خێزان
  لە نێوان میهرەبانی و سۆزی باوک و سپڵەیی منداڵدا..!
"جــــــــوان سەنگاوی"
-بابە؟
+گیانی بابە..
-حەزم لە نوقڵە
+بە چاوان گیانی بابە ئیستا شەو درەنگە با سبەی بێت بۆت دەکڕم..

-بابە؟
+گیانی بابە..
-هەموو هاوڕێکانم پاسکیلیان هەیە من نەبێ..
+بابە قوربانت بێت با مووچە بێت ئەم مانگە یەکەم شت پاسکیل بۆ تۆ دەکرم..!


+کوڕی خۆم ؟
-ها باوکە دیسان چیت ئەوێ..
+گیانی باوکت ئەم مانگە مووچەکەم دوا کەوتووە و دەرمانەکانم نەماوە ئەتوانیت بۆم بکری تا مووچە وەر دەگرم و پاشان دەتدەمەوە..
-بەزمە،، من خۆم پارەم بەشی خۆم نییە هی تۆشی بێتە سەر...
چش،ئەیکرم بەس زوو پارەکەم بدەیتەوە ها..
+بە چاوان کورم،چۆنی ناتدەمەوە،من چۆن ئەتوانم چاوم لەسەر مال و سامانی تۆ بێت .


چ جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان میهرەبانی و ماندووبوونی باوک و بێ منەتی و سپلەیی منداڵدا..
ئاساییە ئەگەر باوک سی ساڵ کورەکەی بە خێو بکات،بێ هیچ ئاخ هەڵکێشکانێک..
بەڵام کوڕێک نەتوانێت یەک رۆژ دڵی باوکی ڕابگرێت..!!!!

"خۆزگە هەندێک منداڵ ئەگەرانەوە منداڵی و خۆیان خۆیان بە خێو ئەکرد تا بزانن لە پرێک نەبوون بەم منداڵەی ئێستا ڕەنج ماندووبوون و هیلاک بوونی چەن ساڵەی دایک و باوکیانە ئاوا گەورەیان کردوون.
به‌روار: 23/07/2019
بینین: 1407