سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
ئه‌وه‌ی له " سه‌دام " تان قبوڵ نه‌ده‌كرد !!
شوان هەورامی
سه‌ره‌تا با كه‌س ده‌ست نه‌كات به موزایه‌ده كردن ، من بۆ خۆم 19 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌م به ده‌ستی رژێمی به‌عس شه‌هید كراون ، بۆ خۆیشم خوێندكاری زانكۆ بووم و بڕیارمدا ببمه پێشمه‌رگه - به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ كه سه‌ربازی هه‌ڵاتوو بوون و ناچار بوون بچنه شاخ كه ئێستا خۆیان لێكردووین به چێ گیڤارا – به‌ڵام به گرنگی ده‌زانم راستگۆ بین ، باوه‌كو به‌رانبه‌ره‌كه‌شمان دووژمنمان بێت ، هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( و إذا قلتم فاعدلوا ولو كان ذا قربی و بعهد اهت أوفوا ) ، ( و لا یجرمنكم شنآن قوم علی ألا تعدلوا إعدلوا هو أقرب للتقوی ) .
رژێمی به‌عس دووژمنی ئێمه بوو ، بۆیه گه‌لی كورد هیچ شتێكی ئه‌و رژێمه‌ی قبوڵ نه‌بوو ، بگره خزمه‌تگوزارییه‌كانیشی ره‌تده‌كرده‌وه و هه‌ندێ جار ئۆتۆمبێله‌كانی شاره‌وانیی و كشتوكاڵیشیان ده‌سوتاند ، هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌و رژێمه و كاربه‌ده‌ستانیان قبوڵ نه‌ده‌كرد و له دژیان راده‌په‌ڕین ، راسته رژێم دڕنده بوو به‌ڵام كاتێ له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌دا شۆڕشگێڕانی كورد ده‌بوونه هاوپه‌یمانی ئێران و سوپای پاسدارانیان ده‌برده سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك ، زۆر روون بوو كه عه‌لی كیمیاویی و ژه‌نڕاڵه‌كانی به‌عسیش تۆڵه‌ی خۆیان له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرده‌وه . ئه‌مه پاساو نیه بۆ رژێمی داگیركه‌ری به‌عس ، به‌ڵكو ئێستا ئه‌گه‌ر به هه‌مان ئه‌و پێوه‌رانه ته‌جرووبه خۆماڵیه‌كه‌ی كوردستان بپێوین ، بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه ئێمه گه‌یشتووینه‌ته كوێ و خه‌ریكی چین ؟ ئایا له 17 ی شوباتدا خه‌ڵك هێزی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی هێنابوو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه خه‌ڵتانی خوێن كرا ؟ ئایا په‌رله‌مانتارانی كوردستان جگه پڕۆژه یاسا چی‌تریان به ده‌سته‌وه‌یه ته‌خوین ده‌كرێن و ده‌كرێنه نۆكه‌ری بێگانه و به سه‌گی دژه تیرۆر ده‌یانپشكنن ؟
ئایا خه‌ڵك راپه‌ڕینی بۆ ئه‌وه كرد كه شۆڕشگێڕانی كورد به بیانووی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕییه‌وه كوردستان تاڵان بكه‌ن ، هه‌روه‌كو راسته‌وخۆ له دوای راپه‌ڕینه‌وه كردیان ؟ ئایا خه‌ڵك بۆ ئه‌وه راپه‌ڕی كه به‌عسی عه‌ره‌بی و نۆكه‌رانی كوردی ده‌ر بكات و كۆمه‌ڵێكی تر مافیای كورد بكاته خاوه‌نی وڵات كه ملیاره‌ها دۆلاری ئه‌م وڵاته‌یان برده بانكه‌كانی ده‌ره‌وه ؟ گه‌لی كورد بۆ ئه‌وه راپه‌ڕی كه لاوه‌كان و عه‌قڵه دووره وڵاته‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه ، یا ئه‌وانه‌شی كه له وڵات‌دا بوون به هۆی سته‌می سیاسیه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانیه‌وه ببنه كۆچبه‌ری وڵاتان ؟ كورد به هیوای مافی چاره‌نووسه‌وه راپه‌ڕیی ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خۆسه‌پێن به هه‌مان بیانووه‌وه ده‌ستیان خستووه‌ته بینی ئه‌م گه‌له و بازرگانیی پێوه ده‌كه‌ن ، ئه‌وه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه به ناوی پێویستیی قۆناغه‌كه‌وه كۆمه‌ڵێك بازرگان و مافیا رێگه ناده‌ن خه‌ڵك هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسووده هه‌ڵكێشێ ، كاتێ باسی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ، خێرا باسی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیی ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ته‌خوین ده‌كه‌ن كه ده‌ستیان له پشته و ده‌یانه‌وێت كورد نه‌گاته ئاواتی ، چونكه گوایه ئه‌وان خه‌ریكه ده‌یڕێسن و خه‌ڵكیش لێیان ده‌كاته‌وه به خوری !!
