سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
یاری ( PKK ) له نێوان عاتیفه‌ی خه‌ڵك و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا
شوان هەورامی
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ( PKK ) وه‌كو حیزبێكی ستالینیی چه‌پ خه‌باتی ده‌ست پێكرد ، به هیچ شیضوه‌یه‌ك بڕوای به هاوخه‌باتیی نه‌بووه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی باكووردا ، هه‌ر بۆیه رێگه‌ی نه‌دا هیچ پارتێكی سیاسیی كوردانی باكوور خه‌بات بكه‌ن ، به‌ڵكو ده‌ستی كرد به تیرۆری ئه‌وان و ناچاركردنیان به‌وه‌ی بچنه‌وه شار و شاخ بۆ ئه‌و به‌جێ بهێڵن .
جگه له‌وه‌ش ئه‌ندامانی ئه‌م پارته هه‌میشه له هه‌ڵوێستی دژ به یه‌كدا ژیاون ، له فیكردا ماركسیه‌كی تووندڕه‌و بوون ، كه‌چی پرسی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییان به‌رز كردۆته‌وه ، له كاتێكدا داوای دیموكراسی راسته‌قینه‌یان كردووه و تا ئێستاش هه‌ر هه‌مان درووشم به‌رز ده‌كه‌نه‌وه ، كه‌چی بڕوایان به‌وه نیه هیچ پارتێكی سیاسیی تر له گۆڕه‌پانی باكووردا قبوڵ بكه‌ن ، ئه‌مه له رابردوودا به خوێنی حیزبه كوردییه‌كان و كادیرانیان نه‌خشاندوویانه ، ئێستاش هه‌ر هه‌مان بیروبۆچوونیان هه‌یه - ئه‌م بنه‌مایه هه‌موو باڵه‌كانیان له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواش ده‌گرێته‌وه - كه هه‌ر ئێستا له خۆرئاوادا دیكتاتۆریه‌تیان له كه‌س شاراوه نیه ، یا له كاتێكدا درووشمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان به‌رز كردبووه‌وه ، بووبوونه هاوپه‌یمانی رژێمی به‌عس له سوریا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوای به مافی كورد نه‌بووه و كوردانی خۆرئاوا به ئاواره‌ی ره‌زا قورس ناو ده‌بات و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت دان به بوونیاندا نانێت ، كه‌چی (PKK ) و باڵه‌كانی هه‌ر هاوپه‌یمانی ئه‌و رژێمه‌ن . ئه‌م پارته رۆژانه هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ ، له كاتێكدا توركیا له هه‌موو پارچه‌كانی تر زیاتر له كورد هاتۆته پێشه‌وه ، كه‌چی بووه‌ته هاوپه‌یمانی تاران و دیمه‌شق كه هیچ بڕوایه‌كیان به مافی كورد نیه .
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌رچی نه‌یاری رژێمی ( به‌شار ئه‌سه‌د ) ه له خۆرئاوا ، یا تیرۆریان كردن یا له زیندانه‌كاندان یا ده‌ركراون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، كه ئێستا جگه له هه‌ندێ پارتی كارتۆنی نه‌بێت هیچ پارتێكی راسته‌قینه‌ی كورد له كانتۆنه‌كانی خۆرئاوادا بوونیان نیه .
سه‌ركردایه‌تیی (PKK ) و باڵه‌كانی پێشتر به كاركردن له‌سه‌ر عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵك كاری زۆریان كردووه ، به تایبه‌تی پرسی سه‌ربه‌خۆیی ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به روونیی بۆشیی ئه‌و درووشمه‌یان ده‌رده‌كه‌وێت چونكه ئێستا ده‌ڵێن ده‌بێ له چوارچێوه‌ی پرسی دیموكراسیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كوردیش به مافه‌كانی بگات ، هه‌ر ئه‌وه‌شه ناوی كوردستانییان له كانتۆنه‌كانی خۆرئاوا نه‌ناوه ، به‌ڵكو كانتۆنه‌كان كارگێڕین و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئیدارین ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دڵی هاوپه‌یمانه‌كانیان له دیمه‌شق و تاران رابگرن ، له كاتێكیشدا كه ئه‌وان باسی مافی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن تێكه‌ڵی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك بوون ، كه شیعیی و عه‌له‌وییه و زۆر تووندڕه‌وانه پشتیوانیی لێ ده‌كه‌ن . چونكه سه‌ركردایه‌تی ئێستای (PKK ) له ده‌ستی عه‌له‌وییه‌كاندایه و ئه‌وان له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی تائیفه‌ی عه‌له‌ویدا بیرده‌كه‌نه‌وه ، بۆیه به هه‌موو شتێكی دیمه‌شق و تاران رازین و دژایه‌تی هه‌موو شتێكی ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌كه‌ن ، باوه‌كو زۆریش له كورد هاتبێته پێشه‌وه .
