کۆمەڵگە
  ڕۆشنبیــــری بوونی بڕوانـــامە نییـــــە
د.عبدالواحید
ڕۆشـنـبـیـری خوێندنەوەی ڪتێبی قەبەو زل نـییـە
ڕۆشـنـبـیـری هەبوونی زانست و زانیاری نـییـە
ڕۆشـنـبـیـری قسەی زل و فەلسەفیش نـییـە
ڕۆشـنـبـیـری مـوڵڪی هـیـچ ئـایین و هـزر و ئـایدیایەک نــییــە ،، ئاخر هەیە بڕوانامەی هەیە و کتێبی زۆریش ئەخوێنێتەوە ، بەڵام ڕای جیاواز قبوڵ ناکات هەر ڕایەکەی خۆی لاپەسەندە ، گەر هاوڕای نەبویت ڕێز بۆ فکر و تێڕوانینت دانانێت ، بگرە زۆرجا ڕێز لە مرۆڤ بونیشت نـاگرێـت ،، یان کۆیلەی بەرژەوەندی و پارەیە و زانستەکەی ئەکاتە خزمەتی ناحەقێکەوە ، یاخود بە شان و باڵی ستەمکارێکدا هـەڵ‌ئـەدات
یاخود خۆی لێ ئەگۆڕێ و خەڵکی بە نەفام و نەزان ئەزانێت و خۆی بە ئەرستۆ دێتە پێش چاو
دەی ئەم خاڵانە پێچەوانەی ڕۆشنبیرین ،، ئەزیزم ،،
ڕۆشـنـبـیـری ڕێز گرتنە لە ڕای بەرانبەر گەر پێچەوانەی ڕای تۆبێت
ڕۆشـنـبـیـری ڕێزگرتنە لە مرۆڤایەتی و مرۆڤ
بەبێ جیاوازی ئایین و ئایدۆلۆژیا و هزر
گەورەترین ئاستی ڕۆشـنـبـیـری ئەو کاتەیە ڕێز لە مرۆڤبوونی مرۆڤ ئەگری بەبێ گوێدانە جیاوازییەکان
ڕۆشـنـبـیـری بواردان و ئازادی دانە بە بەرانبەرەکەت تا هزر و ئایدیای خۆی ئەدا بکات ، نەک ڕێگری لێبکەیت
ڕۆشـنـبـیـری تەداخول نەکردنی ژیانی خەڵکیە ، وە سەرقاڵ بوونە بە ژیان و کردار و گوفتاری خۆتەوە ،، دەی ئەمەش واتە ئـــەخــلاق
کەواتە گەورەترین ڕۆشنبیری بەئـەخـلاق بوونە
دەی ئـەخـلاق ڕوحی مرۆڤ بوون و مرۆڤایەتیە ،، ئـەزانی! مرۆڤ هەیە نـە بڕوانامەی هەیە نـە خوێندەوارە بەس ڕۆشـنـبـیـرە
مرۆڤیش هەیە خاوەن چەندین بڕوانامەو کتێبە بەڵام دوورە لە پایەکانی ڕۆشـنـبـیـری ،، ڕاسـتـی ئـێمـە لەجیاتی هەوڵدان لەپێناوی ئەم خۆ ڕۆشنبیرکردنە بـێ ناوەڕۆکە بـاشتر وایە هەوڵی بەئـەخـلاق بـوون بـدەیـن ،، چونکە ئـەوانەی خۆیان ڕۆشنبیرکرد زۆرێکیان پۆزاوی و خۆفرۆش و بەد ئەخلاقیان لـێدەرچوو ، بـێئـاگا لەوەی سـێیەڪی کێشەکانی کۆمەڵگا نـەبوونی ئـەخلاق و بەها ئینسانیەکانە ، کە ڕۆشنبیریش کاتێ نرخی هەیە ئەو بەهایانە بەئاگا بهێنێت لە زیهن و ناخی مـرۆڤـدا .
به‌روار: 21/07/2019
بینین: 1487