کۆمەڵگە
  دیبەیتێکی من و کچێکی نەرویجی لە سوید .. لەمەڕ سەندرێلا و شهرزاد..
ماکوان کەریم

رۆژی شەممە خۆم و خەسوم و ماڵو منداڵ چووین بۆ سوید بۆ کڕینی کۆشتی حەڵاڵ..
لە دووکانەکەدا لەگەڵ ئانای کچم موجامەلەیم دەکرد .. بە کوردی ووتم وەرە ئەملاوە پرنسیسە جوانەکەم..
کچێکی نەرویجی دیاربوو ئەویش گۆشتی دەکڕی تەبعەن لەبەر حەڵاڵەکەی نەبوو ئەو ، تەنها لەبەر هەرزانیەکەی بووە..بەهەر حاڵ ..
ووتی : ئێوە لە شەرق پرنسیسەتان هەیە وەك ئەفسانەی سەندرێلا.. دیار بوو دەیویست خۆی بنوێنێ..
ووتم هەیە ..لە سەندرێلا بەهێزترە ئەفسانەکەی.. باسی مەم و زین کرد و کە کراوە بەزمانی ئەڵمانی لە ڕێگای پرۆفیسۆرێکی کورد جەمال نەبەز..
ووتی نەمدییوە.. و زۆر مەعروف نییە.. وەك خەڵکی شارە حەیاتەکە سلێمانی دەڵێت زۆر پۆزی لێیا
ووتم : ناوی شهرەزاد بیستوە؟؟
ووتی : بەڵێ خاوەنی ئەفسانەی ١٠٠١ شەوە ئەوە معروفە ..
ئینجا منیش داخی دڵی خۆمم ڕشت ، ووتم دەزانی ئەفسانەی سەندرێلا زۆر سادەو ساکارە و وەك رۆژئاوایەکان ساردوو سڕە و هەموو رووداوەکە لە تاکە پێڵاوێکدایە ، ئەوەش سادەیی ئەدەبی رۆژئاوا دەردەخات، بەڵام شهرزاد ئەو ئافرەتە چاونەترسە بوو کە بۆ ماوەی ١٠٠١ شەو نەیهێشت چیتر پادشای خوێنڕێژ- خوێنبرێژێت و ئافرەتانی رۆژهەڵات هەمیشە بیریان لای ئەوەیە چۆن خەڵکی لە دەستی زاڵمان رزگار بکەن ، بەڵام لەسەربنەمای ئەفسانەی سەندرێلا ئافرەتانی رۆژئاوا هەمیشە خەریکی سوراو سپیاو میکیاژ و پێڵاو و جلوبەرگن ..
وەڵڵا خێزان بە توڕەی بانگی کردم .. ووتی ئاگات لەو منداڵەنە بێت با تۆزێك گۆشت و قیمەی جوان هەڵبژێرم ..
منیش خێر چومە خزمەتی خێزانم .. ماڵئاوایامان لەیەکتری کردو نەشمووێرا ژمارەی تەلەفونەکەی خۆمی لادابنێم بڵیم دیبیتەکە لە نەرویج تەواو دەکەین ..!!!
هەروا بۆ خۆشی بۆم گێڕانەوە لەوانەیە سودی هەبێت بۆ ڕۆژی خۆی

به‌روار: 15/04/2016
بینین: 2146