بیروڕا
  بۆ تاقمێ خۆیان ناو ناوە قورئانیەکان
ئەرسلان بەرزنجی

قورئانیەکان دروشمی بەردەوامیان لەسەر فەرموودەکان واهلی فەرموودە بریتی بوو لە خیلاف وناکۆکی نێوان موسلمانان بەلام سەیڕکەن ئەو خیلاف وناکۆکیەی لە نێوزانایانی ئەو رەوتە قورئانیە لە گرنگترین بابەتی دیندا کە نوێژە لە لوتکەی سەر لێشێواوێدایە.
قورئانیەکان ئێوە سەرەتاو ئیستاش دروشمتان ئەوە بوە کە خیلاف و ناکۆکیەکانی ناوموسلمانان هۆکاری فەرموودەکانە !
دەشلێن تەنها قورئان پارێزراوە هیچ پێویستی وئاتاجیەکتان بە سونەت نیە !
چونکە قورئان هەموو شتێکی ڕوون کردۆتەوە و باسکردووە، ئەم ئایەتەش بە بەلگە دەهێننەوە : 
(ما فرطنا في الكتاب من شيء) 
کەچی ئێستا دەبینین خۆتان زۆر زیاتر گرفتارن بەدەردی ناکۆکی و خیلاف ،وە کەوتونەتە ناو گێژاوو سەر لێ شێواویەک سەرتان لە گومڕایی دەردەچێت ،لێرە تەنها ئاماژە بە یەک بابەت دەکەم ،کە ڕوونترین بابەتی ئاینە ئەویش نوێژە ،
هاتوون بەناو قورئانەوە جۆرەها نوێژتان داتاشیوە ، شاگردەکانتان وا خستۆتە گێژاوێک، مەگەر بگەڕێنەوە سەر قورئان وسونەت، ئەگینا ڕزگاربونیان مەحاڵە !
بۆ نمونە: 
یەکەم: (عبداللە جکرالوی) بەناو قورئانی کە دامەزرێنەری کۆمەڵەی ( الذكر والقران ) خەڵکی پاکستانە ، هاتووە بسەلمێنێت کە قورئان هەموو شتێکی تێدا هاتووە وە پێویستی بە سونەت نیە ،لە قورئاندا گەڕاوە هەندێ ئایەتی بە بەڵگە هێناوە لەسەر پێنج نوێژەکان ، ڕکەعەکانی ، وچۆنیەتی دەست پێوە گرتن بەم شێوەیە :
١-بەڵگەی پێنج فەرزەکە ( {وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ۚ } [هود : ١١٤]
دەڵێ ( طَرَفَيِ النَّهَارِ) مەبەست لێی نوێژی بەیانی و نیوەڕۆ وعەسرە ( وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ) نوێژی مەغریب و عیشایە !
-٢سەبارەت بە ژمارەی ڕکەعەتەکانیش ئەم ئایەتەی کردۆتە بەڵگە :{الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا أُولِي أَجْنِحَةٍ مَّثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ۚ } [فاطر : ١]
٣-سەبارەت بە دەستگرتن ئەم ئایەتەی کردۆتە بەڵگە:
{وَاضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ الرَّهْبِ ۖ } [القصص : ٣٢]
٤-وتەکبیرەی نوێژ بەستنیش بەم ئایەتە دەست پێدەکات:
{وأن الله هو العلي الكبير} [الحج : ٦٢]
وە بۆ سەلام دانەوەش بەم ئایەتە :
 {كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ۖ } [الأنعام : ٥٤]
بەڕێزان ئێوە دەکەم بە ناو بژیوان، توخوا ئەم ئایەتانە چ پەیوەندی بە نوێژەوە هەیە ؟! ئاخر ئەمە سەر لێشێواوی نیە ؟
پێشینان ڕاستیان گووتە (چاکی نەکە با خراپ نەبێت)