ئه‌م حیزبه توركیایان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه لایه‌نگری داعشه و دژی كورده ، به‌ڵام كاتێ توركیا به جدیی و به به‌رنامه‌وه ده‌چێته ناو هاوپه‌یمانێتیه‌كه (PKK ) و هاوپه‌یمانه‌كانی تووڕه كردووه ، چونكه توركیا ده‌یه‌وێت ناوچه‌ی دژه فڕین به‌سه‌ر رژێمی سوریادا بسه‌پێنێت ، ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره‌كان دروست بكات و له‌وێشدا ئۆپۆزیسیۆنی سوریا چه‌كدار بكرێت بۆ به‌رنگاریی رژێمی به‌عس و دوا جار رووخاندنی چونكه به‌وه پێگه‌ی توركیا به‌هێز ده‌بێت ، بێگومان به هه‌مان شێوه‌ش پێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی به‌عسی سوریاش له‌و پڕۆژه‌یه‌دا نابێت ، به تایبه‌تی (PKK ) و باڵه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن نین ، بۆیه زۆر له‌م پڕۆژه‌یه‌ی توركیا ده‌ترسن !!
توركیا مه‌رجی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌دا بكات ، كه دوا مه‌رجی ئه‌وه‌یه دوای شه‌ڕی داعش رژێمی سوریاش بڕوخێنن ، كه ئه‌وه بۆ (PKK ) و هاوپه‌یمانه‌كانی به كاره‌سات هه‌ژمار ده‌كرێت ، چونكه سه‌ركردایه‌تی عه‌له‌ویی (PKK ) له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و تایه‌فه‌یه بیر ده‌كاته‌وه نه‌ك كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی .
ئه‌م پارته بۆ كاركردن له‌سه‌ر عاتیفه و سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه داعش هه‌موو كوردستانی داگیر ده‌كرد ، به‌ڵام كاتێ داعش له خۆرئاوا هێرش ده‌كات ، هاواری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه ، جارێك به ئه‌نفالی ناو ده‌بات و جارێكی تریش به تراژیدیای كۆبانێ ناوزه‌دی ده‌كات ، داوای هاوكاریی له كوردانی پارچه‌كانی تر ده‌كات به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه پێشمه‌رگه‌ی پارچه‌كانی تر و حیزبه‌كانی تر قبوڵ بكات ، ته‌نیا باڵه‌كانی خۆی له‌و پارچانه‌دا به پێشمه‌رگه ده‌زانێت . ئه‌وه‌تا له‌م هه‌لومه‌رجه ترسناكه‌ی كه زیاتر له ( 140.000 ) كوردی خۆرئاوا ئاواره‌ی توركیا بوون ، ساڵح موسلیمی هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده مافی په‌نابه‌ریی له فینله‌ندا وه‌رده‌گرێت و " سینه‌م موحه‌مه‌د " ی هاوسه‌رۆكی گه‌لی رۆژئاوای سه‌ر به (PKK ) یش هه‌مان داوای داوه‌ته حكومه‌تی فینله‌ندا ، چونكه وڵاتانی تری ئه‌وروپا داواكه‌یان ره‌تكردبوونه‌وه ، ئایا شۆڕشگێڕ له كاتی ته‌نگانه‌دا گه‌ل و هاوسه‌نگه‌رانی له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا به ته‌نیایی به‌جێ ده‌هێڵێت ؟!
جه‌میل بایك هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ هه‌ڵگیرسانه‌وه له توركیا ده‌كات ، به مه‌رجێ دوای وه‌ستانی شه‌ڕ زۆربه‌ی گونده‌كانی باكوور ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه و بووژانه‌وه‌یه‌كی ئابووریی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه ، ئایا جگه له پاشه‌كشه كردن به پرۆسه‌ی ئاشتیی و بووژانه‌وه‌ی ئابووریی كوردستان ئه‌و شه‌ڕه چ سوودێك به كورد ده‌گه‌یه‌نێت كه له رابردوودا ئه‌و شه‌ڕه‌ی تاقیكردووه‌ته‌وه ، ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا ئه‌و نه‌یارانه‌ی توركیا قازانجی لێ ده‌كه‌ن ، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوایان به مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورد نیه .
ئه‌م ره‌فتاره دژ به یه‌كانه‌ی (PKK ) پێگه‌ی ئه‌و پارته‌ی له‌ناو پارچه‌كانی تری كوردستاندا بێهێز كردووه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان خزمه‌ت به هاوپه‌یمانێتیی شیعیی – عه‌له‌ویی ده‌كه‌ن ، به‌رده‌وامن له چه‌واشه‌كردنی چین و توێژه‌كانی كورده‌واریی له‌وه‌دا عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی شوومی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان بشارنه‌وه . كه ئێستا له كوردستاندا هاوپه‌یمانانی دیمه‌شق و تاران په‌رێزیان دیاره و بوونه‌ته سه‌روكڵاوی یه‌كتر
به‌روار:
03/10/2014
بینین:
1569
زیاتر ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی...
ئه‌مه‌یه ئاستی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ !!...
ترسناكتر له داعش...
كاریگه‌ریی ( HDP ) له كوێدا ده‌بێت ؟!...
ئه‌مجاره‌ش عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵه‌داچوو !!...
پارتی هه‌ر یه‌ك قسه ده‌كات !!...
بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ئه‌مه‌ریكا به دۆست ده‌زانن !!...
ئه‌وه‌ی له " سه‌دام " تان قبوڵ نه‌ده‌كرد !!...
باخچه‌لی پاداشتی كوردانی باكوور ده‌داته‌وه !!...
حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس...
كوردانی خۆرئاوا له دووڕیاندا ...
جارێكی تریش مه‌لا به‌ختیار !!...
پڕۆژه‌ی مه‌رگ و ژیان !!...
بۆچیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان كاریگه‌ریی نیه ؟!...
1
2
3
په‌ڕه‌ی
له 3
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش