خێزان
  خۆ بەکەم زانین و باوەڕ بەخۆ نەبوون لای مناڵ و چارەسەرەکانی
باران ئاریایی


هۆکاری خۆبەکەم زانین و هەست کردن بە نوقسانی لای مناڵ دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی ڕەفتاری، نەخۆشی، پەروەردەیی یاخود ئابوری.
دروست بوونی ئەم هەستە لای مناڵ یەکێکە لە ترسناکترین ڕێگاکان بۆ توش بوون بە نەخۆشی دەرونی ئینحیرافی هەنگاو نان بۆ ئەنجامدانی کاری خراپە.
لەم بابەتەدا سەرەتا باس لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە دەکەین لای مناڵ، پاشان هەوڵ دەدەین ڕێگاکانی چارەسەر بخەینە بەرچاوی خوێنەر.
بە ئومێدی ئەوەی دایك و باوکەکان و مامۆستایانی بەڕێز کە پەیوەندیان لەگەڵ مناڵدا هەیە بتوانن پێشگیری ئەم دیاردەیە بن، هەوڵ بدەن بەجوانترین شێواز پەروەردەیان بکەن، تا گیرۆدەی ئەم گرفتانە نەبن.
ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی خۆ بەکەمزانین و باوەڕ بەخۆ نەبوون لای مناڵ، ئەمانەن:
١. سوکایەتی پێکردن و ئیهانە کردنی ماڵ.
٢. چاودێری کردنی زیاد لە پێویستی مناڵ.
٣. جیاوازی کردن لە نێوان مناڵ.
ئەگەر خێزانێك چەند مناڵێکیان هەبێت، فەرق وجیاوازی بکەن لە نێوانیان دا.
٤. کەمئەندامی
٥. هەتیووی
٦. فەقیری
بەپشتیوانی خوای گەورە لەم بابەتەدا یەك بەیەکی ئەو خاڵانەی سەرەوە باس دەکەین و ڕێگا چارەکانیشی دەخەینە ڕوو، لەسەر ئەساسی ڕینوێنیەکانی ئیسلام کە بۆی داناوین.
لەخوای گەورە داواکارم کە یارمەتی دەرمبێت تا بتوانم بەجوانترین شێوە و هۆکار و چارەسەرەکان باس بکەین.
١. سوکایەتی پێکردن و ئیهانەکردنی مناڵ:
یەکێکە لە ناپەسەندترینی هۆکارەکان کە دەبنە هۆی خۆبەکەم زانین و تێکچونی لایەنی دەرونی لای مناڵ، وا دەکات مناڵ هەست بە سوك بون و کەمی بکات. دوکتۆر مصطفی السباعی نوسەری کتێبی "ئەخلاقی کۆمەلایەتیمان" دەڵێت: "زۆرن ئەو دایك و باوکانەی کە ئەگەر مناڵەکەیان لەڕووی نەزانینەوە توشی هەڵەو تاوانێك بێت، ئەوا دایك و باوکەکە مناڵەکەیان بەدناو دەکەن و لەبەرچاوی خەڵکی دا دەیشکێنن و ئیهانەی دەکەن. ئەگەر جارێك درۆ بکات بکات ئەوا بە درۆزن بانگی دەکەن، ئەگەر جارێك لە خوشك/برا بچوکەکەی دا ئەوا بە هاروهاج و ئاژاوەگێڕ بانگی دەکەن، ئەگەر جارێك بەزۆر یاریەکەی لە خوشك/براکەی سەند ئەوا بە زۆردار بانگی دەکەن، ئەگەر بەبێ پرس شتێکی لە گیرفانی یەکێك لە ئەندامانی خێزانەکەی دەرهێنا ئەوا بە دز بانگی دەکەن، خۆ ئەگەر جارێك داێک یاخود باوکی داوای لێبەکەن پەرداخێك ئاویان بۆ بهێنێت و ئەویش بێ گوێی کرد یاخود ووتی ناتوانم، ئەوا یەکسەر لەبەرچاوی خوشك و براکانی تری دا بە تەمەڵ و تەوەزەل و بێ گوێ بانگی دەکەن"
یەکێکی تر لە سوکایەتی پێکردن و ئیهانەکردنی مناڵ بانگکردنیانە بە ووتەی ناشایستە و ناشرین لەبەرچاوی خێزان و دۆست و خزمان دا، زۆر جار دایك و باوك زیادەڕەوی دەکەن لەم حاڵەتەدا و لەبەرچاوی هاوڕێی مناڵەکە یاخود بێگانە ئیهانەی مناڵەکە دەکەن و بەووشەی ناشرین بانگی دەکەن، بەبێ شك ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە لەگەڵ مناڵ دەبێتە  هۆکاری ئەویە کە مناڵەکە هەست بە کەمی و بێنرخی خۆی بکات، وا بیر دەکاتەوە کە بوونی دەبێتە هۆی ئازاردانی کەسانی دەوروبەری، بۆیە ڕق و کینەیەك لە دڵی دا دروست دەبێت بەرانبەر بە کەسانی دەوروبەری لە داهاتوودا، کەسایەتیەکی لاوازی دەبێت و تێکەڵ بە خەڵکی نابێت و هەستی مەسئولیەتی نابێت و هیچ کارو ئەرکێك ناخاتە ئەستۆی خۆی.
لێرەدا دەبینین کە ئەو دایك و باوك و مامۆستایانەی ئە ئەو جۆرە ڕەفتارانە دەکەن لەگەڵ مناڵدا چ جەریمەیەکی گەورەیان ئەنجام داوە بەرانبەر ئەو مناڵە، کە بەدەستی خۆیان بەو ڕەفتارە نابەجێیانە و توندتیژیە بێ بەزەییانە دەیکەن بەرانبەر بە مناڵەکانیان، مندالەکانیان دەخەنە سەر ڕێگای لاڕێ و ئینحیرافی.
ئێمە چۆن دەبێ چاوەڕێی ئەوە بکەین لە مناڵەکانمان کەوا گوێڕایەڵ و نەرم و نیان و ڕێز گرتن لە گەورەو بەبەزەیی بن بەرانبەر بە بچوکتر، بە ئەخلاق بن، کاتێك خۆمان بەدەستی خۆمان تۆوی ڕق و کینە و سەرپێچی لە دەرونیان دا دەڕوێنین!.
دایك و باوکی بەڕێز دەبێت ئەوە بزانیت کەوا پەروەردەکردنی منداڵ بە توڕەیی و لێدان نابیت، بەڵکو بەو کارانە منالەکەت تووشی تێکچونی باری دەرونی دەبێت و کەسێکی توڕە  و بێ بەندوبار و بێ گوێ دەبێت، کە گەورەش بوو هەوڵ دەدات لەگەڵ کەسی خراپ و موجریم دا هاوڕێیەتی بکات، چونکە خۆمان لە مناڵیدا خستومانەتە سەر ئەو ڕێگایە، لەجیای ئەوەی فێری بکەین بەدوای شتی باشدا بگەرێت و کەسێکی نمونەیی بێت، بەڕەفتار و هەڵسوکەوتی نابەجێی خۆمان هانی دەدەین بۆ خراپەکاری.
شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو مناڵەی کە هەڵە دەکات؛
باشترین شێواز ئەوەیە کەوا هەوڵ بدەین لەە کاتەدا نەرم ونیان بین و هەوڵ بدەین قەناعەت بە مناڵەکە بکەین کە هەڵەی کردووە و ئەڵبەت گرنگە بەپێی تێگەیتنی مناڵەکە قسەی لەگەڵ بکرێت، تا دەگاتە ئەو قەناعەتەی کە ئەو کارەی کردویەتی هەلەیە، وە ئەنجامدانی کاری لەو شێوەیە کاری مناڵی ژیر و تێگەیشتوو نیە.
ئەگەر بەم شێوازە توانیت قەناعەتی پێبکەیت ئەوا بەئامانج گەیشتویت، خۆ ئەگەر قەناعەتیشی نەکرد ئەوا ڕێگای تر هەیە بگیرێتە بەر بێجگە لە لێدان و توڕە بوون.
شێوازی نەرم و نیانی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ مناڵ دا لەسەروەرمانەوە ﷺ فێر بین، کە دەبێت نمونەی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی بکەینە سەرمەشق بۆ پەروەردە کردنی ماڵەکانمان.
لە دەرئەنجامی باسەکانمان لەسەر خاڵی یەکەم ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەوا سوکایەتی پێکردن و رەفتاری توندوتیژی لەگە مناڵ، بەتایبەت لەبەرچاوی کەسانی دیکە یەکێکە لەهۆکارە سەرەکیەکانی خۆبەکەم زانینی مناڵ، کە دەبێتە هۆی ئینحیرافی ئەخلاقی و دەرونی لای مناڵ، بۆیە کاتێك کە منداڵ توشی هەڵە دەبێت دەبێت لەگەڵی نەرم بین تا قەناعەت دەکات و دان بەهەڵەکەیدا دەنێت و تێدەگات ئەو کارە هەڵەیە، خۆ ئەگەر هاتوو بە نەرمونیانی چارەسەر نەبوو ئەوا دایك و باوك یاخود فێرکار بەباشی زانی مناڵەکە جەریمە بکرێت لەسەر ئەو کارەی کە کردویەتی لەبەرچاوی کەسانی تر نەبێت.





٢. چاودێری زیاد لە پێویستی مناڵ و وابەستە بوون بە دایك و باوکەوە:
ئەم هۆکارەش یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی خۆبەکەم زانین و ئینحیرافی ئەخلاقی لای مناڵ، کە هەمیشە ڕەشبین بێت بەرانبەر بە خۆی و کەسانی دەوروبەری، ڕق و کینەی لەدڵدا دروست دەکات.
چاودێری زیاد لە پێویست وا دەکات کەوا مناڵەکە کەسێکی شەرمن و ترسنۆك و زەلیل بێت، کە بروای بە خۆی نابێت و هیچ مەردایەتی و ئازایەتیەکی تێدا نەبێت. ئەم تایبەتمەندیەش وا دەکات کە مناڵ نەتوانێت لەگەڵ کەس هاوڕێ بێت و دابڕێت لە کۆمەڵی مناڵانی هاوتەمەنی خۆی.
بۆچی وابەستە بوونی مناڵ بە دایك و باوکیەوە ئەو ئەنجامە خراپەی لبۆچی وابەستە بوونی مناڵ بە دایك و باوکیەوە ئەو ئەنجامە خراپەی ل دەکەوێتەوە؟
چونکە هاوتەمەنەکانی خۆی دەبینێت کە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو پێشەوە دەجن، کەچی ئەو هەمیشە لەکۆتایی قافڵەدایە.
دەبینێت کە مناڵانی دیکە ئازاو بەجەرگن کەچی ئەو ترسنۆکە و لاوازە.
دەبینێت کە مناڵانی تر هەوڵ دەدەن و لە جوڵە دان، کەچی ئەو هەمیشە بێدەنگەو بێجوڵەیە و هەمیشە چاوەڕێی ئەوە دەکات کە دایك و باوکی کارەکانی بۆ ئەنجام بدەن.
دەبینێت کەوا هاوتەمەنەکانی خۆی پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە و هاوڕێن  و لەئەنجامدانی کارەکانیان دا هاوکاری یەکتری دەکەن، بەڵام ئەو بەتەنهایەو گۆشە گیرە.
دەبینێت کەوا کەسانی دیکە کاتێك تووشی گرفتێك دەبن زۆر بەلەسەرخۆییەوە دەچن بەرەوڕووی گرفتەکەوە و خەڵکی یارمەتیان دەدات بۆ چارەسەرکردنی، بەڵام ئەو لەڕووبەڕوبونەوەی گرفتەکان دا لاواز و کەم توانایە.
مناڵێك ئەوە حاڵی بێت، ئیتر چاوەڕێی چی دەکەیت لێی؟ کە کەسێکی سودمەند بێت بۆ بێت بۆ خێزان و کۆمەڵگاکەی، ئایا کەسێکی لەو شێوەیە دەتوانێت ئومێدەوار و گەشبین بێت بۆ ژیان؟
ئایا دەتوانێت کەسێکی سەربەخۆ بێت کاتێك گرفتێکی توش بوو لەسەر پێی خۆی بوەستێت و ڕووبەڕووی گرفتەکانی بێتەوە؟ ئەگەر وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە نەخێر؛ ە، ئەی بۆچی دایك و باوکان لەچاودێری کردن و نازپێدان و وابەستەکردنیانەوە زیادەڕۆێی دەکەن، لەم دیاردەیەدا زیاتر دایکان تووشی هەڵە دەبن و دوچاری وەسواس دەبن.
ئەم دیاردەیە زیاتر لەو مناڵانەدا بەدی دەکرێت کە دایکیان شارەزا نیە لە ئیسلام و پەروەردەی ئیسلامی.
* یەکێك لە نمونەکانی خراپ پەروەردەکردنی ئەو دایکانە ئەوەیە کە ئیزنی مناڵەکەیان نادەن لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە توانایان هەیە خۆیان بیکەن، چونکە پێیان وایە مناڵەکانیان توانایان نیە ئەو کارە ئەنجام بدەن، بە خەیاڵی خۆی ئەگەر نەهێڵێت مناڵەکەی کارەکە ئەنجام بات وە ئەو هەموو شتێکی بۆ فەراهەم بکات ئەوا دڵسۆزی کردووە بۆ مناڵەکەی و مناڵەکەی زیاتر دایکی خۆش دەوێت.
* نمونەیەکی تر هەندێك دایك مناڵەکەی هەمیشە لەباوەشی دادەنێت و ناهێڵێت لێی دووربکەوێتەوە، جا ئیتر هیچ فەرق ناکات کە بۆچی و بە چ هۆکارێك ناهێڵێت مناڵەکەی لێ دور بکەوێتەوە.

*  هەندێك دایك هەموو کاتەکان، چاودێری منالەکەی دەکات، تەنانەت ئامادە نیە بۆ یەك چرکەش چاوی لێ غافڵ بکات، نەوەك شتێکی لێ بەسەر بێت، کە ئەمە لە لایەنی دەرونیشەوە بۆ دایکەکەش خراپەی دەبێت.
* نمونەیەکی تری بێئاگایی دایکان بەرانبەر بە پەروەردەی مناڵ ئەوەیە کە هیچ کۆنترۆڵێک یان سنورێك دانانێن بۆ مناڵەکەیان لەئەنجامدانی کارەکانی دا بۆ نمونە مناڵ شتی ناوماڵ دەشکێنێت یان دیواری ماڵەکەیان دەنوسن، بەڵام دایکەکە گوێیان پێنادات و هێچ شتێك ناڵێت.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە چاودێری کردنی مناڵ بەو شێوەیە لە چ حاڵەتێکدا ڕوودەدات؟
ئەو دایك و باوکانەی کەدوای چەندین ساڵ مناڵ بووە یان دایکێك کە چەندین جار دووگیان بووە و منالەکەی لەبارچووە و دوای مناڵێکی بۆ ماوە، یاخود خێزانێك کە دوای بوونی چەند مناڵێكی کچ کوڕێکیان بووە، یاخود مناڵێك کە نەخۆشییەکی ترسناکی هەبوە و دوای چارەسەر کراوە، ئەمانە ئەو حاڵەتانەن کە دایك و باوك زیاد لە پێویست چاودێری مناڵەکانیان دەکەن.
ڕێگا چارە بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە:
١. تێگەیاندن و بەهێزکردنی عەقیدەی دایك و باك لە باسی قەزاو قەدەر دا.
پیویستە دایك و باوك باوەڕیان بەوە هەبێت کە سەلامەتی و نەخۆشی، نیعمەتەکانی، گرفتاری و سەختیەکان، سەروەت و سامان، هەژاری، نەزۆکی "عقیم"، یاخود منداڵ بوون ئەمانە هەمووی تەقدیری خوای گەورەیە کە هەموو ڕوداوەکانی ژیان بەخواستی خوای گەورەیە و لەبازنەی قەزاو قەدەر دایە.
خوای گەورە دەفەرموێت: 
مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ ﴿٢٢﴾ الحدید 

هیچ به‌ڵاو رووداوێك له‌ زه‌ویدا، بۆتان پێش نایه‌ت که‌ له‌ (لوح المحفوظ)دا تۆمارنه‌کرابێت، پێش ئه‌وه‌ی رووداوه‌که‌ پێش بێت، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا زۆر ئاسانه.‌
لِكَيْلَا تَأْسَوْا عَلَى مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آتَاكُمْ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ ﴿٢٣﴾ الحدید

ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که‌ خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی که‌له‌ کیستان چووه‌، وه‌ به‌وه‌ش دڵخۆش و غه‌ڕڕا نه‌بن که‌ پێمان به‌خشیون، چونکه‌ خوا که‌سانی خۆ به‌ گه‌وره‌زان و فه‌خرفرۆشی خۆش ناوێت (ئه‌وانه‌ی به‌به‌خشینی به‌هره‌کان غه‌ڕڕا ده‌بن و خۆ باده‌ده‌ن و فیز ده‌که‌ن).
هەروەها دەفەرموێت: 
لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ يَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاءُ الذُّكُورَ ﴿٤٩﴾ الشوری

هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌ویش خوا خاوه‌نیه‌تی، هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات، به‌هه‌رکه‌س که‌ بیه‌وێت ته‌نها کچ ده‌به‌خشێت، وه‌ به‌هه‌رکه‌س که‌ بیه‌وێت کوڕ ده‌به‌خشێت...
أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَن يَشَاءُ عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ ﴿٥٠﴾ الشوری

یاخود له‌ هه‌ردوو جۆر (به‌هه‌ندێ خێزان ده‌به‌خشێت) له‌ کوڕو له‌ کچ (هه‌میشه‌ ویستی خوا وایه‌) که‌ هیچی نه‌دانێ و نه‌زۆك بێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته‌ زاناو به‌ده‌سه‌ڵاته.
دووبارە بیرمان دەخاتەوە و دەفەرموێت:
الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ ﴿١٥٦﴾ البقرة

ئه‌وانه‌ی که‌ توشی هه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه‌ هی خواین و هه‌رچی هه‌مانه‌ به‌خششی خوایه‌، وه‌ سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆلای ئه‌و زاته‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه.

أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ ﴿١٥٧﴾ البقرة

ئا ئه‌وانه‌ ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی په‌روه‌ردگاریان شایسته‌یانه‌، وه‌ ئه‌وانه‌ ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته‌ به‌ر.
ب. پەروەردەکردنی هەنگاو بە هەنگاو ئەگەر نەسیحەت کردن و گفتوگۆ کردن لەگەڵ مناڵ سودی هەبێت، ئەوا خۆدوورخستنەوە لەمناڵ باش باش نیە، لێدانی مناڵ پەروەردەیەکی دروست نیە.
ج. پەروەردەی مناڵ لەسەر ئەساسی باوەڕبەخۆ بوون، هەست بە بەرپرسیارێتی، بوێری لە گفتوگۆکردن و ڕادەربڕین دا.
دەربارەی پەروەردەی مناڵ لە سەر قەناعەت بوون و نارەزایەتی دەرنەبڕین فەرمودەیەك هەیە کە سەروەرمان دەفەرموێت: لە خۆشگوزەرانی و نغرۆ بوون لە خۆشی دا خۆتان بەدوور بگرن، کە لە ڕاستی بەندەی ڕاستەقینەی خوا خۆشگوزەران و خۆشی پەرست نین، (احمد و ابونعیم) ڕیوایەتیان کردووە.
دەربارەی پەروەردەکردنی مناڵ لەسەر بنەمای باوەڕ بەخۆ بوون و هەستی بەرپرسیارێتی، پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: "ئێوە هەمووتان بەرپرسیارن بەرانبەر بە ئەرك و فرمانەکانتان، لەڕۆژی دوایدا لەبەرانبەر ئەنجامدانی کارەکان و بەرپرسیارێتیتان لە کەسانی ژێر دەستتان (ماڵ و مناڵ و کرێکار و خزمەتکار) لێپرسینەوەتان لێ دەکرێت".
ئەم فەرمودەیە بەرانبەر بە بچوك، گەورە، ژن، پیاو، دەسەڵاتدار و کاربەدەستان وەکو یەکە.
د. هەوڵ بدەین پێغەمبەری خوا ﷺ بکەینە قودوە بۆ مناڵەکانمان هەر لە ژیانی  سەردەمی مناڵیەوە تا کاتی هاتنی وەحی و بوون بە پێغەمبەر.
خوای گەورە بەڕەحمەتی خۆی پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ کە داکو باوکی نەبوو بەجوانترین شێوە پەروەردە کرد، لەم باسەدا چەند نمونەیەك باس دەکەین بۆ ئەوەی باش تێبگەین لەوەی کەوا خوای گەورە هەمیشە چاودێری پەروەردەی پێغەمبەری خوا ﷺ بووە، بەتایبەتی لەسەردەمی مناڵی و نەوجەوانی دا بە ئومێدی ئەوەی ببێتە وانەیەك بۆ دایك و باوكان و فێرکاران تا سودی لێوەربگرن و پەیڕەوی بکەن لە پەروەردەکردنی مناڵەکانیان.
لە ئەنجامی باسەکەمان لەم خالەدا ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە چاودێری کردنی منداڵ و ناز پێدانی زیاد لە پێویست، هۆکارێکی گرنگە بۆلادانی دەروونی و ڕەوشتی، کە زۆربەی جار دەبێتە هۆکاری دروست بوونی ڕق و کینەو خۆبەکەم زانین. جابۆیە دایك و باوك، بەتایبەتی دایك دەبێت لەسەر بنەمای بەرنامەی پەروەردەیی ئیسلامی کار بکات، کە یەکێك لەو یاسایانە ئەوەیە کە دایك دەبێت سنورێك دابنێت بۆ وابەستە کردنی منالەکەی و زیاد لە پێویست لەخۆی نزیك نەکاتەوە و هەرشتێك کە ڕووبدات، تەسلیمی خوای گەورە بێت.
یەکێکی دیکە لەو یاسایانە ئەوەیە کەوا مناڵ ئامۆژگاری بکرێت و ئازار و ئەزیەت نەدرێت، ئەگەر پیویستی کرد لێی بدرێت ئەوا لەدوای تەمەنێکەوە بێت کە چاکە و خراپە لەیەکتر جیابکاتەوە، لەسەر قەناعەت و ناشکوری نەکردن، باوەڕبەخۆ بوون، هەستی بەرپرسیارێتی و بوێری پەروەردەیان بکەین، لەهەموو پلەکانی ژین دا پێغەمبەر ﷺ بکرێتە قودوە.
ئەگەر دایك و باوك و فێرکارەکان وا هەست بکەن لەوا مناڵ ئەمانەتێکە لەلای و دەبێت بەجوانترین شێوە بیپارێزیت، ئەوا پەروەردەکردنیان لەسەر جوانترین بەرنامە دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە مناڵەکە دەپارێزێت لە داڕمانی ئەخلاقی و تیاچوونی کەسێتی و دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەلایەنی دەرونی و عەقڵانی و ئەخلاقیەوە کامڵ بن.

