سه‌ره‌کی
ده‌رباره
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
گۆڕینی فۆنت
ئێمه له‌فه‌یسبووك
هه‌واڵ
مێژوو
مێژووی کوردی
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
دیدوبۆچوون
هزر
هزری سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگا
خێزان
منداڵ
نوسه‌ران
ئیسلامناسی
زانستی شه‌رعی
بانگه‌واز
په‌روه‌رده‌ی ده‌روون
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
هه‌ڵبژارده
راپۆرت
توێژینه‌وه
زەنگێک بۆ بێداربوونەوە لە غەفڵەت...
تـــــــەرزە فائق
مەملەکەتی شەیتان, کتێبێ سێیەم, زنجیرەی ٧٣...
ماکوان کەریم
مەلەکەتی شەیتان، کتێبی سێییەم، زنجیرەی ٦٩...
ماکوان کەریم
نوسه‌ران
هیوادارم پێی بگات
فاتیح سه‌نگاوی
په‌یامێك له ناخی كوڕێكی كه‌س و كارئه‌نفاله‌وه:
بۆ : به‌ڕێز كاك مه‌سعود به‌رزانی
سڵاوی خواتان ئاراسته بێت
به‌ڕێز كاك مه‌سعود به‌رزانی: تۆ له هه‌موان باشتر ده‌زانی ئێمه‌ی كورد له چ دۆخێكی هه‌ستیار و چ دووڕیانێكی مه‌ترسیدارداین، هه‌موان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوین له‌م وه‌رچه‌رخانه مێژوییه و له‌و گۆڕانكارییه‌ی رووی له ناوچه كه كردوه لانی كه‌م كورد ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌ده‌ست بێنێته‌وه و له قازانجی خۆی یه‌كلای كاته‌وه... بگره ئه‌و كات كه‌من یه‌كێك بووم له پاڵێوراوه سه‌ركه‌وتوه‌كانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێشبینیم ئه‌وه‌بوو ئێمه له 2017-2018 ده‌توانین سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بھێنین ئه‌گه‌ر بتوانین به‌باشترین شێوه سوود له و گۆڕانكاری و هاوكیشه نوێیانه وه‌ربگرین و كاری جدی بۆ بكه‌ین له ئاستی هه‌رێمایه‌تی و جیهانیدا ... به‌ڵام مه‌خابن له بری نزیك بونه‌وه له‌و ئامانج و خواسته گه‌وره و گرنگانه، كه‌چی ئێسته له بیری ئه‌وه‌داین چۆن كێشه و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین و چۆن خۆمان له مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ و گرژی و مه‌ترسییه جۆربه‌جۆره‌كان بپارێزین؟!!
به‌ڕێز كاك مه‌سعود به‌رزانی: هه‌نوكه كلیلی زۆر ده‌رگای داخراو‌و چه‌ندین گرێ كۆنه‌ی تر به ئێوه ده‌كرێته‌وه... لانی كه‌م داوا له ئێوه ده‌كرێ هه‌نگاوی خۆنه‌ویستانه و نه‌ته‌وه‌یی دیار و به‌رچاو بنوێنن ... به‌ڕێزت چه‌ندین جار جه‌ختت له‌وه كردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ره‌كان به‌وه ده‌كرێت من ده‌ست له كار بكێشمه‌وه ئه‌وه ئاسانترین كار و ساناترین بڕیاره ... ئێسته زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان داوا ده‌كه‌ن هه‌ندێ له دهسهڵاتهكانت كه‌م بكرێته‌وه نه‌ك ده‌ست له‌كار بكێشیته‌وه... هه‌ربۆیه زۆربه‌ی گه‌لی كوردستان خوازمه‌ند و چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستێكی نمونه‌یی و بڕیارێكی گرنگی ئێوه‌ن... ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ نمونه‌یه‌كی به‌رز و زیندووی مێژویی تۆمار بكه‌ن ... كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ڵاحیات و گواستنه‌وه‌ی بۆ دام و ده‌زگایه‌كی تر ئه‌وه‌نده قورس نیه ئه‌و هه‌موو قه‌یران و كێشمه‌كێش و باره ئاڵۆزه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه ... چون سه‌رۆك پۆستێكه ته‌نها بۆ ئێسته نیه كه پارتی و بارزانی له ده‌سه‌ڵاتدان ... به‌ڵكو ده‌بێت بۆ ئه‌و كاته‌ش بێت كه پارتی و بارزانی و نه‌وه‌كانیشیان ده‌كرێ ئۆپۆزسیۆن بن... ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه له ئارادا نه‌بێت ، ئه‌وا ئه‌و گوته‌یه راست ده‌رده‌چێ كه ده‌ڵێ:ئه‌وان ده‌یانه‌وێ: ده‌ستوور له‌ناویدا (سه‌رۆكایه‌تی) به‌شێوه‌یه‌ك بنوسنه‌وه كه تاهه‌تایه ئه‌وان(نه‌ك ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان) مافی به سه‌رۆك بون و بڕیار به‌ده‌ستی ئه‌م كوردستانه‌یان هه‌بێ، ئه‌وان نه‌ك هه‌ر بیر له به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌نه‌وه سه‌رۆك بێت به‌ڵكو بیركردنه‌وه وایه به‌هه‌ر نرخێك بوه نه‌وه له دوای نه‌وه هه‌ر خۆیان سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستی ئه‌م كوردستانه بن ...
