموكراسیی و ده‌ستووریی بوون ده‌ڕوات ، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ش له رووی هۆشیاریی سیاسیی و رۆشنبیرییه‌وه زۆر جیاوازن له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری به‌هاری عه‌ره‌بیدا ، له‌به‌ر ئه‌وه هیوا زۆره كه ئه‌م قۆناغه ئینتیقالیه به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕێنێت ، كه نه‌هزه و حیزبه نیشتمانیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش هیواو ئاواتیان هه‌ر ئه‌وه‌یه ، گرنگ دیموكراتیی بوونه نه‌ك حكومه‌ت كردن ، چونكه له دیموكراتیی بووندا هه‌موان قازانج ده‌كه‌ن و له سهرنهكهوتنیشیدا هه‌موان زیانبار ده‌بن به ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی دیكتاتۆریهتیشهوه !!
بهروار:
01/11/2014
بینین:
1561
زیاتر ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی...
ئه‌مه‌یه ئاستی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ !!...
ترسناكتر له داعش...
كاریگه‌ریی ( HDP ) له كوێدا ده‌بێت ؟!...
ئه‌مجاره‌ش عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵه‌داچوو !!...
پارتی هه‌ر یه‌ك قسه ده‌كات !!...
بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ئه‌مه‌ریكا به دۆست ده‌زانن !!...
ئه‌وه‌ی له " سه‌دام " تان قبوڵ نه‌ده‌كرد !!...
باخچه‌لی پاداشتی كوردانی باكوور ده‌داته‌وه !!...
كوردانی خۆرئاوا له دووڕیاندا ...
جارێكی تریش مه‌لا به‌ختیار !!...
یاری ( PKK ) له نێوان عاتیفه‌ی خه‌ڵك و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا...
پڕۆژه‌ی مه‌رگ و ژیان !!...
بۆچیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان كاریگه‌ریی نیه ؟!...
1
2
3
په‌ڕه‌ی
له 3
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش