#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
قورئان و شیعر ..
ماکوان کەریم
   زانستی شەرعی
  نوکتەو گاڵتەکرن بە حەج و شەعائیرەکانی ئیسلام کوفرە
ئەرسەلان بەرزنجی
زانایان دەفەرموون هەرکەسێک گالتە بە دروشم بەرنامەکانی ئیسلام بکات  ( بە نوکتەو گەپ ) ئەوە پێی کافر دەبێت ، ئیلا مەگەر کەسێک نەزان بێت و بە نەزانی وای کردبێت ، ئەوکات پێویستە ئاگادار کرێتەوە فێرکرێت ، ئەگەر کەسەکە دوای ئەوە پیداگرنەبێت ئەوە بە ئایەتی قورئان کافر دەبێت ، خودا دەفەرموێت : 
(وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِؤُونَ* لاَ تَعْتَذِرُواْ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ۰۰۰۰ الایة )
خودای گەورە بەگالتە کردنیان کافریانی کرد ،ئەمەش بەندە بەگالتە کردن شتێک لە  قورئان و سونەت یان بە شەرع حوکمەکانی خودای پەروەردگار کە دەبێتە کوفر لەدوای ئیمان .
حەج وقوربانی کردنیش دوو شەعائیری پیرۆزی ئیسلامن ، پێویستە وریا بین لەو گالتەکردن نوکتەو قسەو نابەجێیەکانی کەلە وەرزی حەجدا تایبەت لەکۆتاییەکان دە رۆژی پرخێری حاجیان کە پێویستە موسلمان خوی بەدوورگرێت لەو جۆرە بابەتانەی لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان دەکرێت بە باش وخراپ کە دەچیتە قالبی گالتەجاریەوە خوی لێی بەدوور بگرێت . 
خوای گەورە لە سورەتی حەجدا دەفەرمووێت :
[ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ] (32 :الحج) 
به‌و شێوه‌یه که حه‌ج باسکرا پێویسته ئه‌نجام بدرێت جا ئه‌وه‌ی ڕێز داده‌نێت  بۆ (شەعائیرەکان) دروشم و به‌رنامه‌کانی خوا، ئه‌وه نیشانه‌ی پارێزکاری و له خواترسانی دڵه‌کانه‌. 
دوای ئەم ئایەت پیرۆزە خوای گەورە تیشک دەخاتە سەر قوربانی و سودەکانی ئەو دروشمە جوانەی ئیسلام ، کە بەداخەوە ئیستا ئەو دروشمانە بونەتە نوکتەو گالتەی رۆژ لە تۆرە کومەلایەتیەکان باو بەلاوە.
به‌روار: 06/08/2019
بینین: 197