به‌ڕێز كاك مه‌سعود به‌رزانی: به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو كه‌م و كوڕی و هه‌ڵه‌كانی ئه‌زمونتان له كاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییدا ... به‌ڵام هه‌موان شایه‌دی خه‌بات و قوربانیدانتانن و ناكرێ ئه‌و مێژووه نادیده بگیرێ، هیوادارم زۆر به‌جدی بیر له داهاتوویه‌كی پرشنگدار و پڕشانازیی زیاتر بكه‌نه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوتان، كه مه‌رج نیه هه‌موو كات له‌وه‌دا خۆی ببینێته‌وه به‌به‌رده‌وامی سه‌رۆك و سه‌رده‌سته و پله‌باڵا بن ... چونكه هه‌ندێ جار شوێن و پێگه و خراپ به‌كارهێنانیان سه‌ری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌خوات و شكستی گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ ... كه ئومێدم وایه ئێوه له‌و جۆره نه‌بن و خه‌بات و قوربانیدانتان هه‌میشه به‌رز راگرن و به‌هیچی تری نه‌گۆڕنه‌وه ...
به‌ڕێز بارزانی: هه‌ندێ جار كه‌سه نزیكه‌كان، راوێژكاره‌كان، له بری ئه‌وه‌ی هاوكار و یارمه‌تی ده‌ربن ، راستی و واقیعت بۆ رونكه‌نه‌وه ، كه‌چی له‌به‌ر پێگه و شوێنیان ، یان هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی یاخود به‌ناوی تره‌وه ده‌بنه هۆكاری سوور بونتان له‌سه‌ر بڕیارێكی هه‌ڵه و وه‌های پیشان ده‌ده‌ن هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك مه‌ترسی گه‌وره‌یه له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه ... تكایه وردتر له سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان بڕوانه و هه‌ڵیان سه‌نگێنه ... ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئه‌وه‌نده دڵسۆزی ئه‌م نیشتمانه بونایه له هه‌موو ئاسته‌كانی به‌رپرسیارێتیدا لای به‌ڕێزت و له دام و ده‌زگا و جومگه‌كانی تری ده‌سه‌ڵات و حیزب‌دا كه‌ی ده‌بوو ئێمه به‌م ئاسته بگه‌ین؟!! كه‌ی ده‌بوو تا بینه‌قاقامان له‌گه‌نده‌ڵیدا نقوم بوایه؟!! كه‌ی ده‌بوو گه‌لێكی سته‌مدیده‌ی وه‌ك ئێمه هێشتا خاوه‌نی جۆرێك له دوو ئیداره‌یی و ئه‌و هه‌موو په‌رته‌وازه‌ییه بین؟!! هێشتاش خاوه‌نی دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی ته‌واو نه‌بین به واتا پیشه‌یی و دام و ده‌زگاییه سه‌ربه‌خۆكه‌ی؟!! هه‌نوكه‌ش له هه‌ر قه‌یرانێكی جیدی‌دا خه‌ڵكی له ترس و برسانا گه‌ر نه‌شمرێ نیوه مردوو ده‌بێ!! وڵات به‌جێ دێڵێ و سه‌ری خۆی هه‌ڵ ده‌گرێ!! ...نیشتمانێكمان هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی زۆر زیاتر له حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر و پاره‌دارترن... گیرفانی ئه‌وان پڕ‌و حكومه‌ت خاڵێیه .....هتد
به‌ڕێز كاك مه‌سعود: به‌ناوی كوڕێكی كه‌س و كار ئه‌نفاله‌وه داوات لێ ده‌كه‌م: ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕن بۆ ئه‌وه‌ی سازانێكی راسته‌قینه بێته دی، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕن به‌وه‌ی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانتان كه‌م كرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سیسته‌مه په‌ڕله‌مانیه‌كه‌ی هه‌رێمدا بگونجێ، گه‌ر سبه‌ی تۆش ئۆپۆزسیۆن بویت قبوڵت بێ... ته‌واوی لایه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر به‌زمانی مه‌قالیش نه‌ڵێن به زمانی حاڵ ده‌ڵێن دووساڵی سه‌رۆكایه‌تیت پیرۆز بێت به‌ڵام با دهسهڵاتهكانت سنووردار تربن... ئێسته ئێوه ده‌توانن زیاتر له خه‌ڵكی رۆڵ بگێڕن له ئاسایی بونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان و ئاینده‌یه‌كی باشتر ... داواكارم به‌و رۆڵه‌ی خۆتان هه‌ستن ... خه‌ڵكی كوردستان شایسته‌ی ئه‌و هه‌موو كێشه و ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه نییه... قوربانییه‌كانی رابردوی ئه‌م گه‌له و فیداكاری پێشمه‌رگه و خوینی ته‌واوی شه‌هیدانمان داوای دۆخێكی ئارام و كوردستانێكی خۆشگوزه‌رانمان لێ ده‌كه‌ن .. له‌سه‌رووی هه‌موانیشه‌وه خوای گه‌وره داوای : داد و چاكه‌خوازیمان لێ ده‌كات ... من به زمانی یاسا قسه ناكه‌م قسه‌ی ناخی به‌شێكی زۆری ئه‌م كوردستانه ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت كه‌س وكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ... دڵسۆز و ناحه‌زانی ئه‌م میلله‌ته له ئێسته‌دا زیاتر چاویان له ئێمه‌یه تا بزانن چی ده‌كه‌ین و چۆن له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا بڕیار ده‌ده‌ین ...هیوادارم به هه‌ڵوێست وه‌ڵامی دڵخۆشكه‌ر ببیستین و ببینین ... به‌هه‌مومانه‌وه بتوانین له‌م قه‌یرانه‌دا عه‌قڵ و ژیری به‌سه‌ر حه‌ز و غه‌ریزه‌دا زاڵ بێت ... مێژوییه‌ك تۆماركه‌ین شایسته‌ی نرخاندن و شانازی بێت نه‌ك شه‌رمه‌زاری و ریسوایی ... خوای گه‌وره پشتیوان و هاوكارمان بێ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه به‌و په‌ڕی سه‌ركه‌وتویی و سه‌ربه‌رزییه‌وه ... گه‌ل و نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌مان بپارێزێ له‌هه‌موو ئه‌گه‌ره خراپ و چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كان ... والسلام علیكم ورحمةالله وبركاته
به‌روار:
11/09/2015
بینین:
1599
زیاتر ...
ئیسلامی كوردی و سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بی...
به‌دین كرا‌و:...
بڕیاره پێكهوهبین ... له‌شه‌ڕدا به‌شی ئاشتی بهێڵنه‌وه!...
گۆڕان: هه‌ڵوێستێك دژ به گه‌ل و و پشتیوانی له حه‌رامێكی ئاشكرا...
سێكوچكه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت و ئیرهاب و مه‌زهه‌بگه‌را...
ئیسلام و كۆمەڵگە و رۆڵی ئیسلامییەكان...
دژایه‌تیی ئیسلام یا ئیسلامیی؟!...
بزانه ئیسلام رێگه‌ی داوه مرۆڤ به‌كۆیله بكرێ؟...
ئیخوان چاوگی ئاشتیخوازی و رابه‌ری میانه‌ڕه‌وی... بۆ ئه‌وانه‌ی هستریا گرتوونی!!...
پەیامێك بۆ سەرۆكی هەرێم و هێزە سیاسییەكان...
ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و دەرفەتێكی زێڕین...
ئه‌گه‌ر بزاڤ پشتیوانییه‌كی مادی باشیان هه‌بوایه كاری گه‌وره و گرنگتریان ئه‌نجام ده‌دا ...
یه‌كگرتوو جیاوازه!! ...
خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو له كوردستاندا...
دەنگ دان بەبەعسی و گرەوكردن لەسەر ئەسپی دۆڕاو...
پاشخان ئیسلامییه‌كان و ره‌خنه له دیدی ئیسلامی...
1
2
په‌ڕه‌ی
له 2
ژماره‌ی بابه‌ت
توێژینه‌وه
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
یارانی ئەشکەوت٫ ئەفسانەیە یاخود ڕاستییەکی مێژوویی:...
هامنۆ هەورامی
راپۆرت
مێژوو
مێژووی کورد
مێژووی ئیسلام
مێژووی جیهان
ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندە...
هۆشیار جەمال
زه‌رده‌شت کێیه؟...
په‌رتوکی ئاوێستا...
بڕیارێکی ئازایانەی فڕین...
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟...
ئەم زانا کوردە بناسە...
ئاشنابوون لەسەر زانای کورد...
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
گیـــانــــــم دایــــــــە...
ڕۆستەم خامۆش
ئێمەی زارۆک...
ڕۆستەم خامۆش