بیروڕا
  نوێبونەوە ئەکەن لە گوتاری ئیسلامیدا ؟!
وەرگێرانی: یحیی نەوزەر
.
ئایا گەیشتوینەتە ئەو قۆناغەی دادگایی ھاوەڵانی پێغەمبەر بکەین و حوکم بدەین بەسەریاندا بۆئەوەی پێمان بڵێن نوێبونەوە ئەکەن لە گوتاری ئیسلامیدا ؟!
 
ئایا کار گەیشتووەتە ئەوەی مسوڵمان قورئان بدڕێنێ و پشتگوێی بخات بۆ ئەوەی پێی بوترێ پێکەوە ژیان دەکا لەگەڵ ئەوانیتر ؟!

سەرەتا ئەبێت بڵێم من لە،زانایان  نیم لە بواری زانستی عەقیدە بەڵام دەستەواژەی " نوێکردنەوەی گوتاری ئیسلامی " ئەبینم کە زۆرێک لە نزم و سوکەکان ئەیڵێنەوە بڕوام وایە دەربڕینێکە کە لەناواخنیدا ھەڵگەڕانەوە و ڕیدەی ھەڵگرتووە ، ئیسلام بیبسی کۆلا نیە پێویستی بە بازاڕ بۆ پەیداکردن ھەبێ بە ڕێگەی نوێ 

ڕەنگە ناونیشانەکە کەمێ شۆک دروست بکات بەڵام بەئەنقەس سەرەتای نوسینەکەم بە پرسیارێ دەست پێبکات بۆ ئەوانەی بەنگەشەی مسوڵمان بوون دەکەن ئەوانەی گۆرانی " جوانکردنی وێنەی ئیسلام " ئەڵێنەوە و دوبارە نوێکردنەوەی گوتاری ئیسلامی بەرز دەکەنەە ، ئەڵێم بەوانە : ئایا یەک کەستان جورئەت ئەکەن بڵێن بە بیروبۆچونەکانی ھاخام " عوفادیا یوسف " کە تەشویھی وێنەی دینی یەھودی دەکات و پێویستە لەسەر یەھودیەکان بێبەری بونی خۆیان ڕاگەیەنن و گوتاریان نوێ بکەنەوە ؟!

ھاخام عوفادیا یوسف بە دەق لە وتارێکیدا کە تەلەفزیۆنەکانی ئیسرائیل گواستیانەوە ئەڵێت " یەھودی کاتێک مسوڵمانێک ئەکوژێ وەک ئەوە وایە مارێک یان مێروێکی کوشتبێ ، ھیچ کەسێکیش نیگەران نیە لە لەناوبردنی مار و مێرووی زیانبەخش بۆ بەشەر ، لەبەر ئەوە لەناوبردنی مسوڵمان ھەروەک لەناوبردنی مێش و مار و مەگەز کارێکی ئاساییە کە ڕوو بدات " 

جارێکیتر لەسەر کەناڵی دووی ئیسرائیل ھەمان ھاخام وتەکەی دوبارە کردەوە بەپشت بەستن بەدەقی یەھودی بەوەی کە دینی یەھودی ھانیاندەدات بەلەناوبردنی ئەو کەسانەی لەسەر خاکی فەلەستین نیشتەجێن و دەڵێت لە کتێبی تەلمود ھاتووە :" ئەگەر چویتە ناو شارەکە و بویتە خاوەنی ھەوڵ بدە ژنەکانیان بکەیتە کەنیزەک و پیاوەکانیان بکەیت بەندە و کۆیلە لەگەڵ منداڵەکان ، یان بیانکوژە " 

ھاخام " اسحاق شابیرا" کتێبیکی نوسی بەناوی " تەوراتی پاشا" لەو کتێبەدا بانگەشەی کوشتن دەکات تەنانەت منداڵی شیرەخۆرەش چونکە بەمەترسیان دەزانێت لەسەر ئیسرائیل ..

