 واتای لا اله الا الله
فیصل رسول
هاتنی مرۆڤه‌كان بۆ ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلام چه‌ند مه‌رجێكی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤه برواته ناو ئه‌م ئاینه، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌موو وه‌لاتێك و شوێنێكی گشتی و تایبه‌تیش له‌وانه‌یه پێویستسمان به مۆلهتێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی داخلی ئه‌و شوێنه ببین، واته پێویستسیمان به پارچه‌یێك نوسین یان پاسهپۆرتێك ده‌بێت بۆ چوونه ژوره‌وه‌ی شوێنه‌كان، هه‌بوونی ئه‌م كاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ته‌واو خه‌لك دلنیا ببنه‌وه به‌شێكی له‌وان یان ئیتر به‌شێكی له‌م شوێنه .
هاتنه ناوه‌وه‌ی ئیسلام پێویستی به وتنی شه‌هاده‌یه كه به‌م شێوه‌یه ( اشهد ان لا اله الا الله و اشهد ان محمد رسول الله )
كه دوو به‌شه و به‌شی یێكهمی بریتیه له ( اشهد ان لا اله الا الله ) كه رسته‌ی ته‌وحیده و له دوو روكن پێكدێت، یاخود ده‌توانین بلێین دوو مه‌رجی تیایه ئه‌م به‌شه .
ییكهم: ره‌تكردنه‌وه‌یه ( النفي ) به‌وه‌ی كه ده‌لێیت ( لا اله ) لێره بریاری ئه‌وه ده‌ده‌ی كه هیچ خودایێك ناپه‌رستی و باوه‌رت به هیچ خودایێك نیه، كه وتنی ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها مرۆڤ بێ باوه‌ر ده‌كاتن و له دین دوری ده‌خاته‌وه، چونكه ره‌تی ده‌كاته‌وه باوه‌ری به هیچ خودایێك هه‌بێتن، بۆیه موسلمانان ده‌بێت بزانن بێدینه‌كان هه‌تا ئێره هاتوون ( هه‌لبه‌ت باسی ئه‌و بێدینانهمه كه بێ‌دین بوون و به‌رده‌وامن له گه‌ران، نه‌وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئێستا كه زۆرینه‌یان بۆ شه‌هوه‌ت و مه‌رامی سیاسی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئاینه‌كانی دیكه بانگه‌شه‌ی بێدینی ده‌كه‌ن ) بۆیه نیوه‌ی رێگای گه‌یشتن به ته‌وحیدی بریوه و نه‌فی هه‌بوونی هه‌موو خوداێك ده‌كاتن جیاواز له‌وانه‌ی كه بت ده‌په‌رستن یاخود مانگا و مشك و شت ده‌په‌رستن، واته ئه‌مانه به‌شێكی رێگاكه‌یان بریوه ئه‌وه ماهوهتهوه باوه‌ر به به‌شه‌كه‌ی دیكه بكاتن .
دووه‌م: بریاردان به واتای ( الا الله ) كه لێره‌دا ئه‌وه دوپات ده‌كاتن باوه‌ری به خودای گه‌وره هه‌یه كه ناوی ( الله ) یه، ئیسلام گرنگی به هه‌ردوو به‌شه‌كه ده‌دات، ئه‌گه‌رنا ئامانجی ئیسلام جێبه‌جێ نابێت و داخلی نێو ئیسلام نابیت و ته‌وحید بوونی نابێت ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان بوونی نه‌بێت و بریار له‌سه‌ر نه‌ده‌ی نه‌ده‌ی به‌وه‌ی رازی نه‌بی به هه‌بوونی هه‌ردوو به‌شه‌كه، ئه‌گه‌رنا ده‌بیه موشریك یاخود بێ‌دین كه یێكێیان خواكانی دیكه رهتناكاتهوهو بریار له‌سه‌ر هه‌بوونی خوی دیكه ده‌كاتن، ئه‌گه‌رنا