بانگەواز
  ئیسلام چۆن حوکم دەکات؟
ماکوان کەریم

میکانیزمی حوکمڕانی لە ئیسلامدا لە دوو چەمك پێك دێت؛ 
- حاکمییەت - ڕامیاری 
ئەم دوو چەمکە لە ناو ئیسلامدا تێگەیشتنی تایبەتی هەیە..
حاکمییەت: واتا گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆ لای خوا بەحەتمی .. سەرچاوەکەی بیروباوەڕەی ئیسلامییە واتا (عقیدە)
لێرەدا پرسیارێك خۆی زیت دەکاتەوە دەپرسێت.. ئایا خوای گەورە خۆی حوکم دەکات و چۆن حوکم دەکات؟؟
وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەیە خوای گەورە لە ڕێگای پەیامەکەی خۆیەوە کە ناردویەتی بۆ پێغەمبەر – صلی اللە علیە وسلم- پاشان سوننەتی پەیامبەرةکەی فەرمانڕەوای دەکات و بەو پەیامە ئاراستەی هەموو موسڵمانان دەکات، هیچ دەستور و فەرمانێك نابێت لە حوکمڕانی ئیسلامیدا دژی فەرمودەی خوا پێغەمبەرەکەی بێت، ئەم تێگەیشتنە حەتمییە و هیچ موسڵمانێك ناتوانێت لێی لابدات، بە دەیان دەقی قورئان و سەدان فەرمودەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەم بارەوە ئاماژەی بە حاکمییەتی خوای گەورە کردوە، تەفسیرە نایابەکەی سەید قوطب -ڕەحمەتی خوای لێت- لەسەرەتایەوە تا کۆتایی ئەوە دەسەلمێنێت کە حاکمییەتی تەواوەتی بۆ خوای گەورەیە ، تەنانەت لەسەر ئەو تێگەیشتنە زیندانی کراو پاشان لە سێدارە درا.
ڕامیاری (سیاسەت) : ئەم چەمکە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی هیچی لەبارەوە نەفەرمووە وەك دەقی کۆنکرێتی ودایڕشتبێت وەك نمونەی حاکمێتەکەی کە باسمان کرد ، ئەم چەمکە جێگای ئیجتیهادو بیرکردنەوەی خەڵکی یە بەگشتی، واتا دەقێك نیە بە جوبریلدا – سەلامی خوای لێبێت- خوای گەورە ناردبێتی بۆ پێغەمبەرەکەی – صلی اللە علەی وسلم- وتمان حاکمییەت حەتمییەو دەبێت پیادە بکرێت، بەڵام سیاسەت کە تێگەیشتنی دووهەمە و سەرچاوەکەی فیقهی ئیسلامییە هیچ پەیوەندی بە وەلائو بەڕائەوە و بیروباوەڕەوە نیە، بەڵکو- میکانیزمی کارکردن و ئالیەتی چونە پێشەوی حاکمیەتەکەی خوای پەروەردگارە ، ئیسلام هیچ جۆرە مۆدێلێکی دەستنیشان نەکردوە ..
بۆ؟
پرسیارێکی تر خۆی زیت دەکاتەوە دەڵێت : لە کاتێکدا ئیسلام لە ووردودرشتی ژیانی مرۆڤەکان چۆتە ناویان و تەنانەت خۆی کردوە بە ژوری نوستنی ژن و مێردو چونە ناو تەوالێت و تەنانەت هەڵسان لە خەویشت ڕێساو نزای تایبە تی هەیە، ئەی چۆن کارێکی واهەستیاری گرنگ بەجێدێڵێت و هیچ باسێکی ئەو تۆی لەبارەوە نەکراوە، کە ئالیەتی کارکردنی حاکمییەتە..؟
وەڵامەکەی بەم شێوەیە سەرچاوە دەگرێت لای نوسەر- ئیمامی شافعی لە شاری بەغدادا فتوایەکی دا و پاشان چووە ناو ووڵاتی میسر لە فتواکەی پەشیمان بوویەوە کە هەموو ٤ ساڵ نێوانی بووە یان زیاتر.. 