تەحەدا ئەکەم یەک کەس لە دەسەڵاتداران و زانایان و مێگەلی ڕۆشنبیران و ئەوانەی بەحساب خەمی ناشیرین بونی وێنەی ئیسلامیان ھەیە بەیەک وشە بتوانن داوا لەیەھودیەکان بکەن کە پێداچونەوە بکەن بۆ تەلمود یان فەتوای ھاخامەکانیان ، ئێوە دەزانن کە ھەرگیز نەیانتوانیوە و ناشتوانن جورئەتی شتی وابکەن لەبەر ئەوەی،باش ئەزانن ئەوەی شتی وا داوا بکات یەھودیەکان سەری دەپەڕێنن

ھەمووی پێشبڕکێی بەدەستھێنانی ڕەزامەندی یەھودیەکانیەتی بۆیە بەبچوکی بێدەنگی ھەڵدابژێرێ ، بەلام ھەموو توانا و سەلیقە و لێوەشاوەییەکانیان دەخەنە کار لەبارەی نوێکردنەوەی گوتاری دینی ئیسلام

تاوانە قێزەونەکانی کە ئەوروپا بەناوی خواوە ئەنجامیانداوە لای ئەمان نەبوەتە ھۆی وێنەی مەسیحیەت ، ھەرگیز نەشمان بیست بوترێ دینەکەیەن دینێکی ئیرھابیە چونکە ئەو تۆمەتە مارکەیە و تایبەتە بە ئێمە مسوڵمان بەتەنھا ،
یەک کەسیان جورئەتی نەکرد ئەگەر لەبەر خۆشیەوە بەبێدەنگی بڵێت کە قەشە " لاس کاساس" گەورەترین دەڵاڵی کۆیلە فرۆشی بووە کە سەرپەرشتی بازرگانەکانی کۆیلە فرۆشی کردووە کە ئەفریقیەکانیان  دەڕفاندن و دەیانبردن کە ژمارەیان لە ١٥ بۆ ٤٠ ملیۆن بووە و ھەموو کەشتیەکیش قەشەی لەگەڵ بووە کە ھەر قەشەیەک یەکێ لەو کۆیلانە بکاتە مەسیحی بڕێک پارەی بۆ دانراوە !! 

بەڵام ھەمووی پێشبڕکێیانە لەبارەی درۆیەک بەناوی تەشویھ و ناشیرینکردنی وێنەی ئیسلام 

یەک کەسیان جورئەت دەکات یەک،وشە بنوسێ لەسەر پاپا یوجینیاسی چوارەم کە ڕایگەیاند سەرپەرشتی ھەڵمەتەکانی بەکۆیلەکردنی کردووە کە مەلیک ھنری ئەنجامیداوە لە ئەفریقا  لە ساڵانی ١٤٥٠ بۆ ١٤٦٠ ؟! ،  
پاپا نیکولای پێنجەم و  پاشا کالکاتاسی سێیەم عەقدێکیان ئەنجامدا بۆ بەکۆیلە کردنی ئەفریقیەکان بەرامبەر بە مەسیحی کردنیان و بەخشینی ٣٠٠کڕاون بە دەسەڵاتی کەنیسە بەرامبەر ھەر ئەفریقیەکی بەکۆیلەکراوەوە 

ئەگەر ئیسلام بە زەبری شمشێر بڵاو بوەتەوە وەک وا ئیدیعا دەکەن ، ئەوا مەسیحیەت بلاوبوتەوە بەڕێگەی پاکتاوی ڕەگەزی و کۆمڵکوژی بەناوی خواوە ، یەککەس جورئەتی نەکرد بڵێ ئەوە وێنەی مەسیحیەتی ناشیرین کردووە ، وە ھەرگیز  کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی مەکسیک لە ٣٠ ملیۆنەوە بۆ سێ ملیۆن لە ماوەی تەنھا ٢٠ساڵدا ناونەنرا ئیرھاب ، بەڵام کاتێ منداڵێک لەبرسیەتیدا ھاواری لێبەرز دەبێتەوە ئەھلی ڕۆشنپیری درۆینە دەسەکەن بە دادگایی توراسی ئیسلامی !!

مەسیحیەت توشی تەشویھ و ناشیرینکردن نەبویەوە کاتێ بۆشی سەرۆکی ئەمریکا وەستاو جەنگی خاچ پەرستی ڕاگەیاند ، عێراقی داگیر کرد و چوار ملیۆن قوربانی لێکەوتەوە ، بەڵام ئەبێ ئیسلامەکەمان دادگایی بکەین و کتێبەکانمان بسوتێنین بۆ ئەوەی سەرچاوەی توندڕەوی وشک بکەین !!!

مەسیحیەتمان تۆمەتبەر نەکرد بە ئیرھاب کاتێک پاپا ئوربانی دووەم وەستا بۆ دەست پێکردنی جەنگی خاچپەرستی کە بە ملیونەھا ئینسانی کردە قوربانی 

نەمان بیست کەس قسە بکات لە بارەی ھیندۆس و ھیندۆسیەکان کە قوربانیەکانی بە کۆیلە کردنی نوێ لە ھیند بەتەنھا گەیشتە ١٤ ملیۆن کەس بەپێی دامەزراوەی " ووک فری فاوندیشن" وە نەمان بێست لەکەس داوای ڕاستکردنەوەی ھیندۆسیەت بکات ، بەڵام ئێمە،ئەبێ دادگایی ئیسلام بکەین چوونکە ھاوڕەگەزبازی قەدەغە کردووە لەشفرۆشی بکەن بەئازادی 

ئێمە ئەبێ دادگایی ئیسلام بکەین بەڵام کەس جورئەت ناکات داوای ھاوپەیمانیەتی بکات دژی بەریتانیا کە ئەمڕۆ ڕێک ئەمڕۆ یانزەھەزار و حەوسەد قوربانی بەکۆیلەکردنی جنسی زۆرە ملێ بونەتەوە لەڕێگەی تۆڕەکانی لەشفرۆشی و بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی ئینسانەوە بە ھەزارانیان منداڵ و موراھیقن و لە بەریتانیا لەدایک بوون تەنھا لەبەریتانیا 

ئەو سەرشۆڕیەی ئێستە تێیدا دەژین بەھۆی لاوازیەوە بەڵکو بەھۆی خیانەت و خۆفرۆشی و دەیوسیەتی ناوخۆییمانەوەیە کە وایانکردووە زەندیقەکانی سەرزەوی کۆببنەوە بۆ سەر ئومەتی ئیسلام وەک چۆن گەلە قەل ڕەش لە تەرمێک کۆدەبنەوە ، وەک چۆن کەمتیار بەرەبێتە نێچیرەکەی ، لەبەر ئەوەی لاوازین ئەبێ باجی لاوازیەکە بدەین ، 
ئازارەکە زۆر زیاد دەکات کاتێ ئەبینی تەنازولکردنەکە لە عەقیدە بەردەوامە و کۆتایی نایەت ، گوێم لەیەکێکیان بوو ئەیوت محمد دیکتاتۆر بووە  کاتێ فەرمانیکردووە بەلابردنی بتەکانی دەوری کەعبە و بووەتە ھۆی ڕەفزکردنی ئەویتر و فرەیی لەناوبردووە و ئازادی پەرستیشی نەھێشتووە !!!

تکایە بڵاوی بکەرەوە باکەمێک لەو  شەرم و شعوری خۆ بەکەمزانینەی مسولمان کەمبکەینەوە 

نوسینی خاتوو ئیحسان الفقیە 
وەرگێڕانی یحیی نەوزەر
به‌روار: 15/07/2019
بینین: 854