سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
سەرەکی
هەواڵ و ڕاپۆرت
هەڵبژاردە
وەڵامدانەوەی گومانەکان
مولحیدناسی
هەمەجۆر
ئەدەب و هونەر
چیرۆک
ئیسلامناسی
زانستی شەرعی
بانگەواز
پەروەردەی دەرون
نوسەران
کۆمەڵایەتی
کۆمەڵگا
خێزان
منداڵ
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
توێژینەوە
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژوو جیهان
خانمان
چێشت لێنان
ماڵداری
ئیشی دەست
جوانکاری
مەڵتیمیدیا
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ئه‌مه‌ریكا به دۆست ده‌زانن !!
شوان هەورامی
سه‌ركرده‌كانی كورد زۆر جار به هاوپه‌یمانێتیه نهێنیه‌كانیان خۆشحاڵ بوون و خۆیان و گه‌له‌كه‌شیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و دواجار تووشی نه‌هامه‌تیی كه‌مه‌رشكێنیان كردوون ، دۆستایه‌تیی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كه‌ی له شۆڕشی ئه‌یلولدا ئه‌نجامه كاره‌ساتباره‌كه‌یمان بینیی ، كه ئه‌وه بوو دواتر لیژنه‌ی پایك له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له راپۆرته‌كه‌یدا رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا شۆڕشی كوردی به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی شای ئێرانی هاوپه‌یمانی ده‌سكه‌وتی سیاسیی و جوگرافیی له حكومه‌تی عێراق وه‌رگرێت ، به‌ڵام نه هێشتی كورده‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق و نه دوای ئه‌وه‌ی شا به ئاواتی خۆی گه‌یشت ئه‌مه‌ریكا چاره‌ی بۆ كورد دۆزییه‌وه .
هه‌ر له‌و شۆڕشه‌دا سه‌ركردایه‌تی كورد به پێی شرۆڤه‌ی خۆی ، وایده‌زانی ئه‌گه‌ر دۆستایه‌تی ئیسرائیل بكات و جوله‌كه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیان بۆ بگوێزێته‌وه كوردستان و بیداته ده‌ستیان بۆ ئه‌وه‌ی كۆچ بكه‌ن بۆ ئیسرائیل ، ئیتر ئه‌وانیش گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر خۆرئاوا و كورد به ئاواتی ده‌گات ، به‌وه‌ش خۆشحاڵ بوون ماده‌م كیسنجه‌ر جوله‌كه‌یه ئه‌و ئاواته زۆر نزیكه بێته‌دیی ، به‌ڵام دیمان ھینری كیسنجه‌ر بوو شۆڕشی كوردی تووشی ئه‌و نسكۆیه كرد ، رافائیل ئیتان له یاداشته‌كانیدا باسی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان ده‌كات كه چۆن موسته‌فا بارزانی دیارییه‌كی پێشكه‌ش كردووه ، ده‌ڵێت ده‌مزانی ئه‌و دیارییه بۆ ئه‌وه بوو كه ئێمه پشتیوانی بكه‌ین نه‌ك شتی تر !!
له ساڵی 1991 وه كه به هۆی كۆڕه‌وی ملیۆنیه‌وه ئه‌مه‌ریكا ناچار بوو ناوچه‌ی دژه فڕین دروست بكات بۆ كورد ، چونكه پێشتر به‌ڵینی به عێراقیه‌كان دابوو ئه‌گه‌ر راپه‌ڕن یارمه‌تییان ده‌دات ، به‌ڵام كه عێراقیه‌كان راپه‌ڕین له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس رێك كه‌وت و راپه‌ڕینی باشوور و باكوور خه‌ڵتانی خوێن كرا ، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش ئه‌وان ده‌یانووت پشتیوانیی له كورد مرۆییه ، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌یانگووت سیاسییه .
له 2003 دا ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا خۆی به داگیركه‌ری عێراق ناساند ، كه دیاره یه‌كێك له ئامانجه‌كانی داگیركه‌ر تێكدانی ئابووریی و دزینی سامانی وڵات و دواجار به بازار كردنی وڵاته‌كه‌یه ، كه‌چی سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌و پرۆسه داگیركارییه‌شیان ناونا پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق ، كه پێموایه دوای وێرانكردنی فه‌لوجه و رووداوه ئابڕووبه‌ره‌كانی زیندانی ئه‌بوغرێب ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش له‌و قسه‌یه شه‌رمیان ده‌كرد !!
ئه‌مه‌ریكیه‌كان له سه‌رده‌می داگیركارییاندا نه‌یانهێشت ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت ، به ئاشكرا له لیژنه‌ی دیراسه‌ی عێراق ( كه به بیكه‌ر - هامیلتۆن ناسراوه ) باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه كه‌ركوك به‌رمیلی بارووته ، دوای پاشه‌كشه‌ش له عێراق هه‌مان كێشه‌یان به چاره‌سه‌ر نه‌كراویی هێشته‌وه و بووه هۆی چه‌ندین كێشه‌ی تریش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا و هه‌میشه‌ش داكۆكییان له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كردووه‌ته‌وه .