سه‌رانی قوره‌یش به سه‌ركردایه‌تی ابو جهل و ابو لهب و دار‌و ده‌سته‌كانی باوه‌ریان به خوا هه‌بوو، به‌لام له‌گه‌ل خوای گه‌وره خوای تریان ده‌په‌رست و عیباده‌تی ئه‌وانیشیان ده‌كرد، خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئایه‌تی زۆری دابه‌زاندووه كه یێكتا په‌رستی پشت راست ده‌كاته‌وه تا ئه‌و راده‌یه‌ی به‌نده‌كانی ده‌خاته ژێر پرسیار و ده‌فه‌رموێت: أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَّا كَانَ لَكُمْ أَن تُنبِتُوا شَجَرَهَا أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ ( 60 )
(ئایا شه‌ریک و هاوه‌ڵ چاکتره بپه‌رسترێت) یان ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه و له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا باخ و بێستانی جوان و ڕازاوه‌مان پێ به‌رهه‌م هێناوه، ئێوه نه‌تانده‌توانی دره‌خته‌کانی بڕوێنن، چ جای به‌رو بوومه‌که‌ی، ئایا ڕه‌وایه، که خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌بێت؟! نه‌خێر، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن و شوێنی چه‌وتی و ناردوستی ده‌که‌ون.:النمل: 60 : خوای گه‌وره زۆر به گرنگیه‌وه له‌م مه‌سه‌له ده‌روانێت چونكه بنازۆر به گرنگیه‌وه له‌م مه‌سه‌له ده‌روانێت چونكه بناغه‌ی گوێرایه‌لی كردنی خوایه به‌وه‌ی بریار بده‌ی هیچ خودایێكی دیكه بوونی نیه جگه له الله نه‌بێتن، چونكه هیچ پێویست به‌وه ناكت خوای تر بوونی هه‌بێت، چونكه خۆی ده‌توانێت هه‌موو كارێك بكاتن ئه‌م دلنیاكردنهوهی له چه‌ندین شوێنی قورئانی پیرۆز باسكردووه به‌وه‌ی ده‌توانیت هه‌موو شتێك ئه‌نجام بداتن بۆ نموونه ئایه‌ته‌كانی: ( 106 البقره، 109 البقره، 148 البقره، 259 البقره، 284 البقره، 26 ال عمران، 29 ال عمران، 165 ال عمران، 17 المائدة، 19 المائدة، 40 المائدة، 120 المائدة، 17الا‌نعام، 41 الانفال، 39 التوبة، 4 هود، 70 النحل، 77 النحل، 6 الحج، 45 النور، 20 العنكبوت، 50 الروم، 1 فاطر، 39 فصلت ) كه‌واته تۆی موسلمان ماده‌م ئه‌م هه‌موو به‌لگه‌یه بوونی هه‌یه به چ پێوه‌رێكی دینی له‌گه‌ل خوای دیكه داوا له غه‌یری خوا ده‌كه‌ی ه هاوه‌لی بۆ دروست ده‌كه‌ی ؟
ئه‌مه به پێوه‌ری ئاینی، به لۆژیكیش بێتن خوایێك بتوانێت ئه‌م هه‌موو یاسایه دابنێت به‌م هه‌موو رێك وپێكیه چ پێویست ده‌كاتن هاوه‌لی هه‌بێتن، هاولهكهش چی بێتن ؟ شێخێكی مردوو یان پیاوێكی دونیایی، له‌وه‌ش تێپه‌ری كرده‌ووه، هه‌یه گیانه‌وه‌ری تری كردووه به خوای خۆی له‌گه‌ل خوای گه‌وره دهیپهرستێتن، هه‌یه هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی دهپهرسـتێتن، هه‌یه سه‌رۆكه‌كه‌ی دهپهرستێتن له‌گه‌ل خوای گه‌وره بۆیه هه‌موو جۆره نه‌فی نه‌كردنی خوای دیكه واتای شه‌هاده‌ت تێكدهداتن .
له‌وانه‌یه پرسیارێك بێته پێشه‌وه یانی چۆن كه‌سێك سه‌ركرده‌ی خۆی دهپهرستێتن خۆ سوجده‌ی بۆ ناباتن ؟
ئه‌م پرسیارانه له‌و كاتانه ده‌كرێت كه شاره‌زای ئه‌وتۆیان له ئاین نیه یاخود له واتای راسته‌قینه‌ی عیبادهت تێنه‌گه‌یشوون وا ده‌زانن به‌ندایه‌تی كردن ته‌نها سوجده بردنه، ئه‌م جۆره كه‌سانه خوای خۆیان نه‌ناسیوه بۆیه نازانن بهندایهیتی چۆن بۆ ده‌كرێتن تۆ كه خوای خۆتت ناسی واته بریارت داوه ئیتر به هه‌موو شتێك رازی ببی كه خوای گه‌وره بۆتی دیاری كردووه، ئیتر ماده‌م خوای گه‌وره بۆتی داناوه زینا حه‌رامه، واته بۆت نیه نزیكی كه‌وی، خۆ ئه‌گه‌ر ئاغاكه‌ت یان سه‌ركرده‌كه‌ت بریاری دا زینا یان هه‌ر حه‌رامێكی دیكه حه‌لاله یان به پیچه‌وانه‌وه هه‌ر حهلالێكی حه‌رام كرد، ئه‌گه‌ر تۆ به‌قسه‌ی ئاغاكه‌ت كرد ئه‌وا له‌جیاتی خوای گه‌وره تۆ به‌ندایه‌تی ئه‌و ده‌كه‌ی یان سه‌رۆكه‌كه‌ت یان كهلتورهكهت یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه ملكه‌چی فه‌رمانی ئهوبووی و باشترت زانی له‌وه‌ی خوا ئه‌وا تۆ ئه‌وت كردووه به خوای خۆت، ئه‌گه‌ر ئاگاداریشی نه‌بی، بۆیه سوجده بردن ته‌نها جۆرێكی به‌ندایه‌تیه نه‌وه‌ك گشتی، چونكه جۆری به‌ندایه‌تی زۆرن، جگه له هاواركردن و جۆره شیركهكانی دیكه، بۆیه به‌شی یێكهمی شه‌هاده‌ت دوو برگه پێكدێت ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو خوایێك برگه‌ی دووه‌م شاهێدی دان به هه‌بوونی خوای گه‌وره، هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌می شه‌هاده‌ت شایه‌دی دانه به‌وه‌ی كه محمد ( صلی الله علیه وسلم ) پێغه‌مبه‌ری خوایه .
چه‌ند خالێك له‌سه‌ر ئه‌م باسه:
یێكه‌م: ئه‌وانه‌ی ره‌تی هه‌موو خواییك ده‌كه‌نه‌وه به چ پێوه‌رێك ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌و چۆن گه‌یشتوون به‌م یه‌قینه وههیهی كه له ناخی خۆیان دروستكردووه ؟ له كاتێكدا به هه‌موو به‌لگه نه‌قلی و عه‌قلی و فیتره‌تی ئه‌م جیهانه پێویستی به خوایێك هه‌یه كه به‌رێوه‌ی ببات و دانه‌ری ئه‌م یاسایانه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌موو به‌لگه فیریهكان پشت راستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خوایێك بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌لگه‌ی نه‌قلی كه قورئانی پیرۆزه به‌وه‌ی ته‌حه‌دایان ده‌كاتن هه‌موو مرۆڤه‌كان نه‌وه‌ك ته‌نها مرۆڤه‌كان جیهانی جنۆكه‌ش كۆببنه‌وه له‌وه‌ی هاوشێوه‌ی یێكێ له سوره‌ته‌كانی قورئان بێن، بۆیه من لێره باسی به‌لگه‌كان هه‌بوونی خوا ناكه‌م، چونكه په‌رتوكی تایبه‌ت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م باسانه كه چه‌ندین پهرتوكن ئه‌توانن بگه‌رێنه‌وه سه‌ری له‌سه‌ر هه‌بوونی خوا .
دووه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی هاوهل بۆ خوا بریار ده‌ده‌ی و باوه‌رت به خوا هه‌یه ئایا چ پێویست ده‌كاتن ئه‌م كاره بكه‌ی ؟ له خوای خۆت دلنیا نی كه بتوانێت هه‌موو كارێك بكاتن ؟ ئئه‌گه‌ر به‌لێ بیتن كه‌واته هاوهل دروستكردن بۆ؟ ئه‌گه‌ر نه‌خێر بێتن كه‌واته ئه‌مه خوا نیه كه نه‌توانێ هه‌موو كاره‌كانی جه‌نابت به‌رێوه بباتن ؟ ده‌بێت ئه‌و مهرجهشمان له‌یاد نه‌چێت زۆرجار داواكانمان معقول نین بۆیه خوای گه‌وره قبولی ناكاتن و مرۆڤ هانا بۆ هاوهل په‌رستن ده‌بات، ده‌بێتن ئه‌وه بزانی خوای گه‌وره یاساكانی جیهان ناگۆرێتن .
