خێزان
  چۆن توندوتیژی بن بڕ دەکرێت؟
مونیرە عبدالعزیز

بەم شێوەیەی کە ئێستا سیستمی نوێ ی جیهانی باسی دەکات تا هەزار ساڵی تریش بەم شێوەیە خەریک بن نەک هەر توندوتیژی کەم ناکات، بەڵکو زیادیش دەکات، چونکە نایانەوێت بە کردار جارەسەری بکەن ئەیانەوێت هەر بە زار باسی بکەن.
ئیسلام بە سیستەم وبەرنامە  توتدوتیژی لەناودەبات  ودادگەری کۆمەڵایەتی دەچەسپێنێت
ئەویش  بەوەی، کە هەرچی شتێک دەبێتە هۆکاری توندوتیژی وئازاری دەروونی حەرام وقەدەغە ومەمنوعی دەکات.
لە ناوچاو گرژ کردن بەلەدایک بونی مناڵی کچەوە وچپە کردن وتوڕەبونە وە بیگرە
تادەگاتە درۆ ، بوختان ،قسەهێنان وبردن ،خیانەت ،زینا ،دزی ،ناوناتۆرە لەیەک نان ، غەیبەت کردن ،جوێن دان ،نەفرین کردن ..خواردنەوەی مەی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر وسڕکەر و
هاندانی خەڵک بۆ خوێندن وزانست ونەرم ونیانی وخواردنەوەی توڕەیی و تەبەیون کردن وئارامی وئاسودەیی وپڕ کرنەوەی کات لەشتی بەسوود وکاری چاک...
ودواتریش سزای عادیلانەی بکەران وتاوانباران ئەدات لەسەر بنەمای
ولکم فی القصاص حیاة یا اولی الالباب
بەو شێوەیە توندوتیژی بنەبڕ دەبێت
نەک ئەوەی ئێستا دەیبینین هەڵمەتێک ڕائەگەیەنرێت و بودجەیەکی زەبەلاح خەرج دەکەن ولەئوتێلی ڕاقی دا سیمینار ئەکەن،
بەڵام لەولاوە هەمو ئەوشتانەی دەبنە هۆکاری توندوتیژی بەرەڵا وئاسایی دەکەن، وەکو درۆ ودزی وخیانەت و زینا وداوێن پیسی و ........هتد
وتاوانباریش سزا نادرێت ولەپەنای حیزبێک دا ئەحەسێتەوە
جاران یەک دوکەس وتی وتیان دەکرد ئێستا لە میدیاکانەوە ووتی ووتی دەکرێت و نهێنی خەڵک هەڵئەدرێتەوە و هیچ حورمەتێک بۆ ماڵ وژوری نوستن و پەیوەندی هاوسەران نەماوە و هەموی هەڵماڵراوە و بەها بەرزە کۆمەڵایەتیەکان وەلا نراون و  ڕەواج بە فساد وبەد ڕەوشتی وبەرەڵایی ئەدرێت و کەسیش سزا نادرێت.
بۆیە دڵنیام بەم شێوەیە هەر گیز توندو تیژی نەک کەم ناکات زیاتریش ئەبێت چونکە دەرگا خراوەتە سەر پشت بۆ ڕەواج دان  بە هۆکارەکانی توندوتیژی.
به‌روار: 25/11/2019
بینین: 4462