بانگەواز
  خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ هیجرەت لەگەڵ موعجیزەیەكدا لە قورئانو سوننەت
ماکوان کەریم

موعجیزەیەك جێگای تێڕامانی مولحیدەکانە ئەزانم خەفەتی زۆر پێ دەخۆم ، بەڵام حەقیقەتە ..!
جورئەتی وەڵام دانەوەشیان نیە ، بە بەڵگەو دیکۆمێنت سەرچاوەی خۆم دادەنێم

ئایەتە موعجیزەکە لە سورەتی تەوبەدایە

يُرِيدُونَ أَن يُطْفِؤُواْ نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلاَّ أَن يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿٣٢﴾
(ئه‌وانه‌ به‌و بیروباوه‌ڕه‌ پووچانه‌یانه‌وه‌) ده‌یانه‌وێت نوورو ئاینی خوا به‌قاڵه‌ی ده‌میان بکوژێننه‌وه‌ و خامۆشی بکه‌ن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه‌) خوا ناهێڵێت ئاواتیان بێته‌ دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگه‌ له‌وه‌ نه‌بێت ئاین و نووری خۆی سه‌ربخات و نووری خۆی ته‌واو بکات و ده‌ری بخات، هه‌رچه‌نده‌ کافرو بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن.
هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ﴿٣٣﴾
هه‌ر ئه‌و زاته‌ بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕه‌وانه‌ کردووه‌ تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه‌ و ئاینه‌کانی تردا، هه‌رچه‌نده‌ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن.

روونکردنەوەیەكی کورت بۆ ئەو چەند دێرە!!

لەگەڵ ئەو هەموو هێرشە زۆرەو زیندانکردنی موسڵمان و کوشتن و بڕینی موسڵماناندا ، ئەوەی جیگای تیڕامانە ئاینی ئیسلام رۆژ بەرۆژ و سەعات بەسەعات لە زیاد بووندایە ، لە ئەروپادا لە ئەمریکادا ، بەڵکو لە هەمووجێگاکانی دوونیادا بەهێز ترین ناو ناوەکانی رۆژئاوای و مەسیحیەکان بوو ، نمونەی جۆرج ، یوحنا ، ..پول ..هتد
ئێستا ناوی محمد یەکەمە لە هەموو رۆژئاوادا و بەتایبەتیش لە ئەروپا و لەسەرو ئەمیانەوە بەریتانیاو فەرەنسا ، کە جەرگەی ئەو قاڕەیەن ..

هیچ مزگەوتێك ناکرێتە کڵێسا لە ئەروپادا ، بەڵکو نەك سەدان مزگەوت ، هەزارەها کڵێسا کراوتە مزگەوت ..!
بەڵگە بۆ قسەکەم ..
https://www.pewresearch.org/…/why-muslims-are-the-worlds-f…/

موعجیزە لە سونەتتەوە ..

ئەگەر ئەم محمدە پێغەمبەر نەبوایە صلی اللە علیە وسلم چۆن دینەکەی بەو شێوەیە بڵاو دەبوە لەکاتێکدا هەرچەندە هێرشی بکرێتە سەر لە رووی ڕاگەیاندن و لۆجستی ..هتد ، ئەو ئاینە هەر زیاد دەکات و ئایەتەکەش دووپاتی ئەوە دەکاتەوە ، لە هەمووی گرنگتر .. خۆی دەفەرموێت لە کاتی دەربەدەرکردنیدا و بەردبارانکردنیدا لە تائیف کە دەگەرێتەوە بەو پەڕی نارەحەتیو ناهمواریو ئازارو ئەشکەنجەو برینداریدا دەفەرموێت ، ئەم ئاینە دەگاتە هەموو کوچەو کۆڵانو شارو دێهاتو هەمووجێگاکانی ئەم جیهانە بە شەو بەرۆژیەوە ، بەماڵەکانەوە ، لەرێگای هێزو دەسەڵاتەو عیزەتی موسڵمانان ، یاخود زەلیلیو کۆچکردنی موسڵمانان ئەم ئاینە دەگاتە هەموو جێگاکان ، پاشان دەفەرموێت : ئەوەی وەریگرت ئەم ئاینە بە عیزەت دەبیت بە ئیسلامو ئەوەشی وازی لێهێنا خوای گەورە زەلیلی دەکات بە کوفرەکەی ..

دەقی فەرمودەکە وەك خۆی :

قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (ليبلغنَّ هذا الأمر ما بلغ الليل والنهار، ولا يترك اللهُ بيتَ مَدَرٍ ولا وَبَرٍ، إلا أدخَله الله هذا الدين بعزِّ عزيز أو بذلِّ ذليلٍ، عزًّا يُعِزُّ الله به الإسلامَ، وذلًّا يُذِلُّ الله به الكفر)؛ رواه الإمام أحمد والطبراني والبيهقي، وصحَّحه الحاكم والعلامة الألباني.

لێرەدا قسەکە ئەوەیە لەکاتێكدا کە ١٤٤٢ ساڵ، بگرە زیاتریش پێغەمبەری نازدار ئەم فەرمودەی فەرمووە ، کە لەجێگایەکەوە هاتوە رۆشنبیرو هێزی سەربازی و توانای فیکری و تەنانەت دەسەڵاتی ئیداری ئەو ناوچەیە هەر زۆر لاواز بووە ، تەنانەت لاواز بوون لە رووی سیستمە کومەڵایەتی و سیاسیەکانەوە ..

وەك مولحیدە داماوەکان دەڵێن : ئەگەر ئەم ئاینە محمد خۆی دروستی کردوە ، چۆن دەیزانی ئاوا دەگاتە هەموو جێگاکان شوێن نیە ئیسلامی بۆ نەچووبێت.. پرسیارەکە ئەوەی محمد چۆن زانی ئاینەکەی هەر پەرەدەستینێت .. ؟

ئێمەی موسڵمان بەدڵنیایەوە دەیزانین .. خاوەن بیرو هۆشی خۆمانینو نبوەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم رۆژ بەررۆژ زیاتر روون دەبیتەوە ئیمانی ئێمەی پێ زیاد دەکات ..

ئێوەی مولحید تەفسیرتان چیە وەڵامتان هەیە ؟

بڕوام نیە خاوەن هۆش بن ئێوە.
https://www.pewresearch.org/%E2%80%A6/why-muslims-are-the-worlds-f%E2%80%A6/
به‌روار: 31/08/2019
بینین: 1384