٣. جیاوازی کردن لەنێوان مناڵەکان دا:
فەرق خستن و جیاوازی کردن لەنێوان مناڵەکانی یەك خێزان دا سەرەکی ترین هۆکارە بۆلادانی دەرونی مناڵ، جا ئەو فەرق خستنە لەبواری ماددی یاخود مەعنەوی دابێت، کە دایك و باوك مناڵێكیان زیاتر لە مناڵەکانی تریان خۆشتر بوێت.
بۆیە ئەمەش وا دەکات کە منالەکانی دیکەیان بێبەش بن لە سۆزو میهرەبانی دایك و باوك، بۆیە ئەمەش دەبێتە هۆکاری دروستبوونی ڕق و کینە بەرانبەر بە دایك و باوکەکە و خوشك یاخود براکەی و مناڵێکی کەمدو شەرمن و ترسنۆکی لێ دەردەچێت، کە بەتەنهایی دادەنیشێت و دەگری و بەرنامە دادەڕێژێتبۆ تۆڵە کردنەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە شەوانە نەتوانێت بخەوێت و خەوی ناخۆش ببینێت، کەسێکی توڕە و خۆبەکەم زان بێت.
فێرکاری یەکەم، پێغەمبەری خوا ﷺ لە زەمینەی ئادابی کۆمەڵایەتیشدا فێرکارێکی گەورە و باڵا بوو، کە بەتایبەتی هۆشداری دەداتە دایك و باوکان کە لە خوا بترسن و فەرق و جیاوازی مەکەن لەنێوان مناڵەکانتاندا.
هۆکارەکانی فەرق و جیاوازی لەنێوان مناڵدا:
* ڕەگەزی مناڵەکە ئەوە بێت کە دایك  و باوك نەیانەوێت بۆ نمونە ئەگەر دایك و باوك حەزیان بە کوڕ بێت، بەڵام کچیان ببێت.
* مناڵەکەیان لەلایەنی بیرو هۆش و زیرەکی و جوانییەوە کامڵ نەبێت.
* کەم ئەندام بێت.
لە دینی ئیسلام دا هیچ لەو هۆکارانەی سەرەوە نابنە هۆی ئەوەی کە دایك و باوك مناڵەکانیان خۆش نەوێت یاخود یەکێکیان لەوانی تر زیاتر خۆشبوێت، چەندە زاڵمن ئەو دایك و باوکانەی کە ئەو رەفتارە نامرۆییە دەکەن لەگەڵ مناڵەکانیان.
مناڵ چ گوناهێکی هەیە کە بە کچی هاتۆتە دنیاوە، خۆ دیاری کردنی ڕەگەز لە ئیرادە و خواستی ئەودا نەبووە!
چ گوناهێکی هەیە کە جوان نیە؟
چ گوناهێکی هەیە کە زیرەك نیە؟
چ گوناهێکی هەیە کە کەسێکی بزێوە و حەزی بە جوڵەیە؟
ئەو منالە بێتاوانە چی بکات کە کەمئەندام هاتۆتە دنیاوە، یاخود بەهۆی ڕوداوێکەوە کەمئەندام بووە؟
بۆیە دایك و باوك و فێرکاری بەڕێز ئەگەر بیر لە سەلامەتی منالەکەت لەلایەنی دەرونیەوە دەکەیتەوە و بۆت گرنگە کە دوچاری خۆبەکەم زانین و دڵڕەقی  و حەسودی نەبێت، باشترین ڕێگا کەلە ڕاستیدا تەنها ڕێگا ئەوەیە کە فەرمانەکەی پێغەمبەر ﷺ لەم بارەیەوە جێبەجێ بکەین، کە دەفەرموێت: "لەخوا بترسن و یەکسانی لەنێوان مناڵەکانتاندا بپارێزن".
ڕازی بن بەوەی کە خوای گەورە پێتان دەبەخشێت،چ کچ بێت یاخود کوڕ، بۆ هەموو مناڵەکانتان بەیەك ئەندازە هەست و سۆزتان هەبێت و هەوڵ بدەن خۆشەویستی و لێبوردەی لە نێوان مناڵەکانتاندا هەبێت، چەندە جوانی فەرمووە سەروەرمان ﷺ "خوا ڕەحم بەو دایك و باوکە بکات کەوا هانی مناڵەکەیان داوە ۆ ئەنجامدانی کاری چاکە" –ابن حبان- ڕیوایەتی کردووە.