چه‌ندین ساڵه به ناوی دیموكراسییه‌وه رێگه ناده‌ن بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی دیموكراسیی له‌م وڵاته‌دا بچه‌سپێت ، رێگه ناده‌ن وڵات به دامه‌زراوه‌یی و ده‌ستووریی بكرێت ، پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ بووه‌ته حاڵه‌تێكی ئاسایی له‌م هه‌رێمه‌دا و زۆر جار حكومه‌تی هه‌رێم ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش تۆمه‌تبار ده‌كات به دژایه‌تیی كردنی ته‌جرووبه‌ی كوردستان !!
من ده‌زانم حیزبی به‌عس خراپ بوو ، به‌ڵام به نیسبه‌تی ئه‌و بازرگانانه‌ی سیاسه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌عس خراپ بوو بۆچی بێزوویان به گفتوگۆی به‌عسه‌وه ده‌كرد ، بۆچی به شانازییه‌وه بۆ شه‌ڕی یه‌كتر كوشتن " داوای یارمه‌تیان له سوپای نیشتمانیی عێراق ده‌كرد " وه‌كو ئه‌وه‌ی له 31 ی ئابدا كردیان ؟ بۆچی ئه‌و هه‌موو ئه‌نفالچیه‌یان له ریزه‌كانیاندا جێكرده‌وه ، كه گوایه هه‌موویان یارمه‌تیده‌ری شۆڕش بوون ، ئایا له‌و هه‌موو فه‌وجانه‌ی جاشدا تاوانباری تێدا نه‌بوو ؟ كه بێگومان تا ئێستاش به ده‌یانیان هه‌ن كه ده‌ستیان سووره به خوێنی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤیلی كوردستان و به به‌رچاوی كه‌سوكاری قوربانیه‌كانه‌وه ته‌راتێن ده‌كه‌ن .
