سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
دژایه‌تیی ئیسلام یا ئیسلامیی؟!
فاتیح سه‌نگاوی
من وه‌ك نووسه‌ر و توێژه‌رێك له بواری ئیسلام و فیكری ئیسلامییدا، له‌وه تێده‌گه‌م جیاوازیی نێوان ئیسلام و ئیسلامیی و بزاڤه ئیسلامییه‌كان چییه، ئه‌وه‌ش روونه مێژووی مسوڵمانانیش یه‌كسان نییه به په‌یامی ئیسلام، ده‌بێ ئه‌و مێژووه هه‌ڵسه‌نگێندرێ به‌وه‌ی له وه‌حییدا هاتووه، نه‌ك ئیسلام وه‌ك دین له سایه‌ی ئه‌و مێژووه‌دا بخوێنرێته‌وه، ئه‌و مێژووه‌ش باش و خراپ و ره‌ش و سپی تێدایه، قوتابخانە فیقهی و عهقیدییهكانی كه‌لتووری ئیسلامی له باشترین حاڵه‌تیاندا هه‌وڵدانێكی جیددین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی وه‌حی بكه‌ن بۆ كۆمه‌ڵێ رێ و شوێن و رێباز و هه‌ڵسوكه‌وت تاوه‌كو مسوڵمانان له رێیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك بژیین به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسوده‌یی هه‌ردوو ژیانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بێ، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا هیچ یه‌ك له‌و رێبازه جۆراوجۆرانه پارێزراو نه‌بوون له هه‌ڵه و كه‌موكوڕی و... هتد.
بزاڤه ئیسلامییه جۆراوجۆره‌كانیش جۆرێكن له رێبازی گرنگیدان به ژیاندنه‌وه‌ی ئیسلام له ژیانی هاوچه‌رخدا له چه‌ندین بواری جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵ و دام و ده‌زگای فه‌رمانڕه‌وایی و هتددا، به‌ڵام به درێژایی ئه‌و مێژووه‌ی هه‌یانه وه‌ك هه‌ر رێباز و هه‌وڵێكی مرۆییانه كه ویستویانه ئیسلام و په‌یامه‌كانی وه‌رگێڕنه سه‌ر واقیع، ئه‌میش واقعی مرۆڤبوون و كه‌موكورتییه‌كان و حه‌ز و ویسته جۆراوجۆره‌كانی تێكه‌ڵ بووه و هه‌ندێكیشی به‌ره‌و هه‌ڵدێر و لاڕێ ملی ناوه... به‌ڵام هیچ كه‌س ناتوانێ ئینكاری ئه‌وه بكات كه ئایین و په‌یامه‌كانی؛ سه‌نته‌ر بووه له هه‌وڵ و كار و ئاڕاسته‌كانی ئه‌و بزاڤانه‌دا و هه‌ر هه‌وڵی ئه‌و بزاڤانه‌ش بوو، له قۆناغێكدا بووه له‌مپه‌ر له به‌رده‌م شه‌پۆلی ئیلحاد و دژه دینی و له بواری به‌ها و قییه‌می جوانی مرۆڤایه‌تییدا به هه‌زاره‌ها خهڵكییان پێگه‌یاندووه، له‌ولاشه‌وه به دیوه‌كه‌ی تردا داعش و هتدیشمان هه‌یه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌وتی داعش پانتایی كاری ئیسلامی داگیر نه‌كردووه و به‌رده‌وام كه‌مینه‌یه‌ك بوون و ئه‌گه‌ر جۆرێك له دادگه‌ری و مافخوازیی راسته‌قینه بره‌وی پێ بدرایه، ئه‌و ره‌وته به‌ته‌واوی ده‌پوكایه‌وه و بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نه‌ده‌ما و زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی له‌ده‌ست ده‌دا...
ململانێكردن له‌گه‌ڵ بزاڤی ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی به واتای باو شتێكی ئاساییه و ژیان خۆی پڕییه‌تی له‌و دیاردانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجم له‌سه‌ری هه‌یه، ئه‌وه‌یه به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی زۆر سه‌رسه‌ختانه دژایه‌تی هه‌موو ئیسلامییه‌ك ده‌كه‌ن بێ پۆلێن‌كردن و لێكجیاكردنهوه، زۆرینه‌یان له بناغه‌دا یان دژن به ئیسلام وه‌كو دین، یاخود له ناخه‌وه به‌زیون و بڕوایان له‌ق بووه به‌و ئایینه و پابه‌ندبوون پێیه‌وه بووه‌ته بارێكی قورسی سه‌رشانیان، به‌ڵام دژایه‌تی ئیسلامیی ده‌كه‌نه ده‌سكه‌لای ئه‌و كاره و دواجاریش رووی راسته‌قینه‌یان هه‌ڵ ده‌ماڵن یان هه‌ڵ دهماڵرێ...
به‌شێك له‌وانه بڕوایان به سوننه‌ت و فه‌رمووده نییه كه لانی كه‌م كۆمه‌ڵێک بنه‌مای زانستی هه‌یه له كۆكردنه‌وه‌یدا، كه‌چی مێژووی بێ سه‌نه‌د و بێ بنه‌ما ده‌كه‌نه به‌ڵگه بۆ لێدانی ئیسلام و بزاڤی ئیسلامی، باسی مێژووی خوێناویی مسوڵمانان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێژووی خوێناوی پێوه‌ر بێت بۆ راستێتی و حه‌قانیه‌تی هه‌ر ره‌وت و ژیارێك له مێژوودا، ئه‌وا هه‌موو مێژووی مسوڵمانان یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ئه‌وانیتری پێشكه‌وتوو خوێنی تیا نه‌ڕژاوه... داعشكردنه نموونه بۆ ئیسلام و ئیسلامی وه‌ك ئه‌وه‌یه مۆسۆلینی و هیتله‌ر بكه‌یته نمونه‌ی راسته‌قینه‌ی عه‌لمانیه‌ت، له‌ولاشه‌وه رۆشنبیره عیلمانییه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی به‌وانه‌ی خۆشمانه‌وه ئه‌وه‌یان بیرچووه سه‌د ساڵه باس له ماف و ئازادی و دیموكراسی و عه‌لمانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و عه‌لمانیانه زۆرینه‌یان یان نه‌یانتوانیوه هیچ بۆ ئه‌م گه‌لانه به‌ده‌ست بهێنن، یاخود له به‌ره‌ی سته‌مكار و دیكتاتۆره‌كاندا بوون و بلوێرژه‌نی ئه‌وان بوون. پێم ناڵێن به‌رهه‌می عه‌لمانیه‌تی لای ئێمه جگه له ئه‌تاتورك و سه‌دام حسێن و ئه‌سه‌د و به‌شار و موبارەك و قه‌زافی و هتد چی بۆ ئێمه به‌رهه‌م هێناوه... ئیسلامی فه‌شه‌لی هێناوه به‌ڵام ئێوه چیتان كردووه؟!! ئێوه چ ئازادی و دیموكراسییهكتان كردووه‌ته خه‌ڵاتی ئه‌م گه‌لانه؟! .... ده‌یان پرسیاری تر...
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌ی كورده‌وه هه‌بێ راست و دروست ئه‌وه‌یه: دوژمن بۆ خۆ دروست نه‌كه‌ین و له هه‌ردوو تهوژمهكهدا تۆوی رق و كینه نه‌چێنین و ده‌رفه‌تی گفتوگۆ و په‌یڤینی راسته‌قینه بڕه‌خسێنین. ئه‌وه‌شی ئیسلام بووه‌ته بارێكی قورس به‌سه‌ر شانیه‌وه، ئه‌كرێ وازی لێ بهێنێ، چونكه ئیمان و ئیسلام به‌زۆر نابێ، ئیتر پێویست ناكات له ژێر په‌رده‌ی قسه‌كردن له‌سه‌ر مێژووی مسوڵمانان و دژایه‌تی ئیسلامی سیاسیی‌دا رقه‌كانی له ئیسلام ده‌ربڕێ... روون و ئاشكرایی سیفه‌تی مرۆڤی راستگۆ و به‌جه‌رگ و بوێره... به ده‌یان كه‌سمان هه‌یه به ئاشكرایی ناسنامه‌ی بێ‌بڕوایی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن و نایشارنه‌وه... ره‌خنه‌ی بێ رق و بێ ته‌شهیر و جوێندان به‌وانی تر، له هه‌ر شتێك ئاسایی و نۆرماڵه، خوای گه‌وره ره‌خنه‌ی شه‌یتانیشی تۆماركردووه و گومانی بێبڕوایانیش نمایش ده‌كات، تۆ ئه‌توانی به گومان بیت له هه‌موو شت، به‌ڵام گومانه‌كانت به شێوه‌ی سووكایه‌تیكردن به‌وانیتر به هیچ پێوه‌رێك رێگه‌یه‌كی راست و دروست نییه بۆ ته‌عبیركردن له بیروبۆچوونی خۆ.
بهروار:
11/11/2014
بینین:
1433
زیاتر ...
ئیسلامی كوردی و سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بی...
به‌دین كرا‌و:...
هیوادارم پێی بگات ...
بڕیاره پێكهوهبین ... له‌شه‌ڕدا به‌شی ئاشتی بهێڵنه‌وه!...
گۆڕان: هه‌ڵوێستێك دژ به گه‌ل و و پشتیوانی له حه‌رامێكی ئاشكرا...
سێكوچكه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت و ئیرهاب و مه‌زهه‌بگه‌را...
ئیسلام و كۆمەڵگە و رۆڵی ئیسلامییەكان...
بزانه ئیسلام رێگه‌ی داوه مرۆڤ به‌كۆیله بكرێ؟...
ئیخوان چاوگی ئاشتیخوازی و رابه‌ری میانه‌ڕه‌وی... بۆ ئه‌وانه‌ی هستریا گرتوونی!!...
پەیامێك بۆ سەرۆكی هەرێم و هێزە سیاسییەكان...
ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و دەرفەتێكی زێڕین...
ئه‌گه‌ر بزاڤ پشتیوانییه‌كی مادی باشیان هه‌بوایه كاری گه‌وره و گرنگتریان ئه‌نجام ده‌دا ...
یه‌كگرتوو جیاوازه!! ...
خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو له كوردستاندا...
دەنگ دان بەبەعسی و گرەوكردن لەسەر ئەسپی دۆڕاو...
پاشخان ئیسلامییه‌كان و ره‌خنه له دیدی ئیسلامی...
1
2
په‌ڕه‌ی
له 2
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش