زانستی شەرعی
  دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام
منصور نجاة گەردی

زنجیرەی نۆیەم ...

سێیەم : بطلان الدور :- پوچەڵی خوول .

دوای ئەوەی زانیمان جیهان لەخۆیەوە بەبێ هۆکار نەهاتۆتە بوون وە زانیشمان جیهان زنجیرەیەک نیە بەبێ کۆتایی واتا قدیم نیە ئێستاش دێنین باسی پوچەڵی خولی دەکەین ئەوەی باانگەشەی (الدور) دەکات دەڵێت ئەم جیهانە معدوم بووە بەڵام کە هاتۆتە وجود تەنها بەهۆی (التفاعل الذاتي المتدرج) کارلێکی خودی پلە بە پلە هاتۆتە وجود ، واتا ئەم جیهانە پێشتر تەنها هەوایەک بووە بۆشایێکی داگیرکردووە پاشان بەهۆی ساردی و گەرمی معقد بووە بویتە سەدیم بەتێپەربوونی ملیارەها ساڵ هەر کارلێکی لەگەڵ خۆی کردووە پاشان بویتە غازات و أنجرە پاشان عنصرەکانی ژیانی لێ دروست بووە وەک کاربۆن و ئۆکسجین و ئیتر بە ملیارەها ساڵ لە دۆخێکەوە بۆ دۆخێکی تر گۆڕاوە بەهۆی بەردەوەامی کات تاوەکو  وایلێهاتوە ئەم جیهانە بونەوەری لێ دروست بووە .

ئەمەش لە ڕاستیدا پێی دەوترێت(الدور )ئەمەش باطلــــە ،چونکە الدور واتا شتی یەکەم بۆ هاتنەوجودی خۆی پێویستی بە شتی دووەم هەیە لەهەمان کاتدا شتی دووەم بۆ هاتنە وجودی خۆی پێویستی بە شتی یەکەم هەیە ، واتا دەبێت یەکەم هەبێت تا دووەم هەبێت وە دەبێت دووەمیش هەبێت تا یەکەم هەبێت ئەمە چۆن دەکرێت بەڵکو هەردووکیان بە نەبوون دەمێننەوە . بۆنمونە :-

دەبێ عەلی پێش بوونی خۆی هەبێت واتا عەلی دەکەوێتە سەرخۆی ئەگەر عەلی بونی خۆی نەبێت چۆن دەتوانێت زەید دروست بکات بۆئەوەی زەیدیش عەلی دروست بکات واتا عەلی دەبێت لەهەمان کاتدا هەم معدوم بێت هەم موجود بێت ئەمەش نابێت چونکە دوو شتی دژ بەیەک لەهەمان کاتدا بە یەکەوە کۆنابنەوە . یاخود دەبێت عەلی پێش زەید هەبێت تاک و زەید دروست بکات پاشان زەیدیش عەلی دروست دەکات کەواتە عەلی هەم دەبێتە بەدیهێنەر هەم بەدیهێنراو هەم سابق هەم مسبوق ئەمەش باطلـــــــە . 

عەلی بۆ هاتنەبوونی خۆی پێویستی بە زەید هەیە وە لەهەمان کاتدا زەید بۆ هاتنە بوونی خۆی پێویستی بە عەلی هەیە ، ئەمە پێی دەوتریێت ( الدور )ئەمەش پوچەلە بۆ ؟ .

نمونەی یەکەم : دوو نەفەر بەیەکەوە دەیانەوێت لە دەرگایەک بچنە ژوورەوە یەکەمەکەبە دووەمەکە دەڵێ دەبێت تۆ یەکەمجار بچیتە ژوورەوە ، دووەمەکەش بە یەکەمەکە دەڵێت نەخێر دەبێت تۆ یەکەمجار بچیتە ژوورەوە واتا چونە ژوورەوەی یەکەم وەستاوەتە سەر چونە ژوورەوەی دووەم وە جونەژوورەوەی دووەمیش وەستاوەتە سەر چونە ژوورەوەی یەکەم ئەگەر یەکێکیان پێش ئەوەی تر نەکەوێت تاکو قیامەت نە ئەو دەچێتە ژوورەوە نە ئەو . 

نمونەی دووەم : ئەگەر بڵێیت هەبوونی مریشک دەکەوێتە سەر هەبوونی هێلکە وە هەبوونی هێلکە دەکەوێتە سەر هەبوونی مریشک ، ئەگەر هیچ هۆیەک نەبوو بۆ دروست بونی مریشک یاخود هێلکە ؟ ئەوکات شتێکی بێ گومانە کەوا هەردووکیان بە نەبوو دەمێننەوە . 

ــــ دوای ئەوەی زانیمان جیهان بەبێ هۆ لەخۆیەوە نەهاتۆتە بوون بەڵکو ئەم بیرۆکەیە باتلە واتا بطلان الرجحان مرجح . ئەوەش بیرۆکەی لیبراڵیەکان بوو . 

ــــ وە دوای ئەوە زانیمان کە ئەم جیهانە قەدیم و ئەزەلی نیە لە زنجیرە هۆکارێک پێکهاتبێت بەبێ بیدایەت ئەمەش بیرۆکەی مارکسیەکان بوو . 

ــــ وە دوای ئەوەی زانیمان کەوا الدور خول باطلە بەبەڵگەی عەقلی و زانستی . 

ئەم سێ بەڵگانەی سەرەوە قانون التـــــــلازم بوون کە زنجیرەکانی پێشتر باسمان کرد چۆنەو چۆن کاری پێدەکرێت .

سەرچاوە لە کتێبی :- ڪـبــری الیـقینیـات الڪونیــة .




به‌روار: 31/08/2019
بینین: 1318