رادیۆ و میدیای شۆڕش - به هه‌موو پارته‌كانیه‌وه - پێشتر هه‌موو پلان و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی رژێمیان به‌درۆ ده‌خسته‌وه ، هه‌ر بۆ خۆیان ده‌یانگووت : رژێم ( 5 % ) سامانی عێراق بۆ خه‌ڵكی وڵات خه‌رج ده‌كات ، كه دیار بوو ژیان و بژێویی و پڕۆژه ئابوورییه‌كانی وڵات چۆن بوون ، یژێوی خه‌ڵك له كاتی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌دا له چ ئاستێكدا بوو ، جگه له‌وه‌ش چۆن كۆنترۆڵی نرخی كردبوو به تایبه‌تی خوارده‌مه‌نی و مادده گرنگه‌كانی ژیان ، ده‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرا له‌وه‌دا كه ئه‌وی تری ده‌دزێ و ده‌یدات به ماشێنی جه‌نگ و كوشتار ، تا راده‌یه‌كیش راست بوو . به‌ڵام خۆ ئێستا به حساب ئه‌و دیكتاتۆره نه‌ما و سامانی وڵات گه‌ڕایه‌وه بۆ خه‌ڵك ، ئایا ژیانی خه‌ڵك ئێستا باشه یا ئه‌وسا ؟ هه‌ر عێراقیی و كوردستانیه‌ك هه‌ردوو سه‌رده‌مه‌كه‌ی دیبێت ده‌زانێت كه جیاوازیی هه‌ردوو قۆناغه‌كه ئاسمان و رێسمانه ، به تایبه‌تی له دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراقیه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا بودجه‌ی زه‌به‌لاحی به خۆیه‌وه نه‌دیووه ، كه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن . هۆكاره‌كه‌ش ده‌بێ له‌و راپۆرته‌دا بدۆزینه‌وه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاماده‌ی كردووه و هه‌ندێكی بۆ میدیاكان دزه پێكراوه ، كه تیایدا هاتووه " له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2013 ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی عێراق له بودجه‌ی وڵات بڕی ( 700 ) ملیار دۆلاریان دزیووه ، كه له‌و بڕه‌ش ( 300 ) ملیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بردوویانه ، كه بڕی ( 200 ) ملیاری له لای ( 5 ) سیاسه‌تمه‌داری كورده و ( 100 ) ملیاریشی له لای ( 10 ) سیاسه‌تمه‌دار و بازرگانی تره " ، هه‌ر بۆیه عێراق بۆ چه‌نده‌مین ساڵه ریزی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندیی گه‌نده‌ڵیی به‌جێ ناهێڵێ و وڵات له قه‌راغی دارووخانی ئابووریی ته‌واودایه و هه‌ندێ پسپۆڕی بواری ئابووریی وای پێشبینیی ده‌كه‌ن كه تا دوو ساڵی تر ئه‌م وڵاته به ته‌واویی تووشی داڕووخانی ئابووریی ده‌بێت ، كه دیـاره كوردســتانیش به‌شــێكی جیانه‌بووه‌وه‌یه لـــه‌و دارووخانــه حه‌تمیه !!
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان هه‌موو قه‌یرانه ئابووریی و بگره سیاسیه‌كانیشیان ده‌به‌سته‌وه به بڕینی بودجه‌وه له لایه‌ن " نوری مالیكی " یه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند مانگێكه ئه‌و بیانووه‌ش نه‌ماوه ، نه‌وتی هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ ده‌فرۆشرێت ، به‌ڵام دۆخه‌كه خراپتر بووه ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێش دوو مانگ به‌ڵێنی به خه‌ڵكی كوردستان دا كه له مانگی ئه‌یلولدا مووچه‌كانیان رێكده‌بێته‌وه و ریوشوێنی پێویستیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرتووه‌ته به‌ر ، كه‌چی ئه‌وه‌تا سێ مانگی دواكه‌وتنی مووچه بوو به 4 مانگ و هێشتا ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته له ئارادانیه ، هۆكاره‌كه‌ش درۆكردنی ئاشكرای به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستاندا و ئه‌وه‌شیان كردووه‌ته كارتی گوشار بۆ ئه‌وه‌ی به كورسیی و سوڵتانیان ته‌سلیم ببن . له كاتێكدا ئاشتی هه‌ورامی ده‌ڵێت رۆژانه بڕی ( 750 ) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێرینه ده‌ره‌وه ، ته‌نه‌ر یه‌ڵدزی وه‌زیری وزه‌ی توركیا ده‌ڵێت رۆژانه هه‌رێم بڕی ( 1.500.000 ) نه‌وت ده‌نێرێته ده‌ره‌وه ، واته راست نیوه‌ی بڕه‌كه ون ده‌كرێت ، جگه له‌وه‌ش ئه‌و نیوه‌یه‌ی تریشی له مانگی رابردوودا نه‌خراوه‌ته حسابی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم و باس له‌وه ده‌كرێت ده‌درێته‌وه به دۆسیه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای له‌نده‌ن كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتیی دۆڕاندووه .
