بانگەواز
  دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام
منصور نجاة گەردی
١-زنجیرەی یەکەم:

پێشەڪی



ئەگەر بێت و تێگەیشتن زانستی بێت لەهەر شتێک کەوا بەڕاستی  هەیە ئەوا دەبێ پەیرەو مەنهەجی ڕێگای گەیشتن بەم شتە ڕاستە دەبێ زانستی بێت، چونکە جگەلە زانست هیچ شتێکی تر لەدایک نابێت وە گومانەکان هیچ کاتێک نابنە ڕێگایەکی زانستی بۆ گەیشتن بەشتە ڕاستەکان، کەواتە دەبێ لێرەوە پێویستە لەسەر هەموو کەسێک بەدوای شتە ڕاستیەکان بگەڕێ بە ڕێگاو پەیڕەو پڕۆگرامێکی زانستی دوور لە خۆ هەڵخەلەتاندن و گومان بڕوات بۆ گەیشتن بەم شتە ڕاستەوە دەبێ، پێویستە ڕاستیێک بزانین ئەویش دوژمنەکانی ئیسلام بەردەوام هەوڵدەدەن شەڕ لەگەڵ شوێنکەوتوانی ئاینی ئیسلام بکەن لەڕووی فکرەوە جیل لەدوای جیل چونکە ئەگەر بشزانن ئەم جیلەی ئێستا کاریگەر نابێت بەفکرەکە دەیانەوێت جیلی تازە پێگەیشتوو لەسەرخەت لاببەن بۆیە دوژمنانی ئیسلام هیچ کات کۆڵنادەن لەگومان خستنە دڵی موسلمانانەوە بۆیە ئێمەش وەکو موسلمان پێویستە خۆمان شارەزای دینی خۆمان بکەین لە هەرکوێیێک دوژمنان گومانێکیان دروست کرد بە شێوازێکی عیلمی و دەقیق وەڵامیان بدەینەوە دەوروبەری خۆمان لێی ئاگادار بکەینەوە، وەکوفر هەمیشە وا دەیانەوێ وا پیشانی خەڵک بدەن کەوا ڕێگای دین و ڕێگای زانست دوو ڕێگای جیاوازن، دەڵێن لەسەردەمی زانست ناکرێ مرۆڤ هەم دینداربێت هەم زانستی بۆئەوەی مرۆڤ زانستی بێت دەبێ ملحید بێت، ئەمە فکرەی زۆربەی تائیفەکانی ڕۆژئـــاوایە کەوا عیلم هیچ عیلاقەیێکی بەدینەوە نیە، ئەوەی عەقلی بەدوای دیندا کەوتوە خاڵیە لە زانـسـت، ئێمە هەرچی بواری عقیده هەیە بە مجردی ناخوێنین بەڵکو بە مەنهەجەوە دەخوێنین علمیەن دەیسەلمێنین کەوا هەموو بەندەکانی عقیدە یەکانگیرە لەگەڵ علـــم کە بابەتەکانی عەقیدە دەخوێنین بەدوای بەڵگەکانیدا دەگەڕێین بۆ سەلماندنی چونکە هیچ شتێک و هیچ دینێک مقبول نیە ئەگەر بەڵگەی زانستی خۆی نەبێ، وە پاڵنەری زۆر هەن لە ئایەتەکانی قورئاندا دەبینین کە پێویستە بەدوای دەرخستنی ڕاستیەکانەوە بین کە بەڕاستی مەنهەجێکی یێکجار دژوار و سەخت و قورسە کەوا کاتێکی یەکجار زۆر و ماندو بونێکی یەکجار زۆری دەوێ و تەنها زانایانی ئیسلام ئەو ئەرکە قورسەیان لە ئەستۆ گرتوە بە بێ ئەوەی هیچ شتێکی ماددیان دەست کەوێ، خوای گەورە دەفەرموێت :- 


( وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۚ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا )الإسراء (٣٦)


واتە: (ئه‌ی ئینسان) له شتێك مه‌دوێ و شوێنی شتێك مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه‌، چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی، به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه‌.


وە لە ئایەتێکی تردا دەفەرمووێ :- 

( وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلَّا ظَنًّا ۚ إِنَّ الظَّنَّ لَا يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئًا ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ )يونس (٣٦)


زۆر به‌یان شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون ته‌نها گومان نه‌بێت، به‌ڕاستی گومانیش هیچ سوودێک به‌خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی حه‌ق و ڕاستیه‌وه‌، به‌ڕاستی خوا زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.


ئیتر ئەم پاڵنەرە ئاینیە دەبینین چۆن ڕێگری لە ئێمە دەکات بڕیاری هیچ فکرەوهزرێک بدەین هەتا خودی (ئاین)یش بێت ئیلا دەبی بڕیارەکە بەڕێگایەک بێت کەوا ثابت و جێگیرکراوبێت بە عەقلێکی پاکتر لە بەڵگەی یەقینی کەوا ببێتە هۆی پەردە لەسەر لادانی ڕاستی داواکراو. هەربۆیە زانایانی ئیسلام گەڕان بەدوای میزانێکی علمی جێگیر کراو و اثبات کردنی هەموو شتێک .


سەرچاوە لە کتێبی :- ڪـبــری الیـقینیـات الڪونیــة .
به‌روار: 04/08/2019
بینین: 851