 سێزدە بنچینەکە
شوێنەوار کوردی
زنجیره‌ی ٣ – ١٣ بنچینه‌كه - عباده‌ت كردن ته‌نیا حه‌قی خوای گه‌وره‌یه .
قوربانی كردن ته‌نیا بۆ خوا ئه‌كرێت :
هه‌ر كه‌سێك قوربانی بكات بۆ جگه له خوای گه‌وره وه‌كو عیبادهت و نێزیك بوونه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی قوربانی بۆی كردوه شیركی كردوه وه كافر بووه ، قوربانی نابێت بكرێت به جگه له خوا ، نابێت قوربانی بكرێت بۆ ملائیكهت و قه‌بر و پیاو چاك و ساحیران ، وه قوربانی كردن بۆ جگه له خوا یه‌كیكه له موخهلهفه بۆ عه‌قیده‌ی مسوڵمانان وه خاوه‌نه‌كه‌ی پێی له دین ده‌رده‌چێت ، وه زانایان كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك قوربانی بكات بۆ جگه له خوا وه‌كو عیبادهت و خۆ نزیك كرده‌وه ئه‌وه ئه‌و كه‌سه كافره بووه ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
[الأنعام ١٦٢]
واتا : (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: به‌ڕاستی نوێژ‌و حه‌ج و دروشمه‌کانی و (سه‌رجه‌م چاکه و به‌ندایه‌تیم) هه‌روه‌ها ژیان و مردنم تایبه‌ته بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه.
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ
[الكوثر ٢]
واتا : که‌واته نوێژ ته‌نها له‌به‌ر خوا و بۆ خوا و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت ئه‌جام بده‌و قوربانیش بکه (هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت).
گه‌وره‌ترین عیباده‌تی لاشه نوێژه وه گه‌وره‌ترین عیباده‌تی مال و سامان قوربانیه بۆیه خوای گه‌وره پێكه‌وه كۆی كردوونه‌ته‌وه هه‌ر وه‌كو چۆن نابێت نوێژ بكه‌یت بۆ جگه له خوا ، ئاواش نابێت قوربانی بكه‌یت بۆ جگه له خوا ، هه‌ر كه‌سێك قوربانی بكات بۆ جگه له خوا ئه‌وه له‌عنه‌ت كراوه وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم : ده‌فه‌رمووێ ( خوای گه‌وره له‌عنه‌تی كردوه له‌و كه‌سه‌ی قوربانی ده‌كات بۆ جگه له خوا .)
سەرچاوە : رواه مسلم
هه‌ر كه‌سێك مێشێك بكاته قوربانی بۆ جگه له خوا ئه‌وه كافره پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێ :
(كه‌سێك ڕۆیشته به‌هه‌شت له‌به‌ر مێشێك وه كه‌سێك ڕۆشته جه‌هه‌نه‌م له‌به‌ر مێشێك ، ووتیان چۆن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ووتی : دوو پیاو ڕۆشتن به لای قه‌ومێكدا پت و صهنم یان هه‌بوو ده‌یان په‌رست هیچ كه‌سێك نابێ به‌و قه‌ومه تێبپه‌رێ ئیلا ده‌بێت قوربانیه‌ك بۆ ئه‌و بت و صنهمه بكات به یه‌كێك له‌م دوو پیاوه‌یان ووت ده‌ی شتێك بكه قوربانی ووتی هیچم نییه بیكه‌مه قوربانی پێیان ووت : قوربانی بكه ئه‌گه‌ر چی به مێشێكیش بێت ئه‌ویش مێشكی سه‌ر بڕی ئازادیان كرد و لێیان گه‌ڕا بڕوات ، چوو بۆ نێو جه‌هه‌نه‌م .
وه به پیاوه‌كه‌ی تریان ووت ده‌ی تۆش قوربانی بكه ئه‌گه‌ر چی به مێشێكیش بێت ، ئه‌ویش ووتی من هیچ شتێك ناكه‌مه قوربانی بۆ جگه له خوا ته‌نیا بۆ خوای گه‌وره نه‌بێت ، له سه‌ریان دا و سه‌ریان بڕی و كوشتیان ، ئه‌و كه‌سه‌ش چوو بۆ نێو به‌هه‌شت .
شێخی ئه‌لبانی به صه‌حیح ـی داناوه .
ئه‌ی چی به كه‌سێك ده‌ڵێت وشترێك یان مانگایه‌ك یان شتێكی گه‌وره تر سه‌ر ئه‌برێت مێشێك خاوه‌نه‌كه‌ی برد بۆ نێو ئاگر له كاتێك دا مێش ناكرێت به قوربانی بۆ خوا ، ته‌نیا باوه‌ڕی هێنا قوربانی بكات بۆ جگه له خوا ئه‌وه ڕۆیشت بۆ نێو ئاگر .