پێش ماوه‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسێ له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیای پرسیی : تۆ چۆن توانیت ئه‌م وڵاته له‌و دواكه‌وتووییه ئابووریه‌وه بگه‌یه‌نیته ریزی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان و بیگه‌یه‌نیته ریزبه‌ندی وڵاتی حه‌ڤده‌یه‌م ، كه پێشتر وێرانه‌یه‌ك بوو ؟ ناوبراو زۆر به كورتیی وه‌ڵامی دایه‌وه : هۆكاره‌كه‌ی زۆر روونه ، چونكه من دز نیم .
ئێستا ئه‌وه‌ی كه له كوردستاندا روو ده‌دات پشكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌ڵك بێده‌نگه له‌م تاوانه سیاسیی و ئابووریانه‌ی كه رۆژانه روو ده‌ده‌ن ، ئه‌مانه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه به ناوی دیموكراسییه‌وه دیكتاتۆریه‌تی حیزبایه‌تییان چه‌سپاندووه و رێگه‌یان نه‌داوه كوردستان ببێته خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی دیموكراسیی ، هه‌موو جومگه سیاسیی و ئابووریی و ئه‌منیه‌كانیان كۆنترۆڵ كردووه و له وه‌ها حاڵه‌تێكیشدا دیموكراسیی له‌دایك نابێت . كه به‌ڕاستی جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌وه‌ی له‌م ته‌جرووبه‌یه‌ی قبوڵ ده‌كات له سه‌دامی قبوڵ بكردایه كێشه و ماڵوێرانی و ئه‌نفال و كیمیاویی تووش نه‌ده‌بوو ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆیه قبوڵ نه‌ده‌كرد چونكه ده‌یه‌ویست ئازاد بژی و بگاته مافی چاره‌نووس و سه‌روه‌ریی و مافی هاوڵاتیبوون ، به‌ڵام ئه‌وه حاڵه‌كه‌یه‌تی كه ده‌یبینین ، ئایا به‌بێ گوشارێكی راسته‌قینه كه بتوانێت كوردستان بكاته وڵاتێكی به سیستم كرا‌و رێگه‌یه‌كی تر هه‌یه ؟ ئایا ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی میلیشیای چه‌كدارن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵكاریانه‌یان به‌رده‌وام بێت ، به‌بێ راپه‌ڕین و گوشاری شۆڕشگێڕانه ئاماده‌ن ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌ڵك ؟ ئه‌وه‌ی له سه‌دامتان قبوڵ نه‌كرد به راپه‌ڕین كردتان ، ئایا به قسه‌ی خۆش ئه‌م گه‌نده‌ڵكارانه‌ی به ناوی كوردایه‌تیه‌وه مافتان ده‌خۆن ئاماده‌ن مافتان بۆ بگێڕنه‌وه ؟ وه‌ڵام لای خۆتانه !!
به‌روار:
19/08/2015
بینین:
1545
زیاتر ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی...
ئه‌مه‌یه ئاستی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ !!...
ترسناكتر له داعش...
كاریگه‌ریی ( HDP ) له كوێدا ده‌بێت ؟!...
ئه‌مجاره‌ش عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵه‌داچوو !!...
پارتی هه‌ر یه‌ك قسه ده‌كات !!...
بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ئه‌مه‌ریكا به دۆست ده‌زانن !!...
باخچه‌لی پاداشتی كوردانی باكوور ده‌داته‌وه !!...
حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس...
كوردانی خۆرئاوا له دووڕیاندا ...
جارێكی تریش مه‌لا به‌ختیار !!...
یاری ( PKK ) له نێوان عاتیفه‌ی خه‌ڵك و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا...
پڕۆژه‌ی مه‌رگ و ژیان !!...
بۆچیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان كاریگه‌ریی نیه ؟!...
1
2
3
په‌ڕه‌ی
له 3
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش