سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
پڕۆژه‌ی مه‌رگ و ژیان !!
شوان هەورامی
خودا مرۆڤی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژیان ناردووه‌ته سه‌ر زه‌وی ، هه‌روه‌كو به فریشته‌كانی فه‌رموو : من ده‌مه‌وێ بریكارێك له‌سه‌ر زه‌وی دیاریی بكه‌م ، فریشته‌كان گوتیان : تۆ كه‌سێ دێنی له‌وێدا خراپه بكا و خوێن بڕێژێ . به‌ڵام خودا تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م بریكاره‌ی به‌وان نیشاندا و ئه‌وان ته‌سلیمی ئیراده‌ی په‌روه‌ردگار بوون . به‌ڕاستی مرۆڤی رێز لێ‌گیراو ده‌توانێت زه‌وی بگه‌یه‌نێته قۆناغێ كه بۆنی به‌هه‌شتی لێ بێت ، ئه‌ویش به چه‌سپاندنی دادگه‌ریی و یه‌كتر ناسین و پێكه‌وه ژیان و هاریكاریی یه‌كتر ، به‌ڵام مه‌خابن مرۆڤی لاده‌ر له‌و مه‌به‌سته‌ی كه بۆی ره‌وانه كراوه ، ده‌بێته دڕنده‌یه‌كی ترسناك و ژیان ده‌كاته ژه‌هر و پڕی ده‌كات له خراپه‌كاریی و كوشتن و كاولكاریی ، كه ئه‌م كارانه‌ی مرۆڤ پێچه‌وانه‌ی میهره‌بانیی خودایه كه ئه‌و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌ی بۆ رێنمایی ئه‌و ناردووه ، تا له ئامانجه‌كه‌ی لا نه‌دات ، به‌ڵام مه‌خابن مرۆڤی لاده‌ر له هه‌ر قۆناغێكی مێژوویی‌دا زه‌وی به‌ره‌و وێرانكاریی ده‌به‌ن نه‌ك ئاوه‌دانیی و دادگه‌ریی و ژیاندۆستیی .
ئێمه لێره‌دا گله‌ییمان له‌وانه نیه كه به ئاشكرا دیاره به‌هۆی قوتابخانه فیكرییهكانیانهوه سته‌م له هه‌موو مرۆڤایه‌تیی ده‌كه‌ن ، نه‌هامه‌تیه‌كانی ئیستیعمار و جه‌نگه جیهانیه‌كان و رهشهكوژییهكان و به كۆیلهكردنهكان ، ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و قوتابخانه فیكرییانهن كه جیهانی چینایه‌تییان هێناوه‌ته كایه‌وه ، ئه‌وه نیه جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می ئابوورییان دروست كردووه و مرۆڤه‌كانیان پله به‌ندیی كردووه ، كه‌واته ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه له پۆلێن كردنی نرخی مرۆڤه‌كان هه‌ر له بناغه‌وه هه‌ڵه‌ن ، بۆیه ئه‌و جۆره هه‌ڵانه پێویستیان به رێشهكێش كردن هه‌یه ، مرۆڤ زۆر گه‌وره‌تره له ماده ، تا به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت . نیگه‌رانیی ئێمه له‌وه‌یه مرۆڤێ كه ئیدیعای ئه‌وه بكات كه له بریكار بوونی خودایی تێگه‌یشتووه به‌ڵام هیچ ره‌فتارێكی ناچێته‌وه سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی كه خودا لێی داوا كردووه . خودا فه‌رمان به دوا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌كات كه ته‌نیا بۆ ئه‌وه نێردراوه كه ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی بێت بۆ مرۆڤه‌كان ( وما أرسلناك إلا رحمة للعالمین ) ، بهمرۆڤهكانیشی فه‌رمووه : به دڵنیایی پێغه‌به‌ری خودا سه‌رمه‌شقی چاكه بۆ ئێوه و هه‌ركه‌سێ كه به خودا و رۆژی دوایی هیواداره و خه‌ریكی یادی خودایه ( لقد كان لكم في رسول الله أسوة حسنة لمن كان يرجو الله واليوم الآخر وذكر الله كثيرا ) ، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره هه‌موو ژیانی به‌سه‌ر برد بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ریی و ژیانی ئارام و ئاسووده‌یی مرۆڤه‌كان و یه‌كتر خۆشویستنیان ، به‌ڵام مه‌خابن هه‌ندێ جار كهچڕهویی یا تیژڕه‌ویی و په‌ڕگیریی هه‌ندێ كه‌س له تێگه‌یشتنیان بۆ ده‌قه ئاینیه‌كان ، رووداوی دڵته‌زێنی لێكه‌وتووه‌ته‌وه ، جا هه‌روه‌كو چۆن لادانی شوێنكه‌وتوانی پێغه‌مبه‌رانی پێشوو ( علیهم السلام ) خراپه‌كاریی لێكه‌وتووه‌ته‌وه ( یا أهل الكتاب لا تغلوا فی دینكم ) ئه‌و فه‌رمانه ئێمه‌ی شوێنكه‌وتووی په‌یامبه‌ری ئیسلامیش ده‌گرێته‌وه ، كه زیاده‌ڕه‌ویی و په‌ڕگیریی ئاینیی بریتیه له لادان و دووركه‌وتنه‌وه له بنه‌ماكانی دین و به‌وه‌ش ژین تێكده‌چێت .