٤. کەمئەندامی:
ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێت ەهۆی لادانی درونی و خۆ بەکەم زانین لای مناڵ.
مناڵ کەلە تەمەنی منداڵیەوە کەمئەندام بێت وەك: کوێری،کەڕی، لاڵی، یاخود گرتنی زمان لەکاتی قسەکردن، بیرکۆڵی.
ئەم مناڵانە دەبێت کەسانی دەوروبەریان بەتایبەتی دایك و باوکیان ئاگایان لێی بێت و میهرەبان بن لەگەڵیان و هەڵسوکەوت و ڕەفتار و گوفتاری دایك و باوك و خوشك و براکانیان لەگەڵیان باش بێت و لێبوردە بن بەرانبەریان.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: "خوای ڕەحمان میهرەبانە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە میهرەبانن، کەوایە تۆ بە بەزەیی بە لەگەڵ ئەوانەی کەلە زەویدان، با ئەو کەسەی کە لە ئاسمانەکاندایە بەرانبەرت بەبەزەیی بێت" –ترمذی  و ابوداود- ڕیوایەتیان کردووە.
هەروەها دەفەرەموێت: "لەناو موسوڵماناندا خاوەنی کامڵترین ئیمان ئەو کەسەیە کە جوانترین ئەخلاقی هەیە" –ترمذی و ابوحبان- ڕیوایەتیان کردووە.
کاتێك کە دایك و باوك و نزیکەکانی منداك کە لە نیعمەتی بینین مەحرومە بە کوێر بانگی دەکەن، یاخود ئەو مناڵەی کە نابیستێت بە کەڕ بانگی دەکەن، یاخود ئەو مناڵەی کە بیرکۆڵە بە "بەدبەخت و بێ نەوا" ناوزەدی دەکەن، هەروەها مناڵێك کە توانای قسەکردنی نیە پێی دەڵین لاڵ. ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو جۆرە ناووناتۆرانەی کە بانگیان پێ دەکرێت توشی خۆبەکەمزانین و لادانی دەروونی و ئەخلاقیان دەکات.
بە جۆرێك دادەڕمێن کە هیچ ئومێدێکیان نامێنێت و لەبەرانبەر کەسانی دیکەدا دڵڕەق و کینەی دەبن.
بۆیە پێویستە لەسەر دایك و باوك کە کەمئەندامێتی مناڵەکانیان بە شێوەیەكی لێزانانە و حەکیمانە و پەروەردەیەکی شایستە لەگەڵ میهرەبانی و نەرمو نیان بوون لەگەڵیان دا ئەو کەمێتیەیان بۆ پڕ بکرێتەوە، چونکە نرخی هەموو مرۆڤەکان بە ئیمان و ئەخلاقیەوەیەتی نەك بە جوانی و لەش و لارەوە.
* یەکەم هەنگاو بۆ نەهێشتنی ئەو گرفتە ئەوەیە کە دەبێت میهرەبان بین لەگەڵیان و بەشێوەیەکی تایبەت هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت وە دەبێت ئەوە بزانن کە مناڵەکانیان لە رووی جوڵەو هەڵسوکەوت و زیرەکیانەوە وەك مناڵی تر نیە، هەلسوکەوت و قسەو گوفتارتان لەگەڵیان نەرمونیان بێت و سۆزتان هەیەبیت بۆیان لە خەمەکانیان کەم دەکاتەوە و دلگەرمیان دەکات و ئارامیان دەکاتەوە کە ئەوانیش دەتوانن کەسێکی سودمەند بن بۆ کۆمەڵگا.
* دووەمین هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە ئەوەیە کە دایك وباوك بە خزم و کەسە نزیکەکانیان  بڵێن کە هیچ جۆرە ئیهانەکردن و سوكایەتی و گاڵتە پێکردنێکیان قبوڵ نیە بەرانبەر بە مناڵە کەمئەندامەکەیان، کە کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر دەرونی مناڵەکەیان و دەردێکی زیادە نەخەنە سەر دەردەکانی دیکەی. 
بۆیە ئێمە هەمومان کاتێك کە هەڵسوکەوت لەگەڵ کەسێکی کەمئەندام دەکەین دەبێت هەڵسوکەوتمان ڕەفتاری یەکەمین فێرکای ئیسلام پێغەمبەری ئازیزمان بێت ﷺ کە دەفەرموێت: "مرۆڤەکان بۆ کۆمەلگا وەکو ئەندامەکانی یەك جەستەن، هەریەکێك لە کەسایەتیەکان دەبێت ڕێز لەوانی دیکە بگریت و درێغی نەکات لە سۆز و بەزەیی"
پێغەمبەری خوا ﷺ تاکەکانی ئومەتی خۆی ئاگادار دەکاتەوە کەوا ئاگاداری ئەو ووشە و عیبارەتانە بن کە بەکاری دەهێنن بەرانبەر بە یەکتری، کە حەیسیەت و شەرافەتی یەکتری لەکەدار نەکەن و کەسایەتی یەکتری مەشکێنن، یاخود مەبنە هۆکاری دروستبوونی گرفت لەلایەنی کۆمەڵایەتی دا.
لەبارەی ئافاتی زمانەوە دەفەرموێت: "بەندەیەك لە بەندەکانی خوا ووشەیەك بە زمانی دا دێت کە خۆی هیچ گرنگیەکی پێ نادات، بەڵام بەهۆی ئەو ووشەیەوە دەچێتە دۆزەخەوە" بخاری ڕیوایەتی کردووە.
هەروەها فەرمویەتی: "بەندەیەك لە بەندەکانی خوا ووتەیەك دەڵێت کە خۆی هیچ لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکردووە، بەڵام بەهۆی ئەو وتەیەوە دەچێتە قولاییەك لە قوڵایەکانی ئاگری دۆزەخەوە کە مەوداکەی لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا زیاترە" بوخاری ڕیوایەتی کردووە.
لەبارەی نەهی کردن لە سوکایەتی پێکردنەوە سەروەرمان ﷺ فەرمویەتی: "سوکایەتی و گاڵتە مەکە بەبرا موسوڵمانەکەت، کە لەوانەیە خوای گەورە بەهۆی ئەم ڕەفتارەتەوە ڕەحم بەو بکات و بەڵاو بەدبەختیش بدات بەتۆ" ترمذی ڕیوایەتی کردووە.
* سێیەمین هەنگاو بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە ئەوەیە کە دایك و باوك هەوڵ بدەن مناڵەکەیان لەگەڵ کەسایەتی شیاو و بەئەخلاق دا ببنە هاوڕێ، تا بتوانن مناڵەکەیان بە خەیاڵی ڕەحەت یاری بکات و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات بەبێ ئەوەی ترسی ئەوەیان هەبێت کە هەستیان بریندار دەکەن، تا بتوانن پەیوەندیەکی دۆستانەو خۆشەویستی لەنێوانیاندا دروست ببێت، کە بەم هۆیەوە مناڵە کەمئەندامەکە هەست دەکات کە کەسانی دیکە خۆشیان دەوێن و ڕێزی لێدەگرن و بەکەمی نازانن.
ئەنجامی باسەکانمان لەم خاڵەدا ئەوەیە کە دایك و باوکان نابێت هیچ کام لە خاڵەکان و ڕێگاکانی چارەسەر پشتگوێ بخەن، تێڕوانینیان بە میهرەبانی و چاودێری کردنی تایبەت،ئاگادارکردنەوەی دەورو بەرو خزم و دۆستەکان لە گاڵتەپێکردن، هەڵبژاردنی هاوڕێی شیاو، ئەمانە هەموو هۆکاری گرنگن کە هەستی کەمئەندامێتی لای مناڵ ناهێڵێت و ئامادەی دەکات بۆ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە کەسێکی سودمەند بێت بۆ خۆی و کۆمەڵگاکەی.
٥. هەتیو (بێ باوك و دایکی) بوونی مناڵ
هەتیو کەوتن یەکێکە لەو هۆکارانەی کە مناڵ هەست بەکەمی بکات و لادانی دەرونی لادروست ببێت، بەتایبەت مناڵی هەتیو لە کۆمەڵگایەکدا بژی کە کەس ئاوڕی لێ نەداوەتەوە و کەسێك نەبێت کە کۆڵوباری ڕەنج و مەینەتیەکانی لەسەر شان سوك بکات و کەسێك نەبێت کە بەسۆزو  بەزەیی بێت لەگەڵیدا.
ئیسلام لە هەموو ڕوویەکەوە گرنگی بە هەتیوان داوە بەتایبەتی لایەنی پەروەردەیی و هەڵسوکەوت و دابین کردنی بژێوی ژیانی، تا مناڵانی هەتیو هەست بە کەمێتی نەکەن و کەسێکی سودمەند بن بۆ کۆمەلگاو بتوانن ئەرکەکان و ئەو بەرپرسیارێتیەی کە دەکەوێتە سەرشانیان بەجوانترین شێوەببەن بەڕێوە.
قورئانی پیرۆز لەبارەی ئاگاداری هەتیوان و دوورخستنەوەیان لەکۆمەڵگاو ڕێزگرتن لێیان و بەبەزەیی بون لەگەڵیان دەفەرموێت: 
فَأَمَّا الْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ ﴿٩﴾ الضحی
که‌واته‌ تۆش (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم ئه‌ی ئیماندار) هه‌تیوان مه‌چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و سته‌میان لێ مه‌که‌و ماڵ و سامانیان مه‌خۆ، وه‌ له‌سه‌ر چاکه‌و چاکه‌کاریی له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام به.‌
هەروەها دەفەرموێت:
أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ ﴿١﴾ الماعون

