بیروڕا
  ڕاستکردنەوەى بەڵگە و دەقە گواستراوەکان لەلایەن ناحەزانى ئیسلام
ڕێباز سیامند فتاح

پێویستـــە لەسەر ئــەو کەسەی بەرگریکارە لە سوننەت لە بەرامـبـەر ئەو کەسانەی طعن لە سوننەت دەدەن جیاوازی بکات لە نێـــوان بەڵگەکانی کەسی تەعندەر لە قورئان وسوننەتەوە وە بەڵگە ھێنانەوە بە وتەی زانایان و
 ڕیوایەتی مێژوویی ، چونکــە بەڵگە لە قورئان و سوننەتدا ھـەیە ، ئەمما وتە و کردار لە غەیری پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم کە پارێرزاو بووە لە ھەڵە  پێویستـە بەڵگەی بۆ بھێنرێتەوە نەوەک بکرێ بە بەڵگــە ، چونکـە دەکرێ لە ھەندێ گوفتار و کرداری زانایاندا وتە و ڕەفتارانیک ھەبـن شاز بن و پێچەوانە بـن لەگەل دەقەکان ،  سەرەڕای ئەوەش دەبێ دڵنیا بینەوە لە بەڵگەکانی ئەو کەسەی کە تەعن دەدا لە دین  ،  چونکـە لە عادەت وکرداری کەسانی گومـرا و لە رێ لادەرە کـە  دەقەکان لە مانای خۆی بگۆرن و لە سیاقی خۆی بیپچرێنن بۆ ئەوەی کەسانێک کە رۆ نەچونـە لە زانستدا توشێ گومان ببن ، بۆیـە ھەر سەرەتا پێویستە ئەو دەقانەی نەقڵی دەکەن ڕاست بکرێتەوە بۆ ئەوەی لە گۆڕینی و لادانی لە مانای خۆی بپارێزرێن .

🌟 نمونــەیەک لەو نمونانە ئەوەیە کە ( جولدتسیھر ) کە جولەکەیەکی ڕۆژھەڵاتناسی ئەڵمانی دژە ئیسلام و بە تایبەت سوننەتە کە توھمە و تاوانی ئەوە دەداتـە پاڵ ئیمامـی زوھری کە گوایە  بە دڵ و خواستی حوکمـەت و دەسەلاتداران فەرموودەی نوسیوە  و دەلێ کە گوایە زوھری وتویەتی (( إن ھـؤلا الأمراء أکرھونا علی کتابة أحادیث ))  واتە ؛ ئـەو دەسەڵاتدارانـە زۆریان لی کردین کە فەرموودە گەلێک بنوسینەوە ' ھەڵیببەستین ' !

ئــەمەش گۆرینـی دەقە کە ئامانج و مەبەست و مانای قسەکەی امامـی زوھری پێچەوانە دەکاتـەوە 

✨لە کاتێکــا قسەکەی ئیمامی زوھری بەم شێوەیەیە (( کنا نکرە کتاب العلم - أی کتابتە - حتی أکرھنا علیە ھؤلاء الأمـراء ، فرأینا أن لا نمنعـە أحدا من المـسلمـین )) 

واتـە ؛ ئێمـە پێمان باش نەبوو کە زانست بنوسینەوە ھەتاوەکو ئەو کاتەی کە ئەو دەسەڵاتدارانە زۆریان لێ کردین بینوسینەوە ، بۆیـە ئێمـە وامان بینی کە ھیچ یەکێ لە موسوڵمانانی لێ بێبەش نەکەین .

{ تقییـــد العلم ، لاپەرە ١٠٧ }

ئـەسلی ئەم مەسەلەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ھیشامی کوڕی عبدالملک بە امامی زوھری وتووە کە چەند فەرموودەیە بنوسێتەوە بۆ مناڵەکانی، ئەویش پیی باش نەبووە کە تەنھا بۆ منالەکانی ئەوی بنوسێتەوە بۆیـە دەستی کردووە بە نوسینەوەی فەرموودە و یەکەم کەس کە سوننەتی کۆکردەوە  امامی زوھری بووە .

دەبـینین دەقە ئەسڵەکە دەلالەت دەکاتە سەر ئەمانەتی امامـی زوھـری  وە نیاز پاکێکەی لە بلاوکردنەوەی زانستدا ، بەوە ڕازی نەبووە تەنھا بۆ دەسەڵاتداری بنوسێتەوە بەڵکو بۆ ھەموو موسوڵمانانی نوسیوەتەوە  ، بەڵام کابرای ڕۆژھەڵاتناسی حاقد بەھۆی ڕقەکەیەوە وای لێھاتووە درۆ بداتە پال امامی زوھری بەوەی فەرموودەی لەبەر دەسەلاتدارەکان ھەلواسییە !!، ئەم دوانـە کوجا مەرحەبا ! 

{ السنـة ومکانتھا فی التشریع الإسلامی  - لاپەرە ٢٢١ }

به‌روار: 20/07/2019
بینین: 862