زانستی شەرعی
  جۆرێک لە شەریک دانان بۆ خوای بەرز مەبەست بوونی ڕیاو دەست کەوتنی دونیاو مەدحی خەڵک بە عیبادەت کردن
باوکى حارث

بنچینەی ئیسلام و گەورەترین فەرز لە ئیسلام ئیخلاسە بۆ خوای بەرز لە عیبادەت کردن و دوور کەوتنەوەیە لە هاوبەش دانان.
وە بوونی ئیخلاس لەکردەوەکانمان مەرجە بۆ قبوڵ بوونی لای خوای بەرز.
وە هەر کەسێک مەبەست ونیەتی بۆ غەیری خوای بەرز بێت بە ئەنجام دانی عیبادەت ئەوە جۆرێک لە هاوبەش دانانی بڕیار داوە بۆ خوای بەرز.
خوای بەرز ئەفەرموێ [وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ] (البينة : 5) واتە : ( وە ئەوان -جولەکەو دیان و موشریکەکان و هەموو خەڵک- فەرمانیان پێ نەکراوە تەنها بەوەی کە الله بپەرستن بەتەنهایی و بە ئیخلاس و دڵسۆزی ملکەچی دین بن بە شێوەیەک کە پشت بخەنە هەموو دینێکی باتڵ و هەموو نا حەقیەک تەنها ڕوو بکەنە ئیسلام و پەرستنی الله وە فەرمانیان پێکراوە نوێژیان بکەن -بە ڕێکی- وە زەکاتی ماڵیان بدەن وە ئەوە دینێکی ڕاست و دروست و بەهێزە ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (ان الله عز وجل لا يقبل من العمل الا ما كان له خالصا وابتغي به وجه) سلسلة الاحاديث الصحيحة : 52 واتە : (الله عز وجل هیچ کردەوەیەک وەرناگرێ ئیللا ئەوەی کە تەنها بۆ ئەو بێ بە ئیخلاس وە مەبەست پێی ڕووی ئەو بێ).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إن أول الناس يقضى يوم القيامة عليه رجل استشهد فأتي به فعرفه نعمته فعرفها قال فما عملت فيها قال قاتلت فيك حتى استشهدت قال كذبت ولكنك قاتلت لأن يقال هو جريء فقد قيل ثم أمر به فسحب على وجهه حتى ألقي في النار ورجل تعلم العلم وعلمه وقرأ القرآن فأتي به فعرفه نعمه فعرفها قال فما عملت فيها قال تعلمت العلم وعلمته وقرأت فيك القرآن قال كذبت ولكنك تعلمت ليقال عالم وقرأت القرآن ليقال هو قارىء فقد قيل ثم أمر به فسحب على وجهه حتى ألقي في النار ورجل وسع الله عليه وأعطاه من أصناف المال فأتي به فعرفه نعمه فعرفها قال فما عملت فيها قال ما تركت من سبيل تحب أن ينفق فيها إلا أنفقت فيها لك قال كذبت ولكنك فعلت ليقال هو جواد فقد قيل ثم أمر به فسحب على وجهه حتى ألقي في النار) رواه مسلم واتە : ( یەکەم کەس کە حوکمی بە سەر ئەدرێ لە ڕۆژی قیامەت پیاوێکە شەهید بوە -کوژراوە بەرامبەری کافران- ئەیهێنن -خوای بەرز- نیعمەتەکانی بیر ئەخاتەوەو پێی ئەناسێنێ بیری ئەکەوێتەوەو دانی پێدا ئەنێ -خوای بەرز- ئەفەرموێ : چیت کرد لەو نیعمەتانە چۆن بەکارت هێنا ؟ ئەڵێ : لە پێناوی تۆ شەڕم کرد هەتا شەهید بووم -کوژرام- -خوای بەرز- ئەفەرموێ : درۆت کرد بەڵام تۆ شەڕت کرد تا بڵێن پیاوێکی ئازاو بە جورئەتە جا ئەوەشیان ووت پاشان فەرمان ئەکرێ بەوەی کە -بیخەنە ناو ئاگر- جا ڕای ئەکێشن لە سەر ڕوو هەتا ئەیخەنە ناو ئاگر ، وە پیاوێکە کە فێری زانست بوە وە فێری خەڵکیشی کردوە وە قورئانی خوێندوە جا ئەی هێنن نیعمەتەکانی بیر ئەخرێتەوە دانی پیا ئەنێ -خوای بەرز- ئەفەرموێ : چیت کرد لەو نیعمەتانە چۆن بەکارت هێنا ؟ -ئەو پیاوە- ئەڵێ : فێری زانست بووم وە خەڵکیشم فێر کرد وە لە پێناوی تۆ قورئانم خوێند -خوای بەرز- ئەفەرموێ : درۆت کرد بەڵام بۆیە فێری زانست بویت بۆ ئەوەی بڵێن زانایە وە بۆیە قورئانت خوێند تا بڵێن قورئان خوێنە ئەوەش وترا پاشان فەرمان ئەکرێ بەوەی کە -بیخەنە ناو ئاگر- جا ڕای ئەکێشن لە سەر ڕوو هەتا ئەیخەنە ناو ئاگر ، وە پیاوێکە خوا -ڕزقێکی- فراوانی پێ بەخشیوەو لە جۆرەکانی ماڵی پێ بەخشیوە جا ئەی هێنن نیعمەتەکانی بیر ئەخرێتەوە دانی پیا ئەنێ -خوای بەرز- ئەفەرموێ چیت کرد لەو نیعمەتانە چۆن بەکارت هێنا ؟ -ئەو پیاوە- ئەڵێ : ڕێگایەکم نەهێشتەوە کە تۆ پێت خۆش بێ تیایدا ماڵ ببەخشرێ ئیللا ماڵم تیا بەخشیەوە بۆ تۆ-لە پێناوی تۆ- -خوای بەرز- ئەفەرموێ : درۆت کرد بەڵام تۆ بۆیە ئەمەت کرد تا بڵێن کەسێکی سەخیە جا ئەوەشیان ووت پاشان فەرمان ئەکرێ بەوەی کە -بیخەنە ناو ئاگر- جا ڕای ئەکێشن لە سەر ڕوو هەتا ئەیخەنە ناو ئاگر ) .
وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( ألا أخبركم بما هو أخوف عليكم عندي من المسيح الدجال ؟ الشرك الخفي : أن يقوم الرجل فيصلي فيزين صلاته لما يرى من نظر رجل ) (صحيح الجامع : 2607) واتە : ( ئایا هەواڵتان پێ بدەم دەربارەی ئەوەی کە زیاتر ترسی هەیە لام لە سەرتان لە مەسیحی دەججال ؟ شرکی-هاوبەشی- نادیار : ئەوەیە کە کەسێک هەڵسێ و نوێژ بکا وە نوێژەکەی جوان بکات لە بەر ئەوەی ئەبینێ کە کەسێک سەیری ئەکات ) .
وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( قال الله تبارك وتعالى : أنا أغنى الشركاء عن الشرك من عمل عملا أشرك فيه معي غيري تركته و شركه ) رواه مسلم واتە : ( خوای -تبارک وتعالى- ئەفەرموێ : من لە هەموو شەریکێک دەوڵەمەن ترم لەوەی پێویستم بە شەریک بێت هەر کەسێ کردەوەیەک بکات شەریکێک دابنێ لەوکردەوەیە لە غەیری من -بۆمن و شەریکەکەش بێ- ئەوە وازی لێ ئەهێنم لە گەڵ شرکەکەی -یانی پاداشتی نادەمەوە چونکە شەریکی دانا بۆم با لەو شەریکە پاداشت وەرگرێ- ) .
وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إن أخوف ما أخاف عليكم الشرك الأصغر ، قالوا : و ما الشرك الأصغر ؟ قال الرياء ، يقول الله عز وجل لأصحاب ذلك يوم القيامة إذا جازى الناس : اذهبوا إلى الذين كنتم تراءون في الدنيا ، فانظروا هل تجدون عندهم جزاء ؟!) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 951) واتە : ( لە هەموو شتێ زیاتر ئەترسم لە سەر ئێوە شرکی -هاوبەشی- بچوکترینە -بچووکە- ، ووتیان : هاوبەشی بچووکترین -بچووک- چیە ؟ -پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم- فەرموی : ڕیا کردنە -چاکە بکەی تا خەڵکی بت بینن- ، خوای عز وجل ئەفەرموێ بە خاوەنی ئەو ڕیایە لە ڕۆژی قیامەت کە پاداشتی خەڵک ئەداتەوە : بڕۆن بۆ لای ئەوانەی کردەوەکانتان ئەکرد تا بیبینن لە دونیا -بۆئەوەتان ئەکرد تا ئەوان بیبینن- ، سەیر بکەن بزانن لای ئەوان پاداشتان دەست ئەکەوێ !؟) .
لە سوودەکانی ئەم فەرموودانە
1- ڕیا کردن جۆرێکە لە هاوبەش دانان بۆ خوا واتە لە گەورە ترینی تاوانەکانە .
2- کەس نابێ لە خۆ بایی بێ بڵێ من توشی نابم چونکە کەس وەک هاوەڵەکان خوا لێیان ڕازی بێ نابێت لە فەزل و گەورەیی کەچی ئەوانیش ترسی ڕیایان لە سەر بوە بە شێوەیەک پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم زیاتر لە فیتنەی دەججال لە وە ترساوە موسڵمانان توشی ڕیا ببن .
3- ئەوەی ڕیا بکا ئەگەر بشکوژرێ لە بەرامبەری کافران و پارەی زۆریش ببەخشێ یان قورئانیش بخوێنێ لە سەر ڕوو ڕایئەکێشن بۆ ناو ئاگر پەنا بە خوا .
4- ئەوەی ڕیا بکات پاداشتی بۆ نیە لە قیامەت، لەبەر ئەوە ئاگادار بە چاکەو عیبادەتی خۆت بپارێزە لە ڕیا.
بەڕاستی ڕیا تاوانێکی ناشیرنەو باویشە لە ناو خەڵکی تەنها کەسانێک کە خوا پاراستونی با زۆر لەوە بترسین توشی بین چونکە نەک لەوەی پاداشتیش وەرناگرین بەڵکو ئەخرێینە ناو ئاگریشەوە بە هۆی ڕیا کردن موسڵمان ئەبێ خوا بپەرستێ نەوەک خەڵک! خێر ئەکەیت چاکە ئەکەیت چ پێویستە خەڵک بیبینێ ئەگەر بۆ خواتە، یان کە نەشی بینن بۆ چاکەی خۆت بۆ خەڵکی باس ئەکەی!؟.
ئیخلاس و مەبەست بونی ڕەزامەندی خوا لە بانگەواز کردن : ئەو کەسەی بانگەواز ئەکا ئەبێ تەنها بۆ خوا بیکات و مەبەستی تەنها ڕەزامەندی خوا بێ نەک دەست کەوتنی دونیاو پەیدا کردنی ناوبانگ و کۆ کردنەوەی دەنگ بۆ حیزبێک و گەیشتن بە دەسەڵات و کورسی ، وە نابێ منەت بکەیتە سەر خەڵک و داوای پاداشتیان لێ بکەی پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام داوای پاداشتیان لە کەس نەکردوە خوای بەرز ئەفەرموێ : [قُل لاَّ أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْراً إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِكْرَى لِلْعَالَمِينَ] (الانعام : 90) وە ئەفەرموێ : [وَيَا قَوْمِ لا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالاً إِنْ أَجْرِيَ إِلاَّ عَلَى اللّهِ] (هود : 29) واتە : (وەئەی قەومەکەم من لە بەرامبەری بانگەوازم بۆ لای خوا داوای ماڵ و پاداشت ناکەم لێتان پاداشتی من لای خوایە).
به‌روار: 20/01/2015
بینین: 1209