سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
كاریگه‌ریی ( HDP ) له كوێدا ده‌بێت ؟!
شوان هەورامی
وه‌كو چه‌ند جاری تریش ئاماژه‌مان پێداوه ، له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7ی حوزه‌یراندا ( HDP ) له باكووری كوردستان هه‌لێكی زێڕینی له‌ده‌ستدا بۆ ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی حكومه‌تدا به‌شداریی بكات ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه پارتی چواره‌می ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بوو ده‌بووه دووه‌مین پارتی كاریگه‌ریی توركیا و زیاتر پرسی ئاشتیی باكوور و كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی خێرا تر ده‌كرد ، جگه له‌وه‌ش ره‌گه‌زپه‌رستانی زیاتر گۆشه‌گیر ده‌كرد و به دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییش زیاتر باكووری كوردستانی ده‌بووژانده‌وه ، ده‌یان ساڵیشه یه‌كێك له قوربانیه‌كانی سوپای توركیا كورده ، به ئارامیی و ئاسایش زیاتر له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت دووریان ده‌خسته‌وه ، به‌ڵام مه‌خابن به گوتاری حساب بۆ نه‌كراوی ئایدیۆلۆژیی و چه‌پ ئه‌و هه‌له‌یان له‌ده‌ستدا و به وتاره تووندهكانیان كوردی باكووریان تووشی شه‌ڕ و نائارامیی كرده‌وه .
جاری پێشوو ( AKP ) پێویستی به هاوپه‌یمانێتیی ( HDP ) هه‌بوو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت ، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌و هه‌له له ده‌ست چوو ، جگه له‌وه‌ش پێگه‌ی ( HDP ) له‌ناو باكووری كوردستاندا دابه‌زیی و بووه‌وه به پارتی دووه‌م ، بۆیه سیاسه‌تمه‌داری پراگماتیی و لۆژیكیی و ژیری ده‌وێت ، كه ئه‌و كه‌وتنه راست بكاته‌وه و له هه‌ناویدا چه‌كه‌ره‌ی سه‌ركه‌وتن راست بكاته‌وه .
به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێ (HDP) پێداچوونه‌وه بكه‌ن بۆ شكسته‌كه‌یان بپرسن ، بۆچی جاری پێشوو رێژه‌ی ده‌نگیان به‌رانبه‌ر ( AKP ) بریتیی بوو به " 45 % به 35% " و ئه‌مجاره گۆڕاوه به " 47% به 35% " به قازانجی ( AKP ) ؟ ئایا بۆچی له كۆی ( 5.319.063 ) ده‌نگده‌ری باكووری كوردستان ئاكه‌په ( 3.201.224 ) ده‌نگ و هه‌ده‌په ( 2.117.639 ) ده‌نگ ده‌هێنێ ، كه ( 1.083.785 ) ده‌نگی كه‌م بووه‌ته‌وه ، به شێوه‌یه‌كی تر بڵێین له 24 شاری گه‌وره‌ی باكووری كوردستان 12 یان ده‌نگیان بۆ ئاكه‌په داوه و 12 یان بۆ هه‌ده‌په ؟ ئایا بۆچی كوردانی باكوور سزای هه‌ده‌په‌یاندا له كاتێكدا ئه‌و پارته ئاكه‌په‌ی به شه‌ڕه‌نگێزیی و خراپه تۆمه‌تبار ده‌كرد ؟ ئایا كوردانی باكوور چی‌یان لێ قه‌وماوه كه له حوزه‌یرانه‌وه بۆ تشرینی دووه‌م ئاوا له‌و كوردایه‌تیه‌ی ئاكه‌په و په‌كه‌كه تووڕه بوون ؟ ده‌بێ ئه‌م وه‌ڵامه باكوورییه‌كان بیده‌نه‌وه ، نه‌ك عاتیفیهكانی باشووری كوردستان كه ئاگاداری باكوور نین و به ڕبه‌ی ئایدیۆلۆژیی خۆیان هه‌موو شتێك ده‌پێون ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بابه‌ته‌كه‌ش بن !!