ئایا سه‌رنجت نه‌داوه‌ له‌و که‌سه‌ی که‌ ئاینی خوا به‌درۆ ده‌خاته‌وه.

فَذَلِكَ الَّذِي يَدُعُّ الْيَتِيمَ ﴿٢﴾ الماعون
ئه‌و جۆره‌ که‌سه‌ به‌ هه‌تیودا هه‌ڵده‌شاخێت و (ڕێزی لێ ناگرێت).

پێغەمبەری خوا ﷺ ئومەتەکەی خۆی هانداوە بۆ دەستگرتنی هەتیوان و ئاگا لێبونیان، هەروەها مژدەمان دەداتێ کە ئەگەر کەسێك داواکەی بەجوانی بەجێ بگەیەنێت لەبەهەشت دا لەگەڵ من دەبێت.
ئاگا لێبوون و دەستگیرۆیی کردنی هەتیوان پێش هەموو کەس لەئەستۆی خزم و کەسوکارەکەیەتی.
کەسەکانی بەپێی پلەی نزیکی خزمایەتیان ئەرکی پەروەردە و فێرکردنی ئەخلاقی و دەرونی هەتیو لەئەستۆی ئەواندایە و دەبێت هەروەك مناڵەکانی خۆیان ئاگایان لییان بێت و میهرەبان بن لەگەڵیان.
کاتێك کە هەتیوان کەس و کارێکی وایان نەبێت کە پەروەردەیان بکات ئەو کات ئەرکی دەوڵەتی ئیسلامییە ک ەئەرکی پەروەردە کردنەکەیان بگرێتە ئەستۆ.
سەروەرمان ﷺ وەکو یەکەمین نوێنەری یەکەمین دەولەتی ئیسلامی، لەگەڵ هەتیوان زۆر دڵسۆز و میهرەبان بووە.
هەروەها خەرجی و نەفەقەی مناڵی سەر ڕێگاو بێ خاوەن لەئەستۆی دەوڵەتی ئیسلامی دایە، چونکە لەسەردەمی دەسەڵاتی "عومەری وڕی خەتاب" دا "ڕەزامەندی خوای لەسەر بێت" پیاوێك مناڵێکی بێ خاوەنی هێنایە خزمەتی، ئەویش فەرمووی: "نەفەقە و خەرجی ئەم مناڵە لەسەر ئێمەیە و ئازادە".

٦. هەژاری و لادانی دەرونی
منداڵێک کە هەر لەکاتی لەدایك بونیەوە خۆی لە بازنەی هەژاری و بەدبەختی دا دەبینێتەوە و کاتێك کە دەبینێت باوکی ڕەنج دەدات بەڵام تەواوی خانەوادەکەی مەحرومن لە سەرەتایی ترین وەسیلەکانی ژیان، لەلایەکی ترەوە مناڵانی دراوسێ و هاوڕێ و هاوپۆلەکانی دەبینێت کە جلی جوانیان لەبەردایە و هەموو خۆشیەکانی ژیانیان بۆ فەراهەم دەکرێت و باری گوزەرانیان باشە، بەلام خێزانەکەی ئەو دەسەڵاتی ئەوەشیان نیە کە تێربخۆن و خۆیان دابپۆشن، ئەم مناڵە دڵشکاو و دەرون شکاو دەبێت، خەم وپەژارە کاریگەری لەسەر جەستەو دەرونی دادەنێت، لەم جۆرە کەسە چی چاوەرێ دەکرێت؟
بەزووی ڕق و کینە لەدەرونی دا سەرباز دروست دەکەن و بەچاوێکی حەسودی و کینەوە دەڕوانێتە خەڵکی، ئومێدەکانی بە نائومێدی و گەشبینیەکانی بە ڕەشبینی دەگۆڕێت.
کە دەتوانین بڵێین کە نەخۆشە، وە نەخۆشیەکەشی دەرونییە.
چەند جوانی فەرمووە سەروەرمان ﷺ: "کاد الفقر أن یکون کفرا" –ئیمام احمد و ابن حنبل و بیهەقی ڕیوایەتیان کردووە.
واتا: "خەریکە هەژاری وەك کوفری لێ دێت".

ڕێگا چارەکانی ئیسلام بۆ لەناو بردنی هەژاری..
دینی ئیسلام بۆ لەناو بردنی هەژاری دوو ڕێگای گرنگی داناوە:
یەکەم: ئیحترام و نرخ دانان بۆ هەموو مرۆڤەکان بەبێ گوێدانە رەنگ و نەژاد و رەگەز و کارو دەسەڵاتی کۆمەڵایەتیان، چونکە ئەگەر جیاوازیەکیش هەبێت ئەوا لەڕووی تەقواوەیە.
خوای گەورە دەفەرموێت: 
يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ﴿١٣﴾ الحجرات

ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ئێمه‌ هه‌مووتانمان له‌ نێرومێیه‌ك درسوتکردووه‌ (که‌ باوکه‌ ئاده‌م و دایکه‌ حه‌وایه‌)، وه‌ کردوومانن به‌ گه‌لان و تیره‌و هۆزانی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌ یه‌که‌وه‌..به‌ڕاستیی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌وه‌تانه‌ که‌ زۆرتر له‌ خواترسه‌ و فه‌رمانبه‌رداری خوایه‌، بێگومان خوا زاناو ئاگایه‌ به‌ هه‌موان.
ئیسلام کەرامەت و ئەرزشی هەژارانی کۆمەلگا ئەوەندە بەرز دەکاتەوە کە دەڵێت: "سوکایەتی کردن بەهەژاران یاخود توڕەکردنیان، وەك توڕەکردنی خوای گەورەیە".
دووەم: بەرپرسیارێتی هاوبەشی کۆمەڵایەتی
ئەو یاساو ڕێسایانەی کە ئیسلام دەربارەی بەرپرسیارێتی هاوبەشێ کۆمەڵایەتی و پەیوەندی تاکەکانی موسوڵمان لەگەڵ یەکتر بۆچارەسەر کردنی گرفتەکانی هەژاری، باڵاترین وبەسود ترینی ڕێگاکانە کە مرۆڤایەتی تا ئێستا نەیگەشتۆتێ.
لێرەدا هەوڵ دەدەین کە چەند نمونەیەکی بەرپرسیارێتی هاوبەشی تاکەکانی موسوڵمان دەخەینە ڕوو تا ووتەکانی سەروەرمان ﷺ بسەلمێنین.
* لەشەرعی ئیسلامدا هاتووە کەلە دەوڵەت دا، -بیت المال- هەبێت کە زەکاتی دەولەمەندەکانی تێدا کۆبکرێتەوە، کە پارەی ئەم بەیتول مالە بەکار دەهێنرێتەوە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی هەژاران، بێنەوایان، ڕێبواران (ئەو کەسانەی کە لە سەفەردان، بەڵام بەهەر هۆکارێك بێ پارەیان لەبەردەست دا نییە کە بەردەوام بن لە سەفەرەکەیان و بگەڕێنەوە شوێنی یشتەجێ بوونی خۆیان)، قەرزار و ئازادکردنی بەندە.
خوای گەورە دەفەرموێت:
إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِّنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿٦٠﴾ التوبة

بێگومان زه‌کات ته‌نها بۆ هه‌ژارو نه‌داران و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌کارمه‌ندن به‌سه‌ریه‌وه‌ و به‌و موسڵمانه‌ نوێیانه‌ی که‌ هێشتا ئیمان جێگیر نه‌بووه‌ له‌دڵیاندا و بۆ ئازادکردنی کۆیله‌کان و بۆ (یارمه‌تیدانی) قه‌رزداره‌کان و بۆ گه‌یاندنی ئاینی خوا (هه‌ر بوارێک که‌ خزمه‌ت به‌بانگه‌وازی ئیسلام بکات و ئاینی خوا به‌ره‌و پێش و سه‌رکه‌وتن ببات) هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ڕێبوارانه‌ش که‌ پاره‌یان لێ ده‌بڕێت و نه‌دار ده‌که‌ون، (دابه‌شکردنی زه‌کات به‌و شێوه‌یه‌) فه‌رزه‌ له‌ لایه‌ن خواوه‌ له‌گه‌ردنی ئیمانداراندا، خواش زاناو دانایه‌ (له‌ سامان به‌خشین و فه‌رزکردنی زه‌کاتدا).
بێگومان زەکات بۆ هەژاران و نەداران و ئەو کەسانەی کە کارمەندن بەسەریەوە و بەو موسوڵمانە نوێیانەی کە هێشتا ئیمانیان جێگیر نەبووە لە دڵیان دا و بۆ ئازادکردنی کۆیلەکان و بۆ (یارمەتی) قەرزارەکان و بۆ گەیاندنی ئاینی خوا (هەر بوارێك کە خزمەت بە بانگەوازی ئیسلام بکات و ئاینی خوا بەرەو پێش بەرێت) هەروەها بۆ ئەو ڕێبوارانەش کە کە پارەیان لێ دەبڕێت و نەدار دەکەون، (دابەشکردنی زەکات بەو شێوەیە) فەرزە لەلایەن خواوە لەگەردنی ئیمانداران دا، خواش زاناو دانایە. (لە سامان بەخشین و فەرزکردنی زەکات دا).
* ئیسلام یارمەتی دانی بێنەوایان و هەژارانی لە گرنگترین واجباتەکان ناوبردووە.
* ئیسلام واجبی کردووە لەسەر دەسەڵاتدار کە کار بۆ ئەو کەسانەی کە بێ کارن و توانای کارکردنیان هەیە و کاریان دەست ناکەوێت و کاریان بۆ پەیدا بکات.
پیاوێك لە ئەنصار هاتە خزمەتی پێغەمبەر  ﷺ و داوای مەبلەغێك پارەی لێکرد.
* بەپێی یاسای دابینکردن بۆ هەر مناڵێك کە لە دایك دەبێت جا ئەو مناڵە مناڵی دەسەڵاتدار بێت یاخود مناڵی هەژارترین خێزان بێت دەبێت بڕێك پارەی بدرێت بە خێزانەکەی.
(ابو عبید) لە کتێبی (الاموال) دا دەڵێت: عومەری کوڕی خەتاب "ڕەزامەندی خوای لەسەر بێت" بۆ هەر مناڵێك کە لەدایك بوایە مەبلەغێکی دیاری کراو پارەی دەدایە خێزانەکەی، کە دەخرایە سەر موچەی باوکەکەی، کەلەگەڵ گەورە بوونی مناڵەکەدا زیادی دەکرد، لەدوای ئەو ئیمامی عوسمان و ئیمامی عەلی (ڕەزامەندی خوا لەسەر هەردووکیان بێت) بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارە.
بەهاوکاری کۆمەڵگا لەچارەسەر کردنی گرفتی هەژاری، هەژار لە کۆمەڵگادا نامێنێت و کەسێك نیە کە موحتاج بێت، ئەمە نیعمەتی ئیسلام کە خەڵکی لە خۆشگوزەرانی و ئەمنیەت دا بێت، کاتێك کە هەژاری نەمێنێت لەناو کۆمەلگادا ئیتر خەڵکیش واز لە کاری خراپە دەهێنێت.
به‌روار: 05/07/2019
بینین: 3755