دووەم: ئینجا کەسێکی تر بەناوی ( عنایة الله وزير ابادي) کتێبێک دەنوسێت بەناوی ( احسن البیان ) دەڵێت:  ( عبداللە جکرالوی) لە قوڕئان تێنەگەیشتوە نوێژ بەو شێوەیە نیە کە ئەو دەیڵێت ،بەڵگەکانشی ڕەتدەکاتەوە دەڵێت: ژمارەی نوێژەکان لە قورئاندا تەنها سێ ٣ نوێژە نەک  ٥ پێنچ نوێژ !
وە شێوەکەشی بریتیە لە ڕوو کردنە قیبلەو خوێندنی هەندێک قورئان بە دەنگێکی مام ناوەند ،پاشان بە ئەنجامدانی رکوع و سجود کۆتایی پێ دێنی .
⇔جا بەشێک لەم تاقمە بەناو قورئانیە هەر باوەڕیان بە قیبلە نیە کە خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت لە هەرکوێیەک بوون ڕوو بکەنە قیبلە: (فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا ۚ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ) البقرة:١٤٤   

سێیـەم: دوای ئەوە یەکێکی تر لە شاگردو قوتابیەکانی (عبداللە) دامەزرێنەری کۆمەڵەی ناوبراو دێت بەناوی ( محمد رمضان) وەکتێبێکی دانا بەناوی (صلاة القران كما علم الرحمن) شێوازی نوێژی ئەوانی ڕەتکردەوەوگۆتی : 
هەر نوێژێک دوو ڕکاعەتە و بەس زیاتر نیە ، هەروەها نابێت لە ڕکوع هەستیەوە،دەبێت دوای ڕکوع ڕاستەوخۆ سوجدە بەری ،وە،نابێت دوو سوجدە بەری تەنها یەک سوجدەو سەلام دەیتەوە وە تەواو .

چواڕەم: دوایێ ئەفەندیەکی تری بەناو قورئانی هات بەناوی (احمد الدین) لەگەڵ گروپێک گۆتیان نوێژ لە شەوو ڕۆژێک تەنها دووجار ئەنجام دەدرێت ،لەمە زیاتر نیەو زیانە .

ئا ئەمەیە سەر لێشێواوی بەڕێزان ، هاتن بۆ ئەوەی خیلاف نەهێلن وچاکی کەن ، وەکو کورد گۆتەنی خراپتریان کرد ، کەوتنە ناو ئەو گێژاوە لەگرنگترین بابەتی دیندا ، زاناکانیان سەر لێشێواو بوون چجای نەخوێندەوارەکانیان .

ئەی ئەگەر ئەمە سەر لێشێواوی گومڕای نەبێت، ئەی ناوی بنێین چی ؟
ئەمانە دێن مافی بەیانکردن لە پێغەمبەری خوداوە وەردەگرنەوەو دەیبەخشن بەخۆیان ! صلی الله علیه وسلم.
جا ئەم تاقمە بەناو قورئانیە ئەوەندە نەگبەت وداماون ،تەنانەت زانایەکی دەگمەن لێبراوی وەکو پێشەوا بوخاری ‌ڕەحمەتی خودای لێبێت لە ڕق و داخی دڵی ئەوان ڕزگاری نەبووە ،بەرانبەر ئەو پیاوە مەزنە زۆر داخدارن ،
کەسێکی داماوو گومڕای وەکو (زەکەریا ئۆزۆن) کە مامۆستاو پێشەنگی ئەم تاقمەیە ،ئەوەندە داخ لە دڵە بەرامبەر پێشەوا بوخاری ،هەستاوە کتێبێکی نوسیووە بەناوی (تاوانە گەورەکەی بوخاری ) ! ئاخر تاوانی بوخاری چیە ؟ 
تاوانی ئەوەیە کە سیرەت و سونەتی پێغەمبەری کۆ کردۆتەوە وپاک و پالفتەی کردووە ، خزمەتی بێ وێنەی سونەتی پێغەمبەرى کرد ؟ صلی الله علیه وسلم .
دیاره لە داخی ئەوەی کە نەیهێشتووە قورئان لە پێغەمبەری خودا جیا بکەنەوە ، تا ڕێگایان بۆ ڕاست وتەخت بێت ، تابتوانن بە ئارەزووی خۆیان ڕێگا بۆ تەفسیرو لێکدانەوەی لارو خێچەکانی خۆیان بدەن خەڵکی پێ گومڕاو سەر لێشواو بکەن ،هاوشێوەی ئەو باسەی لەسەر چۆنیەتی مانا کردنی الصلاة کە لە پێشدا باسمان کرد . 

سەرچاوە:
ویکیپیدیا.
کتێبی قورئانیەکان بناسە.

وصلی الله علی حبیبنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم

به‌روار: 22/07/2019
بینین: 746