بیروڕا
  بۆ مامۆستا هەڵۆی خۆشەویست گەورەیت نواند .. ماریا تۆش تا - لای من وەرە
ماکوان کەریم

زۆر دەست خۆشی لە جەنابی مامۆستای خواپەرست و موەحید دەکەم ، کە جورئەتی کەم ووێنەی هەبوو توانی دان بە هەڵەیەکی بچوكدا بنێت زۆر بە ئاسای وەریگرت ووتی قسەیەکی نەشیاوم بەرانبەر بەو خانمە کردوە نەدەبوایە بکرایە ، ئەمەش لە پیاوی گەورە دەوەشێتەوە ، لە کاتی نەشیاویدا مرۆڤی موسڵمان لەئاستی حەقدا ملی تاڵە مویەکە..
بەڵام سەرشۆری بۆ ئەو دەڵە جاسوس و بێ حورمەتانەی کە شەو رۆژ بە دوای ئیستفزازکردنی موسڵمانەوەن بۆ ئەوەی هەنجەتێکیان لێیان دەست بکەوێت ، بۆ ناو زڕاندیان لەکاتێکدا قسەیەك لە نێوان دوو کەس بکرێت ، بێ حورمەتی ئەوەیە کە بەبێ ئاگای کەسی دووەم بڵاو بکرێتەوە و نەزانی جاسوسی دەکەیت بەسەریەوە .
هەڵوسێتی من لەسەر ئەو چەند دێرە قسەیەی جەنابی مامۆستا هەڵۆی بەرێز ..
ئەگەر بە چاوێکی موشتەری تەماشای ئەو هەڵوێستە بکەین کە بەرامبەر خاتو ماریا گیراوتە بەر ، لە راستیدا تەنها جێگای سەرسوڕمانە ..
رۆژ نیە .. قسە بە ریشی موسڵمان نەوترێت .. کوا هەڵوێستان شەقام ؟
رۆژ نیە .. قسە بە خانمی حیجاب ونیقاب نەوترێت ... کوا هەڵوێستان شەقام ؟
رۆژ نیە .. قسە بە مەلاو شێخ و پیاوچاکان نەوترێت ... کوا هەلوێستان شەقام؟
رۆژ نیە .. موسڵمان نەخرێنە زیندان ... کوا هەڵوێستان ..؟
رۆژ نیە .. بە حورمەتی موسڵمان و منارەی مزگەوت و تەکیەو خانەقاکانمان جنێو نەدرێت .. کو هەڵویستی شەقام ؟
رۆژ نیە .. لە تەلەفزیۆنەکانەوە قسە بە زاناو ئەدیب و نوسەرانی ئەم ئیسلامە نەڵێن ، کوا هەڵوێستی مەردایەتی و کوردایەتی 
رۆژ نیە .. پێشمەرگە لە کەناڵەکانەوە دەرنەچێت لەبەر هەژاری و نەداریان کەس هەڵوێست وەرناگرێت ؟
رۆژ نیە .. ژنە شەهید ، نەچیتە بەردەم بارەگاکان .. کوا هەلوێست ؟
بۆ ئێوە بچکە موسڵمان نین ؟
کوری خەڵکی خواناسو دینداری ئەو ووڵاتە نین ؟
هەرچی نێرگەلە خانەو قومار خانەیە مەشروب و جگەرەیە خەڵکی ئەو ووڵاتەیان توشی نەخۆشی سەرەتان کرد لەڕیگای کۆمپانیا بیانیەکانەوە و هەمووی بەسەرچووە کواهەڵوێستان ؟
لە هەمووی ناخۆشتر .. حەڵاڵ حەرام دەکرێت و حەرامیش حەڵاڵ دەکرێت ، کەس چرکەی لێوە نایەت ؟
قسە بە قورئان دەڵێن . هەڵوێستان نیە 
قسە بە پێغەمبەر دەوترێت صلی اللە علیە وسڵم هەڵوێستان نیە 
قسە بە خوای پەروەردگار دەوترێت .. هەڵوێست نیە ..
ئەمە لەپای چی و بۆ هەڵوێست نیە ، وەڵامەکەی لای ماریا خاتونە
ماریا .. کچی خۆم ..
ئەوەی تەماشای تۆ دەکات ، نازانێت چی دەڵێت ، تەماشای خۆت دەکات ، دیفاع لە شەهەوتی خۆی دەکات ، تەماشای جوانی و ناسكو خۆبادانی تۆ دەکات بە ناوی هونەرەکەتەوە .. 
ئەوەی زۆر بەرگریت لێ دەکات .. ڤیدیۆی کلیپەکەی تۆ لێ ئەدەن و بە دیار دووبیرەوە چەند جار تەماشات دەکەنەوە ..
ماریا .. کچە بەڕێزەکەم ..
پێت وانەبێت ئەوەی هەڵوێستی نواندوە هەڵوێستی لەسەر هونەرەکەت وەرگرتوە ، نا- دڵنیابە راست نیە ، ئەوانەی هەڵوێست وەردەگرن بۆ شەهەوتی خۆیانە.. تۆش هونەرت دانەهێناوە ، بەڵکو کت ومت لاسایی ئافرەتیکی مەسیحی لوبنایت کردۆتەوە کە ناوی نەجوا کەرەمە ..
کجی خۆم دڵنیابە خەڵك ناسیتی وناونابنگت بیسترا بابەسبیت و قیامەت نزیکە ، هەموومان مردنیکیش قەرزارین و جوانیت لەبەرچاوی خەڵکی دامەنێ، هەرچەندە ناوت هەبیت و ناسراو بیت تەنها خێزانەکەت خاوەنی تۆیەو لەگەڵ ئەوە کەسەی کە دەبێتە هاوژینت..
نمونەیەکی هونەر پیشەی جیهانی گەورەت بۆ دەهێنمەوە لەگەڵ کچەکەی ..
چارلی چاپلن .. کاتێك نامەی بۆ ژیراڵدینی کچی نوسی .. بە موعانتێکی زۆرەوە پێ دەڵێت : ژیراڵدین سەرسەم مەبە بەجوانیەکەت ، ئەوەی تەماشات دەکات پیاوانی ورگ زلی سەرمایەدارین ، بە سەماکەت مەنازە دەشێت لە رووداوێکدا قاچەکانت لەدەست بدەی..
ژیراڵدین .. هەوڵبدە کاریك بکەیت کە لەدوای خۆت بنوسرێتەوە ، نەك لە بیر بکرێت .
ژیراڵدین لەکۆتایدا لوت بەرز بوو بەسەمای ناو باڕەکان ژیانی بردە سەر
چارلی- بووە ئەو هونەرمەندە گەورەیەی کە سینەما و کۆمیدیا بێ ئەو تەواو نابێت 
ژیراڵدینی کچی شی زۆربەتان ناوتان نەبیستوە ، چونکە خەڵکی تەماشای هونەرەکەی نەدەکرد تەماشای لاشەو لەنجەو لاری و سەمای شەوانی دەکرد ، ئەوەی تەماشای دەکرد مەست و داوێن پیسەکان بوون بۆیە هیچی نەبوو بە هیچ زوو ئەستێرەکەی کشا .

هیوام وایە پەیامەکەم گەشتبێت
به‌روار: 14/08/2019
بینین: 951