ئیسلام له شارستانیه‌تی خۆیدا به‌رزترین نمونه‌ی ژیاندۆستی پێشكه‌ش كردووه ، ئه‌م وته‌یه مێژوو نوسه به‌ویژدانه‌كانی ئه‌وروپاش ئاماژه‌یان پێداوه ، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی نووری زانستی موسوڵمانان له ئه‌نده‌لوسه‌وه ئه‌وروپای رووناك كرده‌وه و بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی رێنیسانس و رۆشنگه‌ریی ، كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه‌دا روو ده‌دات ئه‌و نه‌خۆشیه ترسناكه‌یه كه دینه‌كانی تری تووشی زه‌مینگیریی و راوه‌ستان كردووه ، كه هه‌ندێ په‌ڕگیر ده‌یانه‌وێت ئیسلامیش تووشی ئه‌وه بكه‌ن . له‌و كاته‌وه كه شۆڕشی وه‌هابیه‌ت له نه‌جد و حیجاز سه‌ری هه‌ڵدا ، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیی رووی كرده جیهانی ئیسلامیی ، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی وه‌هابیه‌ت و ئالی سعود بوونه هاوپه‌یمانی یه‌كتر و بوونه دووباڵی سیستمێكی نوێ له ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری جیهانی ئیسلامی‌دا ، به تایبه‌تی تریش دوای ئه‌وه‌ی سعودیه یه‌ده‌كێكی گه‌وره‌ی نه‌وتی تێدا دۆزرایه‌وه و بووه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له ناوچه‌كه‌دا ، ئیتر ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار بۆ دامه‌زراوه‌ی دینیی وه‌هابیه‌ت خه‌رج ده‌كرێت و سیاسه‌تی سعودیه‌ش ئه‌وه‌یه كه دژایه‌تی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامیی ره‌سه‌ن ده‌كات كه له‌گه‌ڵ دیدوبۆچوونی دینیی ئه‌واندا ناگونجێت ، هه‌ر بۆیه ده‌بینین دوای شۆڕشی عه‌ره‌بی سعودیه و دامه‌زراوه دینیه‌كه‌ی ملیاره‌ها دۆلاریان خه‌رج كردووه بۆ دژایه‌تی هیواو ئاواتی گه‌لانی ناوچه‌كه ، كه مه‌خابن ئه‌م سیاسه‌ته و چاوچنۆكیی و پیلانی جیهانی سه‌رمایه‌داریی و په‌ڕگیریی به‌شێكی گه‌وره له شیعه‌كان ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كردووه‌ته كووره‌یه‌كی گڕ گرتوو ، كه كه‌س نازانێت ئه‌م كاولكارییه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات .
وه‌هابیه‌ت ( سه‌له‌فیه‌ت ) و به تایبه‌تی داعش كه ده‌رهاویشته‌یه‌كی ئاسایی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه پهڕگیرهیه له ئیسلام ، بریتیه له خۆكووژیی و دوور كه‌وتنه‌وه له گیانی دین ، ئه‌مانه چاك ده‌زانن بمرن و ژیان بكوژن ، ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت شارستانیه‌ت بڕوخێنن و ژین و ژیان بكه‌نه تاریكستان ، به‌ڵام تروسكاییه‌ك بۆ ژیان له په‌یڕه‌وی ئه‌واندا نابینرێت ، هه‌ر ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه وایكردووه ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه له هه‌ر شوێنێ دروست بووبێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا خه‌ڵكی بێهیوا كردووه ، له كاتی هه‌ره‌سهێنانی هێزه‌كانی مالیكی له موسڵدا خه‌ڵكی وه‌كو جه‌ژن ئاهه‌نگیان گێڕا‌و پێشوازییان له چه‌كداره‌كان كرد به تایبه‌تیش داعش ، به‌ڵام دوای فه‌رمانه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی داعش ئێستا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه زیاتر له سوپاكه‌ی مالیكی به بوونی ئه‌و هێزه بێزارن ، چونكه هیچ په‌راوێزێكیان بۆ ژیانی خه‌ڵك نه‌هێشتووه‌ته‌وه ، جگه له‌وه‌ش شۆڕشی سێگۆشه‌ی سوننه بۆ داخوازیی مافه‌كانیان خسته ژێر پرسیار و تێكه‌ڵیان كرد به شه‌ڕی دژه تیرۆر و ئێستا ئه‌وان هه‌موو دونیایان له‌سه‌ر لێدانی سێگۆشه‌ی سوننه كۆكرده‌وه و شهڕێكیشیان خوڵقاندووه كه‌س نازانێت ئاكامه‌كه‌ی بۆ كوێیه !!
بهروار:
27/09/2014
بینین:
1465
زیاتر ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه ...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی خۆرئاوا...
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی...
ئه‌مه‌یه ئاستی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ !!...
ترسناكتر له داعش...
كاریگه‌ریی ( HDP ) له كوێدا ده‌بێت ؟!...
ئه‌مجاره‌ش عاتیفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵه‌داچوو !!...
پارتی هه‌ر یه‌ك قسه ده‌كات !!...
بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ئه‌مه‌ریكا به دۆست ده‌زانن !!...
ئه‌وه‌ی له " سه‌دام " تان قبوڵ نه‌ده‌كرد !!...
باخچه‌لی پاداشتی كوردانی باكوور ده‌داته‌وه !!...
حه‌قیقه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تونس...
كوردانی خۆرئاوا له دووڕیاندا ...
جارێكی تریش مه‌لا به‌ختیار !!...
یاری ( PKK ) له نێوان عاتیفه‌ی خه‌ڵك و موزایه‌ده‌ی سیاسی‌دا...
بۆچیی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان كاریگه‌ریی نیه ؟!...
1
2
3
په‌ڕه‌ی
له 3
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش