سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو له كوردستاندا
فاتیح سه‌نگاوی
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێی و چه‌ند سه‌رنجێكی كورته و هیواداریش وه‌ك به‌ركوڵێك لانی كه‌م بگاته پێش چاوی به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو-هه‌موو ئه‌وانه‌شی خه‌می به‌ره‌و پیش چونی ئه‌م بزاڤه‌یان بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی و پاشان به‌رچاو رونییه‌كه بۆ رۆشنبیر و خوێنده‌وارانی تری نێوكۆمه‌ڵگه به‌دیده جیاوازه‌كانیه‌وه.
پێم باشه به‌سێ ته‌وه‌ری دهۆك- هه‌ولێر سلێمانی ده‌ست پێ بكه‌م:
1- له دهۆك یه‌كگرتوو جه‌ماوه‌رێكی جێگیری خۆی هه‌یه كه له نێوان 50-60 هه‌زار ده‌نگێك ده‌ڕوات ، به‌دانانی كاندیدی به‌هێزتر ده‌نگه‌كانیان سه‌ر ده‌كه‌وێ هه‌ربۆیه كاتێك بۆ په‌ڕله‌مان كه‌سانی به‌هێزی وه‌ك جه‌مال كۆچه‌ر و ئه‌وانیتر هه‌ڵ ده‌بژێرن ئه‌وا ده‌توانن پێش بكه‌ون و وه‌ك ده‌ڵێن ریكۆرد بشكێنن ... به‌هێزی یه‌كگرتووش له بادینان چه‌ندین هۆكاری هه‌یه كه ئێسته لێی نادوێم... بۆ ئه‌م جاره كاندیدی پارێزگاشیان كه‌سایه‌تی به‌هێزی وه‌ك ئه‌حمه‌دموفتیشی تێدایه بۆیه له پارێزگاش به‌رزتر ده‌بنه‌وه ...
2- له‌هه‌ولێردا به پێی زانیاری من هه‌میشه كۆمه‌ڵ له‌پێش بوه، له‌به‌ر پێشینه‌یه‌كی تایبه‌ت كه ئه‌وان هه‌یانه به‌تایبه‌ت له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی كاریگه‌ر له‌و شاره‌دا ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ماوه‌ری یه‌كلای هه‌ردوو لا دیاری كراوه كه یه‌كگرتوو كه‌متره له 40هه‌زار و كۆمه‌ڵیش زیاتره له 40هه‌زار و ئه‌ویتر جه‌ماوه‌ر و ده‌نگ ده‌رێكی هاوبه‌شه له‌و نێوان هه‌ردوكیاندا ... به‌هێزی كاندیده‌كانیان هۆكار ده‌بن بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی باڵانسیان ، ئه‌م جاره م.سه‌لیم شوشكه‌یی دیارتر بوو بۆیه ده‌نگیان هه‌ڵكشا، جاری پێشوو كه سایه‌تییه‌كی زۆر دیاریان نه‌بوو كه‌متر بووله ئێسته و كاتی م.عه‌لی باپیر زیاتر بوو .. كاتێكیش حاجی كاروان بوو یه‌كگرتوو زۆرتر بوو له ئێسته... به‌گشتی جه‌ماوه‌ری ئیسلامیی هه‌ولێر كاریگه‌ره به كه‌سی بانگخواز و ده‌نگ دلێر و دیار ... دیاره ئه‌وانی یه‌كگرتوو هه‌رچه‌نده كه‌سایه‌تی باش و به‌هێزن به‌ڵام دیاره ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان نییه...
3- بۆ سلێمانیش كه ده‌نگه‌كان بۆ پارێزگا كه‌مترن و بۆ په‌ڕڵه‌مانی عێراق پێ ناچێ كه‌م بكات به‌لای منه‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه
أ- ململانێیه‌كی به‌هێزی لایه‌نه‌كانی: گۆڕان - یه‌كێتی له له‌لایه‌ك و یه‌كێتی -گۆڕان-پارتی له‌لایه‌كی تره‌وه... وه‌ها ده‌كات ده‌نگی یه‌كگرتوو بدات له كزی له‌به‌ر: یه‌كێتی و پارتی هه‌موو رێگه‌یه‌كیان به‌كارهێناوه بۆ ده‌نگ زیاد كردن به پاره- ترسی بڕێنی موچه- بڕێنه‌وه‌ی موچه- پێدانی شیرینی و دیاری واته كڕێنی ویژدانی خه‌ڵك ، گۆڕانیش به پێدانی به‌ڵێنی گه‌وره‌ی چاكسازی ... له‌م نێوه‌نده به‌هۆی سنورداری یه‌كگرتوو له رووی جه‌ماوه‌ره‌وه ته‌نها ئه‌وانه‌ی بۆ مایه‌وه كه زۆر دڵسۆزی خۆی بون و زیاتر جه‌ماوه‌رێكی جێگیری بون ... رێژه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یشی له پارێزگادا ده‌نگیان پێی نه‌داوه له‌به‌ر خاڵی ب
ب- كاندیدی گۆڕان بۆ پارێزگا كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و لای ئیسلامییه‌كانیش خۆشه‌ویست بوه و ته‌نانه‌ت زۆرێك له خه‌ڵكی به یه‌كگرتوو ئه‌ژماریان كردوه ... ئه‌و كه‌سایه‌تییه توانیوێتی رێژه‌یه‌ك له ده‌نگی یه‌كگرتوو یا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ببات ... به‌تایبه‌ت له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی لیستی ه‌كگرتوو بۆ پارێزگا له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی ناوخۆییه به‌ڵام جه‌ماوه‌ری نه‌بوو-له‌ده‌ره و راگه‌یاندنیش دا ناسراو نه‌بوو ... ئه‌مه‌ش پارسه‌نگی یه‌كگرتوی لارتر كرد ... له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕێ رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆی - ئه‌مه هه‌ڵه یه‌كگرتوو خۆیه‌تی پێش ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه كه توانیویه‌تی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن مسۆگه‌ر بكات -
ج- هه‌ڵكشان یان باشتری ده‌نگی یه‌كگرتوو بۆ په‌ڕله‌مانی عێڕاق له چاو پارێزگاكاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بونی چه‌ند كاندیدێكی به‌هێزی وه‌ك د.موسه‌نا به‌پله‌ی یه‌كه‌م و دواتریش م.عادل و م.كوردستان سێوكانی ...
د- ساردی یه‌كگرتوو له شۆڕبونه‌وه‌ی بۆ نێو جه‌ماوه‌ره گشتی و چینه‌ساده‌كانی كۆمه‌ڵگا و كزبونی ئه‌ڵقه په‌روه‌رده‌یی و زانستیه‌كانی كه پێویسته به‌هێزیان بكا... چونكه گه‌ر ئه‌و سابیقه‌یه نه‌بوایه ئێسته زۆر زیاتر داده‌به‌زێ ... زۆربونی جه‌ماوه‌ر و ده‌نگ پێدان به‌وه نابێت له‌و چه‌ند رۆژانه‌دا پۆسته‌ر زۆر هه‌ڵواسی و راگه‌یاندنت به‌هێزبێ و سه‌ركرده و كاندیده‌كانت زۆر ده‌ركه‌ون -ئه‌وانه ئیجابیین به‌ڵام كاریگه‌ری گه‌وره‌یان نییه-.
هـ- بارودۆخه هه‌رێمایه‌تیه‌كان و كوده‌تای میصر و په‌ستانی زۆر له‌سه‌ر بزاڤی ئیسلامی له جیهانی ئیسلامی‌دا رۆڵی نێگه‌تیڤ و خراپی هه‌بوه بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ریی بونی هێزه ئیسلامییه‌كانی كوردستانیش ... بۆیه پێویسته ئیسلامییه‌كانیش ده‌ركبه‌و راستییه بكه‌ن له دوو روه‌وه بۆ ئه‌م قۆناغه كار بكه‌ن... یه‌كه‌میان گوتاری سیاسی و جه‌ماوه‌رییان به‌هێزتر كه‌ن و خه‌م و خواستی ره‌وای جه‌ماوه‌ر بكه‌نه كاری یه‌كه‌میان و به‌شتێكی دابڕاوی ئیسلام خوازی نه‌زانن له رووی عه‌مه‌لییه‌وه چونكه له ناهه‌ستی هه‌ندیكدا كاری كاری ئیسلامی چه‌ند شتێكی دیاری كراوه بێ ئاگا له‌وه‌ی خه‌می دادگه‌ری و سته‌م نه‌كردن له كۆمه‌ڵگادا گه‌وره‌ترین ئه‌ركی ئیسلامییه و بواره‌كه‌شی زیاتر سیاسییه
دووه‌م: ده‌بێ بواری تربیه و تزكیه و ئیسلامیات له نێوخۆ و كۆمه‌ڵگه‌شدا له بیر نه‌كه‌ن ... واته بۆ ئاستی ده‌ره‌وه گوتاری سیاسی‌یان به‌هێزكه‌ن و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی فراوان كه‌ن و بۆ ناوخۆش كاری جیدی په‌روه‌رده‌یی و زانستی پشتگوێ نه‌خه‌ن
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا یه‌كگرتوو ئه‌دای راگه‌یاندن و به‌شداری سه‌ركردایه‌تی و به‌شداری ئه‌ندامانی كارا و كاریگه‌ر و دیار بوو بۆیه
له‌و روه‌وه شایه‌نی ده‌ستخۆشی و نرخاندنه ... به‌ڵام پێویسته له ماوه‌ی داهاتوودا هه‌ڵوێسته‌ی جیدی بكرێ و سه‌ركردایه‌تی بخرێته ژێرپرسیار و ئۆرگانه‌كانی تاوتوێیه‌كی جیدی ئه‌وه بكه‌ن لانی كه‌م بۆ ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر و پاشان سلێمانی ... بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م لاره سه‌نگییه دواجار به قازانج بشكێته‌وه و سه‌ركه‌وتنی گه‌ره‌ی بۆ داهاتوو لێ بنیات بنرێ ... نابێ هه‌ستی نائومێدی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه ... پاشان ده‌بێ بسه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو دان بنێت به‌وه‌دا كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه له به‌ره‌وپێش بردنی كاری یه‌كگرتوو له ده‌ڤه‌ری سۆران به هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه ... كۆتا داخوازیم له سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌یه له دانانی ئه‌و دوو پۆسته‌دا: ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و رێكحراوه‌كان دا دوو كه‌سایه‌تی زۆر به‌هێزی بۆ دابنێن و خاترداری تێدا نه‌كه‌ن و زۆر به جدییه‌وه كاری گه‌وره له وه‌زاره‌ته‌كانی تریش دا بكه‌ن و كه‌ر هه‌ستیان به كه‌مته‌رخه‌می كرد له‌و پۆستانه‌دا داوا ده‌كه‌م ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانی یه‌كگرتوو پێش هه‌موو كه‌س ئیمزا كۆ بكه‌نه‌وه بۆ راكێشان و لێپرسینه‌وه‌یان له په‌ڕله‌ماندا ... هیوادارم یه‌كگرتوو له وه‌زاره‌ت و پۆسته‌كاندا بریتی و ته‌عویزی هه‌ندێ له‌و كه‌م و كورتیانه‌ی بكاته‌وه كه له ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر و سلێمانیدا بویه‌تی ئه‌گینا پێش هه‌موو كه‌س ئێمه لێیان دێینه ده‌نگ ...
به‌روار:
03/05/2014
بینین:
1545
زیاتر ...
ئیسلامی كوردی و سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بی...
به‌دین كرا‌و:...
هیوادارم پێی بگات ...
بڕیاره پێكهوهبین ... له‌شه‌ڕدا به‌شی ئاشتی بهێڵنه‌وه!...
گۆڕان: هه‌ڵوێستێك دژ به گه‌ل و و پشتیوانی له حه‌رامێكی ئاشكرا...
سێكوچكه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت و ئیرهاب و مه‌زهه‌بگه‌را...
ئیسلام و كۆمەڵگە و رۆڵی ئیسلامییەكان...
دژایه‌تیی ئیسلام یا ئیسلامیی؟!...
بزانه ئیسلام رێگه‌ی داوه مرۆڤ به‌كۆیله بكرێ؟...
ئیخوان چاوگی ئاشتیخوازی و رابه‌ری میانه‌ڕه‌وی... بۆ ئه‌وانه‌ی هستریا گرتوونی!!...
پەیامێك بۆ سەرۆكی هەرێم و هێزە سیاسییەكان...
ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و دەرفەتێكی زێڕین...
ئه‌گه‌ر بزاڤ پشتیوانییه‌كی مادی باشیان هه‌بوایه كاری گه‌وره و گرنگتریان ئه‌نجام ده‌دا ...
یه‌كگرتوو جیاوازه!! ...
دەنگ دان بەبەعسی و گرەوكردن لەسەر ئەسپی دۆڕاو...
پاشخان ئیسلامییه‌كان و ره‌خنه له دیدی ئیسلامی...
1
2
په‌ڕه‌ی
له 2
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش