بانگەواز
  دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام
نوسینی: منصــور نجاة گــەردی

زنجیرەی دووەم

هەر حەقیقەتێکی علمی بگری لە دوو شت دەرناچێت یان [هەواڵە یان ئەوەتا بانگەشەیێکی زانستیە ] دادەهێنرێت ئەگەر بێت و حەقیقە علمیەکە لەبەشی هەواڵ (خـــبر)بوو چۆن لە ئیسلام قانونی بۆ دانراوە بۆ ئەوەی تحقیق بکرێت ئایا ڕاستە چەندی ڕاستە ئایا ڕاست نیە چەندی ڕاست نیە..؟
بۆیە ئیسلام و زانایان مەنهەجێکی دەقیقیان داناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەخەبەر بۆ باوەڕکردنی هەر خەبەرێک چەند مەرجێک پێویستە :-

یەکەم: دەبێ (مصدر)سەرچاوەی خەبەرەکە بزانین لەکوێ و لەکێ یەوەیە
[دووەم]دەبێ بزانین چەند نەفەر ئەم خەبەرەیان گێڕاوەتەوە لە (علوم الحدیث)دا بەم کەسانە دەوترێ (سَنَــد)بە مفردی بە جمع یش (إسناد).

وەدەبێ بزانین چەند نەفەر خەبەرەکەیان پەخش کردووە بە پشت بەستن بە ژمارەی نەفەرەکان خەبەر دەکرێ بەچەند بەشێکەوە.  

یەکەم : خبر متواتر :- ژمارەیێکی زۆر خەبەرەکەیان گێڕابێتەوە هیچ جێگای گومان نەهێڵڕابێتەوە بۆ نمونە فەرموودە متواترەکانی پێغەمبـــەر ﷺ (مصدر)ەکەی پێغەمبــــەرﷺ کەواتە موثوقە خەڵکێکی زۆر گێڕاویانەتەوە ئەوا ئەم خەبەرە ڕاستە و دەمانگەیێنێتە یەقین.  

دووەم : خبر أحاد :-هەروەها وتمان مصدری موثوق بێت وە ژمارە نەفەرەکانی ئەم خەبەرەیان گێڕابێتەوە کەمن لە پێنج کەس یاخود شەش کەس تێناپەڕێت . ئەم خەبەرە چونکە مەجالی گومانی تێدایە بۆیە هەرچەندە خەبەرەکە صحیحه بەڵام جێگەی گومانــە.

سێیەم : خبر مشکوک فیه :- خەبەرەکە ضعیفه چونکە نەفەرکان کەمن و یەکێک لەم نەفەرانە جێگای سیقە نیە ،بۆ نمونە فەرموودەکانی کەوا (عبدالرحمان بن غزوان )گێڕاویەتەوە جێگای متمانە پێکردن نین چونکە ئەم کابرایە خۆی جێگەی سیقە نەبووە بۆیە حەدیسەکان(خبر مشکوک فیه)

چوارەم : موضوع باطل:-ئەم خەبەرە هیــچ مەرجێکی تەندروستی تێدانیە.

لەڕووی حوکمی شەرعیەوە :-حەدیسی متواتر وەک قورئان وایە ئیمان پێی واجبە سەرپێچیکردنی تاوانە و بڕوا پێنەبونی کوفرە.
ئەوانی تر ئەگەر ئیمانمان پێی هەبوو باشە ئەگەرنا ئیمانمان پێی نەبێ دروستە مەبەست أحــاد ە.
هەردوو بەشەکەی تر (ضعیف و مشكوك فیه) نابێ باوەڕی پێ بکەین تەنها ضعیف نەبێت لەهەندێک کاتدا بەکاردێت.


ئەتوانین ئەم ڕێسایانە بۆ ڕۆژانی ئاسایی خۆمانیش بەکاربهێنین تا هەڵنەخەڵەتێین کاتێک کەسێک هەواڵێکمان پێدەڵێ یان بانگەشەی شتێک دەکا بەدوایابچین ئەوکات بڕیاری خۆمان بدەین بزانین ڕاستیەکان چین.

ئەوەی باسم کرد خەرمانێکی زۆر بچوک بوو لەبارەی زانستی حەدیس کە علمێکی گەورەیە بەچەند دێرێک ناکرێ بەڵام تا زانیاریێکی سەرەتایشمان هەبێ و بیرمان بێتەوە بزانین هیچ شتێک وا بەئاسانی لە ئیسلام باوەڕی پێناکرێ و وەرناگیرێ تا نەگەینە ڕاستی و دروستی بابەتەکان سەیرکەن زانایانمان خۆیان داوەتە بەر مەنهەجێکی چەند قورس ، لەکاتەک بێباوەڕان نازانن سەنەد و ڕیوات چیە و هیچ لایان گرینگ نیە بۆ ئەوەی شتەکان بە عەقلی خۆیان و حەزی خۆیان دابڕێژن و باسیکەن و باوەڕبکەن ، ئەبەد ئیسلام هیچ بیانویێک ناهێڵێتەوە بۆ گومانەکانیان ، بە مەنهەج و زانستێکی ڕاست دەمانگەیێنێتە یەقین.

 
سەرچاوە لە کتێبی :- ڪـبــری الیـقینیـات الڪونیــة

به‌روار: 05/08/2019
بینین: 1124