بۆ پەشیمان بوویەوە ؟
هۆکارەکەی پەیوەندی بە سەر ژیانی خەڵکیەوە بووە ، دەقی کۆنکرێتی واتا وەحی لەبەرەیەوە نەبوو بۆیە بۆ عێراق واپێویست بوو کە بەو جۆرە بەرخورد لەگەڵ خەڵکەکەی بکات ، بەڵام کلتور و ژینگەی میسر جیاواز بوو ، لە کاتێکدا هەردوولا هەر موسڵمان بوون.. ئەمە تێگەشتنە لە فیقهی ئیسلامییەوە سەرچاوەی گرتوە...ئیجتیهادە- ئاماژەم بەوە کرد کە سیاسەتیش لە فیقهی ئیسلامیەوە سەرچاوەی گرتوە واتا زادەی ئیجتیهادی سیاسیەکانە ، پایەى ئەم فیقهە تەنها ڕەوشتی ئیسلامی سەرچاوەکەیەتی کە ڕاستگۆی و وەفا و خۆساغکردنەوە و بەخشیندەیی و ووریایی و دانایی و ئازایی و...تاد .. بنەمای سیاسەتی شەرعین لە ئیسلامدا..
بۆ نمونە خەلیفە لە ئیسلامدا دەکرێت تا مردن بێت، بەڵام لە جێگایەکی تر بۆ چوار ساڵ جارێك هەڵبژێرێت، کەواتە هیچیان حەرام نینو ئارەزوو و گرێبەندی حاکم و مەحکومە- ئەوە کارە دەستنیشان دەکات، ئەم پاشگرە -یاخود- باکگراوندە بۆ فیکری سیاسی ئیسلامی گرنگە، ئەگەر لەم دوو چەمکە کە حاکمییەت و سیاسەتی شەرعیە.. بە باشی قاڵ نەبیتەوە ئاستەمە لە سیستەمی سیاسی ئیسلامی تێبگەیت، هیوام وایە لەم باسانەدا من شتیکم ڕوونکردبێتەوە.. تێگەیشتن لەم دوو چەمکە زۆر جار نەیاری دەسەڵاتی ئیسلامی دروست دەکات ئەگەر گەندەڵ یان خراپەکار بوو.. مەبەستم نەیار واتا ئۆپۆزسیۆنە بە زمانی سەردەم..
ئایا ئۆپۆزسیۆن لە سیستەمی سیاسی ئیسلامیدا بوونی هەیە؟
بەڵێ بە دڵنیایوە بوونی هەیە ، تەنانەت لە سەردەمی پێغەمبەری خواوە – صلی اللە علیە وسلم سەرچاوەی گرتوە – پێغەمبەریش تەواوی ئازادی و بیروباوەڕیانی لە ڕووی نەیارییەوە پێبەخشیوو، نمونەی عەبدووڵڵای کوڕی سەلول کە لە جەنگی ئوحودا بە خۆی و٣٠٠ کەسەوە گەڕایەوە و ووتی من بڕوام بەم جەنگە نیە، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئازادی تەواوەتی پێبەخشی ، هەروەها لە کاتی جەنگی بەنو قەینوقاعدا ئۆپۆزسیۆنی پێغەمبەری خوا عەبدوڵڵای کوری سەلول ناڕەزا بوو لەسەر کوشتنی بەنو قەینوقاع ، پێغەمبەریش داواکەی گۆڕی بۆ دەرچوونیان و ئەوانیش رازی بوون.
لە ئیسلامدا ئۆپۆزسیۆن دەشێت لە شێوەی کۆمەڵو گروپدا بێت وەك ئۆپۆزسیۆن دژی عوسمانی کوڕەی عەفان ، یاخود وەك تاك دژی عومەری کوڕی خەتاب لەسەر مارەیی ئافرەت .. یاخود دەشێت چاودێری دەسەڵات بێت وە ك لەسەردەمی ئەبوبکردا.


به‌روار: 21/07/2019
بینین: 86