کۆمەڵگە
  ئافرەتان لە تابلۆیەکی بینراودا
سیما ڕێبوار


مێژووی مرۆڤایەتی بەقۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە، لەهەرقۆناغێکدا ژنان بەشێوازێک ژیانیان گوزەراندوە کە ژێردەستە بن،کە تەنیا فەرمانەکانی پیاوجێبەجێ بکەن، هەرلەمنداڵیە وە تەنانەت جیاکاری لە یاریەکان بەوەی کچ ئەبێت بووکەشووشەی پێ بێت و کوریش دارلاستیک ودەمانچە لە تواناکانی ئە ودابێت ئەم جیاکاریە دەستی پێکردوە،هەمیشەپیاوان ژنیان وە ک بوونەوەرێک ئە بینی کە بۆخزمەتکردنی ئەوان درووست بووبن،کاروبارەکانی ژنان بۆیان دیاری کرابوو،هەرلە ماڵداری وخاوێنکردنەوەی ماڵ وخواردن ،دووست کردن ومناڵ درووست کردن و بەخێوکردنیان وخزمەتکردنی پیاو هیچی ترنەبوو
لە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتیە کاندابەهۆی بوونی جیاوازی زۆرلە نیوان ڕەگەزی نێرو مێ،وچەوسانەوەو چاوترسێنەری ڕەگەزی مێ ،ئافرەتانی ڕۆژهەڵاتی وبە تایبەت کوردستان زیاتردووچاری کێشەو توندویژی دەبنەوە.بێگومان ئەمەش بە هۆی زاڵبوونی عەقلیەتی پیاوسالاری ودابوونەریتە سەپێنراوەکان وداڕشتنی یاساگەلێک بە شێوازی جیاکارانە،کەهەموویاساکان بێ دەسەڵاتی وکەم توانایی ئافرەت وپایە بەرزی ودەسەڵاتی پیاونیشان ئەدەن، هەڵبەت جگە لەوەی لە فیلمەکانیشدا ڕۆلی سوپەرمان .و باتمان داراوە بە کوڕ وڕولی بێ هێزی ولاوازی دراوە بە ئافرەت
دیاریکردنی ئەرکەکانی ژنان و لاوازی پشاندانی لە تاوانی ژندا نەبوو بەڵکوباروودۆخی ژیان و کۆمەڵگاو دابوونەریت ئەم جیاکاریەی خولقاندبوو،تەنانەت ژنانیان فێری بێدەنگی وقبوڵکردنی ستەم وزۆرداری کردبوو،لە مێژووەوە تاوەکو ئیستا تاڕادەیە ک ئە وژێردەستیە ی ئافرەت گۆڕانکاری بەسەرهاتوە،بەڵام ناتوانین بڵێن کۆتایی هاتوە
،ژنان لە بازنەیەکی داخراودا نیوەی قۆناغە کانی ژیانی مرۆڤایەتیان تیپەڕاند بۆیە لێرە پێویستە ببپرسم؟
ئایاژنان ئە وقۆناغەی بۆیان دیاری کرابووتییان پەڕاند؟لەکۆندا هەمووان بە رپرسیاربوون؟ئەی ئیستا کێ ،بەرپرسیارە لەبەرامبەر ستەم ونادادپەروەری ئافره تان
ڕەنگە وەڵامی ئەم پرسیارانە تابلویە ک بێت لەناوەندی شارداوهەموومان بینیبێتمان بەڵام تەنیابەتیلە چاوێک تەماشای تابلۆکەمان کردوە و ڕۆشتوین،من ئەمڕۆئە مەوێت بەرامبەر تابلۆکە بوەستم وپەنجە ! بخەمە سەرتابلۆکە وبە هەموو ئافرەتان بڵێم، ئە مە ئێوەن
، ئەمە ئێوە ن هیشتانادادپەروەری وستەم قبوڵ ئە کەن ،ئەمە ئێوەن هێشتاخۆتان نوقمی ئازارێک و بێدەنگیە ک کردوە !ئەمە ئێوە ن لاوازخۆتان پیشانی پیاوئەدەن
لە وقوناغەی پیاوسالاری کە هەمووشتێکیان بۆ ئافرەت دیاری ئەکرد من پێم وایە تاڕادەیەکی زۆرتێپەڕیوین،پێموایە لە ئیستاداهەمووکێشەو هەمووستەم و نادادپەروەریەک بەرامبەر ئافرەت ئەکرێت،خۆمان بەرپرسیارین،خۆمان بێدەنگ ئەبین،خۆمان ئە وەقبوڵ ئەکەین کەلاوازبین،پیاوئە
ودەسەڵاتەی جارانی نییە کەهەمووشتێک هەموو ئەرکێک بۆ ئافرەت دیاری بکات و بیکاتە ڕۆبۆتێک چۆنی ویست ئاوهابەکاری بهێنێت،پیاولەودەسەڵاتەزۆرەی دەرچوو،بۆیە ئیستادەسەڵاتی پیاو و ژنان تاڕادەیە ک یەکسان بۆتەوە، یەکسانیەک هەمووئافرەتێک ئە وتوانایەی هەیە، بەرامبەر زوڵم وستەمی پیاو بێدەنگ نەبێت ووەڵامی توندیان بداتەوە،خۆشبەختانە بارودوخی کوردستان بە جۆرێکە زۆرلە ڕۆشنبیران و پیاوانی نوسەرداکۆکی لەمافی ئافرە ت ئە کە ن وبەرگریان لێدەکەن،بەڵام بەداخەوەهیشتا کۆمەڵێک ئافرەت هەن خۆیان بە بێدەسەڵاتی ئەبینن،کۆمەڵێک هە ن باوەڕیان بە تواناکانی پیاو ولاوازی خۆیان هەیە، ئەوان پیاوسالاریان قبوڵە،ئەوەیان قبولە لە سوچی ماڵێکدا دانیشن و بێدەنگ لەدرەنگانی شەودابەتەنیا بگرین
بێگومان هەمووئافرەتێک ئازادوسەربەستە لە هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی خۆی،لەقبوڵکردنی هەمووڕەفتارێکی بەرامبەرەکانی،بەڵام جێی نیگەرانی و سەرنج دەبێت ئە وکاتەیت ماف و ئازادی کەسێک پێشەل ئە کرێت ،کاتێک توندوتیژی وخیانەت دێتە ئاراوە وئافرەت بێدەنگی هەڵبژێرێت .
به‌روار: 19/07/2019
بینین: 1365