خێزان
  چەند ئادابێک لە ناو مزگەوتدا، کە جێبەجێ ناکرێت
بزاڤ پرێس ـ پشتیوان محمد
تا بۆ نوێژێک نەچیتە ناو مزگەوت و نەگەڕێیتەوە نازانیت کە چەندین ئادابی ورد هەیە پشتگوێ خراوە کە پێویستە جێبەجێبکرێن لە لایەن نوێژخوێنانەوە.
1_ کابرا هەڵامەتێکێتی لەسەر یەک وەک شریتی بی کەی سی ئەپژمێت بەسەرخەڵکداو خەریکە ناوسکی دێتە دەرەوە بەبێ ئەوەی دەست بەدەم و لوتیەوە بگرێت ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی چوار دەرەکەی وەک خۆی توشبکات کە هەیە نەخۆشی ڕەبوەو حەساسیەتی هەیە و هەڵامەت بەمردنی دەبات...
2_ دەچیتە ریزەوە ئەوەندە حەسودە یەک مەتر قاچی بڵاو دەکاتەوە دوای ڕکاتی یەکەم کەسێکی تر جێگەی دەبێتەوە زۆر بەسانایی، ئەوەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی خێری تەواوەتی نوێژەکەی.
3_ کاتێک لەمزگەوت دەچێتە دەرەوە تا پێڵاوو نەعلەکانی خۆی دەدۆزێتەوە بەقاچە خشێ دەڕوات و هەمو پێڵاوەکانی تر تێکەڵ و پێکەڵ دەکات دوای ڕۆشتنی کەسانی تر تا پێڵاوەکانی خۆیان دەدۆزنەوە تەواو بێزار دەبن.
ئەگەر وا دەچن بۆ مزگەوت نەچونی باشترە چونکە ئازاردانی موسڵمانان حەرامە...
بڕۆ پرسی مەلاش بکەن...!
دەزانن لە چلەی هاوینیشدا خەڵکی کوردستان هەڵامەتیانە...؟
تێبینی‌‌ / لەڕێگەی پژمینەوە ملیۆنەها ڤایرۆس دەردەچێت و بڵاوە دەکات، ئەگەر دەستە سڕ یان دەست نەخەیتە سەر دمت لەکاتی پژمیندا یەک مەتر ڤایرۆسەکان هەڵدەدیت و بەوەش خەڵکانی نزیکت وەریدەگرن زۆر بەئاسانی توشی پەتایکەی تۆ دەبن...
بەهیوای سود گەیاندن.
به‌روار: 29/09/2015
بینین: 1943