 هەموومان وازمان لەپەروەردەکرن هێناوە
هیمن عبدالقادر
هەموومان وازمان لەپەروەردەکردن هێناوە ، تەنها خومان داوەتە فێرکردن
هەموومان منداڵەکانمان خستۆتە قوتابخانەیی نموونەیی و زانکۆی نمونەیی بۆ فێر بوونی زمانی ئینگلیزی و ماتماتیک ، کەچی کەسمان منداڵەکانمان فێر نەکرد لەسەرەتایی هاوسەرگیریدا چۆن مامەڵە لەگەڵ یەک بکەن ،
ھەموومان دۆنمێک زەویمان لەدەرەوەی شار کردووە بە باخ و کەچی خانووەکانمان لەناو شار درەختێکی تێدانیە تا گوێمان لەدەنگی باڵندەیەک بێت، جێگەی جۆلانیەکمان بۆ منداڵەکانمان لە حەوشەودا نەهێشتۆتەوە و هەموویمان کردووە بە بینا و کەچی باسی دڵتەنگی دەکەین ،
بە سەدان ھەزار دۆلارماندا بە یەکەی نیشتە جێبوون هەموومان کەوتینە ناوشووقە و خانووی سیاج کراو بە ئومێدی دروست کردنی دنیایەکی تر و لە ژێر کۆمەڵێک ناوی وەھمی و دابڕان لە خەڵکی تر سیاجمان بەچوار دەوری خانووەکانماندا کێشا ،
وەلێ بێ ئاگا بووین لەوەی منداڵەکانمان بەهۆی تەکنەلۆژیا و مۆدێرنەتەوە و بەجیهانی بوونەوە لەسەر جێگەی نووستن و لە ناو ماڵەکانی خۆمان تووشی کێشە دەبن و لەهەموو بەهاکان ڕووت دەبنەوە
نوقتە سەری دێڕ
سەیر بکەن کاری ئێمەی مرۆڤ گەیشت بە کوێ؟
بهروار: 02/08/2019
بینین: 1374
|