سێیه‌م: زۆرجار هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ده‌لێن باوه‌رمان به خوا هه‌یه، كه‌چی ئه‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئیمانن، چونكه دل و وته و ره‌فتاریان جیاوازه له یێكتری كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌ندایه‌تی كردنی خوایه بۆ نموونه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ( 61 )
سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له بێ باوه‌ڕان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ڕۆژو مانگی ڕام کردووه، به‌دڵنیایی و بێ دوودڵی ده‌ڵێن: (الله) دروستی کردوون، جا چۆن لاده‌درێن له یه‌کتاپه‌رستی و فریو ده‌خۆن؟!
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ مِن بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ ( 63 )
خۆ ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت: کێ ئاو له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنێت، جا زه‌وی پێ ده‌بوژێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خامۆش و مردوو بوو، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن.. (الله) (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلام)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، که ئاوا، دان به ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌نێن، نه‌خێر به‌ڕاستیا نیه، به‌ڵکو هێشتا زۆربه‌یان بێ بیر‌و هۆشن و ژیریان ناخهنهکار.
بۆیه زۆر گرنگه بزانین به‌ندایه‌تی چۆنه و واتاكه‌ی چیه و سودی چیه .
چواره‌م: له‌رووی لۆژیكیه‌وه چ پێویست ده‌كات خوای دیكه‌مان هه‌بێت جگه له الله كه ده‌توانێت هه‌موو شتێك بكاتن بۆمان و وه یاساكان به باشترین شێوه دابنێت ؟ واته هیچ لۆژیكی نیه چه‌ند خودایێك بوونی هه‌بێتن .
پێنجه‌م: گریمان ئه‌و شتانه‌ی له‌گه‌ل خوا ده‌یپه‌رستن خه‌لك بیكه‌ینه تهرازووێك به‌رامبه‌ر ده‌سهه‌لات و توانای خوا ئایه له چ ئاسـتێك ده‌بن ئه‌وكات ئه‌م شتانه كه له بت و گۆر و گیانه‌وه‌ر پێكدێن كه هه‌ر هه‌موویان خوای گه‌وره خۆی دروستی كردوون ئیتر چۆن گونجاوه بكرێنه هاوه‌لی ئه‌و ؟
شه‌شه‌م: ماده‌م ئێمه موسلمانین و باوه‌رمان به خوا هه‌یه با ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ین كه ئومه‌تی وهسهتین، به‌وه‌ی نه هه‌بوونی خوای گه‌وره ره‌تبكه‌ینه‌وه نه هاوه‌لی بۆ بریار بده‌ین كه به‌راستی ئه‌وه واتای روحی ئیسلامیه و مانای ته‌واوی لا اله الا الله یه، به‌م جۆره ده‌رگای یێكهمی داخل بوونه نێو ئیسلام ده‌كه‌ینه‌وه و به‌شێكی به‌هێزترین ستونی ئیسلام داده‌نێین، وه گرنگترین ستونه له ئیسلام، چونكه ئه‌گه‌ر شههادهكهمان دروست نه‌بێت یان كێشه‌ی تیابێت هه‌بوونی ستونه‌كانی دیكه سودی چی ده‌بێت تۆ خوا رهتكهیهوه باوه‌ر بوون به رۆژی دوایی و پێغمبه‌ر و مه‌لائیكه‌ت و قه‌زا و قه‌ده‌ر و باوه‌ر بوون به پێغمبه‌ران چ سودی ده‌بێت كه ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی خوا خولقێنه‌ری ئه‌وانه چۆن ده‌گونجێت ره‌تی بكه‌یته‌وه یان هاوه‌لی بۆ دابنێی ؟
حه‌وته‌م: وتنی ئه‌م به‌شه نابێت ته‌نها به وتن بێتن و ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆشت نه‌بێتن، ده‌بێت به كرداریش بیسه‌لمێنی كه شه‌هاده‌كه‌ت ته‌واوه، چونكه ئیمان قول و عمله، نه‌وه‌ك ته‌نها وتن بێتن، به‌م جۆره به ته‌واوی ملكه‌چی خوای گه‌وره ده‌بیت و نیهتهكهت ته‌نها بۆ خوا ده‌بێتن .
بهروار: 22/06/2019
بینین: 1727
|