دوای هاتنی داعش دیار بوو ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو ئه‌و شه‌ڕه ببێته شه‌ڕی شیعه و سوننه ، به‌ڵام زیره‌كیی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی توانییان ئاراسته‌ی شه‌ڕه‌كه بگۆڕن به‌ره‌و كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیاكانی نه‌وت بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه ، بۆیه ئه‌مه‌ریكا به په‌له‌پڕووزێ ده‌ستی كرده بۆمبارانی داعش و ناویشی لێنا به‌رگریی له هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانیی له پێشمه‌رگه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه دژی هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌رێمی كوردستان بووه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی یا سیاسیی ، بگره له‌وه‌ش په‌شیمان بوونه‌وه راسته‌وخۆ یارمه‌تی بده‌نه پێشمه‌رگه ، به‌ڵكو به فلته‌ری به‌غدادا تێپه‌ڕیووه ، جگه له‌وه‌ش به‌بێ هیچ گره‌نتیه‌ك گوشاریان خسته سه‌ر سه‌ركرده‌كانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی به‌غدا به‌بێ هیچ مه‌رجێك به‌شداریی بكات ، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌غدا ته‌نیا كێشه‌یه‌ك بۆ كورد چاره‌سه‌ر بكات ، كه ساڵی رابردوو باشترین به‌ڵگه بوو كه عه‌بادی هیچ به‌ڵێنێكی له‌گه‌ڵ كورد جێبه‌جێ نه‌كرد ، به تایبه‌تی یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی عێراق .
ساڵی رابردوو دادگای ته‌كساس قه‌ده‌غه‌ی كرد نه‌وتی هه‌رێمی له‌و ویلایه‌ته بفرۆشرێت ، وا ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی تر دادگای فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا بریاریدا حكومه‌تی هه‌رێم بۆی نیه له ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و ده‌بێت له چوارچێوه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی عێراقدا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بكات .
جا بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا وا ده‌زانن ئه‌مه‌ریكا دۆستی كورده و له‌وانه‌یه بڵێن ئه‌وه وڵاتێكی دیموكراسیه‌و دادگا ئازاده و ئه‌مه‌ریكا دۆستی كورده ، ده‌بێ بیریان بخرێته‌وه هێنری كیسنجه‌ر كاتی خۆی به بارزانی باوكی راگه‌یاندووه " ئه دۆستی هه‌میشه‌یی نیه به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌میشه‌یی هه‌یه " ، كه هیواخوازم ئه‌م نامه‌یه‌ی دادگه‌ی فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر زللـه‌یه‌ك بێت كه خه‌وتووه‌كان به ئاگا بهێنێته‌وه ، كه مه‌خابن به دووریی ده‌زانم .
به‌روار:
23/09/2015
بینین:
1418
زیاتر ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی...
ئه‌مه‌یه ئاستی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ !!...
ترسناكتر له داعش...
كاریگه‌ریی ( HDP ) له كوێدا ده‌بێت ؟!...
ئه‌مجاره‌ش عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵه‌داچوو !!...
پارتی هه‌ر یه‌ك قسه ده‌كات !!...
ئه‌وه‌ی له " سه‌دام " تان قبوڵ نه‌ده‌كرد !!...
باخچه‌لی پاداشتی كوردانی باكوور ده‌داته‌وه !!...
حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس...
كوردانی خۆرئاوا له دووڕیاندا ...
جارێكی تریش مه‌لا به‌ختیار !!...
یاری ( PKK ) له نێوان عاتیفه‌ی خه‌ڵك و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا...
پڕۆژه‌ی مه‌رگ و ژیان !!...
بۆچیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان كاریگه‌ریی نیه ؟!...
1
2
3
په‌ڕه‌ی
له 3
ژماره‌ی بابه‌ت
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
توێژێنەوە
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:
هامنۆ هەورامی
هەمەجۆر
کێ نەخۆشی سیلی دۆزیەوە
ماکوان کەریم
عەباسی کورێ فرناسی ...
فیصل رسول
زانیاری تەندروستی
نیشانەی سەرەتایی شێرپەنجەی هێلکەدان کە پێوسیتە هەموو ژن
کۆچەر شێخانی
لەبیرچوون لەنیوان بێ هۆشکردن و دیاردەی سروشتی ...
فیصل رسول
خانمان
چێشت لێنان
ماڵداری
ئیشی دەست
جوانکاری
ماسکی مۆز
باران ئاریای
باقلی پڵاوی ئەفغانی
باران ئاریایی
کێشەکانی کۆمەڵگا
بەرامبەرەکەم لێم دەپرسێت پێش من کێت خۆشویستوە چۆن وەڵام
سيما ڕێبوار