ته‌نانه‌ت نابێت قوربانی له شوێنێك بكرێت له‌و شوێنه قوربانی ده‌كرێت به جگه له‌خوا بۆ نموونه ( ئه‌گه‌ر شوێنێكی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ قوربانی بۆ جگه له خوا نابێت تۆ له‌و شوێنه قوربانی بكه‌یت بۆ خوا چونكه شوێنه‌كه پاك نییه .)
بۆیه زانایان قاعیدهیهكیان داناوه :
(لا یجوز فعل عبادة لله فی مكان یفعل فییه جنسها لغیر الله .)
(واتا : ناكرێت عباده‌ت بكرێت له شوێنێك بۆ خوا ، هه‌مان عباده‌ت یان هاوشێوه‌ی ئه‌و له‌و شوێنه بكرێت به جگه له خوا .)
بۆیه خوای گه‌وره ڕێگه‌ی نه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژ بكات له مزگه‌وتی ضرار له كاتێك دا نوێژ بۆ خوا ئه‌كات به‌ڵام چونكه شوێنه‌كه نوێژی تیا ده‌كرێ بۆ جگه له خوا .
( كه‌سێكی ووتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ، من نه‌زرم كردوه كه وشترێك بكه‌مه قوربانی له (به‌وانه) پێغه‌مبه‌ری خواش ووتی : ئایه هیچ له‌و شتانه‌ی تیایه كه له جاهلیه‌ت بپه‌رسترێت ، ئه‌وانیش وتیان نا ، پێغه‌مبه‌ری ووتی : ئایه هیچ له جه‌ژنی جاهلیه‌تی لێ یه ، ئه‌وانیش وتیان نا ، پێغه‌مبه‌ری خوا ووتی نه‌زره‌كه‌ت جی به‌جێ بكه .)
سه‌رچاوه : سنن أبي داود " ٢٨٨٤ "
موشریكه‌كان قوربانی بۆ جگه له خوا ده‌كه‌ن و له جه‌ژنه‌كانیان قوربانی ده‌كه‌ن بۆ جگه له خوا كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه شوێنكی پاكه له‌م خورات و شیركیانه ڕێگه‌ی به كه‌سه‌كه دا كه قوربانی له‌م شوێنه دا بكات .
وه هه‌روه‌ها نه‌زر كردن نه‌زر عباده‌ته نابێت بكرێت بۆ جگه له خوا ، هه‌موو زانایان كۆدنگن نابێت نه‌زر بكرێت بۆ ملائیكهت من ئه‌وه ئه‌كه‌م یان وا ئه‌كه‌م وه نابێت نهزربكرێت بۆ مردوان و گۆره‌كان و پیاو چاكان یان هه‌ر شتێكی تر چونكه نه‌زر ته‌نیا بۆ خوا ئه‌كرێت وه حه‌قی خوای گه‌وره‌یه وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌زری بۆ ئه‌كه‌ی چه‌ن پله‌و پایه‌ی گه‌وره و مه‌زن بێت ئه‌وه نابێت نه‌زر بۆ ئه‌و بكه‌یت و هه‌ركه‌سێك نه‌زر بكات بۆ جگه له خوا ئه‌وه له ئیسلام ده‌رچووه وه كافر بووه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (يُوفُونَ بِالنَّذْرِ)
واتا : وه‌فا به‌نه‌زر ده‌که‌ن .
وَمَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ نَفَقَةٍ أَوْ نَذَرْتُمْ مِنْ نَذْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُهُ ۗ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ
[البقرة ٢٧٠]
واتا : هه‌رشتێکتان به‌خشی بێت یان هه‌ر نه‌زرو بڕیارێکتان دابێت، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت و بۆ سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانیه‌ک نیه (که بیانپارێزێ له تۆڵه‌ی خوا).
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێ (صلی الله علیه وسلم)
( هه‌ر كه‌سێك نه‌زری كرد له شوێن كه‌وتی خوا ئه‌وه با نهزركهی جێ به جێ بكات)
سەرچاوە : البخاري (٦٦٩٦)
بۆیه زۆر زۆر ئاگه‌دار بكه له شیركێكی گه‌وره و له ئیسلام ده‌رت ئه‌كات و كافرت ئه‌كات ئه‌وه‌یش نه‌زر كردنه بۆ جگه له خوای گه‌وره و قوربانی كردن بۆ جگه له خوای گه‌وره .
ئاماده‌كردنی :
شوێنه‌وار كوردی
بهروار: 22/07/2019
بینین: 1362
|