کۆمەڵگە
  خـــوات لــەگــەڵ ئــەی بـاشـتریـن ڕێـبواری ڕێ
دلــێر عـه ربــه تى
ھەرگیز مەبە مایەی ئازار بۆ ئازاردانی خۆت و خەڵکی چونکە 
ڕۆژێک دێت کە ڕێگــا بــبـێتە چـاڵـێک بۆت وە بۆ ھــەمیــشە 
یـارمــەتــیت نادات بــۆ ڕزگـار بـوونت بـۆیە باشــتر وایــە نـرخ و بـەھـای
خـاوەنـی ڕێــگـا کە خـوای گـەورەیــە و پــاشـان نـرخ و بـەھـای خۆت و
خــەڵــکـیـش بــزانە بەڵام ئەگەر ھـاتــوو پـێـچـەوانــەی خــواستی
خـاوەنـی ڕێــگـا کە خـوای گـەورەیــە ڕێـگــا بـبـڕیــت ئــەوا ژیــنت 
وەک ژیــنـی ڕێــبــوارێــکــی مـــــانــــدووی لـــێــدێـــت ، 
ھــەروەک و لــەم ھۆنراوەیەدا نــووسیـوومە !!!
ڕێبوارێکی ماندوو 
ژیان وەکو خەوێک وایە بێگومانم بە جێم دێڵێ
ژینم بەرەو سەراب دەباو بەرەو کەنار دەنێرێ
ئەو کاتانەی بێ باکانە گوڵی عومرم بەبا دەدا
نەمدەزانی ڕۆژێ دادێ تووشی نائومێدیم بکا
ئەو کاتەی کەبۆ گۆڕستان بارگەو بنەم دەپێچمەوە
ھەمو شتێ بەجێ دێڵـم بەتـەنیـای دەمـێنمـەوە
ئا لەو خاکەی کەســــەرەتــا لــەوەوە ھــاتــمە ئـەم بوونە
ئێستا سەفەری مەرگ دەکەم بۆ ئەو شوێنەی کەوا جێمە
بەڵام چیبکەم لەناو خاکا دادو بێ داد ئەمسـوتێنێ
لەمەنزڵگای دووا ھەوارم بێ دەسەڵاتی ڕام دێنێ
لەژێر چەتری ئەم خاکەدا خەم ئەنۆشم بە ئەسپای
بێجگە لە خوا کەس شک نابەم بمداتـەوە دڵـنەوای .

به‌روار: 02/07/2015
بینین: 1852