مه‌خابن ئێستاش ده‌میرتاش له دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه نیمچه فه‌رمیه‌كان هه‌ر به هه‌مان زمانی مانگی حوزه‌یران قسه ده‌كات ، بۆیه مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه هه‌لێكی تری گرنگ له ده‌ست بدات ، تازه ئه‌مجاره ناتوانێت بچێته كابینه‌وه ، به‌ڵام ده‌توانێت رۆڵێكی چالاك له په‌رله‌ماندا بگێڕێت ، چونكه پارتی دادوگه‌شه‌پێدانیش پێویستی پێیه‌تی ئه‌گه‌ر ژیرانه مامه‌ڵه بكات ، ( AKP ) دوو پڕۆژه‌ی هه‌یه بۆ ناو په‌رله‌مانی توركیا ، یه‌كه‌میان گۆڕانكاریی ده‌ستوورییه بۆ زیاتر كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی و دووه‌میش گۆڕینی سیستمی وڵاته بۆ سه‌رۆكایه‌تی ، هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت گۆڕانكاریی له ده‌ستووردا بكات پێویستیی به ( 360 ) ده‌نگی په‌رله‌مانی توركیا هه‌یه ، به‌ڵام ئێستا ( AKP ) ته‌نیا ( 316 ) په‌رله‌مانتاری هه‌یه ، واته بۆ هه‌ر گۆڕینێك پێویستیی به ده‌نگی ( 44 ) په‌رله‌مانتاری تر هه‌یه ، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێ بخرێته به‌رده‌م راپرسیی گشتیه‌وه ، جا ماده‌م گۆڕانكارییه‌كه زیاتر دیموكراسییه و كوردیش له‌و گۆڕانكارییه زیاتر به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت ، ( HDP ) ده‌توانێت به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ( AKP ) دا هه‌مواری ده‌ستووریی به شێوه‌یه‌ك بكات ، كه زیاتر خزمه‌ت به كورد و مافه‌كانی بكات ، كه‌واته لێره‌دا ده‌توانێت ببێته پارسه‌نگێكی باش بۆ زیاتر كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی و زیندووكردنه‌وه‌ی پرسیی ئاشتیی له باكووری كوردستان . به تایبه‌تیش نه ( PKK ) و نه ( HDP ) یش ئێستا بڕوایان به پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نیه و زیاتر باسی دیموكراسیی ده‌كه‌ن ، كه‌واته زۆر پێویسته بوونیان له‌ناو ته‌لاری په‌رله‌ماندا بكه‌نه بوونێكی پۆزه‌تیڤ و چالاك .
ئه‌وه‌ی ده‌میرتاش رایگه‌یاند كه ئه‌وان نه‌ك هه‌ر له په‌رله‌ماندا به‌ڵكو له هه‌موو شه‌قام و كۆڵانێكی شاره‌كانی توركیادا ده‌چنه‌وه به گژی ئاكه‌په‌دا ، دووباره كردنه‌وه‌ی درووشمی ئایدیۆلۆژیی نه‌زۆكانه‌یه چونكه :
1. ئه‌مجاره ئاكه‌په ریكۆردی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی شكاندووه و له گه‌له‌وه شه‌رعیه‌تی وه‌رگرتووه ، واته گه‌ل متمانه‌ی پێداوه ، بۆیه پڕوپاگه‌نده به‌رانبه‌ری بێ مانایه .
2. سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ئاكه‌په ئه‌وه‌نده به‌هێزن ، هه‌ده‌په و ئه‌وانی تر ناتوانن ره‌خنه‌ی لێ بگرن .
3. زۆریان هه‌وڵدا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به فاشیل له قه‌ڵه‌م بده‌ن ، به‌ڵام ئه‌م ده‌نگه زۆره پشتیوانیه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاكه‌په . كه‌واته له‌وێش ناتوانن كاریگه‌ر بن له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر .
4. ئه‌م ده‌نگدانه‌ی كوردانی باكوور سزایه‌كه بۆ هه‌ده‌په كه پێیان ده‌ڵێت سیاسه‌تی ئێوه به‌رانبه‌ر توركیا و به شه‌ڕه‌نگێز نیشاندانی راست نیه ، بۆیه له‌م ده‌رگایه‌شه‌وه سه‌ركه‌وتوو نابن .
5. به‌رده‌وامبوونیش له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئاراسته له سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆناڵ و سه‌نگه‌ربه‌ندیی تاران دیمه‌شقه‌وه كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ریان زیاتر ده‌كات ، ئه‌وان جگه له جه‌ماوه‌ری ناوخۆ ( به تایبه‌تی كوردانی باكوور ) له پشتیوانیی هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كیی سوودمه‌ند نابن و به پێچه‌وانه‌وه زیاتر ئاسایشیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه .
كه‌واته ته‌نیا ئاراسته‌یه‌ك فراكسیۆنی هه‌ده‌په ده‌توانێت شكسته‌كانی پێ راست بكاته‌وه و كوردانی باكوور ئاشت بكاته‌وه ، كار كردنه به ئاراسته‌ی زیاتر یارمه‌تیدانی گۆڕانكارییه ده‌ستووریی و دیموكراسیه‌كانی توركیا و به ته‌واویی دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له گوتاری چه‌ك و بێده‌نگ كردنی تفه‌نگه‌كانی قه‌ندیله ، چونكه له‌م قۆناغه‌دا زیانی كهمهشكێنیان به پرسی ئاشتیی باكوور گه‌یاند .
بهروار:
04/11/2015
بینین:
1316
زیاتر ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی...
ئه‌مه‌یه ئاستی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ !!...
ترسناكتر له داعش...
ئه‌مجاره‌ش عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵه‌داچوو !!...
پارتی هه‌ر یه‌ك قسه ده‌كات !!...
بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ئه‌مه‌ریكا به دۆست ده‌زانن !!...
ئه‌وه‌ی له " سه‌دام " تان قبوڵ نه‌ده‌كرد !!...
باخچه‌لی پاداشتی كوردانی باكوور ده‌داته‌وه !!...
حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس...
كوردانی خۆرئاوا له دووڕیاندا ...
جارێكی تریش مه‌لا به‌ختیار !!...
یاری ( PKK ) له نێوان عاتیفه‌ی خه‌ڵك و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا...
پڕۆژه‌ی مه‌رگ و ژیان !!...
بۆچیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان كاریگه‌ریی نیه ؟!...
1
2
3
په‌ڕه‌ی
له 3
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش