لەووڵاتی دایکەوە سڵاومان بۆ کاک ماکوان تاووڵاتی تاراوگە
کامیل مەحمود
كاك ماكوان كه‌ریم نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسێكی چالاك و خاوه‌ن خوێندنه‌وه‌یه بۆ زۆرێك له‌دیارده‌و ڕووداوه‌كان و ئایدیا جۆراوجۆره باوه‌كان، خاوه‌نی زمان و ده‌ربڕینی تایبه‌تی خۆیه‌تی كه ئه‌گه‌ر زبریش بێت لۆژیك و مه‌وزوعیه‌تی له‌خۆ گرتووه، ئامڕازی كار‌و ته‌رحی هزرو ئایدیای خۆی ئه‌و كۆمپیوته‌رو قه‌ڵه‌مه‌ی ده‌ستی و سۆشیال میدیایه‌و هیچیتر، هه‌ندێ له‌نه‌یاره‌كانی به‌تایبه‌ت بێ باوه‌ڕه‌كان كه ناتوانن ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه ده‌كه‌ونه فێڵ و كاری جاسوسی له‌سه‌ری له‌ناوه‌و ده‌روه‌ی وڵات، سا به‌ڵكو بیخه‌نه داوی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی و جاسوسییهوه، تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ئه‌ویش ڕه‌وتی خۆی نه‌گۆڕیوه‌و فیكر بهفیكرو وشه به‌وشه وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌یبینم دیالۆگ و مونازه‌ره‌و هه‌ندێ جار جه‌ده‌لێكی بێزهنتیه كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌یخوڵقێنێت..
له‌وڵاتی دایكه‌وه سڵاومان بۆ ئه‌و هاوڕێ و برا به‌ڕێزه له‌وڵاتی غوربه‌ت و تاراوگه..
بهروار: 22/07/2